مێژووی ئیسلام
  ئەو چیرۆکەی کە سەرنجی زۆر ڕاکێشاوم
ماكوان كه‌ریم

ئەو چیرۆکەی کە سەرنجی زۆر ڕاکێشاوم

لە جەنگی قادسیەدا ئەوبو محجەنی سەقفی یەکێك بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ..
لە چاوەڕوانکردنی دەستپێکی جەنگدا بەسەرکردایەتی سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس لەگەڵ ڕوستەم..
ئەوبومحجەن زۆر حەز لە مەشروب دەکات و دەچێت لە بن بەردێکدا مەشروبەکەی خۆی دەخواتەوە دوای بە سەرخۆشی دەگڕێتەوە ناو سوپاکەو سەعد پێی دەزانێت.. بەهەر حاڵ زیندانی دەکرێت لە خێمەکەی سەعدا ،پاشان جەنگی قادسیە دەست پێدەکات و ناڵەو نرکەی موجاهیدان لە جەنگی قادسیەدا ئاسمانی پڕکردوە و زڕەی شمشێری موسڵمانان و کەحێلی ئەسپی ناو مەیدانو هاوار و نەڕەی تەکبیری موجاهیدان جۆش و خۆرۆشی ناو مەیدانی ڕازندۆتەوە .. ئەبو محجەنیش هاوار دەکات لە سەعد دەڵێت : بمکەروە پەیمان بێت ئەگەر مام خۆم دێمەوە بەردەستت و ئەگەر مردیشم بەڵکو - بە شەهیدی خوای گەورە پاكم بکاتەوە لەو هەڵەو تاوانانەی کە کردوەمە..

سەعد دەیکاتەوە و ئەبو محجەن دەکەوێتە ناو جەنگەوە جەنگێك دەکات تەنانەت موسڵمانان وا دەزانن ئەم کەسە لە ئاسمانەوە دابەزیەوە و وەك فریشتە لەمەیدانی جەنگدا هەڵمەت دەبات و زۆر جار وایان زانیوە ئەمە هیزێکی تایبەتە کە عومەری کوڕی خەتاب ناردویەتی.. لە دوورەوە سەعد تەماشای دەکات و لە چەند لایەکەوە بریندار دەبێت و ، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ خێمەکەی سەعد و داوا دەکات کۆتو بەندی بکەنەوە .. سەعدیش خۆی برینەکانی تیمار دەکات و دەڵێت سوێند بەخوا ئیتر حەددت لێنادەم .. ئەوبومحجەنیش دەڵێت سوێند بەخوا ئیتر دەم لە مەشروب نادەم

به‌روار: 29/01/2016
بینین: 618