نوسه‌ران
  به‌ تۆمه‌تی (سه‌له‌فی)ه‌ته‌وه‌ به‌ ته‌مای چین ؟!
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

قه‌ڵه‌مدارێكی عه‌لمانی وه‌كو دوو هه‌نگی له‌ دارێكا دۆزیبێته‌وه‌ داوا ده‌كات هه‌رچی ده‌زگاو دایه‌ره‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ (سه‌له‌فیه‌ت) ده‌كات و له‌و سنوره‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ دابخرێت و هه‌رچی حیزبی ئایینیش هه‌یه‌و ناوی ئیسلامیی له‌ خۆیناوه‌ یان داخرێن یان ناوونارۆكیان بگۆرن!.

ئێمه‌ شایه‌ت حاڵی ئاكامی یاسای عێراقیی ریشه‌كێش كردنی به‌عس و دواتر كه‌ گۆرا به‌ یاسای (موسائه‌له‌و عه‌داله‌ت)ین كه‌ به‌و ناوه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌سی بێگوناح له‌ ژن و منداڵ و خاوه‌ن بروانامه‌و زاناو كه‌سایه‌تیه‌كان خرانه‌ دۆزه‌خی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌غداوه‌ و دواتریش بینیمان چی به‌ڵاو نه‌هامه‌تی لێبوویه‌وه‌!.

ئێستاش به‌ ناوو تۆمه‌تی (سه‌له‌فیه‌ت)ه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌زمونه‌ بێته‌ كوردستان و مرۆڤ و مێرووله‌ وه‌كو یه‌ك سه‌یر بكرێن !!. ئیسلام ته‌تارو مه‌غۆل هیچیان پێنه‌كرا له‌ روویداو ئه‌وان ته‌واو بوون و ئیسلامه‌تیش هه‌رمایه‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ نوسینه‌ رقاویانه‌ش زه‌نگێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌هلی ئیسلام غیره‌تی دۆستایه‌تی و پاڵپشتیان بۆ خۆیان و گه‌له‌كه‌یان باش بجوڵێت و بزانن كه‌جه‌للاد ته‌نها ئه‌وانه‌ نین كه‌ مرۆڤ سه‌رنگون ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و (راپۆرت نوسانه‌)شن كه‌ بوونه‌ته مایه‌ی كوێركردنه‌وه‌ی راستیه‌كان .
به‌روار: 16/04/2015
بینین: 435
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت