توێژینه‌وه‌
  ده‌قه‌ خوێناويه‌كانى ئاڤێستا...به‌شى سێيه‌م
ڕێژيار كوردى
داگیرکاری له‌ ئاڤێستادا : 

کوردەی ۲۵ دێری ۱٠۹ 

وەلەوی خواست : ئەی دوێتی ڕووسوور ئاناهیتا ، ئەی چاك ، ئەی بەتوانا ، 
ئەەز یارمەتی بدە کە بتوانم لەپانایی جیهاندا و لە جەنگی بەرپاکراودا بەسەر ( تسریاوەنت ) ی دژ بەدین و ( پیشەن ) ی دێو پەرست و ( ئەرجاسب ) ی ( دێروەند ) دا زاڵ و سەرکەوتووبم .
.
کوردەی ۲٦ - ۱۱۳ 

ئەی دوێتی ڕوو سوور ئەی ئاناهیتا ، ئەی چاك ، و بەتوانا ، 
ئەو توانام پێندە کە لەپانای جیهاندا بەسەر ( هومەیەك ) ی دێو پەرستدا کەخاوەنی چەپۆڵەی بۆڵندە و خۆی لەهەشت قوژبندا حەشارداوە و هەروا بەسەر (ئەرجاسب) ی درۆ پەرستدا زاڵ و سەرکەووبم . . 
.
کوردەی ۲۷ - ۱۱۷ 

وە خوازیار بوو ئەی دوێتی ڕوو سوور ئاناهیتا ئەی چاك ، ئەی بە توانا ، من کامیاب و زاڵ بکە تا بتوانم بەداگیر کردنی سەرزەوینەکانی ئاریانی بەسەر کاك گوشتاسب و سواری جەنگاوەر واتە زەریردا سەر بکەوم و لێیان بکوژم پەنجاها ، سەدها ، هەزارەها ، دەهەزارەها ، .... 
.
کوردەی ۲۸ - ۱۳۱ .

ئەی دوێتی ڕوو سوور ئەی ئاناهیتا ، ئەی بەتوان ئێستا لە تۆ خوازیاری دوو چالاکیم . یەکیان دوو پاو و یەکیان چوارپا ، دووپا بۆ ئەوەی لەجەنگا وریا و زیرەکە و چوارپا بۆ ئەوەی لە هەردولای سەنگەرەوە بەرەی دوژمنان تێكبدات و تێکیان بشێوێنن لەچەپ بۆ ڕاست لە راستەوە بۆ چەپ .

مێهر یەشت ..
کوردەی ۷ - ۲٦ . ۲۷

۲٦ - ئەوە کە دێوەکان سەرکوت دەکات و دژی تاوانباران و پەیمان شکێنانەو پەریەکان دەخاتە تەنگەبەری ئەو کەئەگەر درۆی لەگەل نەکەن ، هێزی فرەوان بە وڵات دەبەخشن و ئەوە ئەگەر لەگەڵی ڕاست بن و درۆ نەکەن ، سەرکەوتن و پیرۆزی بەوڵات خەڵات دەکات . 

۲۷ - ئەوە کەفەڕ و پیرۆزی دوژمن دوور دەخاتەوە ئەوە کە لەدوژمنانه تێکشکاو و هەڵاتوو دەکەوێت و دەهەزار زەخمیان لێ دەدات و برینداریان ئەکات . 
مێژ .. ئەو کەسەیە کە خاوەنی ۱٠ هەزار دیدەوانە لەشتەکان ئاگادارە و هەرگیز ناخڵەتێت . 
.

کوردەی ۸ - ۳٤ . 

ئێمە سەربکەوین دلیرانە و شاد و خوڕەم بەسەر دوژمناندا و هەروا بەسەر ئەوانەی خراپیان دەوێت و لەچاکە بە دوورن . 
یارمەتیمان بدە هەموو دوژمنان شکەست بدەین چ ئادەمیزاد بن چ جادوو گەر و پەرییەکان و کەوییەکان کەرپەنەکان . 

کوردەی ۹ دێری ۳۵ تا ٤۳ .

۳۵ - ئەوەی کە بەگوتارەکانی خۆی عەمەل دەکات ئەوە کەسوپا و لەشکر دەڕازێنێتەوە ئەوە کەخاوەنی هەزار چەشنە چالاکییە وە ئەوە کە شارێکی بەتوانایە . 

۳٦ - ئەوە کە ئاگری شەڕ هەڵدەگریسنێت ، ئەوە کە سەرکەوتن دەکاتە نەسیبی جەنگاوەران ، ئەوە توانا دەداتە بە جەنگاوەران تا بتوانن ڕیزی دوژمنان تێکبدەن و تاقمە شەڕخوازان و دوژمنان پەرش و بڵاو دەکاتەوە و لەیەکیان بپسێنێت و دڵە خۆرپێ و هەراس بخاتە ناو لەشکری دوژمنان 

۳۷ - ئەوە کە دەتوانێ درۆزنەکان ئابود بکات و (سەریان لەلاشە جیابکاتەوە ) دوژمنان توشی پەژارەو هەراس بکات دەی با سەریان بەبڕین چێ ئەوانەی لەگەڵ مێهردا درۆدەکەن . 
.
۳۸ - ئەو ماڵانەی هەراس هێنەرن باوێران بن و لەمرۆڤ خاڵی بن ئەو ماڵانەی کە پەیماشکێنان و درۆ پەرستان و قاتڵەکانی پەکدینان لەودوا مۆڵیان خواردوە با بڕوخێ . گاگەلی ئازادی بژوێنەکان کە لەماڵباتی پەیمانشکێناندا بەدیل گیراون و خراونەتە ژێر باری عەڕڕابە گریان و ناڵانن ..

۳۹ - هەرکاتێ (مێهر ) واتە خاوەنی دەشتەکانی پان و بەرین ، دڵشکاو و ناڕازه بێ و تێنر کۆشابێتن خۆشحالی بکەن .. ئەوە تیری کەمانی پەیمانشکێنان لە هەدەف ناکەوێت هەرچەندە کە ئەوتیرانە بەپەلی باوزوو شاهین بڕازێنەوە و زێهی کەمانەکانیان سەخت و کێشراوە بێت و تیر هاوێژی بەئەزمونی بیژاوێژیت 
لەهەدەف نادات .. مەگەر مهێر خۆشحال بکەن ، هەرکاتێ (مێهر ) خاوەن دەشتەکانی پان و بەرین دڵی ئێشابێت و خۆشحالی ئەو تێنەکۆشابێتن ، ئەوە بەردەکانی قەڵماسێکی پەیمانشکێنان و درۆزنانی دژ بە مێهر لەهەدەف ناکەوێت هەرچەندە کە هاوێژەری بەرد و هەڵسوو ڕێنەری قۆچەقانیە 
کەدارای بازووی بەهێز و توانابێ .

٤٠ - هەرکاتێ مێهر خاوەمی دەشتەکانی پان و بەرین و دڵی شکابێت بۆ ڕازیکردنی ئەو تێ نەکۆشن ئەوە خنجێری تیژی پەئمان شکێنان هەرگیز لەهەدەف ناکەوێت 
ئەهەر پەیمانشکێنان بۆ خۆشحالی و ڕازی کردنی مێهر تێ نەکۆشن هەرچەند (گورز ) ی گران قورس بۆ دوژمنان بخەن لەهەدەف ناکەوێت باهاوێژەری گورز ، بەهێز وتوانا و خاوەن ئەزمون بێت مادام کە مێهر شاد نەکەن بە مرام ناگەن .

٤۱ - هەرکاتێ (مێهر ) خاوەن دەشتەکانی پان و بەرین و شاد نەبێت و ڕازی نەبێت درۆزنان و پەیمان شکێنان توشی ئاژاوە و دڵە خورپێ دەبن و (ڕەشەن ) توشی هەراسیان دەکات و (سرووش ) ی پاك بەهاوکاری ییزدانی پارێزەر سەفی ئەوان لەیەك جودا بکاتەوە دەکەونە کەندەڵانی ئابوودی .
.
٤۲ - ئەوکاتە درۆزنەکان و پەیمان شکێنەکان ڕوو دەکەنە مێهر و دەڵێن .
ئەی.مێهر ، خاوەنی دەشتە مەزنەکان ، ئەوانە چارەواکانیان ڕەفەناندین ، ئەمانە بەشمشێری خۆیان بازووانی بەهێزی ئێمەیان قرتاند . 

٤۳ - ئەمجارە (مێهر ) خاوەنی دەشتە مەزنەکان ، ئەوان لەنێوان خام و خۆڵا دەتڵێنێتەوە پەنجا ، سەدەها ، دە هەزارەها ، سەد هەزارەها ، چونکە (مێهر ) خاوەنی دەشتەکانی پان و بەرین لەوان تووڕە و دڵشکاوە ( مێهر دژی درۆزنەکان و پەیمان شکێنەکان ) 
به‌روار: 09/04/2016
بینین: 780
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت