نوسه‌ران
  دزه‌ كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

-- (( به‌شی 12 )) --
عه‌لمانیه‌ت سه‌رده‌مێك بوو وه‌ك ئیستیعمار مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی بووه‌، هه‌تا ئه‌و رۆژگاره‌ی له‌ دوره‌وه‌ به‌ چاوی ته‌ماعه‌وه‌ ده‌یروانیه‌ خه‌ڵك و خاكی ئێمه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خزانرایه‌ وڵاتمان و جێگه‌و پێگه‌ی پێدرا ئیتر بووه‌ گرفتێكی ناوخۆیی و پارێزراو به‌ پشتێنه‌ ده‌ره‌كییه‌كه‌!. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ریزبه‌ندییه‌ك بكه‌ین بۆ كێشه‌ گه‌وره‌ ناوه‌كیه‌كان ئه‌وه‌ هه‌وڵ و سه‌وڵی به‌ عه‌لمانی كردنی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له‌ خاڵی یه‌كه‌مدا خۆی ده‌سه‌پێنێت .
ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت به‌ كورتی بزانین ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆدا بوونه‌ته‌ پشتێن و پشتیوانی عه‌لمانیه‌ت كێن و له‌ كوێن ئه‌وه‌ ده‌گونجێت له‌شه‌ش تاقمدا ئاماژه‌یان پێ بكه‌ین : 1- نوخبه‌ی سیاسی (حیزبدار). 2- نوخبه‌ی رۆشنبیر(قه‌ڵه‌مدار). 3- نوخبه‌ی سه‌رمایه‌دار(پاره‌دار). 4- نوخبه‌ی میدیایی(شاشه‌دار) . 5- نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات( ده‌وڵه‌تدار) . 6- نوخبه‌ی زانكۆیی( شه‌هاده‌دار) . ئه‌م نوخبه‌و نوقتانه‌ هێماگه‌لێكن بۆ سه‌لماندنی بوونی پرۆژه‌یه‌ك كه‌ سنوری ناوچه‌و حیزبی شكاندووه‌و گه‌ره‌كیانه‌ ئیسلام بخه‌نه‌ داوێكه‌وه‌و لغاوی بزاڤه‌ فیكری و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی بكه‌ن، دوو به‌ره‌ییكه‌ زۆر روونه‌، هه‌رچه‌نده‌ لای ئیسلامخوازانه‌وه‌ هێشتا ترس و له‌رز گرتوونی ناوێرن پێكه‌وه‌ بڵێن دوو به‌ره‌ییه‌كه‌ی ئیسلامخوازو عه‌لمانیگه‌را به‌رچاوه‌، به‌ڵام لای عه‌لمانیه‌كانه‌وه‌ هیچ نه‌ماوه‌ نه‌یڵێن!، یانزه‌ خاڵی پێشترو سه‌دان لێدوانی دژه‌ ئیسلام له‌ یه‌ك ساڵی رابردوودا - باسی 23 ساڵی پێشتر ناكه‌م كه‌ چییان كێڵاوه‌ و شێلاوه‌- و بێ بروایی ئه‌وان به‌وه‌ی كه‌ نایانه‌وێت ئیسلام مه‌رجه‌عی یاسا و رێساكان بێت ئه‌و سێ به‌ڵگه‌یه‌ به‌سه‌ بۆ سه‌لماندنی دوو به‌ره‌ییه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ره‌ ئیسلامییه‌كه‌ش هه‌ر لێشی راكات ئه‌وه‌ واقیعه‌و كوێرو كه‌ڕیش لێی تێده‌گه‌ن. 
به‌روار: 15/05/2015
بینین: 479
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت