#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
   نوسه‌ران
  با ئیسلامخوازان له‌ فاروق رفیقه‌وه‌ فێر ببن ....!!
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

بێ خه‌میی و زۆرجاریش شه‌رمۆكه‌یی و هه‌ندێك جاریش شه‌رمه‌زاری ده‌خوێنمه‌وه‌ له‌ روخسارو روانینی زۆرینه‌ی به‌ نوخبه‌ كراوه‌كه‌ی ئیسلامخوازان كه‌ هه‌ر چۆن له‌ ئیسلامه‌كه‌ ده‌دوێن و به‌هه‌ررێگایه‌ك (ته‌خشان) و (په‌خشان)ی فیكرو فه‌رهه‌نگی موسڵمانانه‌ ده‌كه‌ن من له‌ ماڵی خۆمه‌وه‌ هه‌ست به‌ ترسی داهاتوو و تلانه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌كه‌م!، كه‌ به‌ هه‌ناوێكی ساردو هه‌ناسه‌یه‌كی كزۆڵانه‌و هه‌نگاوێكی له‌رزۆكانه‌وه‌ ئیسلامێك ته‌رح و شه‌رح ده‌كه‌ن سیمایه‌كی سیلاویی لێوه‌ ده‌بینرێت و دڵ لێی راده‌كات و فیكر لێی ده‌ته‌وسێته‌وه‌و رۆح پێی ماندوو شه‌كه‌ت ده‌بێت!. ده‌ی ئه‌وه‌ ئیسلامی خودایه‌ یان پاش ماوه‌ی تێك شكانی ده‌روونیی و پاشخانی هه‌ره‌سی رۆحیی و نسكۆی فیكرو پاشه‌رۆی گه‌نده‌ڵیی دیدو دیده‌نیمانه‌ له‌ته‌ك ژیان و گه‌ردوون و مرۆڤ سازیی و باری راسته‌قینه‌ی ئیسلامه‌تیدا؟؟!!. 
باشه‌ ئه‌و نوخبه‌ خۆ به‌ نوخبه‌زانه‌ بۆ گوێیه‌ك له‌ فاروق ره‌فیق ناگرن كه‌ بێشه‌رم و بێترس و به‌ هه‌موو متمانه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ربووه‌ته‌ گیانی ئیسلام و ئیسلامه‌تی بۆ نمونه ده‌ڵێت : ئیسلام ئه‌وپه‌ری به‌ربه‌رییه‌ته‌ یان ئێژێت : داعشه‌ كۆنه‌كان له‌ كابینه‌ی هه‌شتن، هه‌روه‌ها نابێت گفتۆگۆی ده‌قی دینی بمێنێت به‌ڵكو به‌ عه‌قڵ ده‌بكه‌ین، هه‌متر ده‌ڵێت : ئبسلام دینی ده‌شته‌ و ئه‌ویش جاران و هیچ په‌یوست نیه‌ به‌شاره‌وه‌، ئه‌نجا : ئه‌خلاق له‌ دیندا نیه‌!. و ناشبێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریعه‌ت رۆڵی هه‌بێت له‌ هیچ كایه‌یه‌كدا، زۆر په‌لاماریتر كه‌ شوێنی نیه‌ ئێستا . بۆ ئه‌و نوخبه‌ داماوه‌ ئیسلامییه‌ به‌ ده‌نگی به‌رزو ئاوازێكی نێرانه‌وه‌ ناڵێن : عه‌لمانیه‌ت سه‌ره‌تانی یه‌كه‌می ناو گه‌لانی موسڵمانه‌، عه‌لمانیه‌كان سیلاویترینی مرۆڤی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن، هیچ وه‌ك عه‌لمانیه‌ت نه‌بووه‌ته‌ ئافات و نه‌بووه‌ته‌ ده‌ردو مێژووو واقیعی ئێمه‌ی تاڵان نه‌كردووه‌، هه‌ر عه‌لمانیه‌ته‌ ئێستاش ده‌یه‌وێت ماڵی كورد بكاته‌ سه‌ربه‌شی ماڵانی ئێران و توران و رۆژئاواو هه‌ر ئه‌وانن ده‌یانه‌وێت زمان و ئه‌خلاق و نه‌ریتی كوردانه‌و ئایین و ئایینده‌مان و خاك و نیبشتمانمان بده‌نه‌ ده‌ست كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی رژێمێكی ئیستیعماری ده‌كات ؟؟!!. ده‌ی ده‌نگێ هه‌ڵبرن و تۆزێك شانازیی و شكۆتان لێ ببارێت بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی -بۆ خۆتان هه‌ناسه‌تان لێبریوه‌- هه‌ندێكتانی قه‌ڵه‌و كردووه‌و هه‌مووشتان به‌ ته‌مان له‌ ریزی یه‌كه‌می ئاده‌میه‌كانابن له‌ قیامه‌تا !!. 
به‌روار: 12/05/2015
بینین: 511
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت