هەواڵ و ڕاپۆرت
  بیل گیتس.. خاوەنی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت..
بزاڤ پرێس

ناوی خۆی ولیام هنری گیتس..ە
یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی جیهان
لە چاو پێکەوتنێکی نوێیدا پرسیاریان لێکردوە لە تۆ دەوڵەمەند تر کێییە؟
گیتس دەڵێت : مەمنونی لاوێکی موسڵمانم کە زۆر لە من دەوڵەمەند ترە..!
باس لەوە دەکات لە ساڵەکانی ٧٠دا دوای ئەوەی لەسەر کار دەردەکرێت ، دەگەرێتەوە بۆ شارەکەی خۆی و دەیەوێت رۆژنامەیەك بکڕێت تا بەدوای کاری نوێدا بگەڕێت..
دەچێتە بەردەم لاوێك کە رۆژنامە دەفرۆشیت دەست دەکات بە گیرفانیدا وا دەزانێت پارەی پێیە ، بەڵام  وەصلی پارەیە لە گیرفانیدا و هیچ پارەی پێ نییە..
گیتس دەڵێت: بە هێواشی گەڕامەوە دواوە ..
بەڵام- منداڵە رۆژنامە فرۆشە، ڕەش پێستەکە دەچێتە بەردەمی گیتس و رۆژنامەیەکی ئەداتێ و گیتس بە جێدێڵێ..
گیتس دەڵێت: پاش ئەوەی دەوڵەمەند بوو گەڕام بەدوای ئەو منداڵە ، دوای چەند ساڵێك دۆزیمەوە بووبوە پاسەوانی شانۆیەك و ژیانێکی سادەی هەبوو ، پێم ووت من ئەو کەسەم کە رۆژنامەکەت دامێ، دەمەوێت باداشتت بدەمەوە..
لاوە ڕەش پێستەکە لەوەڵامدا ووتی : من کاتێك ئەوەم پێشکەش کردی هیچم نەبوو .. 
گیتس دەڵێت وویستم هاوکاری بکەم ، لاوە ڕەش پێستە موسڵمانەکە دەڵێت من لە کاتی هەژاریدا هاوکاریم کردویت تۆ ناتوانی پاداشتی من بدەیتەوە... .. ئێستا هەست دەکەم ئەو لە من دەوڵەمەند ترە .
به‌روار: 01/08/2019
بینین: 1183