 مەملەکەتی شەیتان ـــ کتێبی سێیەم: زنجیرەی ٧٤
ماکوان کەریم
کورد و جولەکەو ڕافی
چووینە ماڵەکەی ڕافی وا خۆی نیشان ئەدا زۆر دڵسۆزە، بە کوردی بە حوسێنم ووت هەموو گیانی درۆیە بەهیچ شێوەیەك بڕوای پێنەکەیت و دەبێت زۆر بە ئاگاییەوە لێرە بین، چونکە هیچ لای گرنگ نیە پۆلیسمان بۆ بانگ بکات و بڵێ هاتوون بۆ کوشتنم.
کەباسی پۆلیسم کرد بە عەرەبی ووتی: ماکوان عەرەبی دەزانیت؟
ماکوان: خراپ نیم ئەتوانم ئیشەکانی خۆمی پێ جێبەجێ بکەم، بەڵام تۆ چۆن عەرەبی دەزانیت؟
ڕافی: ماوەیەکی زۆر لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کارم کردوە لە قونصوڵی لیبیا بووم، ئیتر فێربووم بەعەرەبی قسە بکەم باشم لە زمانی عەرەبیدا!
بەعەرەبی قسەم کرد لەگەڵدا کرد لێم پرسی: ئەی چەند وەختە بۆ نەت ووتوە کە عەرەبی دەزانیت؟
ڕافی: ئاخر من وامزانیبوو کە ئێوە عەرەبی نازانن.
ماکوان: زۆر بتناسین لەوانەیە کورد دەربچیت ڕافی!
ڕافی: من کوردم زۆر خۆشدەوێت.
ماکوان: ڕاست ناکەیت، حوسێن کوردە کەچی ئەویشت هەڵخڵەتاند و ئاڵتونەکانت دزی.
ڕافی: تکایە نەمووت بەچاوی دز تەماشام مەکە، کە تۆ ڕۆشتی وویستم هاوکاری ئیقباڵ بکەم.
ماکوان: بەدزینی ئاڵتونەکانی هاوکاریت دەکرد؟
ڕافی: جولەکە کوردی خۆش دەوێت هەرگیز پشتی تێناکات!
ماکوان: ڕاست نیە، لەوەتەی ئێوەی جولەکە بوونتان هەیە هەر خەریکی پاشقول گرتن بوون لە کورد.
ڕافی: تەنها ئێمە بووین کە هاوکاری مەلا موستەفای بارزان مان کرد.
ماکوان: ڕاست نیە لە بەر خاتری مەلا موستەفا نەبوو، دژی عیراق بوو دەستان لەگەڵ کوردا تێکەڵ کرد لەوکاتەشدا زۆر بێ هەڵوێست بوون.
ڕافی: ئێستاش ئێمەی جولکە لە دنیادا هاوکاریتان دەکەین و پشتگیری گەلی کورد و ڕیفراندۆممان کرد!
ماکوان: بەڕاست ئەی کوا هەڵوێستان دەرحەق بە ڕیفراندۆم بۆپشتان کردە کورد؟
کاکە باز: هەڵسم تۆزێکی لێبدەم، ماکوان؟
ماکوان: بۆخاتری خوا لە ماڵەکەیداین هیچ نەکەیت، باش بوو بێدەنگ بوو.
ڕافی: من زۆر ئاگاداری سیاسەتی ئێستا نیم دەنا ئەوەندەی بزانم کورد و جولەکە زۆر نزیکن لەیەکەوە.
ماکوان: ڕاست ناکەیت ئەی چۆن ئاگات لەڕیفراندۆمە، ئێوە گەورەترین هەڵەی ژیانی کوردن ئەزانی چەندە بێهەڵوێست بوون لە هەمبەر کورد دا؟
ڕافی: وانیە..
