چۆنیه‌تی فه‌تح كردنی ناوچه كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئیسلام به‌شی یه‌كه‌م
جهاد هه‌ورامی
ئایینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كێكه له ئایینه ئاسمانییه‌كان ، كه له رووی رێژه و ژماره له دوای ئایینی مه‌سیحی به پله‌ی دووه‌م دێت له جیهاندا .
كوردیش یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له دوای هاتنی سوپای ئیسلام بووه هۆگری ئه‌م ئایینه ، كاتێكیش سوپای ئیسلام هاته ناوچه‌كه چه‌ندین ئایینی لێ‌بوو به‌لاَم دوارت ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوو به ئایینی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه .
پێناسه‌ی ئایین
ئایین یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگ و سه‌رنج راَكێش و مێژوویی و له هه‌مان كاتدا ئاینده گیریانه‌ی ، چه‌ندین باس و بۆچونی جیاجیای له نێوان زانایانی میتۆلۆجیا و مێژوونوسان و بیرمه‌ندان و خه‌ڵكانی ئاسایی‌دا دروستكردووه . به ڕاده‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازێك دانا و مه‌به‌ستی ئایینیان لێكداوه‌ته‌وه . له‌م بواره‌شدا هه‌ر یه‌كێك له‌و پسپۆڕ و زانایانه له ژێر كاریگه‌ری ئایدیایه‌كی تایبه‌تدا دوای ئه‌وه‌ی ئایین یان بیروباوه‌ڕێك كاری تێكردوون واتا و مه‌به‌ستی ئایینیان لێكداوه‌ته‌وه . لێكدانه‌وه‌كانیشیان سه‌لماندنی قه‌ناعه‌ت و بیر و بۆچوونه‌كانیان بووه .
ئایین یه‌كێكه له كۆنترین هاوه‌ڵه‌كانی مرۆڤ به هه‌ڵه‌دا ناچین ه‌ر بڵێین كۆنترین هاوڕێی بووه ، چونكه هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له سه‌راپای مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كۆمه‌ڵه تیر و گه‌ڵك نه‌بوون و ئایین یان بیروباوه‌ڕێكی تایبه‌ت یان ناوچه‌ییان نه‌بوبێت . سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتن و ناسینیش له لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆ به‌ره‌به‌یانی مێژوو ده‌گێڕنه‌وه . واته بۆ نه‌وه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كه مرۆڤی تر و سه‌رده‌مه له پێناو ده‌ربازبوون و ده‌ركه‌وتنی له دیارده و كاره‌ساتانه سروشتییه‌كان و به ناچاری په‌ره‌ستراوێك بۆ خۆی دروست كردووه . دواتر له پێناو جێبه‌جێ كردنی هیوا و ئاره‌زووه‌كانی به دووركه‌وتنی له كۆسپ و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان ، چه‌ندین داب و نه‌ریت و مه‌راسیمی ئایینی داهێناوه . به‌مه‌ش سه‌ره‌تاكانی ئایین ده‌ركه‌وتووه ئه‌م دیارده‌یه‌یش به (ئایینی ته‌وته‌می) یان سروشت په‌رستی ده‌وروبه‌ر په‌رستی ناسراوه .
له‌سه‌ر ئایینیش بۆچونی جیاجیا هه‌یه . هه‌ر له ننێوو ده‌قه پیرۆزه‌كاندا ، هه‌تا ده‌گاته رای زانا و بیرمه‌ند و توێژه‌رانی ئه‌م بواره هه‌ر یه‌كه‌شیان به شێوازێك له مانا و حوكمه‌كه‌یان روانیوه .
له قورئاندا پابه‌ندبوون به ئایینی ئیسلامه‌وه هاتووه له‌م باره‌یه‌وه له پێنج ده‌قی قورئانی هاتووه ((ان الژین عندالله السلم و رصنب لكم الاسلام دینا . هو الژی ارسل رسوله وبالهدی ودین الحق لیصغره علی ا‌لدین كله وله‌و كره المشركون [33] فاژا ركبوا فنی الفلك دعوا الله مخلصین له ا‌لدین فلما نجهم الی البر اژا هم یشكرون [65] .
له ئاڤێستاشدا به مانای پابه‌ند بوون به ئا‌ڤێستا و ئایینی سه‌رده‌شتی هاتووه له‌و كتێبه‌دا هاتووه كه باشترین باوه‌ڕداران شوێنكه‌وتووانی منن ئه‌وانه‌ی و كه پابه‌ندی ئایینه‌كه‌ن خراپترینیشیان ئه‌وانه‌ن كه هه‌وادارانی ئایینه‌كه نین .
له (ته‌ورات)یشدا ئایین پابه‌ند بوون به ده‌قه‌كانی ته‌ورات و ئایینی جوو پێناسه كراوه . به‌نی ئیسرائیله‌كانیش به هه‌ڵبژارده‌ی گه‌لی خوا داناوه .(3)
دیوید هیوم (1711-1776 ز)یش وه بیرمه‌ندی ئایین ناسێكی ئینگلیزی ئایینی به پێویستێكی ژیانی مرۆڤ زانیوه . ئه‌و پێی وابوو كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا خێڵێك نه‌بووه ئایینی نه‌بوو بێن و بۆیه مرۆڤایه‌تی سه‌رانسه‌ری جیهان دا ئایین بوون و ئایینیش چونكه ئایین شتێك ده‌دات به مرۆڤ و كه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كدا ده‌ست ناكه‌وێت . هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ری مرۆڤیشه له‌و دنیا له كاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ناخۆشییه‌كاندا به جیهانی دوای سه‌بوری دڵ ده‌دات به هۆیه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات .
(خه‌یاڵی نامرۆیی) یش وه‌كو توێژه‌رێكی هیندستانی ، وێڕای هاوڕابوونی له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كه‌ی (هیوم)دا پێیشی وابووه كه ته‌نانه‌ت خێڵه سه‌ره‌تاییه‌مانی ناوه‌ڕاستی ئوستورالیاش و هیندییه سووره‌كانی ئه‌مریكا باوه‌ڕیان به جیهانی روح و دیارده سروشتییه‌كان بووه و ، په‌ره‌ستراوێكیشیان بۆ خۆیان داناوه .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایانه ئه‌وه (هارتمان) ئایینی به پێویستییه‌كی ژیان و مرۆڤ نه‌زانیوه ئه‌و له‌م باره‌وه رای وابووه كه ئایین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڕه‌وشتی دراو دامه‌زراوه و فه‌لسه‌فه‌كه‌شی خودا په‌رستی ره‌هایه .
له‌م پێوانگه‌شه‌وه باوه‌ڕ تێكه‌یشتنی روانین بۆ ئایین لای هه‌ر زانا و بیرمه‌ند و توێژه‌ریچك له حه‌دی باوه‌ڕی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بۆیه له مێژوودا پێناسه‌یه‌كی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بۆ ئایین نابینین . هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كه لای زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به یه‌ك باوه‌ڕ و ئایینی تایبه‌ت بووه . هه‌موو باوه‌ڕو ئایینه دژه‌كانی به‌رامبه‌ریان ره‌ت بكه‌نه‌وه . بۆیه له كۆتاییدا به هه‌ڵه‌دا ناچین گه‌ر بڵێین (ئایین) هۆكارێكه بۆ جێبه‌جێ كردنی نیازه‌كان و وه‌لاَم دانه‌وه‌ی پرسیاره بێ وه‌لاَمه‌كانی سه‌رده‌م .
چه‌مك و پێناسه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
ئایینی ئیسلام یه‌كێكه له‌و ئایینانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی و كه به ئاسمانی ناسراوه دوای ئایینی مه‌سیحی به‌رفراوانترین په‌یڕه‌وانی بۆ دروست بووه . دوایه‌مین ئایینی ئاسمانیشه په‌یامه‌كه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به هۆی فریشته‌كه‌یه‌وه ، كه ناوی (جوبره‌ئیل) ، نێنراوه بۆ یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی شاری مه‌ككه ، كه ناوی ((محمدی كوڕی عبدالله (ص) )) بوو . ئه‌و په‌یامه‌ش له رێگای سروشه‌وه له ئه‌شكه‌وتی (حراْ ) ی شاری مه‌ككه ئه‌نجام گه‌شتن . به‌مه‌ش دوایین په‌یامی خوا گه‌شته زه‌وی وه ره‌وتی رووداوه‌كانی مێژوو به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر برد .
دیاره ده‌ركه‌وتنی په‌یامێكی وه‌ك ئایینی ئیسلام ، دیارده‌یه‌كی نامۆ و نوێ نه‌بوو به‌ڵكو به‌ر له‌و ئایینه چه‌ندین په‌یامی تر بانگه‌شه‌ی ئاسمانی بوونی خۆی كرد و رۆڵی خۆیان بینی و به‌لاَم هیچ یه‌ك له‌وانه وه‌ك ئه‌م ئایینه بوونی خۆی به‌هێز نه‌گه‌یانده به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهان .
گه‌وره‌ترین بانگه‌خوازی ، خودی ئیسلام خۆیه‌تی ، عه‌قیده و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌نده شتی جوانی له‌خۆ گرتووه ، وا له خه‌ڵكی ده‌كات كه سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بچن بۆ ناو ئه‌و شته جوانانه‌وه ، ئه‌مه‌ش ئیسلام هه‌موو شتێك ئه‌دات به‌و كه‌سه‌ی كه دێته ناوی هیچی لێ ناسه‌نرێ ، مرۆڤ له ئیسلامدا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به خوای گه‌وره ده‌ست ده‌كه‌وێت .
دیارترین و گه‌وره‌ترین شتی ناو ئه‌م دینه ئه‌وه‌یه له بیروڕا (عه‌قاعیدییه‌كان) سانا و ئاسانن و ناڕۆشنی و گوێ و كۆتاڵی و شتی دژبه‌یه‌كی تێدا نییه ، سروشتی ساغی هه‌موو كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت و عه‌قڵی لار و خواریش نه‌بێت و هه‌مووعه‌قڵێكی تر ئه‌یانسه‌لمێنن . كه واته سه‌یر نییه ئه‌م ئایینی ئیسلامه وه‌ك گزنگی به‌یان بلاَو ببێته‌وه .ئاسۆ هه‌موو بگرێت و تاریكایی راو بنێت ، ئه‌و رووناكییه دڵه‌كان و چاوه‌كان رووناك بكاته‌وه و هه‌موو خه‌ڵكی و هه‌موو وولاَتان پێشوازی لێ بكه‌ن .
به راستی راستترین بێژه كه وه‌سفی ئیسلامی پێ بكه‌ن له‌م شوێنه‌دا ئه‌وه‌یه كه(ئیسلام ئایینێكی باڵداره)له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر،له میلله‌تێكه‌وه بۆ میلله‌تێكی تر زۆر به‌ئاسانی هاتووچۆ ئه‌كات وه‌ك ئه‌وه وایه كه باڵێكی پیرۆزی هه‌بێت هه‌ڵبگیرێت و به خێرای بیبات كه تۆ سه‌یری نه‌خشه‌ی زه‌وی ئه‌كه‌ین و له مه‌ودوای بلاَوبونه‌وه‌ی ئیسلام وورد ئه‌بێته‌وه زۆرسه‌رت له پانتاییه‌كه‌ی سوڕ ئه‌مێنێ، سه‌رسوڕمانه‌كه‌ت له‌وێدا زیاتر ئه‌بێت كه سه‌یر ئه‌كه‌ی سێ یه‌كی ئه‌و ڕووبه‌ره ئه‌و ولاَتانه‌ن كه سوپای ئیسلامی تێچووه، به‌لاَم باقی ئه‌و وولاَتانه ئیسلام چووه‌ته ناوی دڵی خه‌ڵكه‌كه‌شی پڕكردووه به(خۆشه‌ویستی خۆی) .
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هێنایه ناو دینی ئیسلام بریتی نه‌بوو له (شمشێر) وه‌ك چۆن هه‌ندێ له ناحه‌زانی ئیسلام بوختانی بۆ ئه‌كه‌ن ، راسته شمشێر پێ ده‌چێ كه زه‌وییه‌ك بگرێك و داگیری بكات و هیدایه‌تی تێدا دروست بكات . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو مرۆڤ هه‌ر به سروشتی خۆی حه‌ز له دینێك ناكات كه به زۆری شمشێر بدرێت به سه‌ریدا، ئیسلامیش هه‌ر خۆی دژ به‌وه ئه‌وه‌ستێته‌وه كه زۆر له خه‌ڵك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی ئیمان ، له ئایه‌ته مه‌ككه‌ئییه‌كانی قورئان دا خوای گه‌وره روو ئه‌كاته پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ده‌فه‌رموێت : (افانت تكره الناس حتی یكونوا مومنین) واته : ئه‌رێ تۆ زۆر ده‌كه‌ی له خه‌ڵكی تا بیبینن و ببنه به ئیماندار؟
له ئایه‌ته مه‌دینه‌ییه‌كانی قورئانیشدا به هه‌مان شێوه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ((ڵا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ قَدْ تَبَیَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَیِّ)) (البقره – 256) ، واته : زۆر كردن بۆ وه‌رگرتنی دین دروست نییه ، چونكه به دڵنیاییه‌وه رووت و عه‌قڵ و نه‌فامی جیا بوونه‌ته‌وه و رۆشن بوونه‌ته‌وه .
به‌روار: 17/11/2015
بینین: 1285
|