 چیڕۆكی فه‌تحی قوسته‌نته‌نیه
و.سه‌رباز يوسف گۆران
هه رله‌وكاته‌وه‌یی كه‌پێغه‌مبه‌ر مووژده‌ی فه‌تح كردنی قوسته‌نتینیه‌ی دابوو ئه‌و فه‌تحه ببوه خه‌ونێك له‌بیری موسوڵمانان، عن عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ: سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم "أَيُّ الْمَدِينَتَيْنِ تُفْتَحُ أَوَّلًا قُسْطَنْطِينِيَّةُ أَوْ رُومِيَّة؟ُ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: مَدِينَةُ هِرَقْلَ تُفْتَحُ أَوَّلًا يَعْنِي قُسْطَنْطِينِيَّةَ"، وروي عنه صلى الله عليه وسلم: «لَتُفْتَحَنَّ الْقُسْطَنْطِينِيَّةُ فَلَنِعْمَ الْأَمِيرُ أَمِيرُهَا وَلَنِعْمَ الْجَيْشُ ذَلِكَ الْجَيْشُ» رواه أحمد: [6645]، والدارمي: [486]، والحاكم: [8662].
واته :باشترین سه‌ركرده ئه‌وسه‌ركرده‌یه‌یه و باشترین سوپا ئه‌وسوپایه‌یه‌كه فه‌تحی قوسته‌نتینیه ده‌كات له‌مێژوودا چه‌ندین جار هه‌وڵی فه‌تح كردنی دراوه تاوه‌كوو له‌سه‌رده‌ستی سوپای عوسمانی و سه‌ركرده‌كه‌ی محمدی كوڕی موڕادی دووه‌م فه‌تحكرا ،جابابزانین ئه‌وسه‌ركرده‌یه چوَن ئه‌ونازناوه‌یی به‌ده‌ست هێنا كه‌پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی باشترین سوپا‌و باشترین سه‌ركرده .
په‌رتوكه‌كانی مێژومان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌محمدی فاتیح هه‌رله‌منداڵیه‌وه گرینگی گه‌وره‌ی پێدراوه له‌لایه‌ن باوكیه‌وه فێری تیرهاوێژی و ئه‌سپ سواری بووه، وه‌باوكی كردویه‌تی به‌قوتابی له‌ژێ رده‌ستی زانای گه‌وره (ئه‌حمه‌د بن ئیسماعیل گوَرانی) كه به ئه‌بو حه‌نیفه‌ی سه‌رده‌می خوَی ناسراوه و ڕوَڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌په‌روه‌رده‌كردنی تاوه‌كو له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و ته‌واوی قورئانی پیرۆزی له‌به‌ركردووه و هه‌موومێژوویی ئیسلامی و ئه‌وهه‌ولاَنه‌ی كه‌دراون بوَفه‌تح كردنی قوسته نتینیه له‌لا خوێندووه ، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری زانایی گه‌وره (ئاق شه‌مسه‌دین سنقه‌ری ) به‌ئاشكرا پێوه‌دیار بووه كه‌یه‌كه‌م كه‌س بووه له مندالیدا بیری فه‌تحی قوسته‌نتینیه‌یی له‌مێشكیدا چه‌سپاندووه .
بوَیه كاتێك كه(محمدی دووه‌م) له‌دوایی باوكی (موڕادی دووه‌م )ده‌بێته سوڵتانی عوسمانی فه‌تحی قوسته‌نتینیه ده‌بێته یه‌كێك له‌ئامانجه گه‌وره‌كانی ژیانی بوَئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند ڕێ و شوێنێك ده‌گرێته به‌ر :
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست ده‌كات به‌توَكمه كردنی سوپای عوسمانی له‌ڕوویی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه ،كوَمه‌ڵێك زانا له‌ناو سوپا بلاَوده‌كاته‌وه بوَئه‌وه‌ی ڕوَحی جیهاد له‌مێشكیاندا بچه‌سپێنێ و به‌رده‌وام ئه‌و فه‌رمودانه‌ی پێغه‌مبه‌ری به بیر ده‌هێنانه‌وه كه‌ده‌رباره‌ی فه‌تحی قوسته‌نتینیه فه‌رمویه‌تی، سابه‌ڵكو ئه‌وسوپایه سوپای عوسمانی بێت و ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه به‌وان ببڕێت .
بوَیه ڕاوێژی كرد به‌خاوه‌ن ئه‌زمونان و ده‌ستی كرد به‌دیاری كردنی ڕێگریه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كه و سێ هوَكاری سه‌ره‌كی دیاری كرد :
1-نه‌بوونی هیچ قه‌لاَیه‌كی سه‌ربازی له‌نزیكی شاره‌كه كه‌سه‌ربازان بپارێزێت له‌زستانی له‌ناو به‌ر كه‌ئه‌گه‌ر شاره‌كه گه‌ماروَبدرێت .
2-نه‌بونی توَپی دوورهاوێژ كه‌بتوانێ شوراكانی شاره‌كه‌ببڕێت .
3-بوونی زنجیره‌یه‌ك ووشكانی له‌كه‌ناری كه‌نداوه‌كه كه‌ڕێگربوو له‌چونی كه‌شتی بوَناو ئاوی ده‌ریا .
لێره‌وه محمد فاتیح به‌عه‌قلێكی گه‌وره و ده‌روونێكی پڕله‌هیواوه ده‌ستی كرد به كاركردن بوَئه‌و پلانه بوَئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری درووستكرد بوَچوَنیه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و كوَسپانه بوَئه‌م مه به‌سته پاره‌یه‌كی زوَری ته‌رخان كرد و خه‌لكێكی زۆری خاوه‌ن ئه‌زموون ،له‌وباره‌وه پێشنیاری باشیان بۆ كرد بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا سه‌ركه‌ون و فه‌تحی ئه‌و شاره بكه‌ن.
جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه :
محمد فاتیح هه‌ڵسابه جێبه‌جێكردنی پلانێكی زوَرتوَكمه كه‌ڕوَژهه‌لاَت ناسه‌كان ده‌رباره‌ی گوتویانه: (ئه‌م پیاوه پێش ئه‌سكه‌نده‌ر و ناپلیوَن كه‌وتووه) ،پلانێكی ناوازه‌ی دانا بوَهه‌ر یه‌ك له هوَكاره‌كان :
1-بۆ نه‌بوونی قه‌لاَی سه‌ربازی ، بڕیاریدا به‌دروست كردنی قه‌لاَیه‌كی سه‌ربازی توَكمه بۆ ئه‌مه‌یش كاركه‌رانی كوَكرده‌وه و پێی فه‌رموون ئایه‌ده‌تانه‌وێت له‌شوێن كه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ربن له‌ڕوَژی قیامه‌ت ! وه‌له‌و كوَمه‌ڵه بن كه‌پێغه‌مبه‌رده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی باشترین سوپان، بوَیه دوای هاندانێكی زوَر توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورت و له سێ مانگ دا كاره‌كه ته‌واو بكات.
2- بۆ نه‌بوونی تۆپی دوور هاوێژ ،سولتان هه‌ڵسا به‌سوود وه‌رگرتن له‌تواناكانی نا مسوڵمانیش بوَیه پێشوازی كرد له‌زانا و ئه‌ندازیاری ماجه‌ری (ئوَربان) كه‌ده‌یتوانی توَپخانه‌ی زوَرتایبه‌ت درووست بكات ،كه‌له‌توانای دابێَت دیواره‌كانی قوسته‌نتینیه ببڕێت، سوڵتانیش پاره‌یه‌كی زۆری خسته به‌رده‌می و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئامرازه‌كان بوَئه‌وه‌ی داهێنان بكات له‌درووستكردنی توَپخانه بوَده‌وڵه‌تی عوسمانی .
(ئوَربان) به‌یارمه‌تی چه‌ند ئه‌ندازیارێكی عوسمانی و له ژێ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخوَی سوڵتان هه‌ستا به‌درووستكردنی سێ توَپخانه‌ی گه‌وره كه گه‌وره‌كه‌یان نزیكه‌ی حه‌فت سه‌د تۆن ده‌بوو ده‌یتوانی هه‌زارمیل ببڕێت و ناویان نا توَپخانه‌ی سوڵتانی ،به‌مه‌یش خه‌ریكبوو ئاواتی سوڵتان له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی بهێته‌دی.
3-بوونی ووشكاییه‌كی درێژكراوه كه ڕێگری له‌چوونی كه‌شتیه‌كان ده‌گرت ، بوَئه‌مه‌ش پلانێكی زوَرناوازه‌ی داڕشت كه به‌بیری هیچ زانا‌و بیرمه‌ندێك دا نه‌هاتووه له‌مه‌و پێش و هه‌ڵسابه‌درووست كردنی ڕێگایه‌كی درووستكراو له‌ته‌خته وه‌هه‌مووڕێگاكه‌ی به‌زه‌یت و ڕوَن چه‌ور كرد، بوَئه‌وه‌ی به‌ئاسانی كه‌شتیه‌كان به سه‌ریان تێبپه‌ڕن و توانی حه‌فتا كه‌شتی به‌و ڕێگایه كه‌درێژی سێ میل بوو له‌مه‌غریبه‌وه تاوه‌كو نوێژی به‌یانی بگه‌یه‌ننه ناو ده‌ریا كه‌ئه‌مه‌ش ڕوَمه‌كانی توشی سه‌رسامی و شپرزه‌یی ، كرد بوَماوه‌ی سی و پێنج ڕوَژ گه‌ماروَی قوسته‌نتینیه‌یان دا له ووشكانی و ده‌ریادا .
به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 20/جه‌مادی یه‌كه‌می /857كۆچی ،1453 زاینی سولتان به‌خۆی و سه‌د هه‌زار موجاهید چوونه ناو شار و ئالای ده‌وله‌تی عوسمانیان له سه‌ر بورجه‌كانی شار به‌رزكرده‌وه و توانیان پاشای ڕۆم كه‌بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه سه‌رجه‌م جل و به‌رگه‌كانی داكه‌ندبوو له‌ناو شاردا بكوژن و سولتان فه‌رمانی ده‌ركرد كه چاك بن له‌گه‌ل خه‌لكی شاره‌كه و كه‌نیسه‌ی ئایا سۆفیا كرایه مزگه‌وت و تاوه‌كوو سالی 1924 كرایه مۆزه‌خانه.
دوای كۆتایی هاتنی فه‌تحه‌كه سولتان محمدی دووه‌م پایته‌ختی ده‌وله‌تی له ئه‌ده‌رنه‌وه گواسته‌وه بۆئه‌و شاره و ناوی نا (ئیسلامبۆل) كه به‌مانای (عه‌رشی ئیسلام) دێت.
به‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تر له موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ص هاته دی كه حه‌فت سه‌د سال له‌مه‌وبه‌ر هه‌والی ئه‌و فه‌تحه‌ی دابوو.
چی له‌و ڕووداوه فێر ده‌بین:
1-په‌روه‌رده‌كردنی مندالانمان به په‌روه‌رده‌كرنێكی موسولمانانه‌و و چاندنی تۆوی خه‌مخۆری بۆ ئوومه‌ت.
2-بوونی پلان و ستراتیج ڕێژه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
3-سوود وه‌رگرتن له كه‌سانی بیانی و نا موسولمان بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
به‌روار: 11/04/2016
بینین: 1733
|