هەواڵ و ڕاپۆرت
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاة گەردی


زنجیرەی هەشتەم ...

دووەم : بطلان التسلسل :- پوچەڵی زنجیرەیی.

تسلسل واتا ئەم بونەوەرانە هەندێکیان لە هەندێکیان لەدایک دەبن بەبێ کۆتایی واتا چۆن زنجیرەیێک لە چەند بازنەیەک پێک دێت هەربازنەیەک بەهۆی بازنەی پێشە خۆیەوە بەستراوەتەوە بە زنجیرەکەوە وە هۆکاریشە بۆ بەستنەوەی بازنەی پشت خۆی ، واتا هەربازنەیەک هێزی بونی خۆی لە بازنەی پێش خۆی وەردەگرێت وە هێز دەبەخشێتە بازنەی دوای خۆی واتا هەربازنەیەک لەخودی خۆیدا لاوازە  هێزی ئەوەی نیە خۆی بێنێتە بوون بەڵکو بەهۆی بازنەی پێش خۆی هاتۆتە بوون ، واتا موجودات هەمووی هەلقولانە هەر ئەلقەیێک کارتێکراوە بۆ ئەوەی پێش خۆی وە کارتێکەرە بۆ ئەوەی دوای خۆی واتا هەر هەلقەیێک خالقە بۆ ئەوەی دوای خۆی وە مەخلوقیشە بۆ ئەوەی پێش خۆی بەبێ ئەوەی کۆتایی بێت ، واتا وەکو ڕوبارێک لەچەند شەپۆلێکی ئاو پێک هاتوە هەر شەپۆلەی لەبەر ئەوەی پێش خۆی هەڵدێت وە ئەوەی دوای خۆی چاڵ دەدات ، ئیتر جیهان هەمووی ئەمەیە ئەم بازنە و ئەلقانەش سەرەتای نیە ئەزەلیە واتا چەندی بگەڕێیەوە دواوە بە دوای ئەم ئەلقانەدا ئیتر هیچ سەرەتای نیە بەردەوام لە ئەزەلدایە هەر هەبووە ، بەبێ ئەوەی خوایێک هەبێت هێزی بەخشی بێتە ئەم حەلقانە و ئەم حەلقانە لە نەبونەوە هێنابێتەوە بوون . 

ئەم بیروکەیە پوچەڵە چونکە هەر مەخلوقێک یاخود هەر حەلقەیێک دەبێتە  خوای ئەوەی دوای خۆی بەڵام هێزەکەی هی خۆی نیە بەڵکو لەهی پێش خۆی وەرگرتوە واتا چۆن دەکرێت لەکاتێکدا خوابێت لەهەمان کاتدا بێ هێز بێت خۆیشی مەخلو بێت ، نـــمونە : لەسەر پوچەڵی بیرۆکەکە .

یەکــەم : ئەگەر بانگەشەی ڕاستیەکی زانستیم کرد لەلای تۆ ،تۆش داوای بەڵگەت لێکردم ، ئیتر منیش بەڵگەیەکم بۆ هێنایتەوە کە پشتی بەستبێت بەبەڵگەیێکی تر ، وە بەڵگەی دووەمی پشتی بەستبێت بەبەڵگەی سێیەم ئیتر بەڵگە بەدوای بەڵگە بێ کۆتایی تۆ نە ئەم بەڵگانە بە ڕاست دەزانی نە بانگەشەکە بەڵکو دەبێت بەڵگەیەک بهێنیەوە بنچینە بێت بۆ بانگەشەکە . 

دووەم : کاتێک تۆ لە نهۆمی بیستەمی هۆتێلێکی دەتەوێت بێیتە خوارەوە دەبێت بهێیتە نهۆمی نۆزدەم پاشان هەژدە چونکە هەر نهۆمە پشت بە ئەوەی تریان دەبەستێت بەڵام هەر هەموو نهۆمەکان هێزەکەیان لە زاتی خۆیانەوە نیە بەڵکو هێزی هەر هەموویان دەگەڕێتەوە بۆ بناغەکەی کە پێی دەگوترێت (الكتلة الذاتیه) یاخود الأساس.

وەهەروەها بەبەڵگەی بینینی بیرۆکەی زنجیرەیی پوچەلە چونکە زۆر جۆر ئاژەل هەن لەناوچون ئەگەر وابێت هەر بازنە خالقە بۆ ئەوەی دوای خۆی وە لەهەمان کاتدا مەخلوقە بۆ ئەوەی پێش خۆی بەبێ کۆتایی چۆن دەکرێت ئەم جۆرە ئاژەلانە لەناو چوبێتن چۆن دەبێت شتێک خوا بێت پاشان خوایەتی خۆی لەدەست بدات واتا چۆن دەکرێت کۆتابێن بازنە بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە و بازنەی دوای خۆی دروست نەکردووە بۆیە لەناو چوینە ئەویش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەوا بیرۆکەی زنجیرەی پوچەلە . 

سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة .

منصور نجاة گەردی
به‌روار: 29/08/2019
بینین: 1252