هەواڵ و ڕاپۆرت
  ڕوونکردنەوە
ماکوان کەریم
 روونکردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..

خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگاوسەرپەرشتیاری گشتی ڕێگاکان: ماکوان کەریم

مامۆستا کرێکار خاوەنی هیچ رێكخراوێك و تەنزیمێك نیە تا من سەر بەوە بم باڵی ئەو بم ، بەئاشکرا بی دوو دڵێ رایدەگەینم نە من ئامادەی ئەوەم باڵ باڵین بکەم لە ناو حیزبێکدا کار بکەم لە ئێستادا، نە ئەوەندەی کە ئاگاداری مامۆستا کرێکاریشم خاوەنی هیچ هێزك و تەنزیم و رێكخراوێك نیە

 ئەگەر مەبەست بەرەوتی شاخی مامۆستا کرێکارە، خەڵکی بە رێکخراو و تەنزیمی حیزبی دەزانێت بەڕاستی ئەمە گێلیە ، من بۆ خۆم وەك رۆژنامەنوسێك شارەزایش لە هەموو بوارکانی کارکردنی مامۆستا تا رادەیەك شارەزام، چونکە من بۆ خۆم خەریکی نوسینی کتێبێکم لەسەر رابونی ئیسلام و سەرکردە ئیسلامیەکان، ئەوەندەی بزانم لە دەمی مامۆستا کرێکارم بیستوە رەوت مەبەست بە حیزبو رێکخراو نیە ، بەڵکو چەندین جار تەکیدی بۆ من کردۆتەوە کە ئەمە قوتابخانەیەکی فیکریە

- لێرەوە بە ئاشکرا رایدەگەیەنم کە من نە نوێنەری مامۆستا کرێکارم و نە ئەو ووتەیەشم پێخۆشەو یاخود خەڵکانێك وا پەی بەرن مادەم من لە نەرویجم ئیتر ئەوە من لە مەکتەبی سیاسی ئەو کار دەکەم، هیودارم خەڵکی و ئەوانەی منیش دەناسن وەك خۆم بمناسن، ئەوەی لە رێگای مامۆستا کرێکارەوە منی خۆش دەوێت یان رێز لە من دەگرێت ئەو رێزو خۆشەویستیە بگەڕێنەوە بۆ مامۆستا کرێکار هیودارم خەڵکی وەك ماکوان کەریم من بناسێت، من بەنەنگی و عەیبەی دەزانم خەڵکی پشت بە تەبەعیەت ببەستێت، ئەگەر خەڵکانیکی بەریز هەواڵی مامۆستا کرێکار دەپرسێت من وەلامیان ئەدەمەوە مانای وانیە من سەر بە مامۆستا کرێکارم، بەڵکو من لە ووڵاتی نەرویجم تاڕادەیەك نزیك لە خۆی و کەسوکارەکەی وەك دوستایەت و برایەتی نەك حیزبایەتی و ڕێکخراوەیی .

- من بۆ خۆم هەرچی بکەم خۆم لێی بەرپرسم نە مامۆستا کرێکار بەرپرسیاریەتی دەگرێتە ئەستۆی خۆی نە کەسو کارەکەشی، من بۆ خۆم ئازادم چۆن کار دەکەم کاس ناتوانێت ئازادی من پێشل بکات مەگەر تەنها وەك ئامۆژگاری گوێ بۆ دڵسۆزانێك بگرم، گۆڤاری ڕێگا زۆر جار ماندووم دەکات لەوەی خەڵکانێك وا هەست دەکەم کە ئەمە پرۆژەی مامۆستا کرێکارە پێدەچێت رایبوستێنم بە شێوەیەکی تر دەست بە چالاکی بکەمەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی وەك ماکوان کەریم تەعامولمان لەگەڵ بکات، نەك وەك پاشکۆی خەڵکێکی تر .

ماکوان کەریم

خاوەن ئیمتیازی ڕێگا
١٦/٠٩/٢٠١٠



به‌روار: 16/08/2020
بینین: 878