گوتاری جیهاد و خەبات و شۆرشگێری لە ئیسلامدا
نوسینی ماکوان کەریم
شۆرشگیری وسیاسەت لە ئیسلامدا بنەماکەی جیهادە:
هەموو کۆمەڵ و دەستەیەکی ئیسلامی پێویستیان بە تیۆرێك هەیە بۆ سیاسیەتی بزاڤی ئیسلامی واتا پێش ئەوەی باسی دید تیۆری ئیسلامی بکەم پێویستە بزانین سیاسەتی ئیسلامی چیە؟
کەواتە سیاسیەت: بریتیە لە حیکمەت پاشان (کۆمەڵ) لێ‌دروست بکرێت تا (دەوڵەت) بە بانگەوازێکی گشتی وجیهانی(خیلافەت)بۆ لوتکەو ترۆپك و جێنیشینکردن(شارستانیەت) بەرەو راستی و حەق.
ئەم چەمکانە هەموو پێویستیان بە شیکاری هەیە..
حیکمەت و کاری بە کۆمەڵ:
هەموو لەسەر ئەوە کۆکن کە حیکمەت واتا هەستی پێگەیشتو راستی لە بیر کردنەوە کۆکردنەوەی کۆمەڵێك خسڵەت بە بانگەوازچی کە تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە لە واقعدا ئەو ئیسلامە دەکاتە ئیدۆلۆژیاو تا بە بانگەوازو گەیاندنی ئیسلامەکە بیگەیەنێتە ئامانج.
ئەمەی باسم کرد تێگەیشتنە لە چەمکی حیکمەت لە لایەن تاكی موسڵمان..
ئەگەر بە تەواوی دیاری بکەین کە حیکمەتی کاری بە کۆمەڵ چیە.. دێنە سەر ئەو ڕایەی کە هەموو بڵێن واتا سیاسەت، کەواتە لە ئیسلامدا چەمكو حیکمەت تێگەیشتن لێی واتا سیاسەت. ئەگەر بڵێن حیکەمەت سیاسەتی تاکی موسڵمانە، کەواتە سیاسەت ئەوەیە کە حیکمەتی کاری بەکۆمەڵەکەیە، لەسەر ئەم بنەمایە .. دەتوانین بڵێن دیدو بۆچونی سیاسی ئیسلامی دیارە و ئەمە بنەماکەیەتی لە ژێر رۆشنایی چوار حیکەمەت کە بریتیە لە : ...( رەوش- واقع و راستی- حەق و مرۆڤ و ئامانج )
ئەم گرێدراوانە بەیکەوە هەموو توخمی ئەو ئاستە کۆمەڵسازیە یە لە بانگەواز و دیاری کردنی چوارچێوەی گشتی تیۆری سیاسی بۆ بزاڤ و گۆڕانکاری.
هەریەکێك لەم چوار توخمە.. ئەگەر نەبوون لەکاری کۆمەڵسازی و بانگەوازەکەدا، ئەوە لە ئاستی دیاری کردنی بزاڤە گۆڕانکاریەکە کەم دەکاتەوە لە چوارچێوەی خۆیدا ناهیڵێت، هەموو ئەم تیۆرەی کە باسم کرد و پارێزراوە بە هێزی سەربازی و خەباتکاری کە جیهادە واتا : جیهاد یەکێکە لە فەرزەکانی ناو ئیسلام .. زۆرێك لە زانایانی کۆن و نوێ .. لەوانە عزی کوڕی عبدول سەلام ..تادەگاتە عەبدووڵڵا عەزام هەندێك لەوانە پێیان وایە جیهاد رکنێکە لە ئیسلام ..واتا لەگەڵ شەیەتومان و نوێژ‌و رۆژو زەکات و حەج .. کردویانتە شەش پایە ئەویش جیهادە ..!
جیهاد و شورشگێری لە ئیسلامدا لەسەرەتادا دژی کافر‌و موشریکەکان کراوە .. جیهاد لە سەرەتاوە هەر لە مەککەوە فەرزکراوە .. پاشان خەڵاکانێك لیان تێکچووە لە گەڵ قیتالدا کە لەساڵی ٢کۆچی لە مانگی شەعباندا فەرزکراوە . بۆیە جیهاد پێنج جۆرە ..
یەکەم : جیهادی نەفس
دووەم: جیهادی قیتال و سەربازی
سێیەم: جیهادی بەخشینی موڵک و سامان
چوارەم : جیهادی وتنی حەق بە زمان بەرانبەر بە دەسەڵاتی خراپەکاران و زاڵمان
پێنجەم: جیهادی شەیتان ..
هەموو ئەم جیهادانەی باسمان کرد پەیوەستن بەتاکی مرۆڤەکانەوە .. تەنها ئەدەباتی سەربازی و جیهادی قیتال نەبێت، کە پەیوەستە بە دەوڵەت و دەسەڵاتی ئیسلامی یاخود گروپ و حیزبە ئیسلامیەکان ..
ئەم خەبات وشۆرشگێریە لە جیهاد بووە بەسێ بەشەوە لای هەندێك لەو ڕێکخراو گروپ وحیزبانە..
یەکەمیان : پەکخستنی جیهاد؛ زۆر شلگیرن وەك هەندیك لە حیزبەکان نزیكن لە گروپی قادیانیەکانەوە کە بڕوایان بە جیهاد نەماوە وەك کاری مەیدانی ، تەنها لەتیۆردا باسی فەزڵو کاری شۆرشگێری جیهادی دەکەن ، بەڵام لە واقیعدا بوونی نیە ، پەکیانخستوە(تعطیلیان)کردوە، تا- ئەم کاتەی من تێدا دەژیم بەم شێوەیە هەنگاویان ناوە ، ئیتر لە داهاتودا ئەگەری ئەوەی هەیە کە گۆڕانکاری لەخۆیاندا بکەن ..!
دووەمیان : زیادەرەوی هەموو ئیسلام لە جیهادی قیتالدا دەبیننەوە، سەنگەرو جەبهەولەگەڵ هەموو دنیادا کردۆتەوە ئەوەی لەگەڵ خۆیان نەبێت بە کافر‌و مورتەدی دەزانن ، کوشتن و لەملدانی حەڵاڵە .. نمونەی ئەم جۆرانەزۆرن لە ئێستادا، یاخود گروپی بۆکۆ حرام ..هەندێکی تر لەو کۆمەڵانە کە ئیستا تاڕادەیك نەماون وەك هیجرەو تەکفیر..هتد
سێیەمیان : نێوەندگیرن .. واقیعەکە دەناسن بە گوێرەی رەوشو واقیعەکە بیر دەکەنەوە دەستدرێژی نەکەن و سەنتەری هێزی خۆشیان دەپارێزن .. لەوانە حەماس و حیزبی تەحریر و ..هتد
جیهادی قیتال و سەربازی دوو جۆره له ناو ئیسلامدا جۆری یه‌که‌م پێی ده‌ووترێت جیهادی ده‌فع واتا پاڵپێوەنا و خۆپاراستن وه جۆری دووهه‌م پێی ده‌ووترێت جیهادی طه‌ڵه‌ب .. داواکردن.
جیهادی ده‌فع ... برتییه له‌و خه‌بات و کۆششه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکات له‌سه‌ر خاك و نیشتیمان و سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و ماڵ و خێزانه‌که‌ی وه پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی و خاناوا‌ده‌که‌ی ئه‌مه لای هه‌مووان ناسراوه ئه‌م جیهادو کۆششه پێی ده‌ووترێت دیفاع له خۆکردن پاراستنی کیانی خۆته .
جیهادی طه‌ڵه‌ب....برتییه له‌و کۆشش و خه‌باته‌ی که تائێستا موسوڵمان به‌که‌می لێی تێگه‌یشتوون بۆیان قوت ناچێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆمان دواکه‌وت و هیچ نه‌زانین شاره‌زانین له دینه‌که‌مان بۆیه زۆر به ده‌گمه‌نه خه‌ڵکانێکمان هه‌بێت له جیهاد وکۆششی طه‌ڵه‌ب تێبگه‌ن که بانگه‌وازێکه بۆ ئه‌م دینه‌وه ئه‌م ئیسلامه که دینی کۆتاییه له‌دوای ئه‌م ئاینه هیچ ئاینێکی تر نایه‌ت که ووشه‌کانی ووشه‌ی خوای باڵا ده‌سته وه له‌سه‌ر شانی یه‌ك به یه‌كمان پێویسته که ئه‌م دینه بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌ینه‌وه بانگه‌وازی بۆ بکه‌ین، تا ئێستا چواریه‌کی جیهان ئه‌م ئاینه‌ی پێگه‌یشتوه!! وه مه‌به‌ستیش له‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه و سلم) ناردوه خۆ ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نیه به‌ڵکو بۆ هه‌موو جیهانه، که‌واته یه‌که‌م کاری کۆشش و خه‌باتی جیهادی طه‌ڵه‌ب برتییه له بانگه‌واز کردن بۆ ئاینی ئیسلام ، نەکو- وەك ئەوەی خەڵکی تێگەیشتوە شەرکردنە لەپێناوی ئیسلامدا .دووتێگەیشتنی جیاوازە، بیروباوەڕ بەزۆر بڵاو ناکرێتەوە، بەڵام بانگەواز لەسەر هەموو لایەکە مەرج نیە طەڵەبکەی بە چەكو قیتال بێت .
ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که ئه‌رکی سه‌رشانمانه بگه‌ڕێین به‌م جیهانه‌دا بۆ بانه‌گه‌واز کردنی ئه‌م ئاینه ئه‌گه‌ر موسوڵمان ڕوونی نه‌کاته‌وه خۆ ئه‌م ئه‌وروپیانه ده‌ڵێن عیسا کوڕی خوایه !! یان خه‌ڵکانێکی تر گا ئه‌په‌رستێت یان خه‌ڵکانێك هه‌ر نازانن په‌رستن چیه؛ هه‌یه دار ده‌په‌رستێت یان ڕۆژ ده‌په‌رستێت ....هتد
که‌واته کێن ئه‌وانه‌ی که ئه‌و نەوە نوێیان تێبگه‌ێنن که خوا له که‌س نه‌بوه وه له‌که‌سیش نابێت؛ کێن ئه‌وانه‌ی که به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن خواکه‌تان مانگا‌و گا‌و مشك نیه که‌واته له‌سه‌رمانه که هه‌وڵ بده‌ین بۆ بانگه‌وازی دینی خوا؛ به‌ندایه‌تیه‌کی ڕاست ودروست له ناو خه‌ڵکیدا بڵاو بکه‌ینه‌وه که خوای گه‌وره ئێمه به ئۆمه‌تێکی شاهید ناوزه‌دی کردوه ده‌بێت بپرسین بۆ؟ که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا } (البقرة-143).....واته:هه‌روه‌کو چۆن ڕێنوماییمان کردن بۆ قیبله‌ی ئیبراهیم(علیه السلام)، ئابه‌م شێوه‌یه کردوومانن به ئومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر وه چاکترینی ئوومه‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی قیامه‌ت ببن به شاهێد له‌سه‌ر خه‌ڵک که‌وا پێغه‌مبه‌ره‌کان په‌یامی خواییان به خه‌ڵکی گه‌یاندوه وه پێغه‌مبه‌ریش ببێت به شاهێد له‌سه‌رتان که په‌یامی خوایی به ئێوه گه‌یاندوه...
که‌واته که ئه‌رکه‌که‌ی خۆتت زانی که تۆ شاهێدی، سبه‌ی ڕۆژ له قیامه‌ت خوای گه‌وره لێت ده‌پرسێته‌وه، ده‌ڵێی خوایه گیان ڕۆیشتم دینه‌که‌ی تۆم بڵاو کردوه گوێیان بۆ نه‌گرتم یاخود بۆیان گرتم کاری تۆ لێره ته‌واو بوو، به‌ڵام تا ڕۆژی مردن تۆ ده‌بێت هه‌ر بانگه‌واز بکه‌یت.!! ئەمە لای نوسەر- جیهادی طەڵەبە گوتاری جیهاد و شۆرشگێری ئیسلامیم لەسەر دامەزراندوە، نەك تەنها قیتال مەبەستم بێت..
لێره‌دا ده‌بێت شتێکمان له بیر نه‌چێت ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که سروشتی مرۆڤ وا هه‌ڵکه‌وتوه یان بڕوات پێده‌کات یان به درۆت ده‌خاته‌وه، وه‌یان خه‌ڵکانێك ئه‌وانیش بیروباوه‌ڕێکی ترده‌په‌رستن خه‌ڵکانێکی تر سود وه‌رده‌گرن به‌م په‌رستنه سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ست ده‌که‌وێت ڕێگریت لێده‌که‌ن، یان ده‌سه‌ڵات دارێکی زاڵمه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی که خه‌ڵکه‌که‌ی له چوار ده‌ور بمێنێته‌وه سودی له بێباوه‌ڕی ئه‌وان وه‌رگرتوه بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ شك‌و گومان دژایه‌تیت ده‌کات بۆصەو کەمینت بۆ داده‌نێت وه به سوپا‌و شمشێره‌وه دێنه به‌رده‌مت خۆ ناکرێت تۆ بڵێیت ملم ئاماده‌یه بۆ سه‌ر بڕین؛ بێ گومان ده‌بێت تۆش سوپات هه‌بێت شمشێرت هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌که ئەگەر دەوڵەت و دەسەڵاتت هەبوو!..
ئه‌م چه‌مکی بانگه‌وازه پێویستی به شمشێر نیه له ئیسلامدا به‌ڵام کاتێك به‌رانبه‌ره‌که‌ت ڕێگات پێ ده‌گرێت وشمشێرت لێده‌ردێنێت ئه‌وکات تۆ پێویستت به سوپا‌و شمشێر ده‌بێت که‌واته فکر به فکر، گفتوگۆ به گفتوگۆ هه‌ر کات به‌رانبه‌ره‌که‌ت شمشێری ده‌رهێنا ده‌بێت تۆش ئاماده‌بیت..
موسوڵمانان که‌ده‌چنه جێگایه‌ك خه‌ڵکی ناکوژن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که موسوڵمان نین، بانگه‌وازه‌که ده‌که‌ن کێ وه‌ریگرت سه‌رفرازه ئه‌وه‌ی وه‌ری نه‌گرت و گوێی بۆ نه‌گرت خۆی زه‌ره‌رمه‌نده‌و به‌جێی دێڵیت بۆ خوای گه‌وره، ئه‌وە خوا خۆی حوکمی ده‌دا له قیامه‌ت، که‌واته تۆ بۆت نیه هیچی لێبکه‌یت ته‌نها بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌که‌یت، وه‌ك ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی به سوپاکه‌ی که چونه ناو خه‌ڵکه‌که‌ی ئاگاتان له جوتیاران و خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووت بێت، چونکه به سروشتی حاڵ خه‌ڵکی به دوای ژیان دا ده‌گه‌ڕێت و حه‌زی به ئاژاوه نیه، ئه‌وه‌ی که ئاژاوه ده‌نێته‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی له کیس نه‌چێت، لەڕاستیدا خه‌ڵکی ئه‌وه‌ی خێر بێت خێرا دوای ده‌که‌وێت !!
وه‌ك ده‌فه‌رموێت{عمر بن الخطاب رضي الله عنه يخاطب الجيوش الفاتحة فيقول: اتقوا الله في الفلاحين، اتقوا الله في عموم الناس. وهم المغلوبون على أمرهم، الذين لا يهمهم مصلحة الحاكم هذا أو ذاك، إنما يريدون أن يتعلموا أين الخير فيتبعوه، اتقوا الله في هؤلاء، يقول: ولا تقتلوا إلا من قاتلكم} ...
موسوڵمان هه‌رگیز ژن و منداڵ وپیرو په‌ککه‌وته ناکوژێت به‌ڵکو شه‌ڕی شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌کات له گه‌ڵ هێزو تواناداراندا ده‌جه‌نگێت، چونکه موسوڵمان به‌س له‌گه‌ڵ سوپادا ده‌جه‌نگێت، وه ئه‌وه مایه‌ی سه‌ربه‌رزی موسوڵمانانه که له هیچ مێژووێکی باوه‌ڕ پێکراودا نه‌بوه که موسوڵمانان خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووت بکوژن بۆیه چونه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك خۆشه‌ویستیان له دڵی خه‌ڵکیدا چه‌سپیوه وه‌خه‌ڵکی زوو باوه‌شی بۆ کردونه‌ته‌وه که له واقیعدا رەوشکە لەبەر چاوە نمونەی وەك میسر.. سەربازی ئیسلام بەرەو میسر ڕێکەوتن مەسیحیەکانی میسر ڕاستەو خۆ چوونە ناو سوپای عەمری کوڕی عاص دژی سوپای رۆم جەنگیان کرد ئەم مێژووە موسڵمان نەینوسیوە قەشە یوحنا نوسیویەتی بەناوی مێژووی میسر کەدەڵێن میسر واتا لیبیا‌و سودانی ئێستا..، چونکە خەڵکی میسر بێزار بوون لە دەسەڵاتی رۆم ئەرتۆدۆکسی، ووڵاتی میسر تا سەدەی ٨ هیجری زۆرینە هەر مەسیحی بوون ناسرابوون بە ئەرسیوونەکان بە حوکمی ئیسلام رازی بوون ، لەگەڵ موسڵمان دژی خەچ پەرستان جەنگیان کردوە!..
که‌واته مه‌سڵمانان به‌س ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ گومڕاوو ده‌سه‌ڵات دارانی خاوه‌ن به‌رژه‌وندی خۆیان و وورگه زله‌کانیان بۆیه پێویسته سوپا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی بانگه‌وازچیا بن که‌واته بانگه‌واز ناکرێت مه‌گه‌ر سوپای ئیسلام پاڵپشتی نه‌کات.
خه‌ڵکانێك ده‌پرسن باشه بۆ ده‌بێت سوپا له‌گه‌ڵ بانگه‌وازچیان بن ؟؟
ئه‌واتا ئێستا له ئه‌وروپا خه‌ڵکانێك بانه‌گه‌وازی خۆیان ده‌که‌ن و که‌سیش سوپایان بۆ ناهێنێت مزگه‌وتیان هه‌یه و چالاکیان به‌رده‌وا‌مه؛ ئازادن له کاره‌کانی خۆیان له مزگه‌وته‌کانداو ڕێککخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌تا له مالیزیا‌و له ئه‌نده‌نوسیا و له فلیپین ئه‌و ئه‌زمونه بوو که به شمشێر ئیسلام بڵاو نه‌بووه‌وه؟!
له‌ڕاستیدا ئه‌م ووته‌یه له زه‌مینه‌ی واقعدا وانیه، هه‌ر ووته‌یه‌که دووباره ده‌بێته‌وه؛ ئه‌و ئازادیه ڕێژه‌ییه.... واتا فلته‌رێکی بۆ دانراوه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کدا خۆی ده‌بینێته‌وه که ڕۆژ ئاوا دیاری کردوه. واتا سنوردار کراوه له چوارچێوه‌یه‌کدا دیاری کراوه وه ئه‌مه که باسی لێوه ده‌که‌م ڕاستیه خۆم له‌م زه‌مینه‌یدا ده‌ژیم، هه‌روه‌ها ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌م ئیسلامه له ڕێگای بازرگانیه‌وه چۆته ناوی ته‌نها وه‌ك نوێژ و ڕۆژو کۆمه‌ڵێك له تقدیسی دینی سه‌یر ده‌کرێت وه ئیسلام بۆته ئاینێکی ڕاهیبیانه ته‌نها وه‌ك سۆفیه‌کی ساده ئه‌م ئاینه پیاده ده‌که‌ن که‌وا له هه‌ندێك کاتدا شه‌رمی لێده‌که‌ن باسی بکه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌م ئاینه سروشتی به‌و شێوه‌یه نیه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێوسیتی بە رووبەربونەی چەك ننیەو مرۆڤەکان تارادەیەکی باش دەتوانن ئاینەکانی خۆیان بڵاو بکەنەوە، لێرەوە ئەوە دەردەکەوێت کە جیهادی طەڵەب بوونی ماوە موسڵمانان بەردەوامم لە گەیاندنی دینەکەی خوای پەروەردگار لە جیهاندا !
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له سروشتی ئه‌م ئاینه بزانین ده‌بێت بزانین که ئه‌م دینه دینێکی گشتگیره وه له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رهه‌نگاکان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به جیاواز ووته‌ی خۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌موو شته‌کان؛ بۆ شه‌رم بکه‌ین له‌وه‌ی که ئه‌م ئیسلامه خاوه‌نیه‌تی که له هه‌موو جوانه‌کان جوانتر‌و له هه‌موو گه‌وره‌کان گه‌وره‌تره و به پێزتره، ده‌بێت له وه تێبگه‌ین که سروشتی ئه‌م ئیسلامه له ڕووی تاکه که‌س به‌زۆر نیه خه‌ڵک ئاینی خۆی به ده‌ستی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت وه هیچ که‌س بۆی نیه به زۆر بیسه‌پێنێت وه بێ نیازین له‌م ووته‌یه وەك موسڵمان، چونکه نه‌سیاسه‌ت ده‌که‌ین وه نه‌دروشمیشه نه‌سابون له پێدانی که‌سیشه، به‌لای ئێمه بڕوامان وایه ده‌بێت ئیسلام فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ر زه‌وی بکات وه ئه‌مه دیکتاتۆری نیه به زمان حاڵی ئێستا به‌ڵکوکێبرکێی ده‌سه‌ڵاته به ئاشکرا ده‌ڵێین ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خوا بچه‌سپێت له سه‌رزه‌ویدا وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێت، بۆنمونه فارس ئیمبراتۆریه‌تی دامه‌زراند وه ڕۆم کردی وه له سه‌ردمی تازه‌دا ڕوسیا کردی و وه‌ئێستایش وا ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه، لێرا پێویسته پرسیارێك بکرێت بۆچی بۆ ئه‌وان ڕه‌وا بێت بۆمن بڤه بێت ؟
له کاتێكدا به‌رنامه‌که‌ی من له‌وی ئه‌وان جوانتر‌و به وێژدانتره؛ نه هینده سوره‌کانی له ناو بردوه‌و نه ناکازاکی و هێرۆشیمای وێران کردوه یان نه هیتله‌ری نازی وه نه مۆسۆلۆنی فاشی وه نه‌لینین و ستالینی دیکتاتۆری دروست کردوه وه نه‌وه‌ك ته‌تار به‌ربه‌ری بووه، که‌واته ئیسلام زۆر جوانه وه بۆ پیاده کردنی پێویستی به سوپا هه‌یه تا دادپه‌روه‌ری خۆشنودی بۆ خه‌ڵک ده‌سته به‌ر بکات خه‌ڵکانێك له‌وانه‌یه بپرسن بۆ سوپا؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زل هێزانی دنیا بکه‌یت ده‌بینیت ئه‌و هه‌موو چه‌کی ئه‌تۆم و کیمیایی و موشه‌که دروست ده‌که‌ن له دواییدا ده‌ڵێن بۆ پاراستنی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی که ماڵ وێرانی دروست کرد بۆ مرۆڤایه‌تی و ته‌قینه‌وه‌ی دروست کرد نۆبڵ بوو که ئێستا بووه به خه‌ڵات به‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی کارامه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت!!
له هه‌موو کاته‌کاندا پێویستت به سوپا‌و هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆتی پێ بپارێزی ئێستا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که گوتاری جیهادو شۆرشگێری کارێکی زۆر سروشتیه که ئه‌م ئیسلامه خاوه‌نی سوپا‌و هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، نەك بۆ شەرنگێز ، بەڵکو بۆ پاراستنی خۆی و خەڵکەکەی کەفەرمانێکی خوای پەروەردگارە ...
إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُواْ بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١١١﴾
به‌ڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌ر خۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیماندارانداو نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن (له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا)، یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن)، ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی، که‌واته زۆر دڵخۆش و کامه‌ران بن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی نه‌بڕاوه و بێ سنوور.
که‌واته هه‌رگیز شه‌رم له‌وه نه‌که‌ین که بڵێین ئه‌م ئیسلامه به هێزو سوپا بڵاو بۆته‌وه، ده‌بێت بزانین که ئه‌مه مافی خۆمانه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێتان بڵێت که ئه‌م ئیسلامه به بازرگانی بڵاو بۆته‌وه ئه‌وه من به دۆستی ئه‌م ئیسلامه‌ی نازانم؛ ده‌یه‌وێت له‌م ئیسلامه که‌م بکاته‌وه وه له که‌سایه‌تی موسوڵمان که‌م بکاته‌وه وه‌ڕازی نین به‌و ووشه‌یه، به‌ڵکو ئه‌و جه‌نگانه‌ی که ئیسلام کردویه‌تی هه‌مووی سه‌روه‌رین و ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ئه‌گه‌ر که‌سێك باسی جه‌نگه‌کانی ئیسلامی کرد: ده‌ڵێین چی لێده‌زانیت له‌و جه‌نگانه مێژووه‌که‌ی بڵێ، ئه‌گه‌ر ووتی ئیسلام هه‌ر خه‌ریکی پیاو کوشتن بووه هه‌میشه شه‌ڕو شۆڕی کردوه دینەکەی بە شمشێر خنیوە بە مێشکی خەڵکیدا ..
لەوەڵامی ئەم گوتارە ناواقیعەدا باسی واقیعێك دەکەین کە بەبراورد راستیەکەمان بۆ دەردەکەوێت: ئەویش هاتنی سوپای تەتارە .. بە شمشێر هەموو جیهانی ئیسلام و تەنانەت ئەروپای گرت، ئایا لە ومسڵمانەکان چوونە ناو دینی تەتار ، یان تەتار هاتە ناو دینی ئیسلام ، بەدڵناییەوە تەتار هەموو هاتن ناو ئیسلام ، کەواتە بە شمشێر بیروباوەڕ هەرگیز بڵاونابێتەوە..
ئەگەر بە ئەقڵێکی ماددی بیر بکەینەوە.. لە ئەمریکا ساڵی ١٩٦٠ ز لەهەموو ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ١٣٠ هەزار موسڵمان هەبووە.. ئێستا ٨ ملیۆن موسڵمان هەیە ، بەچی بڵاوووبیەوە؟
بەدڵناییەوە بە هیجرەت و بانگەواز.، یاخود ئەوروپا ... لە بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیا سوید‌و دانیمارك و نەرویج یان بابڵین ئیتحادی ئەوروپی تەنها ١٦ملیۆن موسڵمانی تێدایە ، هەموو ئەوروپا بێجگە تورکیا ٥٣ ملیۆن موسڵمانە .. ئادەی کام شمشیر ئەمانەی موسڵمان کرد؟
مانای وانیە لە گوتاری سیاسی ئیسلامی لە رووی جیهادو خەباتگێریەوە من جوانکاری هەموو مێژووی ئیسلامی بکەم ، دڵنیام لەوەی کە کاری ناپوختەو چەوت چەوێڵی تێدابووە ، بەڵام پێوەربەو خێر‌و بیرەی کە بەخشیویەتی کەمترە لە چاککەی کە دبیتە مشتی خەروارێك.
گوتاری جیهادو شۆرشگێری، بۆ پاراستن و سەروەت و سامان خەڵکی و پاراستنی ئاینی خوای گەورەیە .
به‌روار: 17/05/2016
بینین: 1284
|