نوسه‌ران
  دزه‌ كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

-- (( به‌شی ده‌یه‌م )) --
... دوای هاتنی سه‌رده‌می سته‌مكاریی كڵێساو پێشكه‌شكردنی ئه‌زمونێكی جڕوجانه‌وه‌ریی ئه‌وه‌بوو رۆژئاوا كه‌وته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ی به‌شه‌ریی،
1- خودسه‌ریی و خۆسه‌پێنی كڵێسا و ملدان بۆ به‌(خوداكردن)ی ئه‌وان. 
2- فڕێدانی ئه‌وان و به‌ (خوداكردن)ی به‌رهه‌مێكی دی مرۆیی كه‌ عه‌لمانیه‌ته‌و هیچ واقیعێكی كڵێسایی قبوڵ ناكات و ئازادیی ده‌خاته‌ خزمه‌تیانه‌وه‌. یانی له‌ كارو به‌رهه‌مێكی مرۆیی بۆ كارو به‌رهه‌مێكیدی مرۆیی!.له‌ چوارچێوه‌یه‌كی پۆڵاینی (ئینسانیی) كه‌ ئینسانه‌كان خۆیان ده‌هاڕێت وده‌یانكاته‌ هیچ!، بۆ حه‌وش و حه‌ولێكی ئاده‌میی كه‌ده‌یانكاته‌ خاوه‌ن بڕیار. له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ر كه‌سێك بێت ،جگه‌ تاغوته‌كانی كڵێسا، عه‌لمانیه‌تی به‌شه‌ری ده‌خوازێت نه‌ك كڵێسایه‌كی به‌شه‌ریی تێكسمڕاو له‌تاواندا . 
جیاوازییه‌ قوڵه‌كه‌ی نێوان ئێمه‌ی بینه‌ری دونیا به‌ چاویلكه‌ی ئیسلام و ئه‌وانی گوێگر به‌ بڵندگۆی عه‌لمانیه‌ت (سیكۆلار) بۆ رووداوه‌كانی مێژوو ئێستا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لای ئێمه‌ دوو بژارده‌كه‌مان جیایه‌و خۆیان راست و روون ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌و رێكارگه‌لێكی مرۆیی له‌ته‌ك به‌رنامه‌و رێبازێكی خودایی. ئاكامی ئاكاری ئاده‌میه‌كانیش له‌م دووانه‌ تێپه‌ڕ ناكات. یان به‌رنامه‌و په‌یامی خودایی یان په‌رتووك و پێره‌وه‌ بێشماره‌كانی خه‌ڵك . خاڵێكی جه‌وهه‌ریتری جیاوازییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین (خودایی)بوون له‌ په‌یامدا پشك و به‌شێكی زۆریی مرۆیی و عه‌قڵی مرۆڤه‌كان رۆڵی هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی خودایی و شێوه‌ی ته‌فسیره‌كان و كات و ساتی دابه‌زاندن و وه‌به‌رهێنانی فیكریی و فه‌لسه‌فیی و سلوكیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی و دادخوازیی و ئازادیی و ئاوه‌دانیی و سه‌قامگیری سیاسیی و هتد له‌ناو ده‌قه‌كاندا،به‌م پێ و پێوه‌ره‌ هه‌تا به‌رنامه‌ی (خودایی - خه‌ڵكیی) هه‌بێت و بتوانرێت به‌ عه‌قڵی ئیجتیهادی مرۆڤ بوونی خۆیان بسه‌لمێنن چ پێویست ده‌كات به‌رنامه‌یه‌كی مرۆیی دابڕاو بگره‌ دوژمن به‌ په‌رتوكی خودای مه‌زن و میهره‌بان هه‌ڵبژێت ..
به‌روار: 01/05/2015
بینین: 544
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت