مێژووی ئیسلام
  كۆیلە موسڵمانەكەی ئەمریكا چی وت؟!
وەرگێرانی/ جهاد خاوەری
لەساڵی 1996، ئەم دەستنوسە لە نێو بارهەڵگریچكی كۆندا لە فیرجینیای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆزراوە، كە بە خەتی عەرەبی نوسراوە، لەپاش گەران بەشوێن نوسەری ئەم دەستنوسەدا بۆیان دەركەوت كەسێكە بەناوی (عومەر سەعید) كە بە رەچەڵەك ئەفریقیە و خاوەنی ئەم چیرۆكە پر تراژیدیا و نارەحەتیەیە. رۆژی دواتر تەواوی دەستنوسەكە وەرگێردرایە سەر زمانی ئینگلیزی و بڵاوكرایەوە. 

دەقی نامەكەی بۆ شێخ هانتر لە سەنیگال
سڵاوت لێبێت شێخ 
پاش ئەوەی داوات كردبوو ژیاننامەی خۆمت بۆ بنوسم، بەڵام یا شێخ من ناتوانم ژیانی خۆم بنوسمەوە، چونكە زمانی ئەسڵی خۆمم بیرچۆتەوە و زمانە عەرەبیەكەشم باش بیر نەماوە، چاوەكانم زەعیف بون و توانای بینینیشم و لاوازتر. بۆیە لە كەموكورتیم ببورە. 
ناوم (عومەر سەعید)ە، لە نێو دوو روباردا لە نێوان روباری (سەنیگال و جامبا لە رۆژئاوای ئەفریقیا) لە(بوت توور) لەدایك بوم، پاشان بۆ ماوەی (25)ساڵ بەدوای زانستەوە بوم و زانستەكانم خوێند لەلای شێخ (محمد سعید)ی برام و شێخ (سلێمان كمبیە) و شێخ (جوبریل عبدال)، بەڵام پاش ئەوەی ناوچەكەمان لەلایەن سوپایەكی گەورەوە داگیركرا و ژمارەیەكی زۆر لە پیاوانیان كوشت، ئێمەیان دەست بەسەركرد، پاشان بردیانم بۆ دەریایەكی گەورە وە لەوێ‌ فرۆشرام لەلایەن مەسیحیەكانەوەو بەدەریادا برام بۆ ماوەی مانگ و نیوێك تاوەكو گەیشتمە ناوچەیەك بەناوی (تشارلستون)، لەوێ‌ فرۆشرام بە پیاوێكی بچكۆلەی توندوتیژ بەناوی (جونسون) كە تەواو كافر بوو، بۆ جارێكیش لە خوا نەترسا. وە ئێستا من پیاوێكی بچوكم كە توانای كارم نیە، جارێكیان هەڵهاتم لە جونسون  و دوای مانگێ‌ لە رێكردن گەیشتمە ناوچەیەك بەناوی (فاید-ال) كە كەنیسەیەكی گەورە بوو، كاتێ‌ چومە ژورەوە بینیم كورێك بەراكردن چووە ماڵەوە تاوەكو باوكی بەخەبەر بێنێ كەوا پیاوێكی رەشپێست هاتۆتە كەنیسەكەوە، لەپاش كەمێ‌ باوكەكە بە كۆمەڵێ سەگەوە منیان وە پێش خۆیاندا و بردیانم كە نزیكەی 11میل رۆیشتین تاوەكو گەیشتینە شوێنێ بەناوی (فاید ال) كە ناوچەیەكی بەرفراوان بوو، لەوێ‌ بردمیانە ژورێكی گەورە بە زمانی مەسیحی (زیندان) و بۆ ماوەی (16) رۆژ لەوێ‌ هێشتمیانەوە. لە یەكێ‌ لە رۆژەكان كە جومعە بوو، دەرگاوانەكە دەرگاكەی كردەوە بینیم كۆمەڵێ مەسیحی لەپشت دەرگاكەوەن و هەریەكەیان پرسیارێكی دەكرد، كۆمەڵێكیان دەیان پرسی ناوت چیە؟ تۆیت عومەر سعید؟ من زمانی مەسیحیم نەدەزانی، دواتر لەگەڵ ماڵێكدا ئاشنابوم و وتیان حەز دەكەی لەگەڵ ئێمە بێیت منیش وتم بەڵێ. جا پیاوێك هاتوو وتی حەزدەكەی پێیت بۆ تشارلسون ؟ وتم: نەخێر نەخێر نەخێر...... وتم نامەوێ‌ بچمە ئەوێ‌ ئەمەوێ‌ بچمە لای(جیم ئوین). لە دەستنوسەكەدا چەند سورەتێكی قورئانیش نوسراوە لەوانە سورەتی (الملك و النصر). 

تێبینی/ ئەم پیاوە بەرێزە لەساڵی 1864 و لە تەمەنی (90) ساڵیدا وەفاتی كرد.
سەرچاوە/ سایتی المجد الضائع

به‌روار: 19/09/2015
بینین: 1396