ولاء و براء
شوێنه‌وار كوردی
سه‌رانی طاغوت كێن .
شێخ محمد كوڕی عدالوهاب ده‌فه‌رمووێ : ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ كردی یه‌كه‌م شت له‌سه‌رت فه‌رز كراوه چییه ؟
بڵێ : كافر بوون به طاغوت وه ئیمان به الله .
وه به‌ڵگه‌ش وته‌ی خوای گه‌وره : فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى .
واتا : جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ)
واتا : سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر.
سه‌رچاوه : مجموعة رسائل في التوحيد والإيمان
| ئیبن قه‌یم ده‌فه‌رمووێ : طاغوته‌كان زۆرن وه سه‌ره‌كانیان پێنجن :
1ـ أبلیس له‌عنه‌تی خوای لێبێت گه‌وره‌ی طاغوته‌كانه .
أبلیس گه‌وره‌ی هه‌موو طاغوته‌كانه چونكه بانگه‌وازی خه‌ڵك ئه‌كات كه عیباده‌تی غه‌یری خوا بكه‌ن وه فه‌رمان ئه‌كات به خراپه و نه‌هی ئه‌كات له چاكه ، وه هه‌ر كه‌سێك غه‌یری خوا بپه‌رستێت ئه‌وه شه‌یتانی په‌رستووه ، هه‌روه‌كو چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِيْنٌ}
ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه.
2_ (هه‌ر شتێك بپه‌رسترێت وه ڕازی بێت به‌وه ئه‌وه طاغوته) به‌ڵكو ئه‌وه‌ی په‌رسترا وه ڕازی نه‌بوو به‌وه ئه‌وه پێی ناگۆترێت طاغوت ، مه‌لائیكه‌ت په‌رستران بێجگه له خوا ، به‌ڵكو ڕازی نه‌بوون وه فه‌رمانیانیش به‌وه پێ نه‌كراوه ، وه مه‌سیح ـی كوڕی مه‌ریم – سه‌لامی خوای لێبێت ـ نێردراوی خوایه په‌رسترا بێجگه له خوا – وه ئه‌و نه‌هی ئه‌كرد له‌وه له ژیانی خۆی وه به‌ریئه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یپه‌رستن ، بۆیه به طاغوت ئه‌ژمار ناكرێت .
طاغوت ئه‌ویه كه فه‌رمانی پێ كردن ئه‌وه بیان په‌رستن ، پیاو چاكان مردن له‌سه‌ر چاكێتی خۆیان ئه‌وان طاغوت نین چونكه له ژیانی دونیا دا فه‌رمانیان به‌وه نه‌كردوه بیان په‌رستن به‌ڵكو له هه‌موو ژیانی خۆیان نه‌هیان كردوه له‌وه وه بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كردوه خوا بپه‌رستن ، بۆ نموونه شێخ عبدالقادری گه‌یلانی طاغوت نییه به‌ڵكو یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوونه ، ئه‌و كه‌سه طاغوته كه فه‌رمانی كرد و وه یه‌كه‌م كه س بوو كه فه‌رمانی كرد یان بانگه‌وازی كرد قه‌بره‌كه‌ی بپه‌رستن .
3_ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك ده‌كات بۆ په‌رستنی خۆی ئه‌وه طاغوته .
چونكه هه‌ندێك له طاغوته‌كان فه‌رمان به خه‌ڵك ئه‌كه‌ن بیان په‌رستن وه به‌خه‌ڵك ئه‌ڵێن ئێمه خواین یان ئێمه شه‌فاعه‌تان بۆ ئه‌كه‌ین لای خوا هه‌ر وه‌كو چۆن فیرعون كه یه‌كێكه له طاغوته‌كان ووتی (فَقالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلى) .
واتا : من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!
وه‌كو هه‌ندێك له شێخ و له سه‌رانی سۆفی و قبوریه‌كان بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ قه‌بر په‌رستن و بۆلای خویان كه ئه‌وان پیرۆزن وه خه‌ڵك ئه‌وانی بردۆته مه‌رته‌به‌ی خوا – ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن كافرن – ئه‌وانه‌ی ئه‌و طاغوتانه به كافر نه‌زانێت وه به‌رائه‌تیان لێ نه‌كات ئه‌وه خۆی كافر ده‌بێت . هه‌ر وه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر ابراهیم سلامی خوای لێ بێت به‌رئاته‌تی خوای ڕاگه‌یاند له قه‌ومه‌كه‌ی كاتێك شیرکییان بریار ده‌دا . (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَداً حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ)
واتا : ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و د‌ین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن .
4ـ هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه غه‌یب ئه‌زانێت ئه‌وه طاغوته .
ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی غه‌یب ئه‌كه‌ن له كاهین و ساحیره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی غه‌یب ئه‌كه‌ن چونكه سه‌له‌ف وتوویانه : ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئەوە ئه‌كه‌ن کە غەیب ئەزانن ئەوە شه‌یتان بۆیان داده‌به‌زێت و هه‌واڵیان پێ ئه‌دات وه بوونه‌ته به‌نده‌ی گه‌وره‌ترین طاغوت كه شه‌یتانه چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ هیچ كه‌سیك غه‌یب نازانێت ته‌نیا خوای گه‌وره نه‌بێت (قُلْ لا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّماواتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلاَّ اللَّهُ)
واتا : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه .
ئایه پێغه‌مبه‌ران غه‌یب ئه‌زانن ؟
نه‌خێر پێغه‌مبه‌ران غه‌یب نازانن به‌ڵكو خوای گه‌وره هه‌ندێك شتیان پێ ده‌ڵێت له ڕێگه‌ی وه‌حی ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به به‌ڵگه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان یان وه‌كو موعجزه هه‌ندێك شتیان پێ ده‌ڵێت واته : هیچ پێغه‌مبه‌رێك خودی خۆی غه‌یب نازانێت به‌ڵكو خوای گه‌وره پێی ده‌ڵێت له ڕێگه‌ی وه‌حی یه‌وه . هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (عالِمُ الْغَيْبِ فَلا يُظْهِرُ عَلى غَيْبِهِ أَحَداً (26) إِلاَّ مَنِ ارْتَضى مِنْ رَسُولٍ)
ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات (26) مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)
زنجیره‌ی داهاتوو باسی (5ـ وه هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات به غه‌یری حوكمی خوای گه‌وره ) به پوختی باسی ئه‌كه‌م ان شا‌ء الله .
نووسینی :
شوێنه‌وار كوردی
به‌روار: 05/07/2019
بینین: 595
|