چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێیەم :زنجیرەی ٧٩
ماکوان کەریم

کەمینێک بۆ ماکوان بەناوی جیهاد و کوشتار
چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد ئیقباڵ بگات و ئێوارەکەشی کاکە باز ڕەوانەی هەرێم بکەینەوە، کارەکان بە باشی دەڕۆشت کە ئیقباڵ هات باوەشم پێدا کرد و ووتم کوڕی اللە بەخشە و باوك موسڵمان خۆی ناوی ئیقباڵی لاهوری هەڵگرتوە کوڕەکەشی سلامو اللە یە.
کە تەماشای سەرسنگیم کرد زنجیرێکی سەلیبی لەسەر سنگ بوو!
ماکوان: تۆ مەسیحی یان موسڵمانیت؟
ئیقباڵ: من موسڵمانم، ماکوان بۆ ئەو پرسیارە دەکەیت؟
ماکوان: ئەی ئەو سەلیبە چیە لەملتا؟
ئیقباڵ: "بە پێکەنینەوە" ئەوە تەنها کەدێم بۆ ئەوروپا دەیکەمە ملم کاتی خۆی کە ئیقامەم وەرگرتووە ووتومە مەسیحیم لە فەڕەنسا، دەنا من هەر موسڵمانم.
ماکوان: جەنتاکەی بەدەستمەوە بوو دامەوە دەستی، هەموو گیانم سوور بوویەوە و ووتم ئەی ئەحمق خەڵك بۆ ماڵی دنیاو ئیقامە دینی خۆی دەگۆڕێت؟
ئیقباڵ: من تەنها بۆ ئیقامە کردومە مەبەستم ئیقامە بووە، من هەر موسڵمانم لەگەڵ ئێوە نوێژم دەکرد خۆ من کافر نیم بۆ وا توڕە بوویت؟
ماکوان: باوکت دەزانێت؟
ئیقباڵ: نا، جا بۆ ئەو بزانێت.
ماکوان: بەخوا ئەگەر لەبەر ئەوە نەبێت باوکت وەکو ئەمانەتێك تۆی ناردوە بۆ لای من سوێند بەخوا لێرە جێم دەهێشتی، ئەو سەلیبە لە ملتا لابەو فڕێیدە، یان بەدیاری بڕۆ بیدە بە کڵێسایەک ئێستا ئینجا دوای ئەوە قسە دەکەین.
هەتا هاتمەوە قسەم لەگەڵ نەکرد دوای بۆم باسکرد ئەگەر موسڵمان بەدرۆشەوە بڵێت وازم لە ئیسلام هێناوە کافر دەبێت، مەگەر زۆری لەسەر بێت و ڕۆحی بپاریزێت، خۆ تۆ ئیقامەت لەسەر مەسیحی بوونت وەرگرتبێت هەر جائیز نیە، لەبەر ئەوە تۆ کافری و بیدینی و مورتەدی.

فریاد: کاکە وازی لێبێنە کەیفی خۆیەتی، حەقت نەبێت بەسەریەوە با توشی گۆبەنگێکت نەکا.
ماکوان: کاکە فریاد بەبۆنەی ئەم هەتیوە توشی زۆر کێشە هاتم بمزانیایە ئاوا دنیا ویستو ژیان ویستە بۆم نەدەکرد وامزانی پیاوە، بەڵام خوێڕییە.
ئیقباڵ: باشە من چی بکەم ئێستا؟
ماکوان: بڕۆ خۆت بشۆ و شایەتومان بهێنەرەوە، بگەڕێوە بۆ فەڕەنساو لەوێ بڵێ من موسڵمان بووم لەڕێگای کوڕێکەوە کە کوردە ناوی ماکوانە ئەو موسڵمانی کردومەتەوە و بڕوام بە مەسیحیەت نەماوە دینەکەم دەگۆڕم!

