توێژینه‌وه‌
  یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هورامی


دەگەڕێینەوە سەرەتا و دەبینین کە یەهودییەکان پرسیاری یارانی ئەشکەوت دەنێرن بۆ قوڕەیشییەکان هەتاوەکو ڕووبەڕووی موسڵمانەکانی بکەن، ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەوە کە ئەم ڕووداوە لە ڕێگەی یەهودییەکانی شامەوە گەیشتووە بەم ناوچەیە.
ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕووداوە هەر لە پاش مەسیحییەکان بووە نەك پێش مەسیحییەکان، کەواتە هەر لە ماوەی دەسەڵاتی ڕۆمانییەکان بەرەو بێزەنتییەکانە واتە ڕۆمی خۆرهەڵات، چونکە گەر پێشتر بوایە دەخزێندرایە نێوان تەورات و تیلمود و دەکرایە پەرجوویەکی ئیسرائیلی، وەکو پەرجووەکانی موسا و ئیلیا و ...هتد.
هەروەها گەر پێش مەسیحییەکان یاخود نزیکی دوای مەسیح بوایە ئەوا لە ئینجیل و نامەکانی پۆڵس و پەترۆس و یوحەننا و یاقوبدا بێگومان تۆماردەکرا، وەك چۆن مەسیحییەکان وەهای بۆ دەچن کە ئینجیلی مەرقۆس لە نزیکی (٥٥ – ٥٦) و لۆقا لە (٦٠) و مەتتا لە نێوان (٦٠ – ٦٥) و یوحەنناش لە نێوان (٨٥ – ٩٠)ـی پاش مەسیحدا نووسرابنەوە،
کۆتا بەشی پەیمانی نوێ رؤیا یوحنا اللاهوتییە٫ دەڵێن لە ساڵی (٩٥ -- ٩٦)ـدا نوسراوە لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆم دۆمینتان.
کەواتە بێگومان ئەم ڕووداوە لە پاش ساڵی (۹٦)ـی پاش مەسیحەوە ڕوویداوە.
به‌روار: 08/10/2020
بینین: 1038
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت