ولاء و براء
شوێنه‌وار كوردی
ولاء – واتا : نێزیك بوونه‌وه ، خۆشویستن ، پشت گیری كردن ، سه‌رخستن..هتد.
براء ـــ واتا : دوركه‌وتنه‌وه ، و پشت تێ كردن ، خۆ بری كردن ..هتد .
وشه‌ی ته‌وحید (لا إله إلا الله)
لا إله إلا الله (لا إله) نه‌فی (إلا الله) اثبات واتا :
هیچ په‌رستراوێك نییه به‌حه‌ق ته‌نیا الله نه‌بێ .
بۆیه لا إله إلا الله – به‌شێكی نه‌فی يه وە به‌شه‌كه‌ی تری اثباته واته ولاء وبراء .
ئیسلام له‌سه‌ر دوو كۆله‌كه بنیاد نراوه ئه‌ویش ئه‌م دووانه‌یه ولاء وبراء كه بریتیه له وشه‌ی (لا إله إلا الله)
ئه‌وانه‌ی ئه‌و وشه‌یه ده‌ڵێن بۆ سێ كۆمه‌ڵه دابه‌ش بوون هه‌ر وه‌كو چۆن شێخ صالح فۆزان باسی ده‌كات :
1_ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و وشه‌یه بڵێت وه ماناكه‌ی بزانێت وه كار پێ بكات وه به‌رائه‌ت بكات له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی وه باوه‌ڕی پێ بێت له دڵه‌وه وه به زمان بیلێت وه به كرده‌وه‌ش كاری پێ بكات ئه‌وه مسوڵمانه .
2_ هه‌ر كه‌سێك به زمان بیڵێت وه به كرده‌وه كاری پێ بكات به‌ڵام له دڵه‌وه باوه‌ڕی پێ نه‌بێت ئه‌وه مونافیقه .
3_ ئه‌وه‌ی به زمان بیلێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لا إله إلا الله كرده‌وه بكات ئه‌وه كافره ، ئه‌گه‌ر چه‌ند له‌سه‌ر زمان بیلێت هه‌روه‌كو چۆن ده‌بینین قبوریه‌كان زۆر به ده‌م ئه‌م وشه‌یه ئه‌ڵێن به‌ڵام شه‌ریك په‌یا ده‌كه‌ن بۆ خوا ئه‌وانیش كافرن .
📚 بيان حقيقة التوحيد الذي جاءت به الرسل ودحض الشبهات التي أثيرت حوله .
مسوڵمان ولاء و برائی بۆ كێ بێت ؟
1_ ده‌بێت مسوڵمان ولاء ـی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر و دین و مسوڵمانان بێت .
وه به‌رائه‌ت له هه‌موو طاغوتێك بكات وه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه نێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان به خوا بێنن و كوفر به طاغوت بكه‌ن وه بانگه‌وازی خه‌ڵك بكه‌ن بۆلای خوا .
وه هه‌روه‌ا شێخ محمد عبدالوهاب ده‌فه‌رمووێ : بزانه مرۆڤ نابێته ئیماندار و مسوڵمان تا كوفر به طاغوت نه‌كات .
📚 الولا‌ء و البراء في الإسلام من مفاهيم عقيدة السلف .
هه‌روه‌كو چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :
{فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ { [سورة البقرة:256] .
واتا : جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه .
وه ته‌وحید واتا ولاء بۆ شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره هه‌روه‌كو چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (اتَّبِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلاَ تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ )
واتا :
(خه‌ڵکینه) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه!
2_ ده‌بێت به‌رائه‌ت بكه‌یت و خۆت به‌ری بكه‌یت له حوكمی جاهیلیه‌ت ( حوكمی جاهیلیه‌تیش هه‌موو حوكمێك ده‌گرێته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوا بێت وه وه هه‌موو سیسته‌مێك ده‌گرێته‌وه وه‌كو دیموكراسی و لیبرالی و علمانی هتد .
به‌ڵگه‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ
[المائدة 50]
واتا : ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
3_ به‌ڕائه‌ت كردن له هه‌موو دینێك جگه له دینی ئیسلام :
هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ
[آل عمران 85]
جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.
طاغوت چییە ؟
طاغوت : وشه‌یه‌كی گشتی یه وه‌رگیراوه له (طغیان) ئه‌واش واته سنور به‌زاندن ـ واته تێپه‌راندنی سنوری خوای گه‌وره ، وه طاغوتیش چه‌ند جۆرێكه وه گه‌وره‌ترین طاغوت ئه‌وه‌یه كه ده‌پرسترێت وه ئه‌ویش ڕازیه به‌وه .
ئیبن قه‌یم ده‌فه‌رمووێ : طاغوته‌كان زۆرن وه سه‌ره‌كانیان پێنجن :
1ـ أبلیس له‌عنه‌تی خوای لێبێت .
2ـ هه‌ر شتێك بپه‌رسترێت جگه له خوا وه ڕازی بێت به‌وه .
3ـ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك ده‌كات بۆ په‌رستنی خۆی .
4ـ هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه غه‌یب ئه‌زانێت .
5ـ وه هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات به غه‌یری حوكمی خوای گه‌وره .
📚 معنى الطاغوت
له زنجیره‌ی دووه‌م باسی هه‌ر پێنج جۆره‌كه ده‌كه‌ین .
نووسینی :
شوێنه‌وار كوردی
به‌روار: 05/07/2019
بینین: 1236
|