مێژووی ئیسلام
  عبدالله کوڕی مسعود
فیصل رسول
عبداللەی کوری مسعود ...

نووسین و ئامادەکردن: فیصل رسول

ئەو پیاوە دەستپاکە بوو کە شوانی مەرەکانی عوقبەی کوڕی ئەبو موعیط بوو، ئەو روداوە کاریگەری زۆری بەسەرهێنا کاتێك پێغەمبەری خوا ( صل الله علیە وسلم ) و ئەبوبەکر رەزای خوای لێبێت هاتنە لای و موعجیزەی شیر هێنان بە گوانی مەرەکە بینی، بۆی روون بویەوە کە محمد ( صل الله علیە وسلم ) پێغمبەری خوایە و بریاری دا کە ئیتر واز لە شوانی بێنێت و بێتە خزمەتی پێغەمبەر ( صل الله علیە وسلم ) .

عبدالله کوری مسعود کاتێك موسلمان بوو زۆر چالاك بوو بەرادەیێك یێکەم کەسبوو لەپال کەعبەی پیرۆز بە دەنگی بەرز قورئانی خوێندەوە، بەرگەی هەموو ئازارەکانی گرت لە لێدان و ئەشکەنجەی قورەیش، ئەم هاوەلە بەرێزە خاوەنی ئارامیێکی یێکجار زۆر بوو قورەیش هیچی لەگەلدا نەکرا، ئەگەرچی کەسێکی هەژار و کەمدەرامەت بوو هەروەها خاوەنی بنەمالەش نەبوو کە بەرگری لێبکەن، بەلام عبدالله کوری مسعود چالاکی زۆربوو بۆ بانگەوازی ئەم ئاینە هەر لەسەرەتای موسلمان بوونی، ئەم سیفەتەش لە زۆر کەمی خەلکی هەیە، ئەم جۆرە کەسانە گۆرانکاری دروست دەکەن، چونکە ماندووبوونی ناناسن، زۆر قورسە لەنێو کۆمەلە کەسێکی بێدەسهەلات بیت و قورەیشێکی خاوەن دەسهەلات حوکمی مەککە بکات کەسێك بروات بەدەنگی بەرز قورئان بخوێنێت لە کاتێکدا خەلکانی دیکە بەنهێنی نەیان دەتوانی ئەم کارە بکەن و ئەترسان ، ئەو بریاری دا ئەو کارە بکات، موسلمانان دەیان وت با کەسێك بروات خاوەنی بنەمالە بێت بۆ ئەوەی دواتر پارێزگاری لێبکەن، عبدالله وتی نا وازم لیبێنن خوا پارێزگارمە ! ئای لەم ئیمانە، ئای لەم پشت بەخوا بەستنە، تۆ بلێی ئەمە چ ئیمانێك بێت وا لەم پیاوە گەورەیە بکاتن بریاری ئاوا بوێرانە بدات ...
عبدالله ئەم کارەی ئەنجام سەلماندی کە ئەوان خاوەن ئیرادەن هێز کاریگەری لە ئیمانی ئەوان ناکات، سەلماندی ئەبێت موسلمانان پیاوانێك بن قوربانی بدەن، بەخوێنیان بیروباوەرەکەیان بلاوبکەنە، سەلماندی ئەوان بەهێزن، ئەوان خاوەن ئیرادەن، سەلماندی راستی بێ قوربانی سەرناکەوێت بەسەر زولمدا ..

عبداللە ناحەقی نەبوو ئاوا بوێرانە بریار بدات، چونکە لەسەردەمی نەفامی ئەو وافێرکرابوو کە کۆیلەیە و ژێردەستی خەلکانی دیکەیە، زولمێکی ئاوایان لە عبدالله کردبوو هێندە بەهێزببوو دلی پۆلاین ببوو، رزگارکەرێکی بینی کە ئیسلامە بۆیە ئەو بریاری دابوو ژیانی خۆی بۆ بکات بە قوربانی، فیترەتی مرۆڤ وایە کە ناخۆشی ببینێت دەبێتە هێز بۆی کاتێك دەرفەتێکی بۆ دێتە پێشەوە بەباشترین شێوە دەیقۆزێتەوە و خۆی بۆ تەرخان دەکات، عبدالله نموونەی پیاوانێکە کە سەلماندی قورئان تەنها بۆ نێو مزگەوت نیە، قورئان تەنها بۆ زکر و خێری خوێندنەوە نیە، قورئان دەبێت رۆلی هەبێت بێتە نێو خەلك، موسلمان دەبێت کاریگەری هەبێت، قوربانی بدات، هەول بدات، لەوانەیە لەم رێگایە مال و سەروەت و سامان بفەوتێت، لەوانەیە کەس و کارت لەنێو بچێت، لەوانەیە خۆشت ببیتە قوربانی، بەلام رەزامەندی خوا بەدەست دێنی، ئەمە قوربانی دانی پیاوانێکی وەك عبدالله کوری مسعود بوو کە ئامادەبوو هەموو شتێك بکاتە قوربانی بۆ نەمانی زولم  و ستەم، هەروەها سەرکەوتنی حەق .

بەرهەمی هەولەکان ....

دوای چەند سالێك مانەوە لە مەککە پاشان رۆیشتن بۆ حەبەشە پاشان بۆ مەدینە، قورەیشیەکان بەسەرکردایەتی ئەبو جەهل کە هێزێکی 1300 کەسی ئامادەکرد بۆ شەرکردن دژی موسلمانان، کەوا زۆر هەولیان دا شەر رونەدات، بەڵام ئەبوجەهل هەر سوربوو وایزانی موسلمانان بێ دەسەلاتن وەکو پێشوو، شەر رویدا کۆمەلێ کەس دەوروبەری ئەبو جەهلیان گرتبوو پاشان بریندارکرا و شەر لە بەرژەوەندی موسلمانان کۆتای هات عبداللە بەناو لاشەکان دەگەرا بینی ئەبو جەهل وا لەسەرەمەرگدایە، رۆیشت بۆلای و پێی وت ئێستا من تۆ دەکوژم، بینیت سەرکەوتن بۆ کێیە ؟ ئەبو جهل وتی خەمی ئەوەمە بەدەست بەخێوکەری مەر دەکوژرێم، وە داخی ئەوەشمە کە تۆ دەمکوژی نەوەك قورەیشیێك، عبدالله سەری ئەبوجەهلی لێکردەوە و بردی بۆ لای پێغەمبەری خوا ( صل الله علیە وسلم ) پێی وت ئەمەیە سەری دوژمنی خواو پێغەمبەرەکەی..

ئەو ئەبوجەهلەی کە زۆر موسلمانی شەهیدکرد و هەر ئەوبوو بریاری دا بە کوشتنی محمد ( صل الله علیە وسلم ) لە دارونەدوە، بەلام هەولەکانی فەشەلی هێنا، هەر ئەوبوو بریاردا شەربکات و خەلکێکی زۆر بدات بە کوشتن، هەر ئەوبوو کۆیلەکانی ئەشکەنجە دەدا، ئێستا لەبەردەستی کەسێکە کە بێدەسهەلات بوو بێ مال بوو بێ کەس و کاربوو، ئەمەیە بەرهەمی ئەو رۆژانەی کە ئیمانەکەی بەهێزدەکر، ئەمەیە بەرهەمی ئەو رۆژانەی کە ئامادەبوو قوربانی بدات، ئێستا گەورەترین دوژمنەکەی لەبەردەستە، ئەوەیە ئەو بەرهەمە کە حەق سەردەخات و زالمیش لەناو دەبات، بۆیە حەق سەردەکەوێت هەرچۆنێك بێت ئێستا بێت یان داهاتوو لەسەر ئێمە هەولدانە، سەرکەوتنیش بەدەست خوایە .

قورئان خوێنه‌ نایابه‌كه‌

 عبدالله جگه‌ له‌وه‌ی له‌رووی مه‌یدانی زیره‌ك بوو بۆ عیباداته‌كات هاوشێوه‌ی كه‌م بوون به‌تایبه‌تی بۆ قورئان خوێندن كه‌ نموونه‌، هه‌تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێغمبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌ وسلم ) پێی وت قورئان بخوێنه‌وه‌، ئه‌ویش وتی قورئان بۆتۆ هاتووه‌، چۆن من بیخوێنمه‌وه‌، پێغمبه‌ر فه‌رمووی: پێم خۆشه‌ له‌ كه‌سانی دیكه‌ ڤوێم لێی بێن ..
عبداال قورئانی خوێنده‌وه‌ و سوره‌تی ( النساء )ته‌واوی نه‌كرد پێغمبه‌ری خوا ده‌ستی كرد به‌ گریان و فرمێسك له‌ چاوانی هاته‌ خواره‌وه‌ بۆیه‌ به‌ ئیشاره‌ت وتی به‌سه‌ .
پێغمبه‌ری خوا زیاتری هه‌مووان گرنگی ده‌دا به‌ عبدالله‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان وای هه‌ست ده‌كرد ئه‌و بۆ ئه‌و كاره‌ گونجاوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ره‌وشت و ره‌فتاری عبدالله‌ دلنیابوو، بۆیه‌ هه‌مووكات ئامۆژگاری عبدالله ده‌كرد .
ئه‌و ژونكه‌ نزیكی پێغمبه‌ری خوابوو وه‌ خوێنده‌واربوو بۆیه‌ بووه‌ به‌ یێكێك له‌ نووسه‌رانی وه‌حی كه‌ حه‌فتا سوهره‌تی له‌ ده‌می پێغمبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌ وسلم ) نووسیوه‌ .
عبدالله‌ له‌و ئاسته‌دلبوو كه‌ ئیمام عمر ره‌زای خوای لێبێت بێسنور لێی دلنیابوو كاتێك قورئانی ده‌نووسی،
به‌روار: 02/07/2019
بینین: 2526