ئیقباڵ: بۆ تۆ کێشە نیە وابڵێم؟
ماکوان: بۆ کێشەیە زیڕەکەی، خۆ موسڵمانم کردویت نەمکردویت بەدز یان بە مافیا!
ئیقباڵ: وەڵاهی نەمزانیبوو ئاوا قورسە حوکمەکەی دەنا هەرگیز وام نەدەکرد.
ماکوان: ئەوە لە نیشانەی جاهیلیەتتانە، ئەگەر لە ئیسلام و بیروباوەڕی شارەزابن ئا ئەو دینە بەلاتانەوە ئاسان نیە، نەخوێنەوارن بە ئاینی ئیسلام و بیروباوەڕەکەی.
ئەوان چوونەوە بۆ ماڵەوە منیش زۆر بێتاقەت بووم، ئەو پەندە کوردیە بەسەر خۆمدا دەهێنا کە دەڵێت: بۆ بۆرە پیاو خۆمان هیلاك کرد، ئەویش پێمان پێدەکەنی. من لەبەر خوا دینداری هاوکاریم دەکرد ئەویش مەسیحی دەرچوو.
لەم قسانەدا بووم لەگەڵ خۆمدا حەزقیل لە تەنیشتمەوە دەڕۆشت، بە ئاسای ووتم حەزە گیان ئەوە بۆ بێدەنگی؟
حەزقیل: ماکوان ئاگاداری خۆت بە، بانگت دەکەن بۆ کۆڕێك لە شارێك کە فیڵە دەیانەوێت بەناوی گفتوگۆوە کێشەی یاسایت بۆ دروست بکەن!
ماکوان: چۆن دەزانیت ، کام شار و کێن؟
حەزقیل: هاوڕێکانمان باسیان کرد ناوی شارەکە دیاری نەکراوە بۆیە نەمتوانی بۆت بهێنم و جەماعەتەکەش گروپێکن لەکوردستان خۆت باش دەیانناسیت، بۆیە هاتم ئاگات لە خۆت بێت پێش ئەوەیە بچیت پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە لەڕێگای کەسێکی خۆیانەوە کە لەگەڵ دەزگاکانی پۆلیسی ئەڵمانی کاردەکات، قسەکانیشت هەموو تۆمار دەکەن.
ماکوان: ئەی نەتانزانی باسەکەیان چیە؟
حەزقیل: جیهاد و قیتال
ماکوان: ئەوە چیە حەزە گیان بۆ وا بێتاقەتی؟
حەزقیل: خەفەت بۆ ئەوە دەخۆم وامزانی ئەوانەی ئێمە تەنها ڕقیان لێتە، کەچی لەخۆتانن زۆر پیسن بەدوای ملشکاندنتەوەن، دەستی سەسیل خۆش دەیوست هەموویان توشی حۆلیو گێژی بکات، بەڵام شێخ برقان نەیهێشت و ووتی بڕۆن بە ماکوان خۆی بڵێن بزانن چی دەڵێت؟

ماکوان: هیچ ناڵێم با تەلەفون بکەن ڕێك ڕازی دەبم دەچم باسی جیهاد و قیتال دەکەم!
حەزقیل: نا مەڕۆ، باتوشی کێشەت نەکەن بەقسەمان بکەو بگەڕێرەوە بۆ نەرویج و بڵێ کاتم نیە، لەبەر خاتری من؟
ماکوان: حەزە گیان خاتری تۆ لەسەر سەرو سەرچاوم، بەڵام وانەیەکیان فێر دەکەم کە هەتا ماون بیریان نەچێتەوە ئەگەر جائیز بوایە دەمناردن ئیشم بۆ بکەن، بەڵام حەرامە. دەستی تۆ و شێخ بەرقان خۆش، ئەگەر بۆتان کرا بەئارەزوی خۆتان و توانای خۆتان هاوکاریم بکەن لەزانیاری و بە کاکە سەسیل بڵێ خۆشەویستەو ڕێزمان هەیە بۆی چاومانە، حورمەت و ڕێزی تایبەتیشم بگەیەنە بەشێخ برقان.
حەزقیل: علینا وعلیