 عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟
ماکوان کەریم
ئەم پیاوە بناسن ٣٠کم مابوو بگاتە شاری باریس ناوی عەبدولڕەحمانی غافقیە
ناوی عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی عه‌بدولله کوڕیبهشیری کوڕی صارمی عهکیه،له گه‌ل وهۆزی غافقه سه‌رێکی له هۆزی عهکیه یه‌مه‌نه یه‌کێکه له له‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوای بینیوه له شوێنکهوتونه واتا تابیعه،وه نازناوی ئه‌بو سه‌عیده، یه‌کێکه له والیه‌کانی ئه‌نده‌لوس،یه‌کێكه له گه‌وره پیاوانی سه‌رکرده‌ی فه‌تحه‌کانی فهرنساو جه‌نگه‌کانی تر زۆر ئازا‌و له خۆ بردوو بووه..
له دایك بووی :-
له‌وانه‌یه له یه‌مه‌ن له دایك بووبێت پاشان له یه‌مه‌نه‌وه ڕۆشتوه بۆ ئه‌فه‌ریقا،وه نوێنه‌ری سلێمانی کوڕی عهبدوولمهلیک ئه‌مه‌وی بووه،پاشان په‌یوه‌ندی کردوه به موسای کوڕی نوصێرو کوڕه‌که‌ی عهبدوولعهزیزهوه، ئه‌و سه‌رده‌مه له ئه‌نده‌لوس نیشته‌جێ بووه،وه سه‌رکرده سوپایه‌کی موسڵمانان بووه له که‌ناری ده‌ریاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس..
بیرکردنه‌وه‌ی غافقی له ڕووی سه‌ربازیه‌وه:
عه‌بدوڕه‌حمان پیاوێکی ئازا‌و چاونه‌ترس ڕه‌ق بووه له کاری سه‌ربازی دا،وه زۆر چالاك بووه له کاتی پێویست دا هه‌میشه هاتۆته ده‌ست،وه له‌کاتی دانی بڕیاردا زۆر چاونه‌ترس و ئازا‌و بوێر بووه بڕیاره‌کانی هه‌میشه له جێگای خۆیدا بووه له‌کات وزه‌مه‌نی تایبه‌ت دا پیاده‌ی کردوه..
ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره‌و لێهاتوه هه‌میشه پارسه‌نگی ڕاگرتوه له نێوانی هێزه‌که‌ی و مه‌به‌سته‌کی بۆیه به سه‌رکرده‌یه‌کی زۆر ناوازه ناوبانگی ده‌رکردوه،له‌کاتی جه‌نگدا وای کردوه که خه‌ڵکی هانی سوپاکه‌ی بده‌ن بۆ جه‌نگ تا سوپاکه‌ی به توانایه‌کی به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنی ئیسلام ببنه‌وه وه له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه پێداوێستی بۆ جه‌نگ ئاماده‌کردوه تا سوپاکه‌ی لاواز نه‌بێت، هه‌موو هێزه‌کانی خستۆته گه‌ربۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ،سه‌ره‌تا هێزی ئیمانی بیروباوه‌ڕی به‌کار هێناوه،پاشان هێزی برایه‌تی خستۆیه پێش چاوی سه‌ربازه‌کانی به‌گشتی، وه هه‌مووخه‌ڵکی سڤیلی له‌سه‌ر جیهاد کوشش کردن ڕاهێناوه فێری هه‌موو جۆره چه‌کێکی سه‌رده‌می خۆی کردوون،وهپارسهنگی کردوه له نێوانی هێزی مادی و هێزی مه‌عنه‌وه‌ی، وه هه‌میشه وابیر کردۆته‌وه که سوپاکه‌ی له شکست ڕزاگار بکات هۆکاره‌کان به هه‌ند وه‌ربگرێت....!!
ڕه‌وشتی ئه‌م سه‌رکرده لێزانه:
ڕه‌وشتێکی به‌رزو ناوازه‌ی هه‌بووه زۆر به‌ڕێز بووه له ناو خه‌ڵکیدا ده‌ڵێن تا زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوی نه‌بوایه خه‌ڵکی شه‌رمیان ده‌کر پرسیاری لێبکه‌ن،په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی ئاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر بووه،که‌واته به‌لامانه‌وه سیر نه‌بێت که باسی ژیانی ئه‌م پیاوه بکه‌ین جونکه مێژوویش خۆی سه‌رسامه له ئاستیدا،هه‌میشه پیاوێكی ئارام داد په‌روه‌رو به‌هێزو چالاك زۆر ڕقی له ته‌مه‌ڵی ده‌بووه‌وه وه خۆی زۆر به هه‌ژاری په‌روه‌رده‌کردبوو خۆ پێویستی به هیچ نه‌بوو چونکه سه‌رکرده‌یه‌ك بووه ده‌یتوانی سه‌روه‌ت سامان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات، ئه‌م سه‌رکرده جوامێره به‌هێزه به‌توانایه زۆر توانای تری هه‌بووه که جیگایی سه‌رنج وباس کردنه، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه ڕهشو ڕوتهکهدا بوو چاوه‌ڕێی پاداشت بوو له خوای گه‌وره نه‌ك له خه‌ڵکی.....
ئه‌و مێژوو نوسانه‌ی باسی ئه‌م پیاوه‌یان کردوه:-
یه‌که‌م :-ئیبن ئه‌ثیر جزیری ده‌ڵێت: پیاوێکی له خواترس وخاوه‌ن وه‌رع وئازاو لێهاتوو بووه
دووهه‌م :-پێشه‌وا ذههبی له کتێبی مێژووی ئیسلام ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌میره که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست هاوشێوه‌ی عومه‌ری کوڕی عهبدوولعزیز بوو
سێیه‌م:- عهبدولواحیدی مه‌رکیشی له کتێبی تابعین که چونه ناو ئه‌نده‌لوس ده‌ڵێت: که له عومه‌ری کوڕی خه‌تاب فه‌رموده‌کانی ده‌گێڕاوه
چواره‌م:- هه‌روه‌ها له میژووی حهمیدیا له کتێبی چه‌ند وهرگیراوێك له پیاو
چاکانی ئه‌نده‌لوس ده‌ڵێت: دیاره ئه‌م نوسه‌ره که باس له عه‌بدوره‌حمانی غافقی ده‌کات زۆر وورد تر له‌سه‌ری کۆڵیوه‌ته‌وه بۆیه ده‌ڵێت که ئه‌م ڕاویهکی تابعین بووه ئهوڕشتهنهی که لێوه‌ی وه‌ر گرتوون بریتین له عومه‌ری کوڕی عه‌بدول عه‌زیز،وه پاشان عهبدووللهی کوڕی عیاض،پاشان ئه‌م پیاوه له ساڵی(115)هیجری شه‌هید ده‌بێت به‌ده‌ستی رومه‌کان له ئه‌نده‌لوس،هه‌ر به‌رده‌وام ده‌ڵێت که ژیانی ئه‌م پیاوه زۆر پاك بێگرده پیاوێکی له‌خواترس دانا وزاناو چاونه‌ترس وجوامێرهبووه،وه له جه‌نگه‌کاندا زۆر به داد پهرورانه دهستکهوهتهکانی دابه‌ش کرد،وه ئه‌م هه‌واڵه زۆر گێڕاوته‌وه له لایان مێژوو ناسانه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت.
پێنجه‌م:-ئهبووقاسمی کوڕی موضفر له کتێبی قسطاط: ده‌ڵێت توانی گه‌وره ترین غه‌زووی فرنجه دا توانی تێک‌و پێکیان بشکێنێت زۆر ترین ده‌ست که‌وتی هه‌بوو که خۆی هیچی هه‌ڵنه‌گرت وتوانی به داد په‌روه‌رانه دابه‌شی بکات ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده یاقوت ئاڵتون زیو ده‌ستکه‌وتیان بوو که وه‌ك گردێکی به‌رز ده‌ست که‌وته‌کانیان ههڵداببوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ست که‌وه‌ته ئه‌م سه‌رکرده به‌ده‌ست هێنان خۆی هیچی هه‌ڵنه‌گرت و زۆر به خوا ترس خاوه‌ن وه‌رع .
پاشان عه‌بدوره‌حمان غافقی توانی خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس یه‌ك بخات کۆیان بکاته‌وه ریزه‌کانیان یه‌ك بخات،وه هێزه‌کانی ئاماده کرد بۆ ته‌واو کردنی فه‌تحی فه‌ره‌نسا،وه عه‌بدورحمان توانی بچێته ئه‌و جێگایانه‌ی که موسڵمانانی پێش خۆی نه‌یان توانی بوو بچنه ئه‌و ناوچهنانه وه ئه‌م شار له دوای شار فه‌تحی ده‌کرد له‌و شارهنهی که فه‌تحی کرد له فه‌ره‌نسا دا برتین له شاری {ئارل} پاشان چونه ناو شارێکی زۆر گه‌وره‌ی فه‌رنسا که ئێستا به‌ردوام ئه‌و شاره هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی هه‌یه که ناوی {بودو}ئینجا چونه {طهلوشه} پاشان چونه شاری {تور} تاگەیشتنه شاری {پۆتێ}له دوای ئه‌م شاره ڕاسته‌خۆ پاریسه له شاری پۆتیه وه‌ستا که نزیکه سه‌د کیلۆمه‌تر له پاریسه‌وه دووره له ڕۆژئاواوه،وه دووری ئه‌م شاره له قورتوبه‌وه که پایته‌ختی موسڵمانانه نزیکه‌ی هه‌زار کیلۆمه‌تر دووره،واتا مه‌سڵمانان توانی باش بڵاو بێته‌وه له خاكی فه‌رنسادا به‌تایبه‌ت له باکوری ڕۆژ ئاوای فه‌ره‌نسادا.
پاشان عه‌بدووڕه‌حمان له نزیک شاری پۆتێه سهربازهگایهکی دروست کردله ناوچه‌که ناوی {بیلات} که به‌زمانی ئه‌نده‌لوسی واتا باڵه‌خانه‌ی به‌رز یان قه‌ڵایه‌کی به‌رز بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا{بیلات} له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی کۆنی لێ‌بوو هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو ئه‌وناوه‌ی لێناراوه،پاشان سه‌ربازه‌کانی ڕێکخستن سه‌ربازگه‌که‌ی به‌هێز کرد سه‌ربازانی ئاماده‌کرد بۆ ڕووبه‌ڕوی نه‌ساره‌کان،وه سوپاکه‌ی گێشته په‌نجا هه‌زار سهربازوموجاهید،وه هێره‌شه‌کانی عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی به گه‌وه‌ره‌ترین هێرشی داده‌نرێت له مێژووی فه‌ره‌نسادا.
بهروار: 20/10/2019
بینین: 1339
|