بۆچوونەکان
  نەخۆشییەکانی ئومەت زنجیرەی شەشەم
ئارام محمد

کافرکردن لە جێی فیکرکردن
دوو کتێب و چەند نامیلکەیەکی محمدی کوری عبدالوهاب دەخوێنێ و خۆی لێدەبێتە قاضي، ئیدی دەکەوێتە کافرکردنی خەڵکی، لە بیانویە بەرانبەری پێچەوانەی بێ ڕاستەوخۆ دەست لە هەمبانەی ڕادەکات بێ هیچ بیرکردنەوە لە حاڵەت و دۆخ ڕاستەوخۆ حوکمی کافرکردنێت بۆ دەردێنێ، ئەوجار دەڵێ ئەوەی بەو کافرکردنەش ڕازی نەبێ ئەویش کافرە.... هۆکاری ئەو فکرە سەقەتە خوێندنی عەقیدەیە بە تەنها بێ کارکردن بە تەزکیە و اصولي فقە، کارەساتەکە لێرە دەستپیدەکات کاتێ هەموو دین لە عەقیدە کورت هەڵدێنن عەقیدەش لە سێ نامیلکەی محمدی کوڕی عبدالوهاب و چەند فەتوایەکی ابن تەیمیە، کە ڕەنگە گەر ئێستا هەبا قسەیەکی دیکەی کردبا، لە ئەنجامی ئەوش کافرکردن جێی فکرکردن دەگرێتەوە، بابای توندڕەو پێی وایە حەقی ڕەها لای خۆیەتی ئیدی چ باکی بەوەیە بیر لە ڕای بەرانبەری بکاتەوە، بۆ ئەوە گوێت بۆ دەگرێ کە وەڵامت بداتەوە نەوەک فکرت لی بکاتەوە.... هەرکاتێ مرۆڤ گەیشتە ئەو باوەڕەی حەقی ڕەها بەس لای خۆیەتی عەقڵ گاڵە دەدرێ توانای فکرکردنی نامێنێ، جا سەیر لەوەدایە ڕۆژێ ١٧جاران لە نوێژاندا دەڵێن: اهدنا الصراط المستقيم.. دەی برالە مادام پێت وایە حەقی تەواوت لایە چیدی داوای هیدایەتێ مەکە... گرفتی گەورە ئەوەیە کە ئیسلام لەلایان داماڵراوە لە تەزکیە و اصولی فقە عەقڵانیەت، تدبوری قوڕئان لە حەوت کێوان ئاوا بووە، ئەگەرنا مرۆڤ بەس سەیری قورئانێ بکا هەرگیز حەق بەخۆی نادات خۆی وەک خاوەن حەقی کامل بێتە بەرچاوان، خودا هەردەم مسولمانان والێدەکات ڕێژەیی بیربکەنەوە لە حەق و ناحەق لە ئاراستەو افکارەکان بۆیەش فەرمویەتی الذين يستمعون القول فيتبعون احسنه، ياخود (اي او اياكم لعلي هدا او في الضلالي المبين).... بەلێ ئیسلام حەقی ڕەهایە، بەڵام تێگەیشتنەکانی ئێمە بۆ ئیسلام حەقی ڕەها نین، دەبێ گوێ بۆ یەک ڕادێرین و تعارف بکەین... بەڵێ ئیسلام سەداسەد حەقە، بەس ئەوە مانای ئەوە نییە دینەکانی دی حەقیان تێدا نییە، ئەوانیش کەمێک حەقیان تێدا ماوە، هەروەک باتڵی زۆریشی تێکەوتووە و ئەو هێزەشیان نییە کە بتوانن پەیڕەوانیان پابەندی ئەوەندە حەقە بکەن کە تیایاندایە....
ئەوەش ڕاڤەی التکفیر بدل التفکیر
خوا هیدایەتی هەموانمان بدات...

به‌روار: 02/08/2019
بینین: 659