توێژینه‌وه‌
  بەڵگەی_دیزاین بەشی چوارەم: بەڵگەی دیزاین لە یەکەى سەرەکی خانە(پڕۆتین)
محمد عبدالعزیز

زۆر ھەوڵدراوە وەڵامی چۆنیەتی دروستبوونی ژیان بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا پرسیارێکی بێ وەڵامە، زانای بایۆلۆجی گەردی Francis Crick کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە و پێکھاتەی (DNA) دۆزیوەتەوە، دەڵێت دروستبوونی ژیان لە زەویدا موعجیزەیەکە و ڕوویداوە (کە زانایەکی بێباوەڕە، باس لەوەش دەکات کە زیندەوەر پێدەچێت دیزاین کراوبێت، بەڵام دەبێت ھەمیش بیرخۆمان بخەینەوە کە ئەمە دیزاینکراو نییە، بەڵکو پەرەسەندویەکی هەڕەمەکیانەیە).

وە زۆر زاناش پێیان وایە کە خانە دیزایین کراوە و بە وردی بەدیھێندراوە بەتایبەت (DNA) نەک پەرەیسەندبێت، و پێیان وایە لێکدانەوەیەک نییە بۆئەوەی بیسەلمێنێت کە بە ڕێککەوت خانە پەیدابووبێت، ھەندێکیش پێیان وایە ڕۆژێک دێت بدۆزرێتەوە کە خانە چۆن بەدیھات! بەڵام ئەوەی لێرە پێیدەگەین ئەوەیە کە خانە پێکھاتەکانی زۆر ئەڵۆزە و مانادارە و بەڕێککەوتیش دوبارە نابێتەوە، نیشانەی دیزاینی تێدا بەدی دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانین ئەو ڕووداوە بەڕێککەوت دووبارە دەبێتەوە یان نا ئەوا دەتوانین پێکھاتەی بنچینەیی خانە ھەڵبسەنگێنین، کە ئەویش وردبوونەوەیە لە سادەترین بەشی زیندەوەر:-

مرۆڤ پێکھاتووە لە خانە، وە خانەش پێکھاتووە لە پڕۆتین، پڕۆتینیش لە ترشی ئەمینی، مرۆڤ لە سەدان ترلیۆن خانە پێکھاتووە، وە سادەترین جۆری خانە پێکھاتووە لە نزیکەی 250 بۆ 400 جۆری پڕۆتین، کە ھەر پڕۆتینێکیش پێکھاتووە لە ڕێژەی ناوەندی 300 بۆ 400 ترشی ئەمینی، ئینجا ترشی ئەمینیش دوو جۆری ھەیە یەکیان بۆ ژیان دەشێ و ئەوەی تریش بۆی ناشێت و پڕۆتین تێکدەدات.

ئێستا بزانین دەستکەوتنی پڕۆتینێک کە لە 150 ترشی ئەمینی(بنیاتنەری پڕۆتین) پێکھاتبێت بەڕێککەوت چەندە، لە ژینگەیەک کە تەواو گونجاوە بۆ دروستبوونی!
دوو جۆر ترشی ئەمینی ھەیە کە یەکیان بۆ پڕۆتین دەشێ و ئەوەی تر ناشێ واتە ھەلی دەسکەوتنی ترشی ئەمینی پڕۆتینی بریتییە لە سەدا 50، ئینجا دەستکەوتنی 150 ترشی ئەمینی پڕۆتینی لە ڕێککەوت دا بریتییە لە (1/2)^150 یاخود (-45^10×1) واتە یەک ئەگەر لەسەر ڕوودانی ( ژمارە "یەک" و 45 سفر بەدواوەیدا) پێویستە ئەوەندە جارە ڕووبدات ئینجا یەک جار ئەو پڕۆتینەمان دەست دەکەوێت کە پێویستمانە، کە زۆربەمان نازانین ئەم ژمارەیە بشخوێنینەوە!
ئەم ئەگەرەش وەک ئەوە وایە 150 جار دراوێک ھەڵدەی و لە ھەر 150 جارەکەشدا لەسەر سەری بووەستێت ئەم دراوە (واتە بە ستوونی بووەستێت و ھیچ لایەک نەبێت)!

کێشەیەکی تریش ھەیە ئەویش ئەوەیە ئەگەر تۆ 150 ترشی ئەمینی پڕۆتینیت ھەبێ ئەوا پێویستە ھەموویان بەیەکەوە ببەستییەوە (بۆندیان لە نێوان دروست بکەیت لەڕێگای پێپتیدەوە).
وە دیسان کێشەیەکی تریش ھەیە ئەویش ئەوەیە دوو جۆر بۆند ھەیە ئەوانیش (پێپتیدی، و نا پێپتیدی) ھەلی دەستکەوتنی بۆندی پێپتدی ئەویش بریتییە لە سەدا 50، وە دەستکەوتنی بۆندی پێپتیدی بۆ (ترشی ئەمینی پڕۆتینی) بەھەمان شێوە ئەگەرەکەی بریتییە لە (1/2)^149 چونکە 149 بۆندمان پێویستە، یاخود (-45^10×1)، ئەو ئەگەرەش واتە فڕێدانی دراوێک 149 جار و ھەر ھەموو جارەکانیش لەسەر سەری بکەوێت بەھەمان شێوە.

