 یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی
هامنۆ هەورامی
بەشی چوارەم:
ژمارەی ئەم کەسانە چەند بووە؟
سورەتی الکهف لەلای موسڵمان و ناموسڵمانیش ناسراوییەکی زۆری هەیە بەهۆکاری ئەوەی هەم سوننەتە لە ڕۆژانی هەینیدا دەور بکرێتەوە و بخوێندرێت ، هەم بە بەسەرهاتە بەناوبانگ و سەرسوڕهێنەرەکانی و ئەمەش وەهای کردووە کە چەندان پرسیار بۆ هەردوولا بوروژێنێت .
یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆر ڕووبەڕوومان دەکرێتەوە ئەوەیە کە ئایا ژمارەی ئەو کەسانە چەند بووە؟
هەندێکیش لێرەدا وەهای بۆ چوون کە قورئان تەنها قال و قیلی هێناوە و پێشی نەگوتووین کە چەند کەسن، دەی ئایا بزانین بە ڕاستی ئەم دەربڕینە دروستە؟
خودای گەورە لەم ئایەتی 22 ی سورەتەکەدا دەربارەی ئەم باسە ڕوونکردنەوەمان بۆ دەدات و دەفەرموێت:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا ﴿22﴾} الكهف.
واتە: جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) ده‌ڵێن: سیانن و چواره‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی دیکە ده‌ڵێن: پێنج که‌س بوون و شه‌شه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که گشت ئه‌مانه گوتەیەکی بێ به‌ڵگه‌ن، هه‌ندێکی دیکە ده‌ڵێن: حه‌وت که‌سن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت که ژماره‌یان چه‌نده، که‌م که‌س ژماره‌یان ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له شته ئاشکراکان بدوێ، وه ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌وان له هیچ که‌س مه‌پرسه، چونکه ئه‌وه‌ی که به سروشت به تۆ گه‌یشتووە به‌سه له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌و یەهودیانه‌ی له‌چه‌رخی په‌یامبه‌ردا ده‌ژیان له‌باره‌ی ژماره‌یانه‌وه ده‌ڵێن سێ کەس بوون و به سه‌گه‌كه‌یانه‌وه چوار ( سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ ).
هه‌ندێكی دیکەیان ده‌ڵێن پێنج كه‌س بوون و به سه‌گه‌كه‌یانه‌وه شه‌ش {ويقولون خمسة سادسهم كلبهم}.
ئه‌م دوو ده‌سته‌یه هه‌ر له‌خۆیانه‌وه بێ به‌ڵگه قسه‌ده‌كه‌ن و دوای خه‌یاڵات كه‌وتوون و ده‌ست له‌كاری نادیار ده‌ده‌ن (رجما بالغيب).
واته : له‌و قسه و باسه‌یاندا یه‌قینیان نییه و به خه‌یاڵ ده‌یكه‌ن!
ده‌سته‌یەکی دیکەیان ده‌ڵێن حه‌وت كه‌س بوون و هه‌شته‌مینیان سه‌گه‌كه‌یانه (ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم)
جوان سەرنج بدەنە ڕەوانبێژی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بە چ ئەندازەیەکە.
خوای مەزن بۆ دوو بۆچوونەکەی پێشووی کە خەڵکانێك باوەڕیان پێی بوو ڕەتیان دەکاتەوە و پێیان دەفەرموێت (رجما بالغيب).
به‌ڵام بۆ گرۆی سێیه‌م کە دەیانگوت حەوتن و بە سەگەکەوە هەشت بێدەنگ بوو و بەدرۆی نەخستەوە وەك ئەوەی ڕاستی ژمارەکە بێت!
(ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم)
لێرەدا خوای گەورە پیتێکی بەکارهێناوە کە له زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ( واو الثمانية ) ـ هەرچەند قسەش لەسەر ئەم واوە هەیە لە بارە ڕێزمانییەکەوە
- واته : واوی هه‌شته‌م كه له قورئان له چه‌ند جێگایه‌كدا بەکارهێندراوە .
وه‌ك چۆن خوای پەروەردگار ده‌فه‌رمووێت :
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ}.
بڕوانه له پیش (سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُم)ْ واو هاتووه كه له پێش ئه‌وانه‌ی دیکەدا نه‌هاتبوو!
بۆیه هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆیه ئه‌و واوه هاتووه ( وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ) وه‌كو جیاكردنه‌وه‌ی یارانی ئەشکەوتەكه كه‌سانێكی خوا ناس و پاك بوونه له جنسی ئاژەڵێك کە سەگە.
وه له شوێنێكی دیکەدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :
{التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ الرَّاكِعُونَ السَّاجِدونَ الآمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنكَرِ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (١١٢)} التوبة.
سەرنجبدەن خوای گه‌وره هه‌شت سیفا‌تی باس كردووه له سیفا‌تی هه‌شته‌م ئه‌و واوه‌ی له پێش هاتووه : {وَالنَّاهُونَ}.
وه له شوێنێكی دیکەدا دەفەرموێت :
{عَسَى رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا (٥)} التحریم.
هەربۆیە ڕاستەوخۆ پاش ئەوە دەفەرموێت: {قل ربى أعلم بعدتهم}!
ئه‌ی پەیامبەر (ﷺ) پێیان بفەرموو:
له ڕاستیدا هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ژماره‌یان زاناتره!
{ما يعلمهم إلا قليل}.
ده‌سته‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت بۆی نه‌چوون و ژماره‌یان نازانن.
سەرنج بدەن زۆر جوان ئەم ڕیزبەندییەمان بۆ دەکات و ڕاستەوخۆش پێیان دەفەرموێت کەمێکتان نەبن نایزانن کە وەڵامە ڕاستەکەشی هەر لە هەمان ئایەتدا پێ فەرمووین.
عبدالله ابن عباس (رضی الله عنه) دەفەرموێت:
من یه‌كێكم له‌وانه كه‌ده‌زانم چه‌ند كه‌سن، ئه‌وانه حه‌وت بوون، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی هیچ فه‌رمووده‌یه‌كیش بۆ دیارییكردنی ژماره‌یان نه‌هاتووه، به‌ڵام (ئیبن عه‌باس) به زیره‌كی و تێگه‌یشتنی خۆی ده‌یزانی كه حه‌وت كه‌سن.
کەواتە لەم ئایەتەوە دوو شتمان بۆ ڕوون دەبێتەوە
یەکەم: ژمارەی یارانی ئەشکەوت حەوت بووە و بە سەگەکەوە هەشت.
دووەم: ئەم قورئانە بێگومان لەلایەن خوای تاك و تەنهاوە ڕەوانەکراوە و نە لە ئاستی زانیاری‌دا نە لە ئاستی ڕەوانبێژیدا کەس نەیتوانی بەرامبەری بووەستێتەوە و گشتیان دەستەوسان مانەوە.
به‌روار: 25/09/2020
بینین: 1038
|