بەنو قوڕەیزە بە پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە
ئامادەکردنی:هامنۆ هەورامی
بەشی دووهەم
ڕەچەڵەکیان:
پاش ئەوەی زانیمان ئەم یەهودییانە ناویان (قریضة یاخود قریظة )ـيه؟
دەبێت بزانین ڕەچەڵەکیان و باوباپیرانیان کێن و لە ڕێگای ئەوانەوە بیاندۆزینەوە.
سەرچاوە عەرەبییەکان دەڵێن ڕەچەڵەکی (بن‌و قريظة) بريتين لەمانە:
(قريظة بن النمام بن الخزرج بن الصريح بن السبط بن اليسع بن سعد بن لاوي بن جبر بن النمام بن عازر بن عيزر بن هارون بن عمران).
بە دوازدە پشت دەچنەوە سەر هارونی برای مو‌سا (علیهما السلام) وە لەم (۱۲) ناوە (۷) ناویان عەرەبیيە, وە ناوی سێهەمیان (خزرج)ـە, (خزرجیەکان)ـیش وەك دەزانن بە پشتیوانان ناسراون کە پشتیوانیی پەیامبەریان کردووە کاتێك کۆچیى کرد بۆ مەدینە, مادام سێهەم پشتیان بە ناوی (خزرج)ـەوەیە, کەواته کاتێك هاتوونەتە مەدینە نەوەی (قریظة)ـن ژن و ژنخوازییان لەگەڵدا کردوون و سێهەم نەوەیان بە ناوی خزرجەوە ناونراوە, نەوەی دووهەمیشیان هەر عەرەب بووە, ناوی (نمام)-ە و ناوی (نمام) لە زمانى عیبریدا بوونى نییە, سەرنجبدەن:
قريظة بن النمام بن الخزرج.
یەهودییەکانیش نابێت بە هیچ شێوەیەك ژن و ژنخوازی لەگەڵ جگە لە خۆیاندا بکەن و هەرکەس ئەو کارە بکات لە کۆمەڵگای یەهودی دەردەچێت و بە یەهودی هەژمار ناکرێت, ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە ئەم یەهودییانەی مەدینە ناویان نییە لە تۆماری یەهودیدا, چونکە تێکەڵاوی گەلانی ديكه بوون و ڕەگەزنامە و ناسنامەی یەهودییان دۆڕاندووە و لێیان سەندراوەتەوە و لەلایان گرنگ نەبووە, بەڵگەشمان خودی پەرتوکەکەی خۆیانە:
ژن و ژن خوازیش لەگەڵ جگە له پێڕی خۆیان لە پەرتوکەکەیاندا نەفرەتلێکراوە, ئەمەش لە سفری نەحەمیا: بەشی ۱۳: دەقی ۲۳ – ۲٥دایە کە دەڵێت:
۲۳
هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌و یه‌هودییانه‌م بینی كه ژنی ئه‌شدۆدی و عه‌مۆنی و مۆئابییان هێنابوو،
۲٤
نیوه‌ی منداڵه‌كانیان به زمانی ئه‌شدۆدی یان به زمانی گه‌لی دیكه قسه‌یان ده‌كرد، تێیاندا نه‌بوو بتوانێت به زمانی یه‌هودی قسه بكات.
۲٥
جا له‌گه‌ڵیان ده‌مه‌قاڵێم كرد و نه‌فره‌تم لێ‌كردن، له هه‌ندێكیانم دا و پرچیانم ڕنییه‌وه، به خودا سوێندم دان و گوتم: «كچتان نه‌ده‌نه كوڕیان و كچیان مه‌هێنن، نه بۆ كوڕتان و نه بۆ خۆتان.
هەروەها یەهودییەکان هێندە توندڕەون و پابەندن بە ژن و ژن خوازییەوە لەناو خۆشیاندا یاسا و ڕێسای تایبەتيان هەیە, لە شەریعەتی موسادا نابێت هیچ هۆزێکی یەهودی کچ بهێنێت لە هۆزێکی دیکەی یەهودی, سەرنجێکی سفرى سەرژمێری: بەشی ۱۳: بڕگەی ۱- ۹ بدەن کە دەلێت:
۱
ئینجا یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
۲
«چه‌ند پیاوێك بنێره بۆ سیخوڕیكردن له خاكی كه‌نعان كه من به نه‌وه‌ی ئیسرائیلم داوه، له هه‌ر هۆزێك له باوكانیان پیاوێك ده‌نێرن، هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ركرده بێت له‌ناویاندا.»
