عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ أَنَّهُ سَمِعَهُ يَقُولُ: (كَانَ رسول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ لَيْسَ بِالطَّوِيلِ الْبَائِنِ وَلَا بِالْقَصِيرِ وَلَا بِالْأَبْيَضِ الْأَمْهَقِ وَلَا بِالْآدَمِ وَلَا بِالْجَعْدِ الْقَطَطِ وَلَا بِالسَّبْطِ بَعَثَهُ اللَّهُ تَعَالَى عَلَى رَأْسِ أَرْبَعِينَ سَنَةً فَأَقَامَ بِمَكَّةَ عَشْرَ سِنِينَ
{ أخرجـە البخاری '٥٩٠٠' ومســلم '٢٣٤٧ ' }
شیکـــردنەوەی بەشەکانی فەرموودەکە :
- [كَانَ رسول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ لَيْسَ بِالطَّوِيلِ الْبَائِنِ وَلَا بِالْقَصِيرِ ]
ڕونکردنەوەی درێژی باڵای پێغەمـبەری خوایە ' صلی اللە علیە وسلم ' بـەوەی باڵای نێوەند بووە لەنێوان زۆر درێژ ' الطویل البائن' وە لەنێوان باڵای کورت ' القصیر ' بەلکــو نێوەند بووە ' ربعـة ' ، بەڵام پێغەمبەری خوا ' صلی اللە علیە وسلم' بەرەو لای درێژیدا لایداوە تاوەکو کورتی ھەروەکو چۆن لە ھەندێ ڕیوایەتدا ھاتووە ، ھەربۆیـە ئیمامی أنس ' ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی زۆر درێژ نەبووە وە لەبەرامبەر کورتیدا ھیچ وەسفێکی نەھێنا ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەرەو لای بەرزی لایداوە .
- [ البائـــن ]
بەو مانایە دێت کە درێژی لاشەی لە حەد و ئاستی سروشتی خۆی لاینەداوە
- [ ولا بالأبیض الأمــھــق ، ولا بالآدم ]
ئــەمە ڕوونکــردنەوەی ڕەنگی پێغەمبەری خوایە ' صلی اللە علیە وسلم' دەوترێ بە کەسێ کە ' أبیض الأمـھــق ' ــە ئەگەر ڕەنگی سپی تەواو بێ ھیچ ڕەشی و سوری تێکەلی نەبوبـێ ، وە ' الآدم' مانای ئەسمــەر دەدات ، ئەمەش بەو مانایە دێ کە شێوەی پێغەمـبـەری خوا ' صلی اللە علیە وسلم' نە ئەوەتا سپی تەواو بووە بە خالصی وە نە ڕەش و ئەسمــەر بووە ، بەڵکو شێوەی وەکو چۆن باسکراوە لە فەرموودەی تردا ڕەنگی سپی تێکـەل بە سوور بووە .
- [ ولا بالجعــد القطط ، ولا بالسبط ]
ئـەمە ڕوونکردنەوەی شێوەی قژیەتی ، بەوەی کـە نێوەند بووە ، نە ئەوەتـا تەواو قژی بەناو یەکدا چوبـێ و زۆر ئەستور و تێکەل بێ، وە نە زۆر خاو بووە ، بەڵکـو نێوەند بووە .
- [ بعثە اللە تعالی علی رأس أربعین سنــة ]
وەحیی بۆ نێردرا کاتێک کە تەمەنـی چل ساڵی تەواو کــــرد .
- [ فأقام بمکــة عشر سنــین ]
لە دوای ناردنی دە ساڵ لە مەککە مایەوە ، لە ھەندێ ڕیوایەتی تـــردا ھاتووە کــە سێزدە سال لە مەککە مایەوە ، ئەوەش ئەو ماوەیەیە کە پێغەمبەری خوا ' صلی اللە علیە وسلم 'لە مەککە ماوەتەوە لە دوای ناردنی وەکو پێغەمـبەر ، ( ئەمەش وتەی ئەو کەسانە ھەڵدەگرێ کە دەڵێن دە ساڵەکە مانای ئەوە دەدات و ئەوکاتەیە کە بانگەوازەکەی ئاشکرا کردووە ، چونکــە سێ سال بانگەوازی بە نھێنی کـرد ) ' صفة الصفوة ١١٦/١ '
ئەوەشی کــە لەمە زیاتر ڕوون بێت ئەوەیە کە مانای ئەم وتەیە بەوە دێ دە سال دوای دابەزینی سورەتی [ المدثر ] لە مەککە ماوەتەوە پێش ئەوە بە سێ سال بانگەوازی کردووە بەڵام فەرمانی پێ نەکراوە ئاشکرای بکات .
- [ وبالمدینـة عشر سنــین ]
دە ساڵ دوای ھیجرەت کردن لەمەدینـــە مایـــەوە
- [ وتوفاە اللە علی رأس ستین سنـــة ]
ئەوەی جێگیــرە ئەوەیە خوای گەورە لە شەست و سێ ساڵی بردویەتیەوە بۆلای خۆی و وەفاتى کردووە ئەمەش لە ڕیوایەتی دیکەدا ڕوون کراوەتــەوە.
- [ ولیس فی رأســـە ولحــیتە عشرون شعرة بیضاء ]
ڕەنگ و تاڵی سپی لە ڕیشی وە لە سەریدا زۆر کەم بووە بە جۆرێک کە نەگەشتووە بە بیست تاڵ .
[[ شرح شمائل النـبی ' صلی اللە علیە وسلم ' ، لاپەرە ٢٠-٢١ ]]