چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبێ سێییەم : زنجیرەی ٨٢
ماکوان کەریم

لەدوای ئیزعاج کردنی سەیوان و بۆ ئەوەی ئیتر ڕزگارم بێت بەدەستیەوە ، ئەوەندە بۆم درێژ کردەوە کە جارێکی تر فێری تانەو تەشەر نەبێت ، لەهەمانکاتیشدا وویستم ئەوەی پێبڵێم کە ناوبانگ دەرکردن تواناو هێزی مرۆڤەکە خۆیەتی ، لەدوای گەرانەوەم بۆ ناو سەیارەکەم ، سێ نەفر دانیشتبوون ، منیش زۆر خۆشحاڵیم دەربڕی و کردم بە گاڵتەو گەپ ، پارەکانتان بۆ کوێ دەچن ؟
شێخ برقان : بڕیارمان داوە لەگەڵتا بین ، هاوڕێیەتیت بکەین تا ناو کەشتیەکە و لەوێوە ئەگەر کات و دەرفەت هەبوو لەگەڵتا دەبین تا دەگەیتەوە نەرویج .
ماکوان : خۆشحاڵم حەزە گیان چۆنی و کاکە سەسیلی برام چۆنی باشی دەنگوباستان.. بیرم دەکردن ؟
سەسیل : نەمدەوێرا بیم وام دەزانی هەر توڕەی لێم ..
ماکوان : وەڵا توڕە نیم لەو رۆژەوەی کە ئەو سینەمایەت دروست کردبوو بۆ ئەوجەماعەتە، خوا خێرت بنوسێ حوسێن یش لارو خوار بوو راستت بوویەوە ، جا بۆ زانیاریت زۆر خۆشەویستی لەلام .
حەزقیل : ئەو سمینارەت زۆر سەرکەتوو بوو شتی جوانتان تێدا باس کرد ..
ماکوان : هەر تۆ بەدڵت بووبێت حەزە گیان واتا سەرکەتوو بووین ، بەڵام شێخ برقان باسی ماسۆنیەتی کرد لەوێ بەڕاست ئەوە چی بوو ؟
شێخ برقان : ئەو ڕێکخراوی ئاراستەی چاوە سەر بە ماسۆنیەکانە ، ووتم با ئاگادارت بکەمەوە نەکو – بەناوی ترەوە بتخاتەناوە ، دوای لەسەرت دەکەوێت، ماسۆنیەت هەر چەندە ئێستا ئەو تواناو هێزەی نەماوە گروپی تر خەریکی جێگا گرتنەوەیەتی لە جیهاندا ، بەڵام هەر بێ سومعەیە لە ناو موسڵماناندا ئەگەر بەهێزیش بێت ..
ماکوان : چۆن ماسۆنیەتی توانای نەماوە ، ئەی خۆ دەڵێن هەموو دنیا دەبات بەرێگاوە جەنگی جیهانی یەکەمو دووەم هەر ئەوە بووە ، دروستکردنی ئەمریکاو ئیسرائیل و جیهانگیری و هەرچی رووبدات دەڵێن ماسۆنییە ، ئیتر چۆن زۆر هێزو توانایان نەماوە ؟

شێخ برقان: زۆرێك لە خەڵکی لەخۆیانەوە قسە دەکەن ، یەکجار بەوشێوەیەش نیە ، هەندێك لە قسەکان راستە ، جولەکە دەستی تێیدا بووە ، بەڵام یەکجار وایش نیە کە ئەوخەڵکە بیری لێدەکاتەوە قسەی بۆ دادەتاشن .
ماکوان : وەڵڵا شێخی برام ئەمە یەکەم جارە خەڵك ببینم ئەوەندە بە هێمنیەوە باسی بکات و لە هەمانکاتیشدا تۆ خۆت ئاگادارت کردمەوە لەوەی کە بانگهێشت نەکرێمە ناوی ؟
شێخ برقان : راستە ، بەدڵنیایەوە نامەوێت بچیتە ناوێیان ، ئێستا لە هەوڵی خراپەکاریدان دەنا یەکەم جار کە دروست بوون ، کاری زۆر باشەیان کردو زۆر خزمەتیان بە خەڵکی ئەوروپا کرد .
ماکوان : خزمەتی چی ، ئەی ئەمانە وا باس ناکەن ، کە دەیانەوێت جیهان تێكبدەن و گوایە ئەخلاق نەهێڵن و هەمووجیهان خۆیان حوکمی بکەن ، گوایە شەیتانیش ئاراستەیان دەکات ، چەندەها کەس لە ناویاندا بووە ، دوای ئەوەی کە هاتونەتە دەرەوە کوشتویان ، وەکو (مایکڵ جاکسن) و کچی (چالرز شازادە دینا)و .. لە ماوەی رابووردا کورێکی تری گۆرانی بێژی ئەمریکی کە قسەی پێگووتن بە ناوی (توپاك) کوشتیان ..؟
شێخ برقان: بەشێکی قسەکانت راستە .. بەشێکیش وانیە ..

ماکوان : چۆن وانیە شێخ برام ، ئەی ناڵێن ئەمانە جەنگەورەکانی مەعبەدن و یان لەسەردەمی فیرعەونەو دروست بوون ، هەرەمەکانی میسر گوایە ئەمان دوستیان کردوە، هەر گۆرانی بیژێك و ئەستێرەیەکی سینەمای هۆلیۆد لەگەڵیاندا نەبێت دەیکوژن و باس لە سەرکردە جیهانیەکان دەکرێت لەگەڵیاندابووە ، نمونەی جۆرج واشنت و جێفرس ، ئەوەشی لەگەڵیاندا نەبوبێت وەکو جۆرج کەندی کوشتویانە.. زۆرێکی تر لە سەردکردە قیاداتی موسڵمانو عەرەبیان لەگەڵ بووە ؟

شێخ برقان : ئەگەر وازم لێبێنیت بۆت باس دەکەم ، پەلە لێنەکەیت بۆت رون بکەمەوە، ماسۆنیەت بەشی زۆرە ، وە ژیان و مێژووی نادیارە ، هەڵەبەت بۆ من نا لای من هەمووی روونە شاراوەی تێدا نیە ، بەڵام لای زۆربەی خەڵکی ، ئەوانەی باس دەکرێت زۆر فووی تێکراوە وەکو میزەڵدان ، هیچ راست نیە ..
راستیەکەی ئەمەیە:
لەسەدەکانی ناوەڕاستدا بزوتنەوەیەکی ئابووری گەوەرە لە کاری بیناسازی لە ئەوروپادا دەستی پێکرد ،ئەو کەسانەی کە کاری هونەری تەلار سازی و بینا سازیان دەکرد بە زمانی ئینگلیزی ، پێدەوترا (مەیسنس) واتا دەست رەنگینەکانی تەلار سازی ، زۆر پرژو بڵاو بوون لەناو ئەوروپای ئێستادا بەتایبەتی لە سەدەکانی ١٤ و ١٥ ی زایندا تەلاری زۆر جوان و کڵێسای زۆر بەرزو هونەری لە ئەوروپادا دورست کرا ، هەرچی پارەو سەروەت و سامانی خەڵکی بوو بەکار دەهاتەوە لە ڕێگای دەرەبەگ و قەشەو پیاوانی ئاینی بۆ تەلار سازی و بەتایبەت کڵێسای زۆر گەورە دروست کرا ، ئەم وەستاو بەننایانەی کە کاریان دەکرد پارەیان لەگەڵ کارەکەیاندا وەردەگرت و زۆر دەوڵەمەند بوو بوون ، لەبەر ئەوەی پێشتر هەموو خاوەن پیشەکان بە گۆڕینەوەی کەرەستە کاریان پێدەکرا وەكو دارتاش و ئاسنگەر خاوەن پیشەکانی تر ، لە جیاتی کارکردنیان خواردن و جلو بەرگ و زەوەیان دەدرایە ، هەریەك لەوانەش لە دێهاتو شارەو شارۆچکەکانی خۆیاندا بوون ، دەستی کارو هێزی کار لەو سەردەمەدا زۆر پێویست بوو بۆ شارە گەورەکان بەتایبەت بۆ قەشەو پاپا و بەگزەدەو سیستەمە پاشایەکەی ئەو سەردەمە .
ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە دەستی دروستکردنی تەلارو بینا گەورەکانیان هەیە لە ناوچەکاندا کۆ دەبوونەوە هەریەکە بە ستافی خۆیان ، خیمە یاخود کۆمەڵە شوێنێکی نیشتەجێان دروست دەکرد و تا جێگاکانیان بزانرێت و ئیشیان وەردەگرت ، ئەو جێگایە ناونرا بە (لۆج) دوای عەرەب ناوی دەنێت بە محفەلی ماسۆنیەکان ..

ماکوان : واتا ماسۆنیەت بەناوی ماسۆن نەهاتوە ، کە گوایە بە واتای زایۆنی ، یاخود سەهۆن دێت ؟

شێخ برقان : نا – ئەمە هەموو قسەی ناو خەڵکیەو داتاشاندنی ئەوانە لەووشەی (مەیسنس)وە هاتووە واتا دەست رەنگین و تەلار سازو بەنناکان ، جا هەریەك لە ستافی بەنناکان کە لەو جێگەدا یاخود لەو یەکەی نیشتەجێیانەدا کۆ ببوبونەوە ، هەریەکە ڕەمزێکی خۆی هەبوو ، یەکیك بۆ نمونە کونە پەپوی کردبووە لۆگۆی خۆی ، یەکێکی تر تیراز، ئەوی تر شاوڵ ، یەکێکی تر راستەو پرگاڵ، کەسێکی تر هەرەمەکان ..هتد ، ئەمانە بەردەوام بوون لە کار کردن تا ئەوکاتەی دیسانەوە جەنگی ناوخۆ و میرات بەشکردنی کڵێساو دەستەو تاقمەکان وایان کرد ، کە هەلی کار کردن کەم بوویەوە ، ئەو لۆجانە بوونە جێگای کۆ بوونەوەی بەنناکانو خەڵکە کان کە کرێکارو نەدار بوون ، خەڵکێکی نوخبەی سیاسیان تێدا دروست بوو ، بۆ ئەوەی دەوڵەتی نەتەوەی دروست بکەن واتا سیستەمی کۆماری بانگەشە بکەن و دژی دەسەڵاتی کڵێسا و بەگزادەکان بوەستنەوە ، هەر ئەوانیش بوو کە هۆکار بوون بۆ شۆرشی فەرەنسا کە لەناو خاڵیکدا بەناوبانگەو خەڵکێکی تر پێدەڵێت سەردەمی رێنسانس .
ماکوان : چۆن ئەو لۆج نەی باسی دەکەیت خێرا گۆڕان بۆ کارسیاسی و بزوتنەوەیەکی گۆڕانکاری ؟
شێخ برقان : خێرا نەبوو بە پلە پلەو گۆڕانکاری زەمەنەکە بوو ، سەرەتا ئە وجێگایە بووە قوتابخانە بۆ خوێندی وانەی بیناسازی و لێکۆڵینەوە لە هەندەسە و لەکاری بەنایی.. ئینجا لە دوای ئەوە ئاوا ووردە ووردە گۆڕا ، بۆ بنەما سیاسیەکان بە هۆکاری کەم بوونەوەی هەلی کار و زۆر بوونی خەڵکی لەو یەکانەو بە دڵنیایشەوە ئەودەمە یەهودیەکان زۆریان دەست رەنگینو پارەدار بوون ، ئەوان وویستان لەدەسەڵاتی کڵێساو کارە قیزەونەکانی پاشاو بەگزادەکان ڕزگاریان ببێت و سیستەمی کۆماری لە ناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە شۆرشی نەتەوەی دروست بکەن .

ماکوان : واتا ئەم مێژووەی تۆ باسی دەکەیت هیچ کەس لە مرۆڤەکان نەیانزانیوە ؟
شێخ برقان: بەڵێ زۆرێك لە مرۆڤە مێژوو نوسەکان باسیان کردوە ، بەڵام کەمتر خەڵکی مێژووە راستیەکان زانیوە ئەوەی زیاتر گەورەکردنو لێکۆڵینەوەی خورافیان بۆ دارشتوون؟
ماکوان : ئەی ئەم نهێنی و شاردنەوەی زانیاریانە چیە لە بارەیانەوە ؟
شێخ برقان : نهێنیەکە لەوە سەرچاوەی گرتوە ، وەکو نهێنی پیشەکە فێری هەموو کەس نەدەکرا و واتا نهێنی پیشەی بەننایەکە دەپارێزرا و ئەم یەکەی نیشتەجێیانە هەموو کەسێکیان فێر نەدەکرد ، چونکە ئەوە سەردەمە زانکۆ و قوتابخانەو پەیمانگا نەبووە بۆ فێربوونی ئەو پیشەیە ،یان حیرفەی بووە ، یاخود لەکەسوکارەکەیانەوە بۆیان ماوەتەوە، کاری زۆر نهێنیان دەکرد لەگەڵ یەکدا وەك خاوەن پیشەکان و بۆ ئەوەی موشتەرەیەکانیان لیان تێنەگەن و وەستایەتی و بەننایەتی خۆیانیان دەپاراست.
پاشان لەناو ئەم بەننایانەدا ، ڕەوشت و دەست پاکی و کۆمەڵیك سوێند خواردنی تایبەت هەبوو بەخۆیان بەتایبەت کە ئەم دەستور و پرۆتۆکۆلانە ، دەست پێدەکات ، کەلە ساڵی ١٣٧٠ز سەرچاوەی گرتوە .

ماکوان: کەواتە ئەوانەی کەباسی دەکرێت و کە گوایە لەزمەن و سەردەمێکی زۆر کۆنەوە سەرچاوەی گرتوە ، هیچی راست نیە؟
شێخ برقان : بەڵێ بەدڵنیایەوە هیچی راست نیە ..
ماکوان : ئەی لەکەیدا بەهێزبوون کاریگەری و کاریان چۆن فراون بووە؟
شێخ برقان : کاریان لەدوای شۆرشی فەرەنساوە بەرفراوان بوو ، تا سەردەمەکانی ئیستعماری و لەدوای ئەوەی کە کارەکانیان سەرکەوت، ئینجا هەمان بیروباوەڕیان بەربڵاو کردوە بۆ ناو جیهانی ئیسلامی بەناوی ئەوەی کە چاکسازی دەکەن و ئەوانەی کاری گەندەڵی و خراپەکار بڵاو دەکەنەوە لاببرێن و خەڵکی دەست پاك و خاوەن ئەزموون بخرێتە جێگاکانیان ، سەرەتای قسەو باسەکانیان باش بوو ، بەڵام لەدوایدا چۆن ڕیفۆرم کرا ، کە بەدەستی ماسۆنیەتی جیهانی بوو لەڕێگای مارتن لۆسەرەوە ، بە هەمان شێوە ویستیان ڕیفۆرم لە جیهانی ئیسلامیدا بکەن ، بە شێوەیە کە لە ئەروپادا کرا ، چەندی کاریان ئەنجامدا ، بەڵام بۆیان نەکرا ، هەرجارەو بەناوێکەوە دەهاتنە ناوە جارێك لە ڕێگای پیاو چاکانەوە ، جاڕێکی تر لەڕێگای ئیستعماری داگیرکەریەوە ، جارێکی تر بەناوی ئاینەوە ، تا کۆتا جاریان لە ڕێگای دروستکردنی سەرکردەی خۆیان ، بەڵام نەیانتوانی ئەوەی خۆیان ئەیانەوێت بیکەن و بیگەیینە ئەنجام ، بەڵکو ووردە ووردە جێگایان چۆڵ کرد بۆ سیاسیەکانی تر کە کاری تری تێدا بکەن بەناوی سەرمایداری و درستکردنی کۆمپانیای زەبالاح و .. تا ئەم دوایانە کە بانگەشەی ئەوە کرا گوایە رۆژهەڵاتێکی ناڤینی نوێ دروست دەکەن .. بەهاری عەرەبی و زۆرێك لە سەرکردەکانیان هێنایە خوارەوە ئاژاوە پشێویان خستە ناو کۆمەڵانی خەڵکی ئەو ناوچەیە .
ماکوان : کەواتە ، هەر خراپەکارن و هەر ئاژاوە دەنێنەوە ..
شێخ برقان : بەدڵنیایەوە خراپن کەس باسی باشەیانی نەکردوە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەوێت و دژی بیرو بۆچۆنی موسڵمانان و تەنانەت خودی ئاینی ئیسلامیشن ..
ماکوان: ئەی فەرمووت ئێستا لاواز بوون ، واتا چۆن لاواز بوون ؟
شێخ برقان : بەڵێ لە ئێستادا ئەو تواناو هێزو دەسەڵاتەیان نەماوە ، بەڵکو زیاتر رێکخراوەکانی سەر بە ماسۆنیەت ، زیاتر کار لەسەر گۆرانی بێژو دەوڵەمەندەکان و ئەستێرە سینەمایەکانی هۆلیۆد و جیهان دەکات و ، دەیەوێت لە هەر جێگایەکدا کەسێك ناوناوبانگ دەربکات ، نفوزی هەبێت ئەوان دەچن دەیلکێنن بەخۆیانەوە جا بە ئاشکرا بێت یاخود نهێنی و بۆ ئەوەی بتوانن سەرلەنوێ پێگەو خەڵکی تر بۆ خۆیان رابکێشنو رێکخستنیان بە هێز بکەنەوە لە جیهاندا ..
ماکوان : لەرێگای تەنها ئەو خەڵکانەوە دەچنە ناو خەڵکی، واتا سەرکردەکانیان بەلاوە گرنگ نیە؟
شێخ برقان : بەڵێ ئەوانیشیان بۆ گرنگە ، کەسێکی وەکو دۆناڵد ترامپ لەگەڵ خۆیاندایە ، زۆرێکی تر لە ساحیرو جادوبازەکان ، یاخود زۆرێکی تر لە بارنامە گرنگەکانی تەلەفزیۆنی و تۆڕەکۆمەڵایەتیاکان ..هتد ئەوان سەرپەرستی دەکەن
ماکوان : ساحیرەکانش لەگەڵ ئەواندان ؟
شێخ برقان : بەڵی بەدڵنیایەوە ، لە ئێستادا خۆت باش دەزانی شەیتان دەپرستن و راستەوخۆ قسە لەگەڵ خەڵکی ئێمەی جنۆکەی بێدیندا دەکەن و بە ئاشکرا چونەتە ناو لاشەیانو ، پەرستاگای شەیتان هەیە لە ئەمریکاو لە میسرو لە ئەوروپا.. لەزۆریك لە جێگاکانی تر جیهاندا ..زۆرێك لە سیاسی و لە خەڵکە بەناوبانگەکانی جیهان جنۆکە کافرەکان چوونەتە لاشەیان و لە ناو لاشەیاندا بەتەواوەتی خۆرخ کراون ئەوەی ئەوان بیانەوێت پێان دەکەن ، سیحری رەش و کاری قیزەونی بەدرەوشتی هەر لەوێوە سەرچاوە دەگرێت و هەرچی کەناڵە سێکسیەکانی جیهانە ئەوان سەرپەرشتی دەکەن ..
ماکوان : سیحری رەش و سپی چییە شێخ برقان سیحر هەر سیحر ، ئیتر ڕەشو سپیەکەی لەچیدایە ؟
شێخ برقان : ڕاستە سپی و ڕەش ئێمەی جنۆکە و ئێوەی مرۆڤ ناومان لێناوە ، دەنا سیحر هەر سیحرە ..
ماکوان : جا ماسۆنیەت کاری چیە بەم سیحرانە ..؟
شێخ برقان : ئەگەر راستی دەوێت زۆرترین ساحیر خراپەکان لەئێستا دا لە ناو ئەواندا کار دەکەن ، بە کۆمەڵ بەناوی رێکخراوەکان کە یارمەتی هەژارن ئەدەن لەرێگای خواردن و جلو بەرگیانەوە کافریان دەکەن سیحرو جنۆکە دەخنە لاسەی ئەو خەڵکە هەژارو بی دەرتانانەوە ..؟!
ماکوان : کەواتە هەر جەنگەکەیە ، نێوان موسڵمانان و خاچ دروشمەکانە ؟
شێخ برقان : کوا ئێستا خۆشیان بڕوایان بە خاچو مەسیحیەت نەماوە ، باشترە بەڵێت شەڕی بێدین و موسڵمانانە..!
ماکوان : زۆر ڕاستە ..، بەڵام تەماشای لۆگۆکانیشیان بکە زیاتر ، پەیوەستە بە بیناو دروستکردنی بیناوە؟
شێخ برقان: ئاخر زیاتر لەبەر ئەوەی سەرەتا کارەکەیان ئەوە بوو کە باسمان کرد ، بەڵام دوای خەڵکی تر هاتەناویان لە پیشەوەرەکانی تر، وەکو - دکتۆر و خەڵکی سیاسی و لە خەڵکی دەوڵەمەندو دارتاش و ئاسنگەر و لە هەموو چینو توێژەکان ، وەکو سەندیکایەکی لێهات . لە ئەوروپا هەموو لۆجەکان بوون بەیەك و ئەوکات حوکومەتەکانیش وەکو ڕێکخراوێك مامەڵەی لەگەڵ دەکردنەوە .
ماکوان : ئەو سیحری ڕەش و کاری چوونە ناو لاشەی ئەو خەڵکانەی ڕۆژئاوا چۆن چارەسەر دەکرێت ؟
شێخ برقان : ئەوان ناتوانن ڕزگاریان ببێت لە دەست ئەو شەیتانانە ، تاکە ڕزگار بوونێکیان موسڵمان بوونیانە ، خۆشت دەزانی وایان لێدەکەن کە رقێکی زۆریان لە ئیسلام و موسڵمانان ببێتەوە ، چونکە شەڕی گەورەی ئەوان لەگەڵ خوای پەروەردگارمانە ، دەیانەوێت ئەوەی خواپەرستە واز لە خواپەرستیەکەیان بهێنن و بڕۆن ئیتر لە ڕێگای ئەوانەوە خۆیان و شەیتانەکان حوکومی سەر زەوی بکەن ، کە کردویشیانە .

ماکوان : پێم وابێت هەر ئەمانیش بوو خیلافەتی ئیسلامیان رووخاند لە توورکیاو سوڵطان عەبدول حەمیدیان هێنایە خوارەوە لە دەسەڵاتەکەی ، ئەو لۆج و دەسەڵاتی ماسۆنیەکان بوو کە کردی لە تورکیادا لە ڕێگای شەبتای زائیفی یاخود صەباطای تەزفی ، کەمال ئەتاتورك ، کە خۆیان ناونابوو یەهودی دەونمە ، واتا یەهودە هەڵگەڕاوەکان .. ؟

شێخ برقان: بەدڵنیایەوە راستە ئەوان هۆکاری سەرەکی بوون..
سەسیل: سەباتی زائیفی کێییە ماکوان ؟
ماکوان : پێم وابێت تۆ ئەیانسی سەسیلی برام ، بەڵام ئەوندەی من شارەزایم لێی هەبێت ، له‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامیدا له‌ تورکیای ئێستادا، له‌ساڵی (١٦٠٣)ز که‌سێكی جوله‌که‌ به‌ناوی (سه‌به‌تای زائیفی) ده‌رکه‌وت که‌ته‌مه‌نی (٢٢)ساڵ بوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد له‌ پایته‌ختی موسڵمانان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ(ئه‌ستانه‌) که‌ گوایه‌ عیسای کوری مه‌ریمه،!‌ خه‌ڵکی ده‌بێت گوێی بۆ بگرن، ئه‌و ده‌مه‌ حوکومه‌تی عوسمانی ئازادی پێبه‌خشی به‌و هۆکاره‌ی که‌ له‌ سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌دوێت!، له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆشی ئازاده‌، له‌دوایدا ئه‌م که‌سه‌ زۆربه‌ی جێگاکان گه‌ڕاو سه‌فه‌ری کرد بۆ ئه‌ورپاو پاشان وڵاتانی موسڵمان وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و عێراق و تونس ..هتد، خۆی کردە پاشا و بانگەشی پاشابوونی دەکرد ..

حەزقیل : خەڵکی کوێ بوو ؟
ماکوان : لە بنەڕەتدا لە یەهودیە راکردوەکانی ئیسپانیا بوو ، هیچ ووڵاتێکی رۆژئاوای نەیگرتنە خۆیان .. کە چی لە ووڵاتی موسڵماناندا خۆی بە پاشا ناساندو ناوی خەلیفە ی لابردو ناوی خۆی خستە جێگای ئەوان داوای دروستکردنی دەوڵەتی یەهودی دەکرد لە ناو خاکی موسڵماناندا ، تا خلیفەی موسڵمان لە رێگای سەدری ئەعزەم و چەند زانایەکی بەنابانگو شێخ ولئیسلام (یەحیا ئەفەندی موقری زادە )و زانای بەناوبانگی ئەوسەردەمە (محمد ئەفەندی وانلی) ، لە ڕێگای دکتۆر (موستەفا حەیاتی) تەرجومە دەکراوە بۆ تورکی و لە زمانی ئیسپانییەوە .. تا قسەو باسی لێ دەر بهێننو بزان داوای چی دەکات لە کۆتایدا هیچ پێنەما خۆی بە ئاشکرا ووتی موسڵمان دەبم ، بەڵام درۆی کرد، خۆی ناونا محمد داواشی کرد کە ڕێگای لێنەگرن بڕوات بانگەوازی خەڵکی بکات بۆ ئیسلام، بەڵام بەدرۆوە بانگەوازی دەکرد بۆ ئیسلام ، بەڵکو کاری سەرەکی کۆکردنەوەی یەهودیەکان بوو دژی موسڵمانان ..
حەزقیل : داوای چی دەکرد ؟

ماکوان : له‌ بانگه‌شه‌یه‌کیدا له‌ خاکی فه‌ڵه‌ستین ئه‌م باسه‌ی کردوه‌ که‌ هه‌موو جیهانی دابه‌شکرد به‌سه‌ر (٣٨) جێگادا بۆ هه‌ر جێگایه‌ك پاشایه‌کی داناو خۆشی کرد به‌ پاشای به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌.!
له‌دوایدا که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ هانی خه‌ڵکی دا که‌ خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بکه‌ن به‌ چه‌ند به‌شێکه‌وه‌، ئه‌م کاره‌ چه‌ند جار دووباره‌ بوویه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر موسڵمانان دروست نه‌کرد زۆر گرنگی پێنه‌درا، به‌ڵام پاشان له‌ لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌کانی ئه‌ورپاوه‌ یارمه‌تیان ده‌دراو خه‌ڵکییان پێچه‌واشه‌ کرد، بۆیه‌ ناچار ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گرت و به‌سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه‌ که‌ (سه‌به‌تای ‌زائیفی) بوو، له‌دوای لێکۆڵینه‌وه‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانیان ده‌رچوو له‌لایه‌ن ده‌و‌ڵه‌تی موسڵمانانه‌وه‌ به‌ هۆکاری خیانه‌تی گه‌وره‌ دژ به‌ ده‌و‌ڵه‌تی ئیسلامی، پاشان له‌و کاته‌ی که‌ بریاره‌که‌ جێبه‌جێ ده‌کرا (سه‌به‌تای ‌زائیفی) خۆی و هاوڕێکان بڕیاریان دا‌ ببنه‌ موسڵمان و ئیسلام بوونی خۆیان له‌ سه‌ر په‌تی سێداره‌ به‌ کۆمه‌ڵ ڕاگه‌یاند!، له‌و کاته‌دا قاضی موسڵمانان بریاره‌که‌ی بۆ گۆڕین هه‌موویان ئازاد کران، ئه‌وه‌ مه‌نهجی دینی ئیسلامه‌ که‌ به‌و شێوه‌ ره‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی مونافقیش ده‌کات، مادا‌م به‌ ئاشکرا موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند ئیتر گوێ به‌ باكگراوندی نادرێت که‌چی بووه‌، پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ له‌ مێژوودا به‌(یه‌هودی ده‌ونه‌مه‌) ناسراون واتا ئه‌و یه‌هودیانه‌ی که‌ له‌ ئاینی جوله‌که‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌، ئه‌ما‌نه‌ به‌رده‌وام له‌ ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامیدا خه‌ریکی پلان و دروست کردنی رێکخراو مه‌حفه‌لی جوله‌که‌ بوون که‌ له‌داهاتوودا به‌ مه‌حفه‌لی سه‌هیۆنی ناسراون به‌ ده‌یان پیاوی عه‌لمانی وه‌ك جوده‌ت نامیق و مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورك، حیکمه‌ت بابان، عه‌بدولرحمان به‌درخان، عه‌بدولله‌ جوده‌ت، حسێن جاهید، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئه‌مانه‌ که‌سێکی ماسۆنی بوو به‌ ناوی(داود کوهین) که‌ توانیان ده‌ست به‌سه‌ر مه‌جلیسی مه‌بعوثان بگرن.. زۆرێکی تر له‌و ناوانه‌ که‌ لەبیرما نەماون بۆ باسکردنیان، ئه‌م عه‌لمانیانه‌ که‌ دروست بوون ‌ ویستیان ریفۆرم بکه‌ن ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌کانی ئه‌سته‌نبوڵیان کرده‌‌ قاوه‌خانه‌و جێگای سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان کرانه‌ ته‌ویله‌ی وڵاغ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م شاڵاوه‌ ریفۆرمه‌ی جوله‌که‌یه‌ سه‌هیۆنی ماسۆنیه‌تی ڕاگرت (کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتووی موحه‌مه‌دی) بوو که‌ دوای ناسرا به‌ حیزبیکی ئیسلامی به‌ناوی (حیزبی برایانی موحه‌مه‌دی) به‌ سه‌رکردایه‌تی (حافظ دروێش وحدتی) بوو که‌ زمانحاڵی ئه‌و حیزبه‌ رۆژنامه‌یه‌ك بوو به‌ناوی (بورکان)له‌ دوای ململانیه‌کی زۆر هه‌موو ئه‌م سه‌رکردانه‌ ده‌خرانه‌ زیندان یاخود شۆڕشه‌کانیان کپ ده‌کرایه‌وه‌، ئیتیحادیه‌کانی تورانی به‌ ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا کرد، چونکه‌ بانگه‌شه‌ی عيلمانیه‌تیان ده‌کرد به‌ ده‌یان که‌ڵه‌پیاوی وه‌ك شێخ سه‌عیدی حه‌فید و کوره ‌به‌رێزه‌که‌ی که‌ باوکی شێخ مه‌حمود بوو له‌ شاری موسڵ تیرۆر ده‌کران به‌ده‌ستی ئتیحاده‌یه‌کان.

شێخ برقان : راستە : ئەوە کەشتیکەیە بچۆرە ناوە ، داوای پاسۆرت دەکەن لە ناوە یەکتر دەبینینەوە ..

چاوەڕوان بن لەناو کەشتیەکەدا چی رووئەدات ..
به‌روار: 16/12/2019
بینین: 2261