سەبارەت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوونکردنەوە دەدرێت
بزاڤ پرێس
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان، روونكردنه‌وه ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هێشتا یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن دیارینه‌كراوه، به‌ڵكو ده‌وروبه‌رى 10 رۆژ پێش 10 ى زولحیجه له‌لایه‌ن سعودییه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
“نه‌به‌ز ئیسماعیل” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، جه‌ژنى قوربان جیاوازه له جه‌ژنى ره‌مه‌زان و ته‌نها له‌لایه‌ن سعودییه‌وه دیاریده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سعودیه ده‌وروبه‌رى 10 رۆژ پێش 10 ى زولحیجه بڕیار ده‌دات كه
ئه‌و رۆژه ده‌كه‌وێته چه‌ندى مانگى زاینى، بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا باس ده‌كرێت كه رێكه‌وتى 11 ى 8 ى 2019 یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه، هیچ بنه‌مایه‌كى نیه، چونكه هێشتا دیارینه‌كراوه".
"ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند پێگە و پەیمانگایەک ڕوونکراوەتەوە:" رۆژى شه‌ممه (10) ئابى داهاتوو رۆژى (عه‌ڕه‌فه)یه و رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ش (11) ئاب ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ " .
بهروار: 20/07/2019
بینین: 848
|