ماکوان: چۆن وانیە؟ دوای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی سەهیۆنی له‌ساڵی (١٨٩٦ زاینی) (بزوتنه‌وه‌یه‌كی یه‌هودی بوو هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی بۆ ئیسرائیل ده‌دا له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین) وورده وورده یه‌هودییه‌كانی كوردستان ده‌ستیان كرد به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌له‌ستین به‌تاك تاك، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ نه‌بوو له‌م قۆناغه‌دا دواتر دوای كۆنگره‌ی (بازل) له‌نێوان ساڵه‌كانی (١٩٢٠ بۆ ١٩٢٦ زاینی)، نزیكه‌ی (١٩٠٠) كوردی یه‌هودی كۆچیان كرد به‌ره‌و فه‌ڵه‌ستین.
ڕافی: راستە، بەڵام کێشە چیە لەو زانیاریە کە دەیڵێیت؟
ماکوان: کێشە خیانەتی ئێوەیە، دەرحەق بە کورد‌و کوردستان؟
ڕافی: تێناگەم کام خیانەت؟
ماکوان: ئەزانی خیانەتەکەتان چەندە گەورەیە، له‌ساڵه‌كانی (٦٧ بۆ ٣٨)پێش زاین یه‌هودییه‌كانی كوردستان هێز و پاره‌و سامانیان كۆكردۆته‌وه له‌كوردستان و ناردویانه بۆ جه‌لیل (باكوری فه‌له‌ستین) بۆ یارمه‌تیدانی یەهودییه‌كان كاتێك كه‌وتبوونه به‌ر هێرش له‌لایه‌ن ڕۆمانییه‌كانه‌وه.
- لهسییهكان و چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دوای هه‌وڵی یەهودییهكانی جیهان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌كوردستان چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی سەهیۆنی دروست بوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یەهودییه‌كان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئیسرائیل، له‌كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌م بزوتنه‌وانه دروست بوون:
ڕێکخراوی (نه‌وه‌ی یه‌هوزا) له‌هه‌ولێر.
ڕێکخراوی (نه‌وه‌ی یه‌هوزا) له‌خانه‌قین.
ڕێکخراوی (هاجانا) (به‌رگری) له‌كه‌ركوك له‌ساڵی ١٩٤٦.
بزوتنه‌وه‌ی (حالوتس) له‌كه‌ركوك له‌ژێر ناوی (قهعهروت) له‌ساڵی ١٩٤٤.
بزوتنه‌وه‌ی (حالوتس) له‌هه‌ولێر له‌ژێر ناوی (ته‌به‌ریا) له‌مانگی ئازاری ١٩٤٧.
بزوتنه‌وه‌ی (حالوتس) له‌هه‌ڵه‌بجه له‌ژێر ناوی (ته‌ل حای) له‌مانگی ئازاری ١٩٤٧.
یه‌كێك لهیەهودییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان (نورئیل)ه كه‌دانیشتووی هه‌ولێر بوو وه به‌رپرس بوو له‌بزوتنه‌وه‌ی سەهیۆنی له‌و ناوچه‌یه، ده‌ستیان كرد به‌یارمه‌تیدانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌هیۆنی به‌پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆر بۆ (كیرن كیمپ) (سندوقی دامه‌زرێنه‌ری یەهودی) هه‌ر بۆیه‌ش بانگهێشتكرا بۆ كۆنگره‌ی سەهیۆنی پانزه‌یه‌مین له‌ساڵی (١٩٢٧)، به‌ڵام به‌زانینی كاربه‌ده‌ستان له‌عێراق رێگریان لێ‌كرد له‌و گه‌شته و نه‌یانهێشت ئه‌و گه‌شته بكات.
هه‌روه‌ها (ئیسحاق دانێل) كه‌به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی سه‌هیۆنی كه‌ركوك بوو له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و كاتی عێراق بوو، ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ بزوتنه‌وه‌ی سەهیۆنی.
لهخانهقینیش (ئیبراهیم ساسۆن) كه‌به‌رپرسی خانه‌قینی بزوتنه‌وه‌ی سەهیۆنی بوو له‌ساڵی (١٩٣٥) جگه له‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره و ناردنی بۆ بزوتنه‌وه‌ی سەهیۆنی ده‌ستی كرد به‌ناردنه‌وه‌ی كورده یەهودییه‌كان بۆ ئه‌و فه‌له‌ستینه‌ی كهلهڕێیهوه ده‌یانویست ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی لێ دامه‌زرێنن.
ئه‌مه‌ش مشتێكه له‌خه‌روارێك له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و یەهودییانهی كه له كوردستاندا ژیاون، ئه‌و كوردستانه‌ی یه‌كه‌مین لانكه‌ی یەهودییه‌كان بوو، ئه‌و كوردستانه‌ی به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی زاخۆ و بادینان و بارزان وه‌ك به‌شێك له‌مێژوونووسان باسی ده‌كه‌ن هێنده شوێنێكی ئارام بووه بۆیان هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه له‌نێوان یه‌هودی و مسوڵمان دا، لێره‌دا ده‌مەوێت ئەوەشت پێ بڵێم کە ئه‌و سه‌رده‌مه بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان له‌وپه‌ڕی لاوازی‌دا بووه چ له‌ڕووی داراییه‌وه و چ له‌ڕووی پشگیرییهوه چ له‌ڕووی هێزه‌وه به‌تایبه‌تی دوای شكستی شێخ مه‌حمودی نه‌مر و دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی بارزانی (١٩٣١ و ١٩٣٣) هاتنی مه‌لا مسته‌فا بۆ سلێمانی، لێره‌شدا ڕۆڵی یه‌هودییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌وڵی ئه‌وان له‌ڕوانگه‌ی ئاینییه‌وه ڕوانیویانه‌ته كوردستان نه‌ك له‌ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه.
ڕافی : من هیچ زانیاریم نیە لەسەر ئەو مێژووە و نایزانم.
ماکوان: جولەکە زۆربەی شتەکان دەزانن، بەڵام کە زۆرتان بۆ هات خۆتانی لێ گیل دەکەن، ئەزانن لە شارەکەی من چ کارەساتێکتان دروستکرد.
ڕافی: سلیمانی؟
ماکوان: بەڵێ سلێمانی.
ڕافی: ئێمە گەڕەکمان هەبوو لەسلێمانی ناوی جولەکان بوو، کوردەکانی ئەوێ دەریان کردین.
ماکوان: ڕاست ناکەیت و خۆت بەدرۆ خستەوە، ئەگەر قسەکەی تۆ وابێت کەواتە کورد جولکەی خۆش نەویستووە کە ڕاست نیە، پاشان کە دەڵێم درۆ دەکەیت ئێوە خەڵکی شاری سلێمانیتان فرۆشت بۆ ئیسرائیل.
ڕافی: بڕوا ناکەم شتی وا ڕووی دابێت.
ماکوان: بۆزانیاریت من شارەزای مێژوی کورد‌و ئیسلام و جیهانم بە گشتی، تۆ نا‌توانیت لەگەڵ مندا لەسەر مێژوو قسە بکەیت جوان گوێبگرەو خەجاڵەتی بکێشە.
جوله‌که‌کانی شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که چه‌ندە زیانبەخش بوون به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سلێمانی و ناوچه‌که وه چه‌ند دزیان له‌خه‌ڵکی شاری سلێمانی کردووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووی بۆ باس دەکەم بۆت.
له دوایی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له‌سه‌رده‌می ( ڕه‌شید عالی گه‌یلانی )دا گرانی ڕووی کرده شاری سلێمانی له نێوان ساڵی ١٩٤٦-١٩٥٤ دا که خه‌ڵکی ئه‌و ده‌مه‌ش شۆڕ‌شیان ده‌کرد به‌رامبه‌ر ئیمپریالیزم و حکومه‌تی پاشایه‌تی و ده‌ره‌به‌گ و ئاغای ئه‌و سه‌رده‌مه.
له‌شاری سلێمانی ڕۆژی واهه‌بوو دوجار تا سێ جار خۆپیشاندان ده‌کرا، خه‌ڵکی شاری سلێمانی زۆر فه‌قیر و لێقه‌وماو و بێ که‌س بوون هه‌روه‌ها خه‌ڵکی له‌و کاته‌دا بۆ عانه‌یه‌ک ده‌چون به ئاسماندا، له‌هه‌مان کاتدا جوله‌که‌کان له‌ناو شاری سلێمانی بڵاوبونه‌وه.
له‌ناسراوه‌کانیان ( مسقێل، ڕابین، رافائیل، جوزێف، بنیامین) بوو، هه‌روه‌ها ( موشی و مناحیم ) له‌ناوداره‌کانی ناو شارۆچکه‌ی پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بوون.
بنه‌ماڵه بنچینه‌داره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ناو شاری سلێمانی ٢٥٠٠ بنه‌ماڵه له سلێمانیدا ده‌ژیان، به‌پێ ی سه‌رژمێری ساڵی ١٩٤٧ دانیشتوانی سلێمانی نه‌ده‌گه‌یشته سێ هه‌زار که‌س.
ئه‌وده‌مه ده‌زگای تموین ( بایه‌عی ) هه‌بوو که که‌لوپه‌لی دابه‌ش ده‌کرد به‌سه‌ر خه‌ڵکی دا که شه‌کرو چاو و خام و بلوری و صابونی ڕه‌قی و لۆکس و چیتی شیرکه‌تی و ...هتد ، جوله‌که‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌تایبه‌تی مسقێل له‌گه‌ڵ رافئیل دا (که میرزا ناسرا بوو) ڕێک که‌وتبوون له‌گه‌ل کارمه‌نده‌کانی ئه‌وده‌زگایه که‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بازاڕی سلێمانی یان مۆنۆپۆل کردبوو، ئه‌وده‌مه له‌ڕێگای حزبی کۆمۆنیستی عێراقی و پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی ڕزگاری و حزبی هیوا له‌ڕێگای ڕێکخستنه‌کانیانه‌وه توانیان ئه‌و خه‌ڵکه دزه زۆرێک له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کان ده‌ستگیربکه‌ن.
فەقێ ڕه‌شیدی قه‌شان پیاوێکی به‌ڕێزی شاری سلێمانی بوو دوکانێکی گه‌وره‌ی له‌شاری سلێمانیدا هه‌بوو لای قه‌سره‌که‌ی توفیق قه‌زازه‌وه له‌دوای گرتنی مسقێل و جوزێف و رافئیل و هه‌ندێکی تر له‌وجوله‌کانه‌ی تر که به‌گران شتیان به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشته‌وه ئازادکران به‌ومه‌رجه ئازاد کران که ده‌بێت جاسوسی بۆ حکومه‌تی پاشایه‌تی و ئیمپریالیزم بکه‌ن. بڕیار وابوو که مسقێل هاته ده‌ره‌وه ناوی هه‌رچی شۆڕشگێڕه‌کانی شاری سلێمانی بوو بیدا به ( حسن ساقی و حسێن ساقی برای ) که ئه‌م دووانه به‌بنه‌چه تورکمان بوون وه دوو جه‌لادی شاری سلێمانی بوون وه هه‌موو جوله‌که‌و یەهودییهک ببون به جاسوس به‌سه‌ر خه‌ڵکی یه‌وه.
هه‌روه‌ها مسقێل و جوزێف که‌ئازاد کران دامه‌زران له‌لای فقێ ڕه‌شیدی قه‌شان به باش کاتب ، له‌ساڵی ١٩٤٧ دا که‌زۆرترین خۆپیشاندان ڕوی ئه‌دا له‌شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی فەقێ ڕه‌شیدی قه‌شان ڕویدا بۆ جۆش دان و گه‌رم کردنی خۆپیشاندانه‌که، مسقێل هاواری کرد بژی برایه‌تی کورد‌و ئیسرائیل وه له‌وکه‌سانه‌ی زوو ده‌رباز بوون نه‌گیران له‌وخۆپیشاندانه ( محمد شه‌یدا، حسینی سید گوڵ، مجید عبدالرزاق زامدار، حسینی حاجی ئه‌مین و چه‌ند قوتابییه‌کی تر) ده‌رباز بوون، خه‌ڵکی شاری سلێمانی ١٧٠ که‌سیان لێ گیرا له خۆپیشاندانه‌که وه ئه‌وانه‌شی که‌ده‌ستگیریان کرد بوون هه‌ر به‌فیتی مسقێل و ماناحم و ڕابین...هتد. هه‌روه‌ها جوله‌که‌کانی شاری سلێمانی کاریان ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و بنه‌ماڵه ناودارانه حەیاو شه‌رمیان بتکێنن و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رشۆڕیان بکه‌ن له‌ناو خه‌ڵکیدا بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌مان کاتدا قسه‌ی خۆیان به‌سه‌ریاندا زاڵ بکه‌ن. ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردبوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی پاشایه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ژین و گۆڤاری گه‌لاوێژ وه هه‌روه‌ها زمان حاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژنامه‌ی خه‌بات که زمانحاڵی پارتیی بوو ئه‌یانوویست له‌ناو خه‌ڵکیدا خوێنه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه که‌م بکه‌نه‌وه هه‌تا دابخرێ، بۆ ئەمە دەڵێیت چی؟
ڕافی: هیچ زانیاریم نیە لەسەری ببورە.
ماکوان : باشە، کوا ئاڵتونەکان؟
ڕافی: لە بەلجیکایە لەبن دەستی چەند کەسێکی مافیادایە، هاوکاریم بکەن وەریبگرینەوە دەمەوێت دان بنێم بەوەدا کە من هەڵەم کرد، بەڵام باجی هەڵەکەم داوە دزیان لەمن کرد و ئەوانیش جولەکەن منیان هەڵخڵەتاند!
ماکوان: من دەڵێم ئێوە دزن بڕوا ناکەیت یەشتا دەڵێیت بەچاوی دز تەماشامان مەکە!
ڕافی: تکایە ئازارم مەدە با بتوانین بەیەکەوە ئاڵتونەکان بگەڕێنینەوە.
ماکوان : ئازاری چی، تۆ پێویستە دەستت ببڕێت بەهەرحاڵ ئەوە کاتی نیە، پلانمان چی بێت؟
حوسێن: من نازانم باسی چی دەکەن؟
ماکوان: پلان دادەنێین بۆ ئەوەی ئاڵتونەکە بەدەست بهێنینەوە.
حوسێن: هەموو پێداویستی ڕێگاو سەیارەو خواردن و خەوتن لەسەر تۆیە ڕافی؟
ڕافی: باشە ڕازیم، بەڵام پێویستە چەند کەسێکی ترمان لەگەڵ بێت لە برۆکسل کە ئەو کەسانە لێمان بترسن!
حوسێن: خەڵکم ئامادە کردوە لەوێ خەمتان نەبێت کوردی باکوری زۆر لێیە.
ماکوان: زۆر باشە ئەم شەو بچین یان سبەنێ؟
ڕافی: ڕێگاکەمان ٣ کاتژمێرە بەیانی بچین باشترە دەچینە دوکانەکەیان و لەوێ قسەیان لەگەڵ دەکەین.
ماکوان: فێڵ درۆ بکەیت بۆ ئەبەدی خۆم دەخەمە زیندان، تێدەگەیت چی دەڵێم؟
ڕافی: دڵنیابە تەرەفی تۆ دەبم.
ماکوان: "بە کوردی" ئەگەر بڕوات پێبکەم لە جێگای تۆبم.
هەڵساین هاتینەوە بۆ ماڵی فریاد و چاوەڕێمان کرد تابەیانی و هەموو بەیەکەوە بچین بۆ بەلجیکا، بە دوو سەیارە ڕۆشتین و حوسێن و لەگەڵ ڕافی بە سەیارەیەك و من و کاکە بازیش بەسەیارەکەی خۆم.
چووینە برۆکسل لەوێ لە بازاڕدا دەگەڕام، خۆم کرد بە دوکانێکدا بەس جۆری شکولادە دەفرۆشت بۆ دیاری چەند دیاریەك بکڕم بۆ نەرویج. لە جامخانەی ئەو دوکانە فوارەکی شوکولادە دانرابوو زۆر سەرنج ڕاکیش بوو لەلام لە جیاتی ئاو شوکولادەی پێدا دەهاتە خوار، سەرنجی ڕاکێشابووم دۆش دامابووم بەدیاریەوە لە پەنجەرکەوە لە پشتی خۆمەوە حەزقیل و سەسیلم بینی.
ئاوڕمداوە کەس دیار نەبوو تەماشام کردەوە لەجامخانەکەوە هەردووکیان پێدەکەنن، دیسان ئاوڕمداوە کەس نەبوو حەزقیل چپاندی بەگوێمداو ووتی: بڕۆ بۆ سەر ئەو کورسیە دانیشە با قسە بکەین.
ڕۆشتم لەسەر کورسیەکە دانیشتم و حەزقیل خۆی ئاشکرا کرد.
ماکوان: لەدوای ئەو هەموو ناڕەحەتیەم ئەوەندە خوێن ساردیت ئاوا دێن بۆ لام هەواڵم دەپرسن؟
حەزقیل: ئەوەی بەسەر تۆدا هاتووە زۆر خراپتر بەسەر ئێمەدا هات، تۆ دەبێت بزانیت چەند لە ئێمەوە نزیك بیت و هاوڕێیەتی ئێمە بکەیت، ئەوەندە ئەوان دوور دەکەونە کە تۆ نزیك بوویت لەوان ئێمە توانمان بێینە لات، ئەو بنەمایە بزانە!
ماکوان: "بە پێکەنینەوە" حەزە گیان ئەمە قائیدەی جەبریە یان هەندەسیە؟
حەزقیل: ئاگاداربە ئاڵتونەکان لای کۆمەڵیك مافیایە، ڕافی تەزویری کردوە وەکو خۆی دروستی کردۆتەوە تەنەکەیە هەمووی ئەوەتان ئەدەنەوە و بۆ ئەوەی بڕۆن و ئەصلەکەش خۆیان دەیفرۆشن. شێخ برقان سڵاوی هەبوو ئەو ووتی ئاگادارت بکەمەوە.
ماکوان: ئەی خوێڕی ڕافی، علینا وعلیکم السلام، ئەی ئاڵتونە ئەصڵەکە لە کوێیە؟
حەزقیل: تەماشا مەکە چاودێریت لەسەرە لەو جێگایەوە بۆیە هاتونەتە ئێرە، بەرانبەرت ئەو گەلەریە کە تابلۆی تێدا دەفرۆشرێت لەوێدایە لە قاتی سەرەوەیە لە ژووری خاوەن گەلەریەکە، بەڵام لە ژێر زەمینەکەیدا ئاڵتونە تەزویرەکە لەوێدایە، ئێوە دەبنە ژێرزەمینەکە. ئەگەر بزانن کەمن لێتان ئەدەن و ئازارتان ئەدەن، ئەگەر زانیشیان زۆرن ئەوا ئاڵتونە تەزویرەکەتان ئەدەنێ و بەوەهەڵتان دەخڵەتێنن، ڕوونە؟
ماکوان: هەر ئەوەندەی ووتم ڕوونە حەزە دیار نەما، منیش دڵنیام لە زانیاری حەزەی برام، کەووتی خۆت تێک مەدە زانیم چاودێرم لەسەرە لەتەرەفی دزەکانی ڕافی، چوومەوە بۆ بەردەم دوکانەو تەلەفونەکەم نا بەگوێمەوە بە کامێرەی ڤیدیۆ بە لاری وەستابووم وینەی هەموو دوکان و بیناکەم گرت و بە ئارەزوی دڵی خۆم بۆ ئەوەی لەبەرچاوم بێت. دوای چومە دوکانەکە بۆ کڕینی شوکوولادە.
چاوەڕێمان بن لە شوکولاتەوە بۆ شەڕە چەقۆ...
بهروار: 05/12/2019
بینین: 2105
|