چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێییەم :زنجیرەی ٧٧
ماکوان کەریم

ویرسان و تەکیەی عەلەویەکان
لە تەکیە لەسەر کورسی شێخایەتی دانرام و هەموو بەدەورمدا وەستابوون منیش هەر دانەنیشتم ڕووم نەبوو لەخزمەت ئەو پیاوانە دابنیشم، دەستم کرد بە قسە کردن ئەوانیش هەموو بە پێوە بوون. دەبوو شێخەکە ئیزنیان بدات تا دابنیشن، منیش ئەوەم نەدەزانی من لەبەر ئەوان دانەدەنیشتم ئەوانیش لە بەر ڕێزی من.
بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا زۆربەی تەکیەکە وێنەی ئیمامی عەلی بوو.
هەموو تەماشای منیان دەکرد ناچار چوومە لای شێخەکەیان بە ناوی شێخ عوبێد پیاوێکی بەڕێز و بەتەمەن بوو هێنامە لای خۆمەوە ووتم دانیشە لەسەر کورسیەکە وەکو ئیحترامیك کەچی ئەو منی دانا، من دانیشتم و هەمووی دانیشت! منیش خۆم بە مەلیك و پاشا هاتە بەرچاو. تەریق بوومەوە هەڵسامەوە سەر پێ، هەرچی لەوتەکیەدا بوو هەڵسانەوە چووم سەری شێخ عوبێدم ماچ کرد وەکو ئەدەبێك و دەستیم گرت و خستمە سەر کورسیەکەی و خۆم لە تەنیشتیەوە دانیشتم و هەموو دانیشتنەوە.
شێخ عوبێد: سەیدا شێخ قسە ناکەیت؟
ماکوان: قوربان استغفراللە، جەنابت زاناو مامۆستاو شێخی ئێمەن.
شێخ عوبێد: دەستی کرد بە قسە کردن و بە بسم اللە دەستی پێکرد، بەڵام قسەکانی و پێشکیەکەی زۆر شیعانە بوو! بەخێرهاتنی منی کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە شیعانە قسەی کرد گومانێکم بۆ دروست بوو، ئینجا ئەو هەموو ڕەنگە سەوزو سورە تێکەڵ کرابون، ئەو هەموو وێنەی ئیمام عەلی هەڵواسرا بوو. بیرم چوو بۆلای ئەوەی کە ئەمانە حەتمەن شیعەن، بەڵام لەدڵی خۆمدا ووتم با پەلە نەکەم تا کاتی نوێژی مەغریب ئینجا قسەی خۆم دەکەم.

شێخەکەیان هەندێك قسەی کرد لەدوای سڵاوت لە پێغمەبەر صلی اللە علیە وسلم پاشان چوو بۆ ئالو بەیت و ئینجا سڵاواتی نارد بۆ أبو شعيب محمّد بن نصير العبدي البكريّ النميّري، کە وای ووت زانیم ئەمانە تایفەی شیعەی عەلەوین و باطنی بوون!
لە دڵی خۆمدا ووتم ئەی قوڕ بەسەرخۆم چۆن تێکەوتین.
هەڵسام بۆ ئەوەی هەرچیمان کردوە بڕۆین، هەر من هەڵسام هەرچی تێدابوو بە شێخ عوبێدیشەوە هەڵسانەوە. لەدڵی خۆمدا ووتم خۆ ئەگەر ڕاشکەم حەتمەن ڕادەکەن بە شوێنمدا. ووتم ببورن دانیشن دەچم دەست نوێژ نوێ دەکەمەوە، کاتی نوێژ نزیکە. هەر وام ووت هەمووی بەدوامدا قوڵی هەڵکرد بۆ دەستنوێژ، لەدڵی خۆمدا ووتم بەس نەبوو نەمووت تارات دەگرم خۆ زێرابەکە دەگیرا!
هیچ چارەم نەما جەماعەت دانیشتنەکەیانم تێکدا و هەرچۆن بوو فریاد و کاکە بازم بانگکرد ووتم کاکە فریاکەون چۆن بچینە دەرەوە؟

فریاد: بۆ چییوە ، تەماشای ئەو خەڵکەکە چ ڕێزێکت لێدەگرن؟
ماکوان: ڕێزی ئەوانەم ناوێت، ئەوانە شیعەی عەلەوی باطنین، ئێمەو ئەوانە زۆرمان فەرقە.
فریاد: ماکوان بیکە بەخاتری خوا، ئەزانی چ ڕێزێکمان لێدەگرن تێکی مەدەو پاش کەمێکی تر دەڕۆین ئاخر نابێت ئێستا بچینە دەرەوە، خۆ ئەمانە جولەکە نین موسڵمانن.
ماکوان: ئەمانە جاهیلن موسڵمانی چی زۆر خەتەرن لە بیرو باوەڕیاندا.
فریاد: باشە ناوی شیعەی عەلەویم بیستوە، ئەی باطنی چیە؟
ماکوان: باطنی‌ یه‌كان دوو كۆمه‌ڵه‌ بوون له‌ فاطمی‌یه‌كان جیاببونه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك یان كوڕانی‌(مستعریه‌)یان پێ‌ ئه‌وترێ‌ ، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ تریش پێ‌ یان ئه‌وترێ‌ (نزاریه‌)، مستعریه‌كان توانیان سوڵته‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ فاطمی‌ بگرن به‌ده‌سته‌وه‌، به‌ڵام نزارییه‌كان له‌ڕێگای‌ مونه‌زیرێك یانه‌وه‌ كه‌ناسراوه‌ به‌(حسن كوڕی‌ صباح)یان ابنو صباح له‌گه‌ڵ (ابنو عطاش)دا هه‌ردووكیان جیا ئه‌بنه‌وه‌و دێن بۆ ناوچه‌كانی‌ شام له‌وێ‌ به‌درۆ خویان به‌ئه‌هلی‌ سوننەت‌ نیشان ئه‌ده‌ن تا ئه‌چنه‌ ناوجه‌رگه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامییه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند قه‌ڵاو جێگاو قو‌لەیه‌ك ئه‌گرن له‌موسڵمانان له‌وێدا ده‌وڵه‌تی‌ خۆیان دروست ئه‌كه‌ن ،(حسن كوڕی‌ صباح )یه‌كه‌م كه‌س بوو حه‌شیشه‌ی‌ دۆزی‌ یه‌وه ‌بۆیه‌ پێ‌ یان ئه‌وترێ‌ شیعه‌ی‌ حه‌شاشین یان شیعه‌ی‌ اسماعیلی‌ حه‌شاشین، سەرەتا کە ئه‌م گوڵه‌ی‌ دۆزی‌ یه‌وه‌و باخچه‌یه‌كی‌ دروست كردوناوی‌ نا(به‌هه‌شت) گوڵەکە ناوی خەشخاش، ئافره‌تی‌ ‌ ئه‌كردە ئەو باخچەیە به‌رده‌وام خه‌ڵكی‌ خومار ئه‌كرد وه‌ پێیانی دەووت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌م به‌هه‌شته‌ بمێننه‌وه‌ به‌خۆشی‌ وشادی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌دا ڕائه‌بوێرن وبه‌رده‌وام خوماریشن، هه‌رکارێکی‌ پێ‌ بكردنایه‌ ئه‌ی‌ ناردن وه‌دواتر به‌هۆی‌ تلیاكه‌كه‌وه‌ ئه‌بوایه‌ بگه‌ڕانایه‌نه‌ته‌وه بۆلای‌ حسن كوڕی‌ صباح وه‌ زۆربه‌ی‌ زۆریش یان ئه‌كوژران و ئه‌گیران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازیان نه‌ئه‌هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حسن كوڕی‌ صباح هه‌موویانی‌ فێری‌ تریاك و حه‌شیشه‌ كردبوو، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ له‌مێژوودا ناسراوان به‌(ئیسماعلی‌ حشاشینی باطنی) ‌ زوربه‌ی‌ زۆری‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌و جه‌ماعەت به‌ده‌ستی‌ باطنی‌ یه‌كان شه‌هید ئه‌بوون، ئه‌وه‌ ئه‌و تواناو هێزه‌ حه‌شیشه‌ییه‌ بوو كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا تازه ‌دۆزرابوه‌وه‌ ئەمانە سەرەتای دروست بوونی باطنیەکانن لە ناو ئیسلامدا .
کاکەباز: واتا حەشیشەمان ئەدەنێ؟
ماکوان: نا ئەوانە بەو هۆکارەوە ناسران و هێزیان پەیدا کرد، لەوانیە ئەمانە هەر نەزانن چیە.
فریاد: ئەی عەلەوی چین ؟ ئەوە هەموو دەست نوێژ دەگرن خۆ ئاو بەکار ناهێنن بۆ وا وەستاون قسە دەکەن ؟ بڕوا مەکە تا سەعاتێکی تریش بەرمانکەوێت، تەماشایان بکە خۆ هیچی قاچی ناشوات، سەیرە دەستونێژەکەشیان لەوەی خۆمان ناچێت، هیچیان لێدەزانیت؟
ماکوا : کەمیك شارەزایانم لە رووی مێژوویەوە ئەوکەسەی کە ئەم بیرو هزرەی دامەزراند ناوی "أبو شعيب محمد بن نصير البصري النميري" لە ساڵی(٢٦٠)كۆچی دامەزراوە بەناوی ئەوەوە ناونرا نوصەیریەکان. ئەم کەسە تاوانبارترین کەسە لە سەر ڕووی زەوی ئەم بیرو باوەڕە لە شاری "حەلەب" لە سوریا دامەزرا. پاشان بڵاویان کردەوە بە جیهانی ئیسلامیدا دوو کەسی سەرەکی بوون کە یەکێکیان لە میسر بەناوی"أبو محمد عبد الله بن محمد الجنان الجنبلاني"(٢٣٥-٢٨٧)كۆچی ئەوی تریشیان لەشاری بەغداد بەناوی "علي الجسري" (٢٣٠)كۆچی لە دایك بووە.
لە میسر بانگەشەی نوصەیری لە ناو دەوڵەتی عوبەیدیەکاندا پەرەی سەند تا دامەزراندنی دەوڵەتی حەمدانی لە حەڵەب و موسڵ، سەنتەری ئەم بیروباوەڕە لە شاری حەڵەب سەرچاوەی گرتبوو تا دوایی گوازرایەوە بۆ شاری "لازقیە" لە سوریای ئێستادا.
فریاد: بیروباوەڕیان چۆنە چۆن بیر دەکەنەوە لەخۆمان ناچن، وانیە؟
ماکوان: کورە زۆر ترسناکن ئەمانە، بیروباوەڕی عەلەویە نوصەیریەکان بەمشێوەیە دامەزراوە.
بڕوایان بە حلول و تنسیخ هەیە..
کاکە باز: حلول چییە؟
ماکوان: حلول: بریتیە لە تێکەڵ بوونی ڕۆحی ئیمامەکانیان بە خوا، وە تێکەڵبوونی خوا لەگەڵ جەستەی ئیمامەکانیان، واتە: (خواو ئیمام بەیەکەوە حوکمی سەرزەوی دەکەن)؛ بۆیە پێیان وابوو کە ئیمام ئولوهیەتی خودای تێدایە.
(تنسیخ) واتە: (ئیمامەکانیان نامرن، ڕۆحەکانیان لە جەستەی تردا دێنەوە سەر زەوی و بەزیندویەتی دەمێننەوە)، بەگشتی پێیان وایە ئیمامەکانیان لە دوای مردنیان دەگەڕێنەوە بۆ دنیاو بە هەمیشەیی دەمێننەوە هیچ بڕوایەکیان بە قیامەت نیە، ئەوەی کە پێ دەوترێت زیندوو بونەوە لە ژیانی قیامەتە لای نوصەیریەکان هیچ بنەمایەکی نیە و بە راستی نازانن، هەموو رۆحی مرۆڤەکانیش لە گیانلەبەری تردا دێنەوە ژیان لەسەر زەوەیدا ئەگەر کەسانی پاك بن ئەوا لە گیانلەبەرە جوان و پاکەکان دێنەوە سەر زەوەی وەك پەپولەو ئاسك و چۆلەکە.. تاد، بەڵام ئەگەر خراپ بوون ئەوا وەك قالۆنچەو مشك و کرم دێنەوە سەر زەوەی.

فریاد: جا ئەمە چۆن لکاندویانە بەم ئیسلامەی ئێمەوە؟
ماکوان: ئەم بیرە لە دوای زەمەنێکەوە دادەمەزرێت کە لە مێژوودا ناونراوە بە (حیرة الشیعە) لە دوای مردنی "حەسەن عەسکری" کە منداڵێکی بە جێهیشت لە دوای خۆی بە ناوی محمد کوڕی حەسەنی عەسکری لە لای شیعەکان ناسراوە بە "موحمەدی مەهدی" بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد، ئیتر هیچ ئیمامێکیان نەما لەناویاندا لە ساڵی (٢٦٠)كۆچی بۆ ئەوەی بزوتنەوەکەی بەردەوام بێت بۆ دەسەڵات دژی عەباسی و ئەمەویەکان. ئەم بزوتنەوەیە سەرەتا هیچ سەرچاوەیەکی لە بیروباوەڕی نەبوو تەنها بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری بوو بۆ دەسەڵات هەوڵی ئەداو بەناوی بنەماڵەی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) دەسەڵات وەربگرێت، ئیتر لەو سەردەمەوە چەند بیروباوەڕێك بڵاوکرایەوە کە گوایە محمد کوڕی حەسەن عەسکەری ناسراو بە مەهدی، چۆتە شاخێك لە "سەماڕا"و دوایی خۆی کردوە بە سەردابێکدا یان ژێر زەمینێكدا. ئیتر لەو سەردەمەوە لەو سەردابەدا دەژی تا ئێستا نەهاتۆتە دەرەوە وا بڵاوکرایەوە کە چوار کەس دەچن تشریع و ئامۆژگاری لەم ئیمامە وەردەگرن کە ڕاستەخۆ شیعە لەلایەن ئەوەوە ئاراستە دەکرێن مەهدیش راستەوخۆ لەلایەن خواوە وەحی بۆ دێت، ئەو چوار کەسە ناسراون بە " باب المهدی" واتا دەرگاکانی مەهدی یاخود بە "سفیر المهدی" واتا سەفیرەکانی مەهدی بۆ خەڵکی..
ئەم بیرە بڵاوبویەوە لەناو شیعەدا بەگشتی، بەڵام لەدوای ئەوەی کە محمد نوصەیری ئەم بیرەی گۆڕی وای بڵاوکردەوە کە ئەو بۆ خۆی بە تەنها لەگەڵ مەهدی قسە دەکات و هیچ سەفیر و دەرگایەکی نیە بێجگە محمدی نوصەیری، پاشان بەوەشەوە نەوەستا محمدی مەهدی کردە خوا و خۆشی کردە نێدراوی ئەو کە گوایە پێغەمبەرە، پاشان زیاتر ئەم بیرە خورافیەی نوسیەوە بە ناوی ئەوەی کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب خوایەو محمدی پێغەمبەری ناردۆتە سەر زەوەی، نوصەیریەکان کە ئێستا ناسراون بە عەلەوەی پاشان وایان بڵاوکردەوە کە سەلمانی فارسیش خوایە، چونکە دەبێت بنەمایی ئەم بیرە بگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی فارسەکان لە ڕێگای "أبو محمد عبد الله بن محمد الجنان الجنبلاني" کە بۆ خۆی فارسە بە راهیبی فارسی ناسراوە، چۆتە میسرو ئەم بیرەی لە هاوڕێکەیەوە بڵاو کردەوە محمدی نوصەیری، دوای ئەوەی کە بڵاویان کردەوە عەلی خوایە ، پاشان خوایەتی داوە بە سەلمانی فارسی، دوای ئەوە سەلمانیش پێنج خوای تری دروست کردوە بۆ ئەوەی کاروباری ئیداری ئەم کەون و بوونە بەڕێوەبەرن بە ناوی
یەکەم: مقدادی کوڕی ئەسوەد: کە ئەمیان خوای هەورە بروسکەیە باران و بەفرو روبارو ..تاد.
دووەم: ئەوبو زەری غیفاری: خوای رۆژو ئاسمان ئەستێرەکانە کە دەبێت بیانسوڕێنتەوە ئاگاداری ئەم کەونە بێت
سێیەم: عەبدوڵای کوڕی رەواحە: ئەمیان خوای با و ڕۆح کێشانە بۆ ئەم کارە دانراوە لە لایەن سەلمانەوە.
چوارەم: عوسمانی کوڕی مەعزوم: ئەمیش سەرماو گەرماو نەخۆشی مرۆڤەکانی بەدەستە.
پێنجەم: قەنبەری کوری کادان: ئەمیش ڕۆح کێشان و خستنەوەی ڕۆحی مرۆڤەکان بە گیانلەبەرانی تر وەك تەنسیخ کە بۆم باسکردن.

کاکە باز: کاکە ئەوە دەست نوێژ ناگرن، ئەوە دەستنوێژ نیە ئەوە چی دەکەن ؟
فریاد: بەخوا زۆر تەماشایان دەکەم لەو کاتەوە هەندێکیشیان دەمو چاو ناشۆن.
ماکوان: برایان ئەمانە زۆر پیسن با ڕاکەین، دوای ئەو ئاڵتونەش لە حوسێن دەسێنینەوە. نوێژی چی و دەست نوێژی چی ئەمانە هەر بیروباوەڕیان بەناو ئیسلامە.
_ غوسڵ و لەش پیسی و دەستنوێژیان نیە
_ لە نوێژدا سوجدە نابەن بەس ڕکوعیان هەیە، نوێژیان وەك نوێژی موسڵمانان نیە، پینج فەرزەی نوێژ واتا ( عەلی و حەسەن و حوسێن و موحسین و فاتیمە) ووشەی محسین کە باکاریدێنن ڕەمزە بۆ دەستنوێژ و غوسڵ!
_ بڕوایان بە حەج نیە ئەوەی بچێتە حەج بە کافری دەزانن پێیان وایە موشریکن و خەریکی بت پەرستین.
_ پیاوانیان ڕۆژو ناگرن تەنها رۆژو لەسەر ئافرەتان فەرزە.
_ شەراب لایان زۆر پیرۆزە خواردنی بە بەندایەتی دەزانن ڕێزی ڕەزە ترێ و ترێ بە گشتی دەگرن و پیرۆزە لایان.
_ بڕوایان بە زەکات نیە، بەڵام پارەیەك دابین کراوە لە لایەن شێخەکانیانەوە کە دەبێت وەك زەریبە ساڵانە بیدەن.
_ رقیان لە هاوەڵانی پێغەمبەرە(صلی اللە علیە وسلم) بەگشتی و بە بەندایەتی دەزانن جنێو بدەن بە ئەبوبەکرو عومەرو عوسمان و خاتو عایشەی دایکی موسڵمانان ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت.
_ لە کاتی شایەتومانیاندا پەنجە بەرز دەکەنەوە ئەم سێ ووشەیە دەڵێن (ع،س،م) کە ڕەمزێکی عەلەویەکانە.
_ دەڵێن سەلمانی فارسی قورئانی فێری محمد کردوە لە ژێر ناوی جوبرئیل دا.
_ عەقیدەیان باطنیە هەمووکەس بۆی نیە لێی بکۆڵێتەوە تەنها زاناکانی خۆیان نەبێت، ئەوی کە ظاهیرە بۆ گشتی دەریدەخن.

فریاد: ئەی ماکوان ئەمانە ڕێز لە تۆ دەگرن بۆ شتێك ناکەی، بەڵکو خوا هیدایەتیان بدات.
ماکوان: ڕەوشکە زۆر لەوە خەتەر ترە کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە، دەبێت شتێك بکەین بۆ دەرچوون لێرە بەبێ ئەوەی کەس بزانێت و دڵی حوسێنمان لێ بێشێت.
کاکە باز: کافرن ئەمانە ؟
ماکوان: لەبەر ئێوە قسەم نەکرد، بەدڵنیایەوە کافرن! جولەکەو یەهودی باشترن لەمانە.
فریاد: بیکە لەڕای خوا باسی چی دەکەیت؟

ماکوان: بڕوا بکە زۆر موجریمن تایفەیەکی زۆر ترسناکن، ئەمە مشتێكە لە خەروارێکی باسی نوصەیریەکان کە ئێستا ناسراون بە عەلەویەکان، کە لەسوریادا حوکمی ئەو خەڵکە دەکەن بە ئاگر و ئاسان کوشتنی ئەو ٦٠ هەزار کەسەی بە دەستی بەشاری موجریم شەهید بوون، عەلەویەکان بە بەندایەتی دەزانن بۆ خۆیان، لە سەردەمی باوکی تاوانباری کەناسرابوو بە حافز ئەسەد ٣٠ هەزار کەسی لە شاری حەما شەهید کرد، لەگەڵ ئیسرائیل دا دەستیان تیکەڵەو لە ڕێگای شیعە دورزەکانەوە بەشدارن لە حوکومەتی ئیسرائیلی لە ناو کەنیسەت دا بە ناوی شیعەی دوورزی کە سەرۆکەکەیان باوکی وەلید جومبڵاطە، ئێستا وەلید سەرۆکایەتی ئەو تایفە شیعەیە دەکات.
ئەم تایفە شیعە تاوانبارە ناسراون بەنوصەیری(عەلەوی) ئەمانە لە ئێستا کەمینەی ناو سوریان لە ساڵی (١٩٨٥) کە سەرژمێری سوریا کراوە پێك هاتوون لە (١١٪) کە لەڕاستیدا ئەم ژمارەیە هیچ راستییەکی تێدا نیە بەڵکو لە دوای ئەوە کە پرسیار کرا لە(٥٪) بۆ ئەوەی رایگشتی پێچەواشە بکەن، ناوی عەلەویش بۆ پیرۆزی نوصیرەیکان ئیستعماری فەرەنسی ئەم ناوەی بۆ داناون کە هەموو مێژوەکەی ناگەتە (١٠٠) ساڵ ڕاستی ناوی ئەم تایفەیە نوصیریە نەك عەلەوی.
فریاد: ئایا ئەم تایفەیە کافرن یان موسڵمان؟
ماکوان: بەدرێژای مێژووی ئەم ئیسلامە زانایانی کە ئەم گروپە دەرکەوتن هیچ کاتێك بە موسڵمان هەژمار نەکراون.
زانایان بە گشتی دەڵێن: بە هیچ شێوەیەك سەربڕاویان جائیزنیەو نانی دەستیان ناخورێت، ژن و ژنخوازیان لەگەڵدا جائیز نیە، نوێژیان لەسەر ناکرێت و لە گۆڕستانی موسڵمانان نانێژرێن، بەهیچ شێوەیەك پاسەوانی و سەنگەرنشینیان پێناگیرێت لەگەڵ موسڵماناندا، ئەمە ڕای زانایانی ئەهلی سوننەت و جامەعەیە.
لەبارەیانەوە شەیخول ئیسلام پیاوچاکی کوردان قەڵەمی ئەم ئومەتە ئیبن و تەیمیە دەفەرموێت:
هؤلاء القوم المسمَّون بالنصيرية -هم وسائر أصناف القرامطة الباطنية- أكفر من اليهود والنصارى، بل وأكفر من كثير من المشركين، وضررهم أعظم من ضرر الكفار المحاربين مثل التتار والفرنج وغيرهم.. وهم دائمًا مع كل عدو للمسلمين، فهم مع النصارى على المسلمين، ومن أعظم المصائب عندهم انتصار المسلمين على التتار، ثم إن التتار ما دخلوا بلاد الإسلام وقتلوا خليفة بغداد وغيره من ملوك المسلمين إلا بمعاونتهم ومؤازرتهم".

ئەم گەل و هۆزە کە ناسروان بە نوصەیری، بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ شیعەی قەرامیطە- کافرترن لە یەهود و نەسارا، بەڵکو کافرتریشن لە هاوبەشدانەرەکان (موشرکین) زەرەرمەندیان بۆ موسڵمانان لە زەرەری کافری شەڕکەر هاوشێوەی تەتار و فرنجە و سەلیبی کە دونیای ئیسلامیان تێكوپێکدا ئەمانە خراپترن لەوانەش بە هەمیشەی دژی موسڵمانان بوون، تێیاندایە لەگەڵ نەسارەکاندا بوون دژی موسڵمانان ئەمانە لەگەڵ تەتار دەستیان تێکەڵ بوو بۆ ڕوخاندی خەلافەتی عەباسی و هەمیشە دەستی دوژمنانی ئیسلامیان گرتوە بۆ ئەوەی سەربەکەون بەسەر ئەمیرو سوڵتانی موسڵمانادا هەمیشە لە گەڕو پلانو گێرەشێوێنیدا بوون دژی موسڵمانان.

جێگاو شوێنی نوصیریەکان لە ئەمڕۆدا
یەکەم: لازقیەی سوریا ناسروان بە(عەلەوی)
دووەم: ئەنادۆڵی شەرقی و ئازربایجان (قزڵباشی) واتا کڵاوسورەکان
سێیەم: کوردەکانی تورکیا بەشێکی کەم بەناوی (عەلی خوایەکان)
چوارەم: تورکیا و ئەلبانیا ناسراون بە (بەگتاشیەکان)
پێنجەم: هەنێکی تریش لە لوبنان و فەڵەستین دەژین.

فریاد: چی بکەین؟
ماکوان: با ڕاکەین.
کاکە باز: ڕاکردنی چی؟ نابێت حەیامان دەچێت، ئەزانی هەموویان تەماشای تۆ دەکەن تۆیان لێبووە بە ئیمامی عەلی. شتێکیان بۆ باسکەو دەڕۆین.
ماکوان: بۆ زانیاریتان نوێژو شت ناکەن، بەتەمای نوێژی مەغریب نەبن بۆ زانیاریتان. مەگەر ئێمەش بچینەوە قەسرو جەمعی بکەین لەماڵی حوسێن یان تەلەفون بکەم بۆ سامان بێت بە شوێنماندا، لەوکاتەدا تەلەفونم کرد بۆ سامان و ووتم دێنەوە بۆلای تۆ.

فریاد: سامان کێیە؟
ماکوان : دوای بۆت باس دەکەم ئێستا بڕۆ حوسێنم بۆ بانگ بکە، دەچم بۆ تەوالیت کە هاتمەوە بڵێ ماکوان ئیشی پێتە.
چووم بۆ تەوالێتەکە ویرسان لەبەردەم تەوالێتەکەدا ئامادەبوو.
ویرسان: چۆن سەڵتەنەتێکت هەیە؟ تەماشا کە ئەو خەڵکە موسڵمانە و ئاوا تۆیان خۆش دەوێت و منیشیان خۆش دەوێت، دەڵێی چی خۆم ئاشکرا بکەم؟

ماکوان: هیچ وەڵامم نەدایەوە و خۆمکردەوە تەوالێتەکە و بە قاچی چەپم چوومە ناوەو ووتم: اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث، ویرسان نەما.
هاتمە دەرەوە لە دوورەوە حوسێن هات بۆ لام لەتەنیش کورسیەکەوە قەرەباڵغی دروست بوو بوو.
حوسێن: سەیدا شێخی گەورە هاتووە زۆر شانست هەیە کە لە دوورەوە تەماشام کرد هەموو سوجدە دەبەن بۆ ویرسان و خۆی ئاشکرا کردوە، حوسێن ڕۆشت ئەویش سوجدە بەرێت تەنها من و فریاد و کاکەباز سوجدەمان نەبرد بۆ ویرسان.
کە ئەوەم بینی بەدەنگی بەرز دەستم کرد بە خوێندنی قورئان، ئایتەلکورسیم تەواو کرد ئەوەندەم نەزانی هەر خەڵك بوو لەو تەکیەدا دەیقیژاند و ڕووە من دەهاتن تا پەلامارم بدەن نەشیان دەوێرا، ویرسان بە دەم پێکەنیەوە ڕۆشت و ئەوانی دەروپشتی هەمووی تەماشای منیان دەکرد، ڕێزو ئیحترام لە من بوو بەوەی پەلامارم بدەن . هاوارم کرد لە فریاد و لە کاکە باز ڕاکەن، حوسێن بەدواماندا هاتە دەرەوە.
حوسێن: ماکوان چی ڕوویداوە سەرم خەریکە ئەتەقێت؟

ماکوان: دێیت لە گەڵ ئێمە، شەیتان زانی من لەوێم هجومی هێناوە دوای بۆتان باس دەکەم چی ڕوویداوە ، ڕامانکردە دەرەوە.
حوسێن: دەچین بۆ ماڵی خۆمان.
ماکوان: نا دەچین بۆ لای سامان چاوەڕێمان دەکات تۆش وەرە بۆ ئەوێ.
لەوێ قسەو باس دەکەین، چاوەڕوان بن
به‌روار: 09/12/2019
بینین: 2078