 ٩٧: سورة القدر
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ﴿1﴾
ئێمه قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ﴿2﴾
جا تۆ چوزانی شه‌وی به فه‌ڕو (قدر) کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ﴿3﴾
شه‌وی قه‌دری به‌ێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنوره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ﴿4﴾
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕوخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به جۆره‌ها فرمان و کار (به تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خوا په‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و …هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ﴿5﴾
ئه‌و شه‌وه سه‌لام و ئاسوده‌یی و ئاشتی و ئاسایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: (من قام لیلة القدر إیمانا واحتسابا باغفر له ما تقدم من ذنبه)، واته: ئه‌وه‌ی (لیلة القدر) به خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت، (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
|