ھێشتانیش ماوە! کێشەیەکی گورەتر، ئەویش ئەوەیە کە ھەر ترشی ئەمینیەک تایبەتمەندی خۆی ھەیە و بە ھەڕەمەکی ناکرێ ڕیزیان بکەین بەڵکو 20 جۆر تایبەتمەندییان ھەیە، ھەریەکە و پێویستە لە شوێنی خۆی دابندرێت، بۆیە زانایان بە ڕیزبەندی ئاڵۆز ناویان بردووە، ھەروەھا دەستکەوتنی پڕۆتینێکی(کارا) لەھەموو ئەو جۆرە پڕۆتینانەی ھەمانە، کە Douglas Axe لە زانکۆی Cambridge پێوانەی کردووە دەڵێت لە (1×10^77) یان (1×10^-74) ڕووداو، یەک ئەگەر بۆی ھەیە ڕووبدات، واتە پێویستە ژمارەی پڕۆتینەکانمان کە بە ڕێککەوت دروست بووینە بریتیبن لە (1 و 64 سفر بەدواوەی) پڕۆتین! ئینجا یەکێکیان کارایە و گونجاوە بۆ دروستکردنی ژیان.

ئێستا ئایا چەندێک لەمانە کار دەکەن و ڕێککدەکەون تاوەکو پڕۆتینێکی کارا و تەواومان بۆ دروست بکەن بە ڕێککەوت؟! ھەرسێک ئەگەرەکە بەیەکەوە کۆبکەینەوه1×10^(74+45+45) ئەوا ئێمە پێویستمان بە ڕووداوێک دەبێت کە 1×10^164 جار ڕووبدات، و لەم ھەموو جارەشدا تەنھا یەک جار پڕۆتینێک ڕێکدەکەوێت!

ینجا هەر ئەگەرێک تێپەڕ بکات لە (1×10^150) ئەوا دەبێتە سفڕ و ڕوونادات، ئەم ئەگەری دروستبوونی پڕۆتینیش لە چاو توانی 150، ئەگەر بڵێین توان (1×10^151) واتە دە ھێندەی ئەو ئەگەرە، ئەگەر بڵێین توان (1×10^156) ئەوا واتە ملیۆن ھێندەی ئەو ژمارەیە، کەواتە ئەگەری (1×10^164) بریتییە ملیار جار گەورەترە لەوەش، واتە لە خوار سفر و ھەرگیز ڕوو نادات یەک پڕۆتین بە ڕێککەوت.

بۆ تێگەشتن لەم ئەگەرە: وای دابنێ من ھەموو گەردیلەکانی گەردوون دەخەمە نێو قوتووێکەوە کە (1×10^80)یە ڕێژەیان، و ھەمووی دەکەم بە ڕەنگی شین، تەنھا یەک دانەی دەکەم بە سەوز ، و ئینجا داوات لێدەکەم کە چاوت دابخەیت و و یەک دانە ھەڵبژێری! ئەگەری دەرچوونی گەردیلە سەوزەکە ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار جار زیاترە لە ئەگەری دروستبوونی پڕۆتینێک بە ڕێککەوت!!!

ئەمەش تەنها بۆ دروستبوونی پڕۆتینێکی کارا،ئەگەر بێت ئێمە پڕۆتینێکی دیاریکراو و خاوەن فرمانێکی دیاریکراو دەستنیشان بکەین کە لە 150 ترشی ئەمینی پێکهاتبێت ئەوە ئەگەری دەستکەوتنی بە ڕێککەوت شریتییە لە 1 چانس له 1×10^195 ڕووداو.

وریابە ئەمە نە باسی دروستبوونی ژیانە و نە خانە، بەڵکو تەنھا دروستبوونی یەک گەردی پڕۆتینە، لەکاتێکدا ژیان بۆئەوەی دروست ببێت سەدان پڕۆتینی پێویستە، وە ئەگەریش بە ڕێککەوت ھەموو جۆرێکی پڕۆتینمان ھەبوو ھێشتان دروست نابێت چونکە دەبێ ھەموو بەشەکان یەکبگرن و بەیەکەوە بن ئینجا کاردەکات.

وە ئێستا ئەگەر وامان دانا ژیان ڕێککەوتە پرسیار ئەوەیە ئایا سەرەتا پڕۆتین ھەبوو یان خانە؟ ئەگەر پڕۆتین ھەبووە! ئەوا پێویستە خانە دروستی بکات چونکە لەخۆوە دروست نابێت! ئەگەریش خانە ھەبووە، ئەوا پێکھێنەری خانە پڕۆتینە، ئایا ئەم پڕۆتینە لەکوێوە ھات؟!


------------------------------------
(1) Building a Protein by Chance
https://www.str.org/blog/building-a-protein-by-chance#.XcGk9DOEZkx

(2) Is there a signature in the cell, given by Stephen c. Meyer (november- 2011).
https://youtu.be/HcMM1V6w1rs

(3) Estimating the Prevalence of Protein Sequences Adopting Functional Enzyme Folds, by doglas axe, 2004.
به‌روار: 09/11/2019
بینین: 1091
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت