هەواڵ و ڕاپۆرت
  ڕمانی ڕابون و رامانی ڕابون
ماکوان کەریم

ئەو بارودۆخەی ئێستا ئەیبینین لە جیهانی ئیسلامی و لە هەموو جیهاندا ، سەرەتای بەهارێكی ئیسلامیە لە سەرزەویدا، زۆرێك لە عەلمانی و دیكتاتۆرە رەزا قورسەكان لەناو چوون، زۆرێكیش لەو رەزا قورسانەکان ماوون لە ئێستادا ..
ڕابونی ئیسلامی نزیكەی چوار سەد ساڵ بەر لە ئێستا لە سەردەمی ( سوڵتان سەلیمی قانوونی ) و هێزە موجاهیدو عەسكەرە بەتواناكانی كە بە ( محمد بەربەرۆسی ) بەناوبانگە ، بەتەواوەتی بەرەو خوار رۆیشت، واتا بە عەرەب و كورد و تورك و فارس و هەموویان ، وردە وردە بەرەو خورافات و دواكەوتووی و خەواڵووی و تەمبەڵی و دوور كەوتنەوە لە هەموو زانستێكی ئیسلامی و ئەكادیمیای ئیسلامی هەموو شتێكی ئیسلامی بەرەو خوارەوە رۆیشت. هەروەها لەو ماوەی چوارسەد ساڵەدا هەرچی بێدین و خوانەناس و ئیستعمار و ئیستیبداد و ئەوانەی دژی موسڵمانان بوون وردە وردە بارز بوون، هەوڵیان ئەدا پێبگەن و ئەو خیلافەتە ئیسلامیە بڕوخێنن.

واتا لە ئێستادا موسڵمان لەو تەنگەژەو ناڕەحەتی و ئەشکەنجەو ئازاریەی تێیدا دەژین ئەمە بەرهەمی عەلمانیەتە، ئامانجی ئەوانە و شكستی موسڵمانانە كە كەوتونەتە ئەم بارودۆخەوە.

موسڵمانان زۆر شتیان لە دەست داوە، ئەوەی بە خەیاڵیاندا نایەت لە دەستیان داوە ، چوار سەد ساڵ لەمەو پێش هەموو ( مالایا ) یان لە دەست داوە ، مالایە واتا ( مالیزیا ، ئەندەنوسیا ، فلیپین ، بۆتان ، تەتەرستان ، شیشان ، قەوقاز ، هتد ) تا دەگاتەوە هیندستان بە تەواوەتی لە دەستیان داوە ، هەمووی لە لایەن داگیركەری هۆلەندییەوە داگیركرا، پیشتریش لە لایەن دەوڵەتی پرتوگالەوە، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی پارێزگاری لێكرد. موجاهیدی بەناوبانگی فلیپینی بە ناوی ( لابولابو ) توانی باجەلان لەناو بەرێت.

دوای ئەوە جیهانی ئیسلامی لە بەشی باكوری ئەفریقیا بە تەواوەتی لە دەست دەرچوو، ئەوانیش ە بریتیبوون لە ووڵاتانی ( ئەندەلووس ، مالی ، چاد ، نەیجەر ، ساحل عاج ، سنیغال ) هەموو ئەمانە كەوتنە ژێردەستەی داگیركەری ئیستیعماری ئیستبداییەوە، جەزائیریش كەوتە ژێر ئیستیعماری فەرەنسیەوە، بەردەوام موسڵمانان لە شكستدا بوون و گوێیان نە ئەدا بە هیچ شتێك و بە دوای خۆشیەكانی ژیانەوە بوون و هەموو بە دوای ئەوە بوون كە چۆن سەرمایەیەك بە دەست بهێنن.

لەوەش خراپتر لە سەردەمی ناپلیۆندا ( میسر و لیبیا ) كە چۆن داگیر كران و دوای ئەویش وردە وردە روخاندنی خیلافەتی ئیسلامی بوو و دوای ئەو هەموو کارەساتە داگیركردنی فەلەستین روویدا لەلایەن ئینگلیزو دواتر جولەکە.
ئەم پانۆڕامایەی باسمان کرد بۆ ئەوەی لەبەر چاوتان بێت كە چەندە شت لە دەست دراوە لەجیهانی ئیسلامیدا .
جیهانی ئیسلامی ئەم نزیكەی چوارسەد ساڵە بریندارە و خوێنی لێ ئەتكێت، هۆكاری ئەو بارودۆخەی كە ئێستا ئێمە تێیدا دەژین ئەوە ئەنجامی چوارسەد سال لەمەو پێشە كە ئێمە تێدا ژیاوین.

لەناو ئەم بارودۆخە ناخۆش و ناهەموار و تەنگەژەیەدا كۆمەڵێك خەڵك سەریان دەرهێنا بۆ چاکسازی ، لەوانەی كە ئیسلاحیان كرد یەكەم كەس ( محمدی كوڕی عبدالوهاب ) بوو كە ئێستا پێی ئەوترێت ( وەهابیەت )، چونكە هێشتا خیلافەتی ئیسلامی نەرووخا بوو، لێرەدا باسی سەردەمی ئیسلاح دەكەین، ئەم پیاوە لە ناوچەی ( نجد ) سەر لە نوێ دارشتنەوەیەکی عەقائیدی و موجاهیدی دایەوە بە ناوچەكە ، كە بزوتنەوەیەکی زۆر گەورە و بەهێز بوو، دوای ئەوە عەلی ئەفەندی دوای ئەویش مەلای خەتێ ئینجا میرمحمدی سۆران هەر بیریان لە چاك سازی کردوە ، بەڵام لەڕاسییدا هیچیان ناگات بە محمدی كوری عبدالوهاب، چونكە توانایەكی زۆر بەهێزی هەبوو ، بۆچی كوردی ئێمە رقی لە مەلای خەتێیە؟ بۆچی رقیان لە میرمحمدی سۆرانە؟ چونكە مەلای خەتێ و میر محمد و عەلی ئەفەندی كە ئەمانە هەمووی یەك خەتن كە لە بەصرە وە دێن تا دەگاتە رەواندز و پاشان دیتەوە ناوچەكانی نەجد، لەبەر ئەوەی هەموو ئەوانە لە یەك مەدرەسەوە پەروەردە بوون كە پێی ئەوترێت ( مەدرەسەی سەلەفیەت ) كە ئێستا ناونراوە بە( وەهابیەت ). ئەم حەرەكەتە حەرەكەتێكی ئیسلاحی زۆر گەورە بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی دەوڵەتی عوسمانلی دەوڵەتێكی سۆفیگەری و دەوڵەتێكی لاشە گەورەی كەلە بچووك بوو لەو سەردەمەدا، ئەقڵی بە زۆر شت نە دەشكا هەڵەی زۆری هەبوو ، ئەو هەموو شۆرشانەی كە ئەیویست دایبمركێنێتەوە، لە هەندێك جێگادا بۆی دائەمركایەوە وەك و كوردستان چونكە نزیك بوو لە توركیاوە بۆیە میر محمدی سۆرانی لەناوبرد و مەلای خەتێی دوورخستەوە. ئەمە یەكەم بزوتنەوە بوون.

بزوتنەوەی دووەمی چاکسازی بزاڤێکی گەورەی سۆفیەكان بوو كە هێزێکی زۆر گەورەو بوو تەنانەت دژی دەسەڵاتی عوسمانلیش بوو، چونكە سۆفیگەریەكی خورافاتی ئەحمەقانە هەبوو لە ناو دەسەلاتی عوسمانلیدا كە خوزەعبەلات و شەعوەزە و هەموو جۆرە شتی بێ مانا و خورافی هەبوو لەناو ئەو دەسەڵاتدا، بەڵام بزاڤێکی تەصەوفی پاك و بێگەردی سەنوسیەكان دەستی پێكرد لە رێگای ( محمدی كوری علی سەنوسی ) كە بزوتنەوەیەکی سۆفیگەری پاكی ئازایانە و موجاهیدانە بوو كە ئەم بزاڤە بەهێزە بەردەوام بوو تا سەردەمی ( عمر موختار ) رەحمەتی خوای لێبێت، عومەر موختار درێژكراوەی حەرەكەتی سێ سەد سالی سەنووسیە كە لە لیبیا و ناوچەكانی باكوری ئەفریقیا و میسردا دەستی پێكردووە.

ئەمانە هەمووی پێی ئەوتریت بزاڤی چاکسازی ، هەموو ئەم بزوتنەوانە ئاگاداركەرەوەی خەلك بوون ئەیان ویست چاكسازی بكەن. هەروەها لە میسر و ناوچەكانی تردا كۆمەلێك خەلكی تر دروست بوون، كۆمەلێك دروست بوون ویستیان چاکسازی بكەن بەڵام ئیسلاحەكەی ئەوان لەگەل رۆژئاوادا بوو، وەكو ( محمد علی پاشا ، خدیوی ئیسماعیلی و ... هتد ) ئەمانە زۆر گرینگی نیە.

كۆمەڵێكی تر زۆر بە چاكەخوازانە و بە باشی كردیان، بەڵام بە نەتەوە گەرایی كردیان، نەیانتوانی پێشبكەون لە ناوچەكانی خۆیان و گەورەتر بروانن، لەوانە پیاوی گەورە و ئازا و دلێر و نەبەردی كورد ( میر بەدرخانی گەورە ) كە سەلاحەدینی ئەیوبی سەدەی هەژدە و نۆزدەیە، ئەم پیاوە بەرێزە حەرەكەتێكی ئیسلاحی زۆر گەورەی كرد، زۆر بە داخەوە كە زیاتر هەر ئەیویست لە ناوچە كوردیەكانەوە بمێنێتەوە بۆیە بزوتنەوەکەی زۆر گەورە نەبوو و پاشان عوسمانلی دای بە سەریدا دووری خستەوە بۆ قوربروس .

لە دوای ئەوەوە بزوتنەوەیەکی زۆرگەورەی ( جەمالەدینی ئەفغانی ) دەستی پێكرد ، ئەم جارە لە حەرەكەتە ئیسلاحیەكەوە بەرەو حەرەكەتێكی هەڵسان لە خەو و وریا بوونەوە و تەكاندنی موسڵمانان رۆشتن.
بزوتنەوەی ئیسلاحی و جاکسازی گۆرا بۆ بۆ بزوتنەوەی ڕاپەرین واتا لە خەو هەلسان یان ووریا بونەوە،
ئەم بزوتنەوەیە لە رێگای سێ كەسەوە دەست پێ ئەكا ( رفاعە تەهتەهاوی ، جەمەلەدینی ئەفغانی ، شیخ محمد عبدە )..

رفاعە تەهتەهاوی راستە پیاوێكە حافز قورئان بووە و لە میسر محمد علی پاشا ئەینێرێت بۆ فەرەنسا، شتی خراپی هەیە ، بەڵام شتی باشیشی زۆرە، هەوڵی زۆری بۆ ئەوە بوو ڕاپەرینێك بكات، بەڵام ماندوو بوو و نەیتوانی بیكات. دوای ئەوە جەمەلەدینی ئەفغانی كە دەستی پێكرد لە ئەستانەوە واتا ئەستەنبولی ئێستا وە دەستی پێكرد هەتا چووە فەرەنسا و دوایی گەرایەوە میسر تەلەبەكەی خۆی فێر كرد بە ناوی ( شێخ محمد عبدە ) پیاوێكی بە توانا و خاوەن ئەزمون نوو ، ئەم پیاوە بەرێزانە سەر لە نوێ بزوتنەوەی تەكاندن و دوبارە داینەمۆكردنەوەی خەڵكیان كرد و زۆریش ماندوو بون.

دوای ئەمانە پیاوێك لە تونس بە ناوی ( خیرالدین شركسی ) عەرەب نەبوو و ئەوانەی پێشتریش هیچیان عەرەب نەبوون، خیرالدین بە بنەڕەتدا خەلكی قەوقازە و عەبدێك بوو لەبەر ئازایی و توانای خۆی گەیشتە پلەی صەدری ئەعزەم، هاتە ناوچەكانی ئەستانە و لەوی مایەوە و پەروەردە بوو و حافز قورئان بوو پاشان لە ئەكادیمیاكانی ئەستانە خوێندی و تاكو گەیشتە تونس و دەسەڵات و جڵەوی تونسی گرتە دەست و لەوێ توانی ببێت بە گەورەی وەزیرەكان، بزوتنەوەیەکی زۆر گەورە و هێزێكی زۆر بەقووەتی دروست كرد لە ناوچەكانی باكوری ئەفریقیادا.ئەوەندە بەقووەت بوو ( سولتان عبدالحمیدی دووەم ) بانگی كردەوە و كردی بە صەدری ئەعزەم، واتا كردی بە سەرۆكی وەزیران لە ئەستانە ( ئەستەنبول ) لە خەلافەتی ئیسلامیدا، ماندوو بوو زۆر هەر لە ئەستەنبولیش وەفاتی كرد، دوای ئەو جەمالەدینی ئەفغانیش ماندوو بوو، دوای ئەو محمد عبدە ومحمد رشید رزا،
محمد رشید بە ئەصل خەلكی چیاكانی قەلەموون بوو كە ئەكەوێتە نێوان سوریا و لوبنان و توركیا ( لوبنانی ئێستا )، گۆڤارێكیان دەر ئەكرد بە ناوی گۆڤاری ( المنار )، ئەمانە سەر لە نوێ دارشتنەوەی بزاڤی ئیسلامی كردەوە و زۆریش ماندوو بوون.
دامەزرێنەری بزوتنەوەی رابونی ئیسلامی بوون و وریاكردنەوەی بزاڤی ئیسلامی بوون لە ناوچەكەدا لە كاتێكدا خەلافەتی ئیسلامیش مابوو، لەچاکەی خۆیانو دەستی باشەی یان هەبوو كە توانیان هەرچی توانای موسڵمانانی ئەو سەردەمە بوون بیانخەنە گەڕ.
دوای ئەم بزاتانەش كۆمەڵێكی تر پەیا بوون بەتوانا و زیرەك بوون بەڵام قسەیان بۆ نوخبە ئەكرد، زاراوەی زۆریان بەكارئەهێنا و گۆڤاریان دەرئەكرد تەنها بۆ كۆمەلێك خەڵك تایبەت ، نەگەیشتبوونە ئاستی خەڵكەكەکانی سەرشەقام ، واتا لەگەل شەقامدا قسەیان نە ئەكرد ، بەڵكو لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵكی نوخبەیسنوردار ئاخوتنیان دەكرد، لەڕاستیدا ئەگەر تۆ چەند زیرەكیش بیت ... مادەم خەڵك لێت تێنەگات وەك و ئەوەیە قسە بۆ دار و دیوار بكەی، واتا لە هەموو حالەتەكاندا ئەبێت ئاستی خۆت دابەزێنیت بۆ ئەوەی ئاراستەی كۆمەڵگە بە گشتی بەکەیت و هەروەها هەموو چینو توێژەکان لێت تێبگەن ، واتا كە قسە ئەكەی ئەبێت وەزیرێك تا منداڵێك لێت تێبگات.
دوای ئەوبزاڤانە كۆمەڵێك پەیدا بوون ڕابونەکەیان گەیاندە ئاستی شەقام لە دوای روخاندنی خیلافەتی ئیسلامی كە تامی شێخ الاسلام ابن تیمیە ی ئەدا، یەكەمیان ( حەسەن بەننا ) بوو رەحمەتی خوای لێبێت، كە پیاوێكی تاك بوو لە سەردەمی خۆیدا، حەسەن بەننا هەستا حەرەكەتی ئیسلاحی و بزوتنەوەیەکی ڕاپەرینی دەست پێ كرد بە رابوونی ئیسلامی كە ئێستا دەیان و سەدان گەنجی تیدا پەروەدەبوون و بە ملیۆن لەخەڵکی تر سوود لەو رابوونە وەرئەگرتەوە ، توانی لە حەرەكەتێكی نوخبەیی گەورەوە بیگەیەنێت بە بزوتنەوەی گەنجانە وهەموو چینو توێژەکانیش لە خۆی کۆبکاتەوە ، پاشان تێیان بگەیەنێت بزاڤی چکسازی و و رابوونە ئیسلامی چییە کە سەرچاوەکەی ووڵاتی میسر بوو.

هەرچی رابوونێكی ئیسلامی هەیە لە دونیا بە رێژەی ٪۹٥ هەمووی كچی شەرعی ئەو رابوونە ئیسلامیەیە كە حەسەن بەننا بینای كردووە، ئەگەر بە وردی ژیانی حەسەن بەننا و شیخ الاسلام ابن تیمیەلیکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت زۆر لە یەکەوە نزیکن ، لەو نێوەندەدا هیچ كەسێك نەهاتووە هاو شێوەیە ی ئەوان ئیش بكەن و كار بكەن بۆ رابونی ئەم ئیسلامە و بەتایبەتر بۆ مێژووی رابوون کە حەسن بەنا کردی ،

دوای ئەوان پیاوێك دێت بە ناوی ( سعید نورەسی ) كە بە بدیع زمان ناونراوە ، بەدیع و زەمان واتا موعجیزەی زەمەنی خۆی بووە بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە ،چونكە لەبەرامبەر تاغوتێكی وەكو كەمالیستیدا وەستایەوە.
بزاوتی رابونی ئیسلامی لە ناوچەكانی رۆژهەڵات سەرپەل بۆ ناوچەكانی خەواریزم ، كەسێك بە ناوی ( ابو الاعلی المودودی ) ئەم پیاوە بەرێزە بزوتنەوە رابون زیندوکردوە لە ناچەئەداو جەماعەی ئیسلامی دروست كرد لە هیندیستان دا كە دوایی پاكستانیان جیاكردەوە ، وەستایەوە دژ بە خراپترین و خوێنرێژترین و دیكتاتۆرترین و پیسترین كەس كە دژی موسڵمانان بوو بە هەزاران و ملیۆنان موسڵمانی كوشت ئەویش ( غاندی ) بوو.

بزوتنەوەی ( محمدی كوری عبدالوهاب و محمدی كوری علی سەنوسی )و ئەمانە بزوتنەوەی ئیسلاحی بوون، ئەبێ جیابکرێنەوە لەگەل رابونی ئیسلامی واتا هەڵسان.
حەرەكەتی هەڵسان لە خەو یان یەقەزە ئەمانە بوون ( رفاعە تەهتەهاوی و جەمالەدینی ئەفغانی و محمد عبدە ) بەلام رابوونەكە یان سەحوە گەورەكە لە یەقەزە یان لە هەلسانەوە دەرچوو كە ( حەسەن بەننا و سعید نەورەسی و ابو الاعلی المودودی) بوون ، ئینجا دوای ئەوە تەئصیل كرایەوە ، ئیخوان داینەمۆی بزوتنەوەکان و شۆرشەكە بوو لە جیهانی ئیسلامیدا، چونكە هەموو حەرەكەتەكانی تریش لەناو ئیخوانەوە دەرچوون، پاشان تحریر و ئەوانی تریشی لێ دەرچوو چونكە ئەوان قەناعەتیان بە سێ شت بوو و ئیشیان لەسەر ئەكرد کە بریتی بوون لە : ( فیقهی واقیع ، فیقهی ئەولەویات ، فیقهی موازەنات ) ، تەنها ئیخوان بوو توانی هەمووبزوتنەوەکانی تری لە ژێر دەربچێت.
هەروەها ( سەید قوتب ) ئەویش یەكێكە لە تەئصیل كردنەوەی بزوتنەوە ئیسلامیەكە و لە دامەزراندنی ئایدۆلۆژییە ئیسلامیەكە و سەرلەنوێ دارێژەرەوەی بنەمای سییستەمە سیاسیو کۆمەڵایەتیەکان ، کە كۆمەلگە و فیكر و ململانێیە ئیسلامیەكانی دارشتۆتەوە بە شێوەی ئایدۆلۆژیا.
به‌روار: 13/10/2019
بینین: 1911