چیرۆک
  شارێک بوو کەهەموو خەڵکەکەى دز بوون!
وەرگێڕانى : هه ژار نامیق

شارێک هەبوو کە هەموو دانیشتوانەکەى دز بوون ، شەوانە لە دواى نانى ئێوارە ، هەرکەسەو دەستەیەک کلیلى بە دەستەوە دەگرت و چرایەکى هەڵئەگرت نزیکەى بەیانی بە دەستى پڕەوە دەگەڕایەوە، ئەمە کاتێکا کە ماڵەکەى خۆشى دزى لێ کرابوو، بەم شێوەیە هەموویان بە خۆشى و لە گەڵ یەک ئەژیان ، لەبەر ئەوەى هەرکەسە لەوەى تری ئەدزی و ئەویش لە ئەمى ئەدزى ، تا ئەوەى کە کۆتا نەفەر لە یەکەم نەفەرى ئەدزى ، بازرگانى و هەموو کارەکانى تریش لەم شارە هەر بەم شێوەیە بەڕێوەدەچوو ، هەم لە لایەن کڕیارەکانەوە هەم لە لایەن فرۆشیارەکانەوە، دەوڵەتیش هەوڵى ئەدات ، کە باج و سەرانەى زۆر زیاتر لە خەڵکەکە بسێنێت و خەڵکەکەش ئەو پەڕى هەوڵى خۆیان ئەدا تا فێڵ لە حکومەت بکەن. بەم شێوەیە لەم شارەدا ژیان زۆر بە ئارامى تێدەپەڕى ، نە کەسێک زۆر دەوڵەمەند بوو و نەکەسێکش زۆر هەژار .
ڕۆژێک کە چۆنیەتیەکەى نازانین ، پیاوێکى کار دروست ڕێکەوتە شار و ئەوێ هەڵبژارد بۆئەوەى نیشتەجێ بێت ، شەوانە لەبرى ئەوەى کە دەستە کلیلێک بە دەستەوە بگرێت و چرایەکەشى هەڵبگرێت ، نانەکە کە دەخوارد جگەرەیەکى دادەگیرساند و دەستى ئەکرد بە خوێندنەوەى ڕۆمان، دزەکان ئەهاتن و چارى خانووەکەیان بە ڕۆشتن ئەبینى ڕێگەیەکى تریان هەڵدەبژارد و ئەرۆشتن. تا واى لێهات خەڵکەکە هەستیان کرد کە ئەرکى سەرشانیانە کە بۆ پیاوەکە باس بکەن کە کە چۆن لەم شارە ژیان ئەکرێت و هەرچەندە کە خۆى ئەهلى ئەم کارەش نەبێت ، نابێت ببێتە هۆى ئەوەى کە خەڵک بێزار بکات و نەهێڵێ دزى بکەن، هەرشەوێک کە لەماڵەوە دەمایەوە ماڵێکى ترى هەژار لە برسێتى ڕۆژى دەکردەوە. پیاوەکە لەبەرامبەر ئەم کارەدا چى ئەتوانى بڵێت؟ لەبەر ئەوە لە دواى ئاوابوونى خۆرەوە، ئەویش لە ماڵەوە ئەڕۆشتە دەرەوە و هەر بە هەمان ئەوشێوەى کە داوایان لێ کردبوو، بەیانیان ئەگەڕایەوە ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک دزى نەدەکرد ، ئاخر ئەو کەسێکى ڕاست و دروستکار بوو، ئەم کارانەى نەدەکرد ، ئەڕۆشتە سەر ڕووبارێک کە بەشارەکە تێدەپەڕى و بۆ ماوەیەکى زۆر ڕادەما و کاتێک دەگەڕایەوە دەیبینى کە دز هاتووەتە ماڵەوە و دزى لێکراوە. لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەک پیاوەکە هەموو شتەکانى ناوماڵى خۆى لە دەست دا ، هیچ شتێکى بۆ خواردن نەبوو، ماڵەکەشى خاڵى بوو، بەڵام کێشەکە ئەوە نەبوو، ئەم بارودۆخە خەتاى ئەو بوو ، نەخێر! کێشەکە شتێکى تر بوو، ئەویش ئەوە بوو کە ئەو بەم کارەى حاڵى هەمووانى گرتبوو، وهەمووانى بێتاقەت بوو! ئەو ڕێگەى دابوو کە هەموو شتەکانى بدزن و بێ ئەوەی کە خۆى دەست بۆ ماڵى کەس بەرێت ، هەموو شەوێک نەفەرێک بوو کە لەدواى دزینى شەوانە ئەگەڕایەوە و دەیبینى کە هیچ شتێکى نەدزراوە ، واتە ئەوەى کە پیاوە دروستکارەکە ئەبوو بیدزێت!
بەهەر حاڵ دواى تێپەڕ بوونى ماوەیەک، ئەوانەى کە شەوانە دزیان لێ نەدەکرا لەوانى تر حاڵ و گوزەرانیان بەرەو باشتر دەڕۆشت ، بە پێچەوانەوە ئەوانەى کە دزیان لە ماڵى پیاوە دروستکارەکە ئەکرد ( کە ئێستا هیچ شتێک نەبوو کە بەکەڵک بێت ) دزیان ئەکرد ، بەدەستى خاڵیەوە بۆ ماڵەوە ئەگەڕانەوە، زیاتر بارودۆخیان بەرەو خراپى ئەڕۆشت و بەمشێوەیە بەدەستى بەتاڵەوە شەوانە دەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە ، ئەو کۆمەڵەى کە بارودۆخیان بەرەو باشتر بوون دەڕۆشت وەک پیاوە دروستکارەکە لەدواى خواردنى نانى ئێوارە ، بڕۆنە سەر ڕووبارى شار و بە جوانى لە شەپۆلى ئاوەکە بڕوانن.
ئەم بارودۆخە ، دۆخى شارى لەوەى کە خراپتر بوو خراپتر کرد ، چون بەهەمان ئەو مانایە دەهات کە هەندێک زۆر دەوڵەمەند و هەندێکى تریش بەرەو هەژارى ئەڕۆشتن ، کەم کەم ئەوانەى کە بارى گوزەرانیان بەرەو باشتر ئەڕۆشت بەرەو گەشت و کەیف خۆشى ئەڕۆشتنە دەرەوە، زانین ئەگەر لەسەر ئەم کارە بەردەوام بن ، هەر بەزویى سامانەکەیان بەرە وکۆتایى دەڕوات و بەخۆیانیان ووت ، چۆنە کە بە هەندێک لەم هەژارانە پارە بدەین تا شەوانە لە برى ئێمەش دزى بکەن! بڕیاریان دا کە وابکەن ، حەق دەستى هەمووانیان دیارى کردووە کەسەکان دیارى کران، ئەوان هێشتا هەر دز بوون و دەیانویست لەم کارانەشدا فێڵ لە یەکترى بکەن ، هەرکەسەو لەوى تر شتێکى زیاترى ئەبرد و ئەوی تریش لەوى تر و ....بەڵام هەر بەو شێوەى کە بڕیارى ئەم جۆرە بڕیارانەیە ئەوانەى کە پارەیان هەبوو زیاتر دەوڵەمەند دەبوون و ئەوانى تریش بەرەو هەژارى زیاتر ئەڕۆشتن ، هەندێکیان ئەوەندە دەوڵەمەند بووبوون کە بۆ دەوڵەمەند بوون نە پێویستیان بە دزى ڕاستەو خۆى و نە بەوەى کە دزیان بۆ بکات هەبوو، بەڵام کێشەکە ئەوە بوو ئەگەر واز لە دزى بهێنن، هەژار ئەکەوتنەوە ، لەبەر ئەوەى هەژارەکان بە هەرشێوە دزیان لێ ئەکردن ، بیرۆکەیەک بە مێشکیاندا هات ، و ئەویش ئەوە بوو کە هەژارترینى شاریان دامەزراند تا ماڵیان لەبەرامبەر هەژارەکانى تر بپارێزێت ، دواتر ئیدارە و بنکەى پۆلیس و شتى وایان دروست کرد ، بەم شێوەیە چەند ساڵ لەدواى هاتنى پیاوە دروستکارەکەوە وتێپەڕینى ماوەیەک بەسەر هاتنى کەس باسى لەدزى و دزیکردن نەدەکرد ، قسەکان ئێستا تەنها لە هەبوون پارەو نەبوونى بوو ، بەڵام لەڕاستیدا هێشتا دز هەر مابوو، تەنها ئەو پیاوە هەژارە نەبێت کە نەمانزانى بۆچى یەکەم جار هاتووەتە شارەوە دواتر لە برسا مرد!!!؟؟

نوسینی:ئیتالیۆ کالڤینۆ
به‌روار: 25/11/2020
بینین: 1034