چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێییەم : زنجیرەی ٨٠
ماکوان کەریم

بانگێشتی ماکوان بۆ ڕێکخراویی ماسۆنیەت

لە بوفێ خەریکی هەڵبژاردنی خواردنی ئێوارە بووم ، یەکێك لە ئەڵمانییەکان هاتە لامەوە ووتی: بەڕێز ماکوان حەزدەکەم لەسەر مێزی ئێمە نانەکەت بخۆیت و هاوڕێکانیشت بانگ بکەیتە لای ئێمە.
تەماشایەکم کرد و ووتم بابیرێکی لێبکەمەوە، چونکە ماندووم حەزدەکەم بە تەنها نان بخۆم.
بیرم لەوە کردەوە کە ئەمە دەیەویت بمجوڵێنێت بۆ قسەو منیش تەرکیزم نەبێت و سود لە کونێك وەربگرێت، چونکە ماندوو بووم و برسیشم بوو.
چووم بۆ لای سامان و فریاد، سەیردەکەم سامان ئەوەندەی خواردن هێنابوو سەرم سوڕمابوو، ووتم: ئەوە دەیبەیتەوە بۆ ماڵەوە؟ ڕۆڵە بەشی خۆت بهێنایە.

سامان: وەڵڵا کاك ماکوان هەمووی دەخۆم!
ماکوان: ئەیکەیتە کوێ بۆ خاتری خوا، ئەوە بیکەیتە عەلاگەوە پڕی دەکات خۆ سکی من زلترە لەوەی تۆ.
فریاد لەولاوە کوڵاوە لە پێکەنین دا.
حوسێنم بانگ کرد ووتم وەرە دانیشە نان دەخۆین ئەو کوڕانەش بانگ بکە با هەموولەسەر مێزەکەمان کۆببینەوە، کە بینیان زۆرین و هەموو هاتنە لای من، ئاگام لێبوو کوردە مولحیدەکان هەر بەلا چاو تەماشایان دەکردین، لەداخا نانیان بۆ نەدەخورا. ئەوەی بۆی دەگەڕان دەستیان نەکەوت، رووم کردە فریاد و ووتم تێبینیت نەبوو؟
فریاد: برا کەلێنت تێدا نەهێشت، ئاگام لە ئەڵمانیەکانیش بوو سەرسام بووبون.
ماکوان: ئەو کابرا ئەڵمانیە دوای لێکردم بچمەلایان دابنیشم، من ئینگلیزم باش نیە فریاد وەرە ئەگەر قسەکرا سیقەم بەو کوردانە نیە قسەکان تایبەتە وەرە تەرجومە بکە ئەگەر تاقەتت هەیە؟
فریاد: لەخزمەتام با نانەکەمان بخۆین دەڕۆین.
ماکوان: سەیدا حوسێن زۆر مەمنونی جەنابتانم عەزێتان زۆرکێشا ئەری بەڕاست کوا ئیقباڵ؟
حوسین: لەدەرەوە وەستاوە ڕووی نەبوو بێت دابنیشێت!
ماکوان: خۆم دەچم بۆ لای، چووم بانگم کردو هێنامە سەرمێزەکە و ووتم لە خواردنی منیش بخۆ، بۆ ئەوەی دڵی نەشکێت لەوە زیاتر.
فریاد: کاکە سور هەندێک جار ئەوەندە ڕەقی پیاو هەر ناوێرێت پرسیاریش بکات، هەندێك جاریش ئەوەندە ڕووخۆش و ئاسانیت مرۆڤ حەزناکات لێت جیا بێتەوە، ئەم کەسایەتیە سەیرە چیە تۆ هەتە کەس ناتوانێت بتخوێنێتەوە!

ماکوان: "بە قاقای پیکەنینەوە" زۆر ئاسانە تۆ بۆت جیاناکرێتەوە، لە سەر ئیسلام بەرد لەچاوما هەویرە خوای گەورە لێم قبوڵ بکات. بەدەست خۆم نیە سوپاسی خوا دەکەم کە ئەو هەستەی پێداوم و ناتوانم لەئاستی دینەکەم سازش بکەم، بەڵام لەگەڵ خەڵکی خۆت ئاسای و سەیدا حوسێن و کاکە سامان هیوایەتم قسەی خۆش و گاڵتەو گەپ و یاری کردنە.
