نوسه‌ران
  دزه‌ كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

-- (( به‌شی پێنجه‌م )) --
.... هه‌ندێك (ده‌م گه‌رم) ساڵانێكه‌ به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ باسی عه‌لمانی و ئیسلامیی نه‌كرێت چونكه‌ دوو به‌ره‌یی دروست ده‌كات و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كاته‌ دوو به‌شه‌وه‌ !!، له‌وه‌ سه‌رسامم ئه‌و واعیزه‌ سیاسیه‌ (ئیسلامییانه‌) چۆن به‌ خۆیان ده‌ڵێن ئیسلامیی به‌ڵام قایل نابن به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بووترێت عه‌لمانی!، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ عه‌لمانیه‌كان خۆیان و به‌ رۆژی رووناك و به‌ ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن و ده‌یڵێنه‌وه‌ كه‌ عه‌لمانی ئه‌سڵ و بێغه‌ل و غه‌شن، داواش ده‌كه‌ن ئیسلام خانه‌نشین بكرێت و له‌ ده‌ستورو یاساكان و خوێندن په‌روه‌رده‌و كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ش دوور بخرێته‌وه‌!، ئه‌وه‌ رێكخراوی دابران و ناوه‌ندی سیكۆلارو هێرشی میدیا بۆ سه‌ر هه‌موو دیارده‌ ئیسلامییه‌كان جگه‌ له‌ هه‌ڵپه‌و هه‌ڵوێستی حیزبه‌ عه‌لمانیه‌كان و هتد، ئه‌ی برای (ئیسلامیم) كه‌واته‌ ململانێتان له‌ته‌ك كێتایه‌و بۆچی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌پێچنه‌ ئیسلامێك كه‌ به‌رامبه‌ری نیه‌و واشدیاره‌ له‌ ئاست (هیچ)دا شه‌ڕو شپرزه‌یی ده‌نێته‌وه‌؟!. ئه‌نجا ئیسلام و ئیسلامه‌تی ده‌یه‌وێت چی بكات و به‌ ته‌مایه‌ چی بگۆرێت و چی پاك و چاك بكات، ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت نیه‌و بڤه‌یه‌ باس بكرێت؟!، كه‌ عه‌لمانیه‌ت نه‌بووبێته‌ پاڵنه‌ری گه‌نده‌ڵی له‌ سامانی گشتی و تایبه‌ت و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و سیاسه‌تی گشتیدا، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوان و تاڵانیه‌ چی مه‌نهه‌جێك به‌دیهێناوه‌؟!، ئه‌ی چۆن پاكخوازان و چاكویستان و بانگخوازان و نوخبه‌ی فیكرو رۆشنبیری ئیسلامیی گۆرانكاری ریشه‌یی بكه‌ن له‌ناو مرۆڤه‌كاندا و له‌چی بده‌ن و له‌چی ده‌ست و ده‌م بپارێزن؟!. ئایا ده‌كرێت بووترێت ئیسلامه‌تی خه‌ڵك لاوازه‌ به‌ عه‌لمانی و ناعه‌لمانیه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موومان بچینه‌وه‌ به‌ ته‌قوا و ته‌قه‌لای دینداریماندا؟!، ئایا ئه‌مه‌ سوتاندنی ته‌رو وشك و بێتاوان و تاوانبارو ئیسلام و نائیسلام نیه‌ پێكه‌وه‌؟!. 
7- عه‌لمانیه‌كان خه‌باته‌ی (قه‌زه‌ماندن) و (قێزه‌وه‌ند)كردنیان بۆ ئیسلام 
به‌رده‌وامه‌ و باره‌ (كۆنه‌ نوێكه‌یان) دادوورینی ئیسلامه‌ له‌ به‌رگی تاكی مرۆڤ ومرۆڤێكی تاك و خودای خۆیدا، له‌و سنوره‌ تێپه‌رێت به‌ پێویستی ده‌زانن (سنورداش) بكرێت!. له‌و ده‌ره‌تانه‌وه‌ش ده‌یكه‌نه‌ منه‌ت و پیاوه‌تی گوایه‌ ئازادییان بۆ مرۆڤی كورد ده‌ستخستووه‌و ئه‌وه‌ خێرو خه‌باتی ئه‌وانه‌ كه‌ موسڵمان ده‌توانێت له‌ په‌نایه‌كدا و له‌ كونجوری ماڵه‌كه‌یدا (یا حی) و (یا ألله) بكات !، له‌ رێگه‌ی ئه‌و (سه‌ده‌قه‌ جارییه‌)و (جوامێرییه‌)وه‌ش ده‌یانه‌وێت ئیسلام بكه‌نه‌ ئایینێكی عه‌لمانیی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ساته‌ی كه‌پسه‌یه‌كی تێسره‌وێنن ...
به‌روار: 21/04/2015
بینین: 516
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت