ئيسلام و ڕزگاركردنى گه‌لان
پشتيوان بازيانى
ئاينى ئيسلام وه‌ك ئاينێكى ئاسمانى و بزوتنه‌وه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايتى پاشان سياسى و دواتر سه‌ربازى له نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بيه‌وه گه‌شه‌يه‌كى خێراى به‌خۆوه بينى!؟
ئه‌م ئاينه تازه‌يه سه‌ره‌تا نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب دژى وه‌ستانه‌وه و پاشان قبوڵيان كرد , هۆكارى دژ وه‌ستانه‌وه‌شيان به‌رامبه‌رى ئه‌وه بوو ئاينى ئيسلام رێگريانى لێ ده‌كرد له نه‌ژاد په‌رستى و دابى خێڵه‌كى پاشكه‌وتوو , دواتر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ئاينه ئاينێكى ئاسمانى جيهانيه و تايبه‌ت نيه به نه‌ته‌وه‌يه‌كى دياريكراو , به مه‌به‌ستى ئاينى نه‌ك ( سياسى و ئابورى ) فيداكارانى ئه‌م دينه بۆ ڕزگاركردنى مرۆڤايه‌تى له ژێر ده‌سته‌يى و كۆيلايه‌تى و بڵاوكردنه‌وه‌ى خواپه‌رستى مليان له وڵاتانى ديكه‌و ئيمپراتۆريه‌ته گه‌وره‌كانى (فارس و رۆم ) كرد كه له‌به‌رامبه‌رياندا وه‌م مێروو وابوون له چاو فيلدا , به‌ڵام تينوێتى گه‌لانى چه‌وساوه و ژێرده‌سته‌ى ئيمپراتۆريه‌ته‌كان بۆ ئازادى و سه‌ربه‌ستى واى كرد پێشوازى له له‌شكرى ئيسلام بكه‌ن و دواى تێگه‌يشتن و ناسينى ئه‌م ئاينه ته‌سليمى بن !
بۆ نمونه گه‌لى كورد , كورد نه‌ته‌وه‌يه‌ك بوو پێش هاتنى له‌شه‌كرى ئيسلام له بارودۆخێكى نه‌شياوى (نه‌ته‌وه‌يى و ئاينى و سياسى ) دا بوو , به‌جۆرێك وه‌ك نه‌ته‌وه‌يه‌ك نه‌ناسرابوو ناويشى نه‌ده‌برا , وه له ڕوانگه ئاينيه‌كه‌يه‌وه له‌لايه‌ن ساسانيه‌كانه‌وه ده‌چه‌وسێنرانه‌وه چونكه به‌شێك له كورده‌كان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى مانى و مه‌زده‌ك بوون و ئه‌وه‌ش كه مه‌سيحى بوون به‌هه‌مان شێوه جێيان له ئيمپراتۆريه‌تى ساسانيدا ته‌نگ بوو , له رووى سياسيشه‌وه كورد خزمه‌تى ده‌وڵه‌ت و ئيمپراتۆريه‌تێكى كردوه كه هى خۆى نه‌بوه , بێگومان سه‌رله‌شكر و سه‌ربازى كورد هه‌بوون به‌رگريان له ڕوخانى ده‌وڵه‌تى ساسانى كردوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان , بۆيه كاتێك له‌شكرى ئيسلام ده‌گاته كوردستان كورد چه‌ند سوودێك ده‌بينێت له‌وانه ده‌بێته حوكمرانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى خۆيان و ئاينى كورد يه‌ك ده‌خرێت و ئيتر كه‌له‌پور و زمان و ئه‌ده‌بياتى كوردى له‌دواى فتوحاته‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌بوژێته‌وه !!
*وه‌ڵامى چه‌ند ره‌خنه‌يه‌ك :
1- كورد به زه‌برى شمشێر موسوڵمان كراوه ؟
- كه باس له به‌زۆر موسوڵمان كردنى خه‌ڵكى ده‌كرێت پێويسته ديتنى ئيسلام بۆ ئه‌و بابه‌ته پشتگوێ نه‌خه‌ين چونكه باس باسى ئيسلامه كه‌واته باپرسين:
ئايا ئيسلام ده‌يه‌وێت كه‌سێك به زۆر موسوڵمان بێت ؟
ئايا كه‌سێك به‌زۆر موسوڵمان بێت نابێت به مونافيق ؟
ئايا مه‌به‌ست و ئامانج له موسوڵمان بوونى ئه‌م مرۆڤه چيه ؟ به زۆر موسوڵمان كردنى دێته دى ؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى ئه‌م پرسيارانه‌مان داوه ئه‌وكات تێده‌گه‌ين كه ئيلام به زه‌برى هێز و شمشێر بڵاو نه‌بۆته‌وه و كورديش به زۆر وه‌رى نه‌گرتوه.
(عيازى كوڕى غه‌نه‌م) كه سه‌ر له‌شكرى سوپاسى موسوڵمانان بوو,كاتێك خه‌ڵكى بينى په‌يڕه‌وى له ئاينى زه‌رده‌شتى و هه‌ندێكيان ئاگرپه‌رستن نامه‌يه‌كى نارد بۆ عومه‌رى كوڕى خه‌تاب ده‌رباره‌ى چۆنييه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵياندا , ئه‌ويش پاش ڕاوێژ كردن به چه‌ند صه‌حابيه‌كى به‌رێز له ناوياندا (عبدالرحمن كوڕى عه‌وف )كه ووتى : من له پێغه‌مبه‌رى خواوه گوێم لێ بوو ده‌رباره‌ى ئاگر په‌رسته‌كان كه فه‌رمووى : ( سن‌و بيهم سنه أهل الكتاب ) واته مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه‌ك ئه‌هلى كيتاب !! ئه‌م فه‌رموده‌يه له مه‌وته‌ئى ئيمامى ماليكدا هاتووه , له مه‌زهه‌بى ئيمامى شافيعيشدا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ كچانى داوێن پاكى زه‌رده‌شتى جائيزه چونكه به ئه‌هلى كيتاب هه‌ژمار كراون ,له قورئانى پيرۆزيشدا به (مجوس ) ناويان براوه و له پاڵ ئه‌هلى كيتابدا باس كراون ( إن الذين آمنوا و الذين هادوا والصابئين والنصارى والمجوس والذين أشركوا إن الله يفصيل بينهم يوم القيامة إن الله على كل شئ شهيد ) الحج:17 , كه‌واته هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و ئاينه بوبێت سه‌رپشك بووه ده‌يتوانى موسوڵمان نه‌بێت , به‌ڵام كورد خۆى ئاينى ئيسلامى هه‌ڵبژارد.
2- كورد به‌رده‌وام شۆرشى دژى ئيسلام كردوه ؟
- هه‌لبه‌ت به پێچه‌وانه‌وه كورد به‌رده‌وام خزمه‌تى ئيسلامى كردوه , ناكرێت ئه‌و شۆرشانه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵات موسوڵمانان له ناو خۆيان‌دا كردويانه به شۆرش دژى ئيسلام له‌قه‌له‌م بدرێت , بۆ وێنه باشورى كوردستان دژى ڕ‌ژێمى به‌عس شۆرشى ده‌كرد نه‌ك ئاينى پيرۆزى ئيسلام , جێى سه‌رسوڕمانه كه‌سانێك ئه‌م جۆره راپه‌رين و شۆرشانه دێنن و ده‌يكه‌ن به به‌ڵگه بۆ قسه پوش و بێ بايه‌خه‌كانى خۆيان.
3- ئايا ڕه‌گه‌زپه‌رستى له ئيسلام‌دا جێى ده‌بێته‌وه ؟!
گومان له‌وه‌دا نيه ره‌گه‌ز په‌رستى له ئيسلام‌دا نيه و قه‌ده‌غه‌يه , وه جياوازى زمان و نه‌ته‌وه‌ياتى يه‌كێكه له نيشانه‌و به‌ڵگه‌كانى خواى په‌روه‌دگار له‌سه‌ر زه‌وى وه‌ك فه‌رمويه‌تى : (ومن آياته خلق السماوات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم) هه‌روه‌ها چه‌ندين فه‌رمايشتى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌م باره‌وه هه‌ن بۆ وێنه : ( لافرق بين العرب و العجم إلا بالتقوى ) , كه‌واته ئاينى پيرۆزى ئيسلام دژى هه‌ر دابێكى ره‌گه‌زپه‌رستى و ده‌مارگيرى خێڵه‌كيه , وه‌هه‌ر موسوڵمانێك ئه‌م كاره بكات به پێچه‌وانه‌ى رێنمايى و بنه‌ماكانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام جوڵاوه‌ته‌وه و ئاينى ئيسلام لێى به‌رپرس نيه.
له كۆتاييدا:
كاتێك خوێندنه‌وه‌يه‌كى ماددى يان ئايدۆلۆژى بۆ مێژوو ده‌كه‌ين و واز له ژێده‌ره زانستى و باوه‌ڕ پێكراوه‌كان دێنين و رووداوه‌كان به ته‌رازووى ژيرى ناپێوين ده‌كه‌وينه هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره‌ى واوه كه پياو پێى عه‌يبه بيخوێنێته‌وه يان وه‌ڵامى بداته‌وه .
به‌روار: 05/02/2016
بینین: 1290
|