۳
به‌پێی فه‌رمانی یه‌زدان مو‌سا له چۆڵه‌وانی پارانه‌وه ئه‌وانی نارد. هه‌موویان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕابه‌ر بوون.
٤
ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه:
له هۆزی ڕه‌ئوبێن شه‌موعی كوڕی زه‌كور،
٥
له هۆزی شیمۆن شافاتی كوڕی حۆری،
٦
له هۆزی یه‌هودا كالێبی كوڕی یه‌فونه،
۷
له هۆزی یه‌ساخار یه‌گالی كوڕی یوسف،
۸
له هۆزی ئه‌فرایم هۆشێیه‌عی كوڕی نون،
۹
له هۆزی بنیامین په‌لتیی كوڕی ڕافو،
بە گوێرەی ڕەچەڵەکەکەی سەرەوە بێت (قریظة) لە کوڕەکانی هارونە (ﷺ), هارونیش چوار کوڕی هەبووە وەك لە سفرى سەرژمێریدا بەشی ۳ بڕگەی ۲ دا هاتووە ناویان:
(ناداب وأبيهو وألعازار وإيثمارە).
(ناداب و ابیهو) مردوون خوا کوشتوونی, مردنەکەشیان لێرە باسکراوە:
سفرى لێڤییه‌كان: بەشی ۱۰: بڕگەی ۱ – ٦:
۱
دوو كوڕی هارون، ناداب و ئه‌بیهو، هه‌ریه‌كه و بخووردانه‌كه‌ی خۆی برد و ئاگریان تێدا كرده‌وه و بخووریان به‌سه‌ردا كرد. له‌به‌رده‌م یه‌زدان ئاگرێكی نامۆیان پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌و فه‌رمانی پێیان نه‌دابوو.
۲
ئیتر ئاگرێك له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه كڵپه‌ی كرد، هات و ئه‌وانی هه‌ڵلووشی و له‌به‌رده‌م یه‌زدان مردن.
۳
موساش به هارونی گوت: «ئه‌مه بوو مه‌به‌ستی یه‌زدان كاتێك فه‌رمووی:
«”له‌نێو ئه‌وانه‌ی لێم نزیك ده‌بنه‌وه
پیرۆزی خۆم ده‌رده‌خه‌م و
له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌ل
شكۆدار ده‌بم.“»
هارون بێده‌نگ بوو.
٤
مو‌سا بانگی میشائیل و ئه‌لسافانی كرد، دوو كوڕه‌كه‌ی عوزیێلی مامی هارون و پێی گوتن: «وه‌رنه پێش، ئامۆزاكانتان له‌به‌رده‌م پیرۆزگا هه‌ڵبگرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه.»
٥
ئه‌وانیش هاتنه پێش و به كراسه‌كانیان هه‌ڵیانگرتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه، هه‌روه‌ك مو‌سا گوتی.
٦
هه‌روه‌ها مو‌سا به هارون و ئه‌لعازار و ئیتاماری كوڕه‌كانی هارونی گوت: «سه‌رتان ڕووت مه‌كه‌ن و جله‌كانتان مه‌دڕێنن، نه‌وه‌ك بمرن و تووڕه‌یی یه‌زدان بێته سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵ. به‌ڵام كه‌سوكارتان، هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل بۆ ئه‌وانه بگریێنن كه یه‌زدان به ئاگر له‌ناوی بردوون.
بەگوێرەی ڕەچەڵەکەکەی سەرەوە بێت نووسراوە:
عازر بن عيزر بن هارون بن عمران, واته هارون عیزر و عازری بووە بەڵام لە ڕەچەڵەکی هاروندا ناوی عیزر بوونی نییە بەڵکو عازر کوڕە گەورەیەتی, ئەو بووە بە کاهین لە پاش باوکی.
بۆ ئەوەی باشتر لە ڕەچەڵەکیان تێبگەین دەچین بۆ:
سفر اخبار الا‌یام الاول: بەشی ٦: بڕگەی ٤ - ۱٦دا نووسراوە:
العازار ولد فينحاس وفينحاس ولد ابيشوع
وابيشوع ولد بقي وبقي ولد عزي
وعزي ولد زرحيا وزرحيا ولد مرايوث
ومرايوث ولد امريا وامريا ولد اخيطوب
واخيطوب ولد صادوق وصادوق ولد اخيمعص
واخيمعص ولد عزريا وعزريا ولد يوحانان
ويوحانان ولد عزريا وهو الذي كه‌ن في البيت الذي بناه سليمان في اورشليم
وعزريا ولد امريا وامريا ولد اخيطوب
واخيطوب ولد صادوق وصادوق ولد شلوم
وشلوم ولد حلقيا وحلقيا ولد عزريا
وعزريا ولد سرايا وسرايا ولد يهوصاداق
ويهوصاداق سار في سبي الرب يهوذا واورشليم بيد نبوخذناصر.
بۆیە بە عەرەبی دامناوە چونکە لە نوسخە کوردییەکەدا سەر و گوێی ناوەکانیان شکاندووە و لەگەڵ ڕەچەڵەکی نووسەرە عەرەبەکاندا سەرتان لێ تێك دەدات, ئەگەر شارەزا نەبن لە پەرتوکی پیرۆز, وەك بینیتان لەسەرەوە پەرتوکی پیرۆز و سەرچاوەکانی یەهودی ئاماژە بەو ڕەچەڵەکە ناکات و زۆر دوورە لەوەی مێژوونووسە عەرەبەکان دایانناوە.
هەژماری بکەین لە یەکەم کوڕی هارونەوە کە ناوی (العازر)ـە هەتا دەگەینە دوازدەهەم پشتیان کە مێژوونووسە عەرەبەکان نووسیویانە, دەبینین کە یوحانان دەکاتە دوازدەهەمین ڕەچەڵەکی هارون نەك ( قریظ یان قریض ) وەك دەبینن لە دەقی ٩ دا نوسراوە.
ئەگەر لە کۆتایشەوە هەژماری بکەین لە بڕگەی (۱٥)ـوە واته لە (یه‌و صادق)ـەوە, پشتی دوازدەهەم دەکاتە (اخيمعص) و قوڕەیزە نییە.
بۆ زانیاریشتان ئەو ناوانەی پەرتوکی پیرۆز کە لەسەرەوە دامناون زۆر لە ناو و سەرچاوەی مێژوونووسە عەرەبەکان وردتر و تەواوترن, چونکە یەهودی نەتەوەیەکی خوێندەوار بوون و زۆر گرنگییان داوە بە ناو و ڕەچەڵەك بە تایبەت لاوییەکان کە نەوەی هارونن و دەبووایە کاهین خوێندەوار بێت بۆ ئەوەی تەوراتیان بۆ بنووسێتەوە لەگەڵ کاروباری شەریعەتيان.
هەروەها بە گوێرەی تەورات هارون لەلای ئەوان یەکەم کاهینە و وە کاهینییەتی پشتاوپشت بۆیان ماوەتەوە, هەتا ئێستا بۆیە وەك ڕەچەڵەکی پیاوی ئايینی و کاهین و خوێندەوار و خاوەن پینووس ناوی کاهینەکان و نەوەکانیان پشت بە پشت پارێزراوە و بە هیچ جۆرێك (بن‌و قریظة) لە نەوەی هارون نین.
هەروەها یەهودییەکان لەناو خۆیاندا هەتاوەکو ئێستاش یەکتری دەناسن و تۆماری تایبەتی خۆیان هەیە و دەزانن سەر بە کام هۆزن, بەڵام تاوەکو ئێستاش هیچ تۆمارێك نییە بە ناوی (بن‌و قریظة)ـوە.
تەنانەت هێندە تۆمارەکانیان ورد و کار لەسەرکراوە ئەو کوڕە یەهودییانەی کە ژنی جگە لە یەهودییان هێناوە یاخود ئەو کچە یەهودییانەی شوویان کردووە بە نا یەهودییەك بە یەهودی تەواو هەژمار ناکرێن، هەتاوەکو ئێستا کە ساڵی (۲۰۱۹)-یە, بۆیان نییە بچن لە ئيسرائیل دابنیشن و ببن بە خاوەنی ناسنامەی ئيسرائیل, هەتا ئێستاش (بن‌و قریظة) نەناسراون لە تۆماری یەهودیدا بە گوێرەی پەرتوکەکانی خۆیان کە لە سەرەوە باسم کردووە.
وەك دەبینن (۲۲) نەوەی هارون ناویان نووسراوە هەتاوەکو ساڵی (٥۸٥)-ی پێش هاتنی مەسیح و یەکەم سبیی (۲) یەهودی ئەمەش مانای وایە هەتا ئەو ساڵەش یەهودی لە فەلەستین دەرنەچوون و یەهودی لە نیمچە دوورگەی عەرەب بوونیان نەبووە.
پێش سبیی بابل هەتا هاتنی سولەیمان (ﷺ) خاوەنی هیچ دەوڵەتێك نەبوون لە پاش سولەیمان (ﷺ) دوو شانشینیان هەبووە (یهودا و سامرە), سامرە لە ساڵی (۷۲۲)-ى پێش هاتنی مەسیح ئاشوورییەکان ڕاپێچيان کردن و بردنیان بۆ موسڵ لە عیراق.
ئێمەش وەک کورد زۆربەیانمان بینیوە و دەیانناسین, ئەم بەشەیان کەمبوون و دوو (سبط) (۳) بوون دە (سبط)ـەکەی ديكه شانشینی یەهودایان هەبوو, ئەمانیش لە ساڵى (٥۸٦)ـى پێش هاتنی مەسیح (نبوخذ نصر) ڔاپێچی کردن بۆ بابل لە عیراق.
پاش ئەوەی فارسە هەخامەنشییەکان دەوڵەتی بابلی ڕووخاند فەرمانی کرد گشت یەهودییەکان بگەڕێنەوە بۆ فەڵەستین, زۆریان نەگەڕانەوە و لە عێراق و ئێران دانیشتن و ئەم یەهودییانەی ئێستا لەم دوو دەوڵەتەن و نەوەی ئەوانەن کە بابلیيەکان و ئاشوورییەکان ڕاپێچیان کردوون, وە ژمارەی ئەوانەی گەڕانەوە بە گوێرەی سفری عەزرا (٤۲.۳٦۰) کەس بوون.
ئەم ژمارەیە زۆر گرنگە و پێویستمان پێی دەبێت, پاشان ماوەی ڕاپێچکردن و گەڕانەوەی یەهودییەکان بۆ قودس (بیت المقد‌س) سەد ساڵی پێچوو.
ئەم سەد ساڵەش زۆر گرنگه, وە ئەم ڕووداوانە لە سفری عەزرادا باسکراوە کە موسوڵمان پێی دەڵێت (عوزەیر), ئەم ناوەش زۆر گرنگە چونکە کاتێك یەهودییەکان گەڕانەوە بۆ بیت المقد‌س, جارێکی ديكه تەوراتیان نووسییەوە, چونکە بابلییەکان گشت شتێکیان سووتاند و بەس خەڵك و شتی بەنرخیان برد, وە ئەم تەوراتەی ئێستا هی سەردەمی عەزرایە وە بە درێژایی مێژوو هیچ حاخامێك (٤) لەبەرکەری تەورات نەبووە و هەمیشە بە نووسین لەلایان بووه, کاتێك لە سەردەمی عەزرادا تەورات نووسرایەوه, پشتیان به ئاوەزییان (٥) بەستووە، سەد ساڵیش بێ پەرتوك و بێ جێگای پەرستن بوون, بەڕێزان کلیلی ناسینی بەنو قورەیزە لە ناسینی عوزەیردایە ئەگەر عەزرا ناسرا بەنو قورەیزەش دەناسرێن.
به‌روار: 25/11/2019
بینین: 1198
|