فریاد: شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم لە تۆدا بەدی کردوە ئەویش ئەوەیە لەوکاتەی کە هیچ هیواو توانا نەماوە دەرگاو پەنجەرەکان داخراون، ئەوندە دەم بە پێکەنین و ئاسانیت ڕیك ئەڵێی ئاوی ناو سوراحیت چەند بەئاسان دێتە خوار بۆ پەرداخ، ئاوا دەتبینم و وورەی هەموو بەرز دەکەیتەوە. ئەوکاتەی کەهیچ ڕووینەداوە لە بیریکی قوڵدایت و بەدوای ڕێگا چارەدا دەگەڕێیت، ئەمەت زۆر سەرنجی ڕاکێشاوم ماکوانی برام.
ماکوان: تۆ تاکە هاوڕێمی کە هەستت بەو جۆرە بوارە دەرونیەی من کردوە پێم وابێت ئەوەش پۆزەتیفە نەك نێگەتیڤ، چونکە مرۆڤ ئاستەمە لەکاتی تەنگانەدا نەڕوخێت منیش ڕوخان ڕووم تێدەکات، بەڵام دەڵێم من خوام هەیە بەرانبەرەکەم هەرگیز لە من بەهێزتر نیە، دڵنیام بۆیە دەرگاو پەنجەرەم لەسەر داخراوە دەزانم لەدەرەوەی دەرگا و پەنجەرەکان طۆفانە، لەبەر ئەوەیە هەرگیز لەخوای گەورە مەئویس نابم، دوعایەك فێربووم ئەو دوعایە کە دەیکەم دڵنیام خوای گەورە دەمانپارێزێت.
فریاد: دەی ئێمەش فێرکە، با خوای گەورە بمانپارێزێت.
ماکوان: بەسەرچاو من هەمیشە لە ناڕەحەتیم دا دەڵێم بەرانبەر بە دوژمنەکانم ( وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ .) ئێستاکه‌ش من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه‌ ده‌ست خوا و پشت به‌ خوا ده‌به‌ستم، چونکه‌ بێگومان خوا بینایه‌ به‌ به‌نده‌کانی.
هەرکات توشی داخستنی دەرگاکان دەبم بەسەرمدا دەڵێم: (أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ) خوایە پەروەردگارم تۆ پاك و بێگەردو تەنهای ئەوە من لەزاڵمەکانم فریام کەوە.
یان کاتێك ئەمەوێت شتیك باس بکەم و یاخود مێشکم سەرقاڵە بە کێشەکانی ژیانەوە دەڵێم (وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا) هەر ئەوەندە دەڵێم خوایە زانستم زیاد بکە، زاتی بەرزت خاوەن زانستە سبحان اللە مێشکم ساف و ئەوەی بمەوێت تێیدا جێگای دەکەمەوە!
فریاد: دەی خوا تۆش لە ئێمە نەستینێت ماکوانی برام، بڕۆین بۆلای ئەڵمانیەکان؟
هەڵساین چووینە لای ئەڵمانیەکان و ٣ کەس دانیشتبوون، ئەوەی کە بانگهێشتی کردین تەوقەم لەگەڵ کرد و ووتم ببورە ئەوکاتە ماندوو بووم پێویستم بە پشوو بوو.
ئەوەی کە یەکەم جار هاتەلام هەڵسایەوە خۆی ناساند بە من و فریادی هاوڕێم ووت ناوم مایکڵە، ئەوەش هێنریك و ئاڵبێرت-ن من لەمۆزەخانەی نیشتیمانی بەرلین-م و ئەم هاوڕێیانەم لە زانکۆی هانۆڤەرن. بەئینگلیزی قسەی کرد دەستی ڕاکێشا بۆ موتەرجیمە کوردەکە بێتە لامان و هاوکاریمان بکات، منیش ووتم پێویست ناکات موتەرجمم لەگەڵدایە بەڕێز فریادە و ئەویشم ناساند.
مایكڵ بەردەوام بوو لەقسەکانی و ووتی: خۆشحاڵ بووم بە ووتەکانت بە قوڵی باسەکەت کردەوە زۆر بەتوانا بوویت لەباسەکانت و توانات بەسەریدا شاکا و زۆر موسیطر بوویت لەباسەکانت. ئەوەی سەرسامی کردم ئەوە بوو کە لەباسەکانتا هیچ دوودڵیت پێوە دیار نەبوو ڕاستەوخۆ قسەت دەکرد، ئاگام لە ڕەفتارو زمانی جەستەت بوو کە زۆر بەئاسانی هەموو پرسیارکەرەکانتان دەخستە ژێر فیکر و بۆچۆنی خۆتەوە، ئەمەش خاڵی پۆزەتیڤی تۆ بوو.
ماکوان: سوپاس بۆ هەڵسانگاندنەکەت ئەوە نیشانەی سەلەیقەو لێبوردبوونەوەی خۆتانە.
هێنریك: بەڕێز ماکوان تۆ دەربارەی ئەوروپا و شەریعەت چی دەڵێیت: ئەگەر بۆتان بکرێت شەریعەتی ئیسلامی بەزۆر دەسەپێنن ؟
ماکوان: بەڕێز هیچی خراپت لە شەریعەت دیوە یان هیچی لەبارەوە دەزانیت، وا بە ترسەوە باسی دەکەیت؟
هێنریك: من لەسەرم خوێندۆتەوە یاسای ئیسلامیە و شەریعەتەکەی بەزۆر سەپێنراوە لەزۆر جێگادا، لەوانەیە خەڵکی لە ئەوروپادا دیموکراسی قبوڵ بێت، چۆن دەبێت ئێوەی موسڵمان شەریعەت لە ئەوروپادا بچەسپێنن؟
ماکوان: "بە پێکەنینەوە" ئەی بەڕێز ئاڵبێرت هیچی نیە لەم بارەوە؟
ئاڵبێرت: پرسیاری هاوکارەکەم سەرنج ڕاکێشە، ئەگەر وەڵام بدەیتەوە پێم وابێت شتێکی گرنگە بێت بۆمان؟
ماکوان: "بە پێکەنینەوە" بۆ هاوڕێتە یان هاوکارتە، ئەوەندەی من بزانم لە ئەدەبیاتی ئێوەی ئەوروپیدا کەسێك لەدەزگایەکدا کار بکەن دەڵێن هاوکار، وەکو دەزگاکانی پۆلیس یاخود موخابەرات یان دەزگا ئەمنیەکان بەگشتی، ئەوانەی لە زانکۆکاندا دەرس دەڵێنەوە بە یەکتر ناڵێن هاوکار و ناوی یەکتر دەڵێن، وایە یان من هەڵەم ؟
مایکڵ: پێم وایە ووردی لە بیروبۆچوونەکانتدا هاوڕێ موتەرجمەکەشت زۆر بەباشی بۆت تەرجومە دەکات، هەست دەکەم زۆر دڵسۆزتە و ووشەی جوان بەکار دەهێنێت و هەوڵ ئەدات بە باشترین شێوەش تۆ تێگەیەنێت، من داوات لێدەکەم وەڵامی هاوکارەکانم بدەرەوە بۆ ئەوەی لێڵیەك هەیە لە سەربیرو بۆچوونی ئێمە ڕوون بێتەوە.
ماکوان: "بە پێکەنینەوە" سوپاس بۆ سەلیقەکەت بەڕێز مایکڵ، دیارە هاوکاری جەنابیشتن من بۆیە هاتوومەتە لاتان بۆ ئەوەی قسەو باس بکەین، خۆشحاڵیشم بەناسینتان چونکە من ئازادم لە قسەکردن ئەوەی بمەوێت دەیڵێم و ئەوەشی حەزم نەکرد ئازادم لەقسەکردندا وایە بەڕێزان؟
هەرسێکیان بەیەکەوە بەوپەڕی ئەدەبەوە بەڵێ؛ بەڵێ بەدڵنیایەوە ئازادی لەوەڵامەکانت.
ماکوان: وانەزانن پرسیارەکەتانم لەبیر کردوە یان خۆمی لێ ئەدزمەوە، ئەمە ڕای منەو لەسەر بنەمای ئەو شەریعەتە بۆتان باس دەکەم کە ئێوە لێی دەترسن.
شەریعەتی ئیسلام بەزۆر ناسەپێنرێت، ئەوەی بە زۆر بیسەپێنێت مونافیق دروست دەکات. شەریعەتی ئیسلام بەندایەتیە ئەوەی وەریدەگرێت دەبێت زۆر مەمنون بێت، ئێوەی ڕۆژئاوایی زۆر جار شتەکان تێکەڵ دەکەن یان لە چەواشەکاریە، یاخود خوێندنەوەتانبۆی لاوازە. دیسان دەیڵیم شەریعەت بەزۆر ناسەپێت، بەڵکو وەردەگیرێت چونکە نیعمەتە و پێغەمبەر چووە شاری مەدینە سەرەتای هاتنی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بۆ مەدینە چاوەڕوانی ئەوە نەدەکرا کە (محمد) بکرێتە سەرۆکی دەوڵەت، لای هەموان ئاشکرایە کە (عەبدوڵای کوری سەلول) کاندیدی ئەو دەوڵەتە بوو خاوەن پارەیەکی زۆر بوو بەڵام بێ پڕۆژە بوو.
پرسیارەکە ئەوەیە کەچۆن پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) توانی کاندیدی ئەو دەوڵەتە لە بەرژەوەندی ئیسلام و موسڵمانان لە دەست کوڕی سەلول وەربگرێت، بێگومان بە پڕۆژە؛ پڕۆژەکان بریتی بوون لە نەهێشتنی جەنگی ناوخۆ.
هەردوو ئیدارەی ( ئەوس و خەزرەج) یەك بگرێتەوە بە موسڵمان و موشریکەوە پڕۆژەکەیان پەسەند کرد، پاشان دابین کردنی ئاو و خزمەت گوزاریەکان بۆ خەڵکی وڵاتەکە ئەم پڕۆژەیە ئەوەندەی تر هێزو توانای دایە دەست موسڵمانان، چونکە بەس دروشم نەبوو بڵێن ئیسلام چارەسەرە، بەڵکو لە مەیدانا ئاوی بۆ دەوڵەتەکەی تەرخان کرد، پڕۆژەی ئامادەکردنی بازاڕ و دانانی بازاڕی ئازاد وە دەرهێنانی لەدەست مەشەخۆر و مۆنۆپۆڵچیەکانی جولەکە، دەتوانین بڵێین بۆرصەی ئیسلامی دامەزارند کە موسڵمانان خۆیان خاوەنی بازاڕی تایبەت بن ئابوری لەژێر دەستی خۆیان بێت و ژێرخان و سەرخانی وڵات پارێزراو بێت تا سەروەری ئەوگەلە بپارێزن بە موسڵمان و کافرو موشریك و جولەکە و ئەعرابەوە، کافرو موسڵمان و موشریك هاونیشتیمانی بوون جزیە لەکەس وەرنەدەگیرا.
پڕۆژەیەکی تری زۆر گرنگ چارەسەری کێشەی پەناهاندە بوو لە ناوەو دەرەوەی وڵاتەکە دابو نەریتی ئینتیما لە سەر بنەمای بیرو باوەڕ و نیشتیمان بۆ گەلەکەی دەستەبەرکرد، پاشان گەورەترین پڕۆژەی بریتی بوو لە دامەزارندنی سوپا و نەهێشتنی میلیشیای ئەوس و خەزرەجی و تۆکمە کردنی ڕیزەکان، لە کۆتایدا هەموو ئەمانەی بە دەستور و یاسا ڕێكخست لە جێگایەکەوە(مزگەوت) کە یاسا سەروەر بوو لەو دەسەڵات و مەملەکەتەدا.
ئەمە مشتێك بوو لە خەروارێکی پڕۆژە سەرەتایەکانی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)، ئەمە شەریعەتە، شریعەت بە پڕۆژە خەڵك هەڵی دەبژێرێت ناسەپێنرێت.
ئاڵبێرت: قسەکان زۆر جوانن، بەڵام وایە؟
"لەناخەوە زۆر توڕەبووم" چونکە هەندیك کە قسەی جدیت بۆ کرد، لە بەرژەوەندی خۆی نەبوو ئیتر گومانی دەخاتە سەر.
بۆیە جەنابی ئاڵبێرت نابیت لە دەرونی ڕۆژئاوای خۆتانەوە تەماشا بکەم، جەنابت دەزانیت کاتێك هیتلەر دروست بوو خۆ پڕۆژەکەی بە دیموکراسی بوو بەوپەری ڕێزەوە خەڵکی دەنگی دایە زۆرینەی ئەڵمانیا لەگەڵیدا بوون، ئێستا خەڵکی لەئێوەش دەتوانن داوای بکەنەوە ئەو سیتمە نازیە هیتلەریە بگەڕێتەوە؟

مایکڵ: بەدڵنیایەوە نەخێر
ماکوان: بەڕێز مایکڵ دەمەویت وەڵامەکە لەدەمی بەڕێز ئاڵبێرت وەرگرم.
ئاڵبێرت: نەخێر؟
ماکوان: کەواتە ئێوە گەلێکی هەڵەن یان درۆزنن، کامیانن؟
هێنریك: باسەکە پەیوەندی چیە بەسەر قۆناغێکی مێژووی دۆیچلاند؟
ماکوان: دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم مێژووی ئێمەی موسڵمان شاراوە نیە تا وەکو ئەڵبێرت بڵێین جوانە جێگای بڕوا نەبێت، ئەوە دەمەوێت ئەوە بە ئیوە بڵێم کە مێژوەکانتان پڕیەتی لە هەڵە و چەوت چیڵی، لەگەڵ ئەوەشدا دڵتان بۆی لێئەدات هەموو دەیشارنەوە لەناختاندا. چونکە بنەماکەی هەڵەیەو لەسەر بنەمای فیکری چەوت دامەزراوە، تەماشای ئێمەی موسڵمان بکە لە وڵاتی ئێوە و ڕۆژئاواداین ڕۆژ بەڕۆژ مزگەوت وموسڵمانان لەزیاد بووندان ، ئەمە مانای سەر راستی و تواناو جوانی پڕۆژەی ئیسلام دەرناخات؟
مایكڵ: بەشێکی زۆر لەقسەکانت تەواون، بەڵام منیش پێم خۆشە ڕاشکاوانە قسەت لەگەڵ بکەم ئەی ئەوە مانای ئەوە نیە ئازادی و دیموکراسی بەرقەرارە بۆتان؟
ماکوان: سەرەتا ووتم یان چەواشە دەکەن یاخود تێناگەن ئەمە چ پەیوەندی هەیە بەدیموکراسیەوە؟ من باسی ئازایەتی و جوانی و ڕاستی فیکری ئسلام دەکەم، باشە ئەگەر قەرارە پیاوەتی لە ئێوەیەوە بۆچی بەئاشکرا ئێوەش لەم زەمینە دیموکراسیەدا بانگەشە بۆ نازیست و فاشیزم و ئەپارتایدی ناکەن؟ ئەی ئەوان مافی ئازادیان نیە لەم دیموکراسیەی ئێوەدا ؟
مایکڵ: ئاخر ئەوانە لەڕێگای دیکتاتۆری و خراپەکاریانەوە بەیاسای نێودەوڵەتی یاساغن.
ماکوان: خۆت وەڵام بدەرەوە ئەی ئیسلام بۆ یاساغ نیە؟
مایکڵ: لەبەر ئەوەی خراپ نیە.
ماکوان: کەواتە خۆتان وەڵامتاندایەوە دیموکراسیەکەتان پیاوەتی نیە بۆ ئێمە ئەوە خۆمان باشین خۆمان بەزۆر بەسەرتاندا سەپاندوە بۆیە ئاوا موحتاجن لەگەڵماندا، ئەگەر تورکەکان نەبوونایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئێوە لەژیر سفرەوە بوون، دەزانی کێ ئێوەی هەڵساندەوە؟ تورکەکان بوون ڕاستە ئێوەش بەتوانا بوون، بەڵام هاوکاری موسڵمان بوو لەگەڵتاندا کەستان دەتوانن بڵێن وانیە؟
مایکڵ: ڕاستە، بەڵام با منیش پرسیاریکی تر بکەم.
ماکوان: فەرموو!
مایکڵ: بۆچی لەوڵاتی خۆتان دێن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا؟
ماکوان: پێم وابێت وەڵامەکە زۆر ئاسانە کە تۆ لەمنی بکەیت بە پرسیاریك وەڵامکەت ئەدەمەوە، ئێوە وەکو ئیستعمار بۆ وڵاتانی ئێمەی ئیسلامتان داگیر کرد؟
مایکڵ: بۆ ئەوەی لەجەنگە جیهانیەکاندا سود لەسەروت و سامانەکانی وڵاتانی کۆلۆنیال ببینین و بەکاری بهێنین بۆ خۆمان.
ماکوان: وەڵامی پرسیارەکەت وەرگرت؟ ئێمەش لەدوای بردنی سەروەت و سامانی وڵاتەکانمان هاتووین بەشی خۆمان لێرە دەخۆین، چی دەڵێیت تۆ کە لەمۆزەخانە کار دەکەیت، هەرچی شوێنەواری دیرینی بابلو ئەکەد و دەستنوسی ئیسلامیە لە بەرلین و فرانکفۆرت و میوشنە، یاخود زۆربەی زۆری شوێنەواری دێرینی ئیسلامیەکان و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە لەندەنە، بۆ؟

مایکڵ: دەستی کرد بە پیکەنین، من ئیتر پرسیار ناکەم ڕەفیقەکانم پرسیاریان نیە؟
ئەوانیش ووتیان سوپاس بۆ بەڕێز ماکوان کاتمان گرتی.
ماکوان: سوپاس بۆ ئێوە خۆشحاڵ بووم لەگەڵتاندا چونکە هیچ نەبێت خاوەن ئینساف بوون کە وەلامتان وەرگرت، ئەگەر چی بەدڵیشاتان نەبێت بەڵام بێدەنگ بوون. ئەمە نیشانەی وشیارو ئاقڵی ئێوە دەردەخات، من سەرسامم بە ئەڵمانیەکان چونکە خاوەنی بیرمەندی گەورەی وەك مارکس و کانت و کافکا و سەدان دانیشمەندی تری وەکو شاتروسن.
مایکڵ: بچین بۆ لای بلیاردەکە پیاسەك بکەین و تەماشایەکی ئەو پێشانگا و گەلەری وێنانە بکەین بەیکەوە دوو بەدوو؟
ماکوان: ئەگەر ئاسایە با فریاد بێت، چونکە زۆر کار ئاسانیمان بۆ دەکات.
مایکڵ: ببورە، ئەگەر قبوڵ بکەیت موتەرجمی خۆمان هەیە با ئەوبێت ئەوەی دەمەوێت پێت بڵێم نهێنیە و ناشمەوێت شاهید بەکەوێتە بەینەوە.
ماکوان: ئاسایە بانگی بکە، داوای لێبوردنمان کرد لە فریاد دوو بەدوو ڕۆشتین، چەقەنەیەکی لێدا بۆ مێزێك کوڕێك هات بەدواماندا و لە نێوانی هەردوکمانەوە بەوپەڕی ئەدەبەوە لە دوامانەوە دەڕۆشت ووتی ناوم جۆرج و موتەرجمم لەنێوانی هەردوکتاندا.
منیش ویستم موجاملەی بکەم، کاك جۆرج خۆشحاڵم خەڵکی کوێیت؟
جۆرج: من خەڵکی ئەڵمانیام و ١٣ ساڵە خەریکی زمانی کوردیم و تەرجومە دەکەم لەگەڵ سوپاکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان!
ماکوان: ببورە وامزانی کوردی
جۆرج: ئاسایە من کوردی دەزانم.
مایکڵ: دەستی کرد بە قسە
دوای ئەوەی کە بۆم تەرجومە کراوە داوای لێکردم کە هاوکاری ئەوان بم لە کارو پیشەکانیاندا و بە زانیاری دروست بۆ ڕێکخراوەکەیان!
ماکوان: هەر زانیاری بێت لەبارەی ئاینەوە بۆ من هیچ کێشەنیە لە ئێستاوە ئامادەم، چونکە من بەردەوام قسەوباسەکانم لەسەر فەیسبوك و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر بڵاو دەکەمەوە، ئەگەر ئێوەش ئەو زانیارانەتان پێویستە بەخۆشحالییەوە ، نەك داوام لێبکەن بەڵکو بەئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم.
لەوکاتەدا داوام کرد بڕۆم بۆ تەوالێت.
چووم بۆ تەوالێت و هاتمە دەرەوە شێخ برقان لەبەردەمم ئامادە بوو ، داوای لێکردم کە هیچ ڕازامەندیەك دەرنەبڕم ئەوانە پیاوی ماسۆنیەتن و بانگێشت دەکەن بۆ ناو ماسۆنیەت و دەستیان لەگەڵ ماسۆنی دنیادا تیکەڵە!
ماکوان: بەڕاستە؟
شێخ برقان: ووریابە ناوی ڕێکخراوەکەشیان زۆر لە بابەتی خزمەت و هاوکاری وە نزیکە بەوە بانگێشت دەکەن ئاگاداربە.

چاوەڕوان بن هەویرەکە ئاو زۆر دەکێشێت.
نوسینی: ماکوان کەریم

به‌روار: 13/12/2019
بینین: 2357