توێژینه‌وه‌
  زنجیرەی ئایین و بیروباوەرەکان
هامنۆ هەورامی

بەشی هەژدەهەم:
زەردەشتیەت و کاریگەربوون و کاریگەردانان:

بیستو دووهەم/ ئایینی ئیسلام:

ئیسلام یەكێكە لە ئایینی سامییەكان كە زیاتر لە (۲.۱) بلیۆن شوێنكەوتووی
هەیە لە سەرتاپای جیهاندا، ئیسلام بە مانای ملكەچ بوون دێت بۆ ویست و
فەرمانەكانی " الله ". موسڵمانان قورئان بە وتەی پەروەردگار ئەزانن كە بۆ
پێغەمبەر(محمد)-ی (صلی الله علیه وسلم) ناردووە.
دەركەوتنی ئیسلام و پەیوەندی بە زەردەشتیەتەوە:
پاش ئەوەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بانگەوازی ئایینی ئیسلامی كرد و
دواتر تواندرا ئایینی ئیسلام لە هەموو نیمچە دوورگەی عەرەب بڵاو بكرێتەوە و
سنوری دەسەڵاتی موسڵمانان لەسەردەمی خەلیفەی یەكەم ئەبو بەكری سدیق
دەگەیەننە سنووری هەردوو دەوڵەتی ڕۆمی بێزەنتی مەسیحی و ساسانییە
زەردەشتییەكان.
دواتر لەسەردەمی خەلیفەی دووەمدا عومەری كوڕی خەتتابدا دەوڵەتی
ساسانی بەتەواوی دەڕوخێنێت و كۆتایی دێت بە دەسەڵاتیان و ئەمەش بۆتە هۆی
ڕقێكی زەردەشتییەكان بەرامبەر ئیسلام.
مجوس لە قورئاندا:
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا سورەتی الحج ئایەتی ۱٦ دا دەفەرموێت:

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئِينَ وَالنَّصَارَى وَالْمَجُوسَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا إِنَّ اللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (۱۷)

واتە: بێگومان ئەو كەسانەی كە بڕوایان هێناوە ئەوانەش بوونە جوولەكە و
شوێنكەوتەی موسا ئەوانەش (سوببیی)-ین و لایان داوە و ئەستیارە یان فریشتە
پەرستن و ئەوانەش شوێنكەوتەی عیسان و مەسیحین و ئەوانەش زەردەشتیی
وئاگرپەرستن و ئەوانەش كە هاوبەشیان بۆ خوا دانا بێگومان خوای هەق لەڕۆژی
دوایی و سەڵادا، بەكاری هەمووان ڕادەگا و داوەرییان دەكا.
وە كۆمەڵێك نووسەری ئیسلام كە زۆرینەیان لەسەر مەجوس قسەیان كردووە
كە زۆرینەیان ڕیوایاتی شیعە بوون لەوانە:
۱ .ابن عباس فەرموویەتی: پێغەمبەری ئیسلام فەرمانیداوە جزیە - سەرانە لە زەردەشتییەكانی دانیشتووی یەمەن وەربگرن، شتێكی ئاشكرایە جزیە لەوانە وەرگیراوە كە خاوەن كتێبی ئاسمانی بوون وەك یەهود و مەسیحی.
۲. ئەصبغی كوڕی بناتە هاوڕێی ئیمامی عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب گێڕاویەتیەوە گوایا حەزرەتی عەلی فەرموویەتی: زەردەشتییەكانە كتێبیان هەبوو
پێغەمبەریان بۆ ڕەوانە كرابوو، من خۆم ئەو كتێبەم خوێندۆتەوە.
٣. جارێكی دیكەش هەر لە "ئیمامی عەلی" دەگێڕنەوە، فەرموویەتی:
مەجوسییەكان چونكە خاوەنی كتێبی ئاسمانی بوون، وەك خەڵكی خاوەن كتێب -
یەهودی و مەسیحی - جزیە دەدەن.
٤. ئیمامی شەشەم جەعفەری صادق فەرموویەتی:
زەردەشتییەكان پێغەمبەرێكیان هەبوو كوشتیان، كتێبێكیشیان هەبوو سووتاندیان.
٥. شێخی طوسی لە كتێبی الخالفدا فەرموویەتی: املجوس كان لهم كتاب
ثم رفع عنهم، دلیلنا اجماع الفرقة واخبارهم.
0 .هەروەها لە كتێبی ملبسوطدا دەڵێت:
من لە شبهة كتاب وهم املجوس ؛
قال قوم: هم اهل الكتاب، كان لهم كتاب ثم نسخ ورفع. وقال آخرون: ما كان لهم
كتاب اصال.
٦.شێخ طباطبائي دەڵێت: بێگومان زەردەشتییەكان خاوەنی كتێبی ئاسمانین و
پێغەمبەریان هەبووە.
٧. لە كتێبی تاریخی دەهزار سالە ایران هاتووە دەڵێت:
زەردەشت پێغەمبەرێك بووە هەروەكو پێغەمبەرانی تر لەلایەن خواوە نێردراوە بۆ سەر بەندەكانی، مەلەكوتی خوایی لەسەر زەوی جێگیر كردووە.
۸. پڕۆفیسۆر رضوی لەكتێبی پارسیان اهل كتابند نووسیویەتی:
زەند ئاڤێستا لە ڕووی ڕاستی و پارێزگاری لە بنەما جێگیرەكانی هەموو ئایینە
ئاسمانییەكان دەستوور و یاسای توندی هەیە.
ئەمانە چەند نمونەیەك بوون كە پێكهاتبوون لە ڕیوایاتی شیعە كە بەردەوام
نێوانیان لەگەڵ زەردەشتییەكاندا خۆش بووە و بێكێشە بوون لەگەڵ یەكتردا و بە
ئەهلی كیتابیان داناون.
وە باسیش لەوە كراوە كە گوایە لەسەردەمی عەبباسیەكاندا لەسەردەمی
حوكمڕانی خەلیفە مەئمونی كوڕی هارون ئەلڕەشیدا و بەفەرمانی خودی مەئموون،
كەسێكیان بەناوی ئازەر فرەنبەغ ڕاسپاردووە بۆ كۆكردنەوەی ئاڤێستا، ئیبن
نەدیم باس ی گرنگی ئەو كتێبەی كردووە كە لەو سەردەمەدا كۆكراوەتەوە و
وتوویەتی: ناوی ژیاننامە بووە، لە دە بەرگ پێكهاتووە.
ئەمە ڕاوبۆچوونی ئیسلام بووە بە پێچەوانەی ئەو كەسانەی بانگەوازی دژایەتی
ئیسلام ئەكەن دەڵێن گوایا ئیسلام كتێبی زەردەشتیەكانی لەناوبردووە لە كاتێكدا
لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی موسڵمانان هەوڵی پاراستنی ئەو كتێبە دەدرێت و
ناهێڵرێت بفەوتێت.
وە بەردەوام ڕێزلێگیراوبوون لەلای ئیسلام و مانەوەی پەرستگا و شوێنەوارەكانیان
لە كوردستان و ئێران و ناوچەكانی تر گەواهی ئەوەن كە تا ئێستاش زۆربەیان
ماونەتەوە و تا ئێستاش زەردەشتیە ڕەسەنەكان لە یەزد و ئێران و هندستان
ماونەتەوە كە بە درێژایی دەسەڵاتدارێتی ئیسلام ژیاون و كەس بۆی نەبووە
خراپەیان بەرامبەر بكات، بەڵام كەسانێك كە خۆیان نەخۆشن و دەیانەوێت
نەخۆشیەكەشیان بڵاو بكەنەوە ئێستا دێن مێژووی درۆینە دروست دەكەن
دەیكەنە سەنەدی قسەیان.


بیستو سێهەم/ سەرچاوەکان:
• قورئانی پیرۆز
• تەفسیری ڕامان لە مانا و مەبەستی قورئان – شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود
• کاریگەری ئاڤێستا بەسەر ڕابەران و پیرانی یارسانەوە – ئەیوب کوێخا ڕۆستەم
• مێژووی ئایینی زەردەشت – عەبدوڵڵای موبلیغی ئابادانی
• دونیای زەردەشتییەت – بەرگی یەکەم –
به‌روار: 18/11/2019
بینین: 1212
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت