نوسه‌ران
  دزه‌ كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
عبدالرحمن محمدعارف‎ ‎

-- (( به‌شی حه‌وته‌م )) --
له‌ بڕگه‌ی هه‌شته‌مدا هه‌وڵێكیتری عه‌لمانیه‌تی كوردیم خسته‌ به‌رگوێ كه‌ بریتی بوو له‌به‌گه‌رخستنی مه‌كینه‌ی میدیاییان به‌ مه‌به‌ستی جه‌نگێكی ده‌روونی و (دڵكوژانه‌) بۆ هه‌موو ئیسلامخوازانێك!.ئه‌و جه‌نگه‌ ده‌روونیانه‌ش وه‌كو بووه‌ته‌ نه‌ریت به‌ده‌رنیه‌ له‌ پاڵنه‌رگه‌لێك، بۆئه‌وه‌ی بشتوانین له‌ روویاندا بوه‌ستیته‌وه‌ پێویستمان به‌ ناسینی ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ هه‌یه‌ . 
ئه‌لف : پێشه‌كیه‌ بۆ جه‌نگێكی شاراوه‌ له‌ دژ بوون و بوونیادی ئیسلام و ئیسلامخوازیی جا له‌ داهاتووی نزیك یان دوور، ئه‌و جه‌نگه‌ش جه‌نگی جه‌سته‌برینه‌وه‌ بێت یان جه‌نگی سرینه‌وه‌ی شوێن و شوێنه‌واریان بێت له‌ مادده‌ ده‌ستوریی و یاساییه‌كان و په‌روه‌رده‌و خوێندن و ده‌زگا ئه‌هلی و ره‌سمییه‌كاندا، هیچیان له‌ویتریان كه‌مترنیه‌ و به‌ ئازارن ئه‌گه‌ر بێنه‌دی . 
بێ : له‌بێ وه‌ڵامیی و هیچ پێنه‌بوون و فش بوونه‌وه‌ی پرۆژه‌ی به‌ عه‌لمانی كردنی كۆمه‌ڵ و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه‌و ته‌نها شه‌ڕه‌ رق و كینه‌ فرۆشیان پێیه‌ وه‌ك چه‌كی ئه‌و گێچه‌ڵه‌یان. 
تێ : یان ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوو خاڵی ئه‌لف و بێیان گرێداوه‌، هه‌م جه‌نگی ده‌روونی كه‌ كۆتایی په‌ڵپ و په‌ڕگیری و په‌لوپۆ شكاندنیان نیه‌ بۆ دیارده‌و ده‌نگ و ده‌روازه‌ ئیسلامخوازییه‌كان، هه‌میش كینه‌یه‌كی ئه‌ستور كوێری كردوون و شتێكیان پێنیه‌ ده‌ره‌قه‌تی وه‌حیی خودایی و ئایینده‌ی ئایینداریی و عه‌قڵی ئیجتیهادی ئیسلامییانه‌ بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش شپرزه‌و مشه‌وه‌شی كردوون وهه‌رچیه‌ك هات به‌ ده‌ست و ده‌میاندا نایگێرنه‌وه‌و ده‌یوه‌شێنن !. له‌م گێچه‌ڵ مه‌یدانه‌شدا عه‌لمانیه‌تی كوردیی هه‌رخۆیان نین، به‌ڵكو دۆخێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ فه‌رمان و فه‌رمووی لێكردوون و ئه‌وانیش نایانه‌وێت ئه‌و فرسه‌ته‌ فسكه‌نه‌وه‌!. 
ئا له‌م زه‌مینه‌یه‌دا زۆرم پێ گه‌وره‌یه‌ به‌ره‌ی ئیسلام ئاگایان له‌ ده‌روونی خۆیان و رۆحی تاك و ده‌سته‌جه‌معیان بێت هه‌تا نه‌چنه‌ ژێر باری ئه‌و جه‌نگه‌ ده‌روونی و دواتر فیكرییه‌، نه‌كوو ... خوداش ئه‌وه‌ نه‌كات!، ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ ئه‌و چركه‌ وه‌خته‌ی كه‌ تیایدا هه‌ست بكه‌ن كه‌ بێ كه‌س و بێ مینبه‌رو بێ په‌ناو بێ زه‌مینه‌و بێ پشتیوان و پشت گوێخراون !، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای ئامانجی ئه‌وانه‌و تێكشكان و شۆربوونه‌وه‌ی گه‌ردنی ئیسلامه‌تی لێده‌بێته‌وه‌، پاش شكاندنی مه‌عنه‌ویاتی هه‌ر گه‌ل و گروپێكیش ئیتر خه‌رجیتری پێویست نیه‌ بۆ راونانی له‌ مه‌یدان و وونكردنی سه‌داو سیمایان !!... 
به‌روار: 26/04/2015
بینین: 608
   زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت