 ڕیفۆرم و مێژووەکەی
ماکوان کەریم
بۆ پێناسه‌ی ریفۆرم له ئایندا که عه‌لمانیه‌کان زۆر به‌کاری ده‌هێنن؛ که ده‌بێت هه‌موو ئاینێك ریفۆرمی تێدا بکرێت به‌گوێره‌ی قۆناغ و سه‌رده‌م، ئه‌م ریفۆرمه مه‌به‌ست به ریفۆرمی (پرۆتستانت)یه، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له بیری عه‌لمانی تێبگه‌ین که ده‌یانه‌وێت چۆن چاڵ هه‌ڵکه‌نن بۆ نه‌وه‌کانی موسڵمانان که مه‌فتون بوون به عه‌لمانی، چه‌ند باسێک له‌سه‌ر ریفۆرم دێنمه ئاراوه که چیه‌و له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه..
لای خوێنه‌ر ئاشکرایه که ئه‌وروپا له ژێر ده‌ستی دوو مه‌زهه‌بی گه‌وره‌ی مه‌سیحی دابه‌ش بوو بوون .. یه‌که‌میان (کاتۆلیك) بوون که به ناوچه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئینگلیز و ئه‌ڵمانیا هۆڵه‌ندا..هتد بڵاو بووبوونه‌وه، سه‌نته‌ری ئه‌م مه‌زهه‌به له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا بوو، مه‌زهه‌بی دووه‌م..(ئۆرتۆدۆکس) بوو که سه‌نته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م مه‌زهه‌به له ئه‌سته‌نبوڵ بوو، که ناسرابوو به قوصطه‌نطنیه و ناوچه‌کانی ئه‌نادۆڵ و شه‌رقی ئه‌ورپا و..هتد.
له ناو ئه‌م دوو هێزه‌دا به درێژای مێژوو شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوانیادا روویداوه که قیزه‌و‌نترین شه‌ر له مێژوودا له نێوانی ئه‌م دوو مه‌زهه‌به‌دایه که به ملیۆنه‌ها خه‌ڵکیان له یه‌کتر کوشتوه..
له ناو ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌دا گه‌ل و هۆزی یه‌هودی هه‌بوون که چاوساوه بوون هه‌میشه لێیانده‌دارو ده‌کوژران و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، له هه‌موو ئه‌وروپادا ئه‌م گه‌له به ئوممه‌تێکی (مه‌لعون) واتا نه‌فره‌ت لێکراو ناو ده‌بران!هه‌میشه بۆ نۆکه‌ری خزمه‌تکاری به‌کاریان ده‌هێنان، له ساڵی (١٢٩٠)ز پاشای ئینگلیز.. که ناوی (ئێدوه‌ردی یه‌که‌م) بوو بڕیاری دا هه‌رچی جوله‌که هه‌یه له وڵاته‌که‌یدا ده‌ریبکات چونکه ئه‌وانه کافرن به پێغه‌مبه‌ر عیسا(سه‌لامی خوای لێبێت)، به بۆچونی (ئێدوه‌ردی یه‌که‌م) ئه‌وان کافر بوون به ئاینه‌که‌یان بۆیه ده‌بێت هه‌موویان ده‌ربکات..
هه‌و‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی (ئێدوه‌ردی یه‌که‌م) به پێنج ساڵ دوای واتا له ساڵی (١٢٩٥)ز پاشای فه‌ره‌نسا به‌ناوی (فلیپی یه‌که‌م) ئه‌ویش بڕیاریدا ده‌بێت هه‌موو جوله‌که‌کان ئه‌م خاڵانه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت..
یه‌که‌م: کوشتن
دووه‌م: یاخود، په‌شیمان بوونه‌وه له ئاینی یه‌هودی ده‌بێت ببنه مه‌سیحی.
سێیه‌م: یاخود ده‌رچوونیان له وڵاتی فه‌ره‌نسا و ده‌بێت کۆچ بکه‌ن بۆ جێگایه‌کی تر.
لای هه‌مووان ئاشکرایه که جوله‌که ترسنۆكترین خه‌ڵکن، ژیانیان زۆر خۆش ده‌وێت وه‌ك خوای گه‌وره له قورئاندا بۆمان باس ده‌کات، بڕیاری ئه‌وه ناده‌ن هه‌رگیز که شۆڕش خه‌بات بکه‌ن له پێناوی دینه‌که‌یاندا، چونکه ده‌زانن که ده‌ستکاری کراوه،پاشان زۆربه‌یان چونه ناو ئاینی مه‌سیحی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ جێگایه‌ك ده‌رگای بۆ یه‌هودیه‌کان واڵا نه‌کرد ته‌نها موسڵمانان نه‌بێت له خاکی ئه‌نده‌لوس که ئیسپانیا‌و پرتوگالی ئێستا ده‌کات، ئه‌و کاته موسڵمانان سیسته‌می خه‌لا‌فه‌تیان ده‌برد به‌ڕێوه هه‌موویان پێشوازیان لێکراو له ئه‌نده‌لوس نیشته جێبوون، پاشان له ساڵی(١٤٩٢)ز به هۆکاری کێشه‌ی ناوخۆی موسڵمانان و کۆتای سوڵتانی به‌ناوی (محمه‌دی دوازده‌هه‌م)یاخود به (محمه‌دی کوری ئه‌حمر) ناسرا بوو کرایه ده‌ره‌وه له خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌موو موسڵمانان و خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس وه‌ده‌رنران له‌و وڵاته خه‌ڵکی (ئه‌سپان) که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را بوون به‌م سێ ڕه‌گه‌زه ده‌وترا ئه‌سپان ئه‌وان له جێگای ئه‌نده‌لوسیه‌کان نیشته‌جێکران هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس راگوێزران بۆ وڵاتی مه‌غرب، له‌گه‌ڵ موسڵماناندا هه‌موو جوله‌که‌کانیش وه‌ده‌رنران هاوشانی موسڵمانان راگوێزکران بۆ خاکی مه‌غریب، ئیتر ئه‌و وڵاته بووه جێگایی مه‌سیحی قوطیه‌کان.
له‌پاشاندا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌نده‌لوس له ده‌ستی موسڵمانان سه‌ندرایه‌وه موسڵمانان له‌و جێگایه شکستیان خوارد خه‌لافه‌ت له‌وێ ئاوابوو به‌ڵام پێش وه‌خت له قوصطه‌نطه‌نیه موسڵمانان ئه‌و ناوچا‌نه‌یان فه‌تح کرد واتا (٤٠)ساڵ پێش رووخانی ئه‌نده‌لوس خه‌له‌فه‌ت له ئه‌سته‌مبوڵ دامه‌زرا، جوله‌که‌کان وه‌ك ئاین له خه‌لافه‌تی عوسمانی ڕێزیان لێ‌گیراو پاشان وه‌ك زانا و بازرگان له ناو خاکی عوسمانیه‌کان حورمه‌تیان لێ‌گیراو له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێکران له شاریێك به‌ناوی (ساڵۆنیك) که زیاد له (٣٠٠) ساڵ له‌و شاره‌دا نیشته جێ بوون.
کاتێکیش که باس له ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌که‌ین واتا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ده‌وڵه‌تی ژماره یه‌ك بووه له هه‌موو جیهاندا که ماوه‌ی (٦٥٠)ساڵ فه‌رمانڕه‌وای کردوه، سنوری ئه‌م وڵاته له جه‌زائیره‌وه ده‌ستی پێکردوه تا ناوه‌ڕاستی ئێران.. له باکوره‌وه تاکو نه‌مسا و به‌شێکی زۆری ئیتالیا و مه‌جه‌رو بولگاریا و ئه‌لبانیا و کۆسۆڤۆ...هتد له باشور تاکو عێراق و حیجاز و یه‌مه‌ن سنوری هه‌بوو که (٢٠)ملیۆن کم رووبه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو، به‌و شێوه‌یه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئاینێكدا کردووه که له هه‌موو لاکانه‌وه لێیانده‌دراو ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کران.
پاشان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌ورپا ئه‌و سه‌رده‌مه له ساڵی(١٥٢٣)ز که‌سێك به ناوی (مارتین لۆثه‌ر) که قسیسێکی ئه‌ڵمانی بوو مه‌زهه‌بێکی نوێ دامه‌زراند به ناوی (پرۆتستانت) واتا(موعاره‌ضه) یاخود نه‌یار دژی مه‌زهه‌بی (کاتۆلیك) له دژی ئه‌و هه‌موو سته‌م و خراپه‌کاریانه‌ی که کاتۆلیکه‌کان ده‌یانکرد ئه‌م هه‌ڵسا به‌دروست کردنی شۆڕشێك دژی پاپا له رۆما.
بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی ئه‌م مێژوه و رێفۆرمه بزانین سه‌رنجتان راده‌کێشمه‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که پاشای فه‌ره‌نسا که پێشتر ئاماژه‌م پێدا به‌ناوی (فلیپی یه‌که‌م) چۆن جوله‌که‌کانی وه‌ده‌رنا له خاکی فه‌ره‌نساو پێی ووتن یان ده‌بنه مه‌سیحی یاخود کۆچ ده‌که‌ن یان ده‌کوژرێن!.
ئه‌وه‌ی که‌مابوه‌وه.. بووبوه مه‌سیحی، به‌ڵام هه‌ر بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆیان نه‌گۆریبوو، ورده ورده ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که جوله‌که بوون ئاینه‌که‌ی خۆیان گۆڕی بوو. بوونه پاپا و قسیس له جێگا گرنگه‌کاندا له ناو ده‌وڵه‌تی فه‌رنسادا پۆستیان وه‌رگرت، پۆستی ئیداری و جێگا گرنگه‌کانیان بۆ خۆیان داگیر کرد تا توانیان پێگه‌ی سیاسی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆیان به‌هێز بکه‌ن، هه‌ڵسان به دروست کردنی ئه‌م مه‌زهه‌به که ریفۆرمی پێده‌وترێت له مه‌زهه‌بی کاتۆلیکی ئاینی مه‌سیحیدا، هه‌موو ئه‌م شۆڕشه که کرا له دژی مه‌سحیه‌کان بوو به پلانی جوله‌که لای هه‌مووان ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی ئۆرتۆدۆکسی له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمانان کۆتای هات، ئه‌وه‌ی که ماوبوه‌وه کاتۆلیکی بوو له‌به‌ر ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی که ده‌یکرد، جوله‌که توانی ئه‌م پلانه‌ی خۆی له ڕێگای (مارتین لۆثه‌ر)ه‌وه بگه‌ینێته ئه‌نجام، له ڕاسیتدا مارتین لۆثه‌ر که ریفۆرمی کرد خۆی که‌سێك مه‌سیحی بوو بۆیه کرایه واجیهه بۆ ئه‌وه‌ی که‌س هه‌ست نه‌کات که پلانی جوله‌که‌یه هه‌موو فکری جوله‌که‌ی پیاده‌کرد، له سه‌ره‌تادا کتێبێکی نوسی به‌ناوی (مه‌سیح به یه‌هودی له دایك بووه) لاتان ئاشکرایه که مه‌سیحی زۆر رقیان له جوله‌که‌یه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که پێیان وایه جوله‌که بکوژی پێغه‌مبه‌ر عیسایه وه خوێنی عسیا (سه‌لامی خوای لێبێت) لای مه‌سیحی خوێنێکی هه‌روه‌ها ساده و ئاسن نیه، به‌ڵکو زۆر گرانه، هه‌رچه‌نده عیسا (سه‌لامی خوای لێبێت)نه‌کوژراوه، به‌ڵکو به‌رزکراوته‌وه بۆ ئاسمان، به‌ڵام مارتین لۆثه‌ر هات هه‌رچی پیرۆزی بوو دای به جوله‌که! هه‌موو فکری جوله‌کەی پراکتیزه کرد هه‌روه‌ها ووتی: که ئینجیل ده‌ست کاریکراوه به‌که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ت کاری پێبکرێت ده‌بێت ته‌ورات به‌کاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌هود بوو، ڕاسته ئینجیل که به عه‌هدی جه‌دید ناسراوه ده‌ستکاری کراوه، به‌ڵام عه‌هدی قه‌دیم که ته‌وراته زیاتر له ئینجیل ده‌ستکاری کراوه و شێوێنراوه ئه‌گه‌ر ئینجیل دوای (١٥٠) ساڵ هه‌ڵکێشانی عسیا نوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌ورات دوای (٧٠٠) ساڵ مردنی مو‌سا نوسراوته‌وه بگره تیلموت لایان پیرۆزتره تاکو ته‌ورات، مارتین لۆثه‌ر مه‌سیحیه‌کانی به خاده‌م و نۆکه‌ری یه‌هودیه‌کان دانا له ناو ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی که نوسییه‌وه ئه‌وه‌ی کرده فه‌رمان له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌کان که ده‌بێت وڵاتێک بۆ جوله‌که ده‌ست نیشان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی عیسا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌و‌ی! ئه‌و وڵاته کوێیه ناویان نا فه‌ڵه‌ستین! ئه‌مه هه‌موو ریفۆرمی ئاینی بوو له ئه‌ورپادا که شۆڕشێکی گه‌وره کرا له فه‌ره‌نسادا،له دوای ئه‌وه‌ی پاشای ئینگلیز به ناوی (جۆرجی هه‌شته‌م) خۆی بوو به پرۆتستانتی و درگایی واڵا کرد بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که دژی کاتۆلیکی ده‌جه‌نگان، له‌گه‌ڵیاندا ڕێگا کرایه‌وه بۆ جوله‌که که‌بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئینگلیز که پێشتر له‌سه‌رده‌می (ئێدوا‌ردی یه‌که‌م) له ئینگلیز ده‌رکرابوون، که‌واته ریفۆرمی ئاینی بۆ جوله‌که بوو له ئه‌ورپادا نه‌خشه‌ی ئه‌وان بوو که جێبه‌جێکرا، به‌وه‌نده کۆتایی پێ دێنم هه‌رچه‌نده ئه‌م باسه زۆرتری ده‌وێت که له‌ماوه‌ی داهاتوو دا باشتر له‌سه‌ری ده‌نوسین باسی هه‌ردوو ئه‌مریکا ده‌که‌ین که ئه‌و سه‌رده‌مه چۆن دروست بوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گرێ کوێره‌ی تر که عه‌لمانی وڵاتی ئێمه خۆی پێوه باده‌ده‌ن و بێ‌ئاگان له راستی ڕووداوه‌که و فکره‌کان که چۆن دروست بوون.
له‌هه‌مان کاتدا ویستیان له جیهانی ئیسلامی هه‌مان ئه‌زموونی مارتین لوثه‌ر دووباره بکه‌نه‌وه له خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا له تورکیای ئێستادا، له‌ساڵی (١٦٠٣)ز که‌سێكی جوله‌که به‌ناوی (سه‌به‌طای ته‌زفی) ده‌رکه‌وت که‌ته‌مه‌نی (٢٢)ساڵ بوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد له پایته‌ختی موسڵمانان له ئه‌سته‌نبوڵ(ئه‌ستانه) که گوایه عیسای کوری مه‌ریمه،! خه‌ڵکی ده‌بێت گوێی بۆ بگرن، ئه‌و ده‌مه حوکومه‌تی عوسمانی ئازادی پێبه‌خشی به‌و هۆکاره‌ی که له سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌دوێت!، له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆشی ئازاده، له‌دوایدا ئه‌م که‌سه زۆربه‌ی جێگاکان گه‌ڕاو سه‌فه‌ری کرد بۆ ئه‌ورپاو پاشان وڵاتانی موسڵمان وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و عێراق و تونس ..هتد
له بانگه‌شه‌یه‌کیدا له خاکی فه‌ڵه‌ستین ئه‌م باسه‌ی کردوه که هه‌موو جیهانی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر (٣٨) جێگادا بۆ هه‌ر جێگایه‌ك پاشایه‌کی دانا‌و خۆشی کرد به پاشای به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه.!
له‌دوایدا که گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ هانی خه‌ڵکی دا که خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بکه‌ن به چه‌ند به‌شێکه‌وه، ئه‌م کاره چه‌ند جار دووباره بوویه‌وه، به‌ڵام به هۆکاری ئه‌وه‌ی که هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر موسڵمانان دروست نه‌کرد زۆر گرنگی پێنه‌درا، به‌ڵام پاشان له لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌کانی ئه‌ورپاوه یارمه‌تیان ده‌دراو خه‌ڵکییان پێچه‌واشه کرد، بۆیه ناچار ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گرت و به‌سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه که (سه‌به‌طای ته‌زفی) بوو، له‌دوای لێکۆڵینه‌وه بریاری له سێداره‌دانیان ده‌رچوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی موسڵمانانه‌وه به هۆکاری خیانه‌تی گه‌وره دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پاشان له‌و کاته‌ی که بریاره‌که جێبه‌جێ ده‌کرا (سه‌باطی ته‌زفی) خۆی و هاوڕێکان بڕیاریان دا ببنه موسڵمان و ئیسلام بوونی خۆیان له سه‌ر په‌تی سێداره به کۆمه‌ڵ ڕاگه‌یاند!، له‌و کاته‌دا قاضی موسڵمانان بریاره‌که‌ی بۆ گۆڕین هه‌موویان ئازاد کران، ئه‌وه مه‌نهجی دینی ئیسلامه که به‌و شێوه ره‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی مونافقیش ده‌کات، مادا‌م به ئاشکرا موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند ئیتر گوێ به باكگراوندی نادرێت که‌چی بووه، پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه له مێژوودا به(یه‌هودی ده‌ونه‌مه) ناسراون واتا ئه‌و یه‌هودیانه‌ی که له ئاینی جوله‌که هه‌ڵگه‌رانه‌وه، ئه‌مانه به‌رده‌وام له ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا خه‌ریکی پلان و دروست کردنی رێکخراو مه‌حفه‌لی جوله‌که بوون که له‌داهاتوودا به مه‌حفه‌لی سه‌هیۆنی ناسراون به ده‌یان پیاوی عه‌لمانی وه‌ك جوده‌ت نامیق و مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورك، حیکمه‌ت بابان، عه‌بدولرحمان به‌درخان، عه‌بدولله جوده‌ت، حسێن جاهید، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئه‌مانه که‌سێکی ماسۆنی بوو به ناوی(داود کوهین) که توانیان ده‌ست به‌سه‌ر مه‌جلیسی مه‌بعوثان بگرن.. زۆرێکی تر له‌و ناوانه که ده‌رفه‌ت نیه بۆ باس کردنیان، ئه‌م عه‌لمانیانه که دروست بوون ویستیان ریفۆرم بکه‌ن ته‌نانه‌ت زۆرێك له مزگه‌وته‌کانی ئه‌سته‌نبوڵیان کرده قاوه‌خانه‌و جێگای سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان کرانه ته‌ویله‌ی وڵاغ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌م شاڵاوه ریفۆرمه‌ی جوله‌که‌یه سه‌هیۆنی ماسۆنیه‌تی ڕاگرت (کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتووی موحه‌مه‌دی) بوو که دوای ناسرا به حیزبیکی ئیسلامی به‌ناوی (حیزبی برایانی موحه‌مه‌دی) به سه‌رکردایه‌تی (حافظ دروێش وحدتی) بوو که زمانحاڵی ئه‌و حیزبه رۆژنامه‌یه‌ك بوو به‌ناوی (بورکان)له دوای ململانیه‌کی زۆر هه‌موو ئه‌م سه‌رکردانه ده‌خرانه زیندان یاخود شۆڕشه‌کانیان کپ ده‌کرایه‌وه، ئیتیحادیه‌کانی تورانی به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا کرد، چونکه بانگه‌شه‌ی عيلمانیه‌تیان ده‌کرد به ده‌یان که‌ڵه‌پیاوی وه‌ك شێخ سه‌عیدی حه‌فید و کوره به‌رێزه‌که‌ی که باوکی شێخ مه‌حمود بوو له شاری موسڵ تیرۆر ده‌کران به‌ده‌ستی ئتیحاده‌یه‌کان.
ئه‌مه مشتیکه له خه‌روارێکی ریفۆرمخوازه‌کان ئه‌و پلانا‌نه‌ی که دا‌یان نا بۆ ئیسلام که وه‌ك مه‌سیحی به خه‌یاڵی پوچی خۆیان هه‌ڵیبوه‌شێنن، به‌ڵام ڕۆژ به‌رۆژ ئیسلام وه‌ك دره‌خشانی رۆژ له ده‌م که‌له‌وه سه‌ر ده‌ردێنێت، ته‌نها به ئاگرو ئاسن ده‌یانه‌وێت رووبه‌رووی موسڵمانان ببنه‌وه، ده‌نا وه‌ك فکرو دیدو بۆچوون هه‌رگیز ناتوانن رووبه‌روی ئاینی ئیسلام بنه‌وه، چونکه ئاینی ئیسلام دینێکی دادپه‌روه‌ر و وه‌سه‌طیه له رووی ئه‌قڵانیه‌ته‌وه روبه‌روویان وه‌ستاوه، پاشان له رووی تێرکردنی مله‌که‌ی رۆحی مرۆڤه‌کان ده‌دوێت ده‌ئاخفێ، پارسه‌نگی له نێوانیاندا داناوه بۆیه رێفۆرم له ئایدۆلۆژیه‌که‌دا ده‌کرێت یاخود له بیر‌و هزریكدا ده‌کرێت که ئه‌قڵانیه‌تی به‌حت بێت یان لاهوتی و که‌هنوتی به‌حت بێت، به‌ڵام ئیسلام هه‌ردووکیانی تێپه‌راندوه له‌سه‌رو هه‌موو به‌رزه‌کانه‌وه‌یه له ئیماندا له ئه‌قڵانیه‌تدا ، ته‌نها ئیماندار هه‌ست به تام وچێژی ئیمانی ئیسلام ده‌کات.
به‌روار: 04/09/2019
بینین: 1351
|