نوسه‌ران
  حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان .. قه‌یرانی پرۆژه‌ یان پرۆژه‌ی قه‌یران ؟؟
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

حیزب خووی به‌وه‌ گرتووه‌و نه‌ریتی وایه‌ كه‌سانێك ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌رچاوی ده‌كه‌وێت كه‌ له‌ حێزبێكدا هه‌بن و به‌ خڕومڕیی ناوێكیان هه‌بێت!، یانی كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌بژێره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌رچیی و هه‌چه‌ندبن شایسته‌ی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیش نین چ جای لوتف پێدان!،حیزبی ئیسلامیی زۆرترینی ئه‌م پشك و پریشكه‌ی به‌ركه‌وتووه‌و پێیه‌وه‌ گلاوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ له‌م قۆناغه‌دا حیزبێكی ئیسلامیی نیه‌ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێبێت و بیه‌وێت زۆرینه‌ی ئیسلامخوازانی تێدا جێبێته‌وه‌!،به‌ڵكو هه‌موویان چاوه‌رووانن سه‌ربه‌خۆكان به‌ تاك و كۆ برۆنه‌ لایان و به‌یعه‌تیان بده‌نێ!!، ئه‌وه‌نده‌ش چاوم پڕده‌كات و هه‌ستی پێده‌كه‌م هیچ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامیی كوردستانی نابێت و ناگاته‌ ئامانجی باڵای بێ حه‌ساوكردن بۆ خه‌ڵك و خوێنه‌واره‌ ئیسلامخوازه‌ سه‌ربه‌خۆكان، به‌ تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌و فۆناغی داهاتوو دووریشدا. كه‌ هه‌موو ئیلحاد و عه‌لمانی و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ دوورو نزیكه‌كان چێره‌ی ئیسلام و موسڵمانی راسته‌قینه‌یان ناوێت. كه‌ ئه‌م واقیعه‌ په‌رت و بڵاوه‌ ده‌بینین لای كه‌میی وێنه‌ی حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان و ئه‌نجا سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌وانه‌ش له‌و نیوه‌نده‌دا ناوونیشانی تریان هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ قه‌یرانی پرۆژه‌ ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ نه‌بن بۆ قه‌یران
به‌روار: 06/05/2015
بینین: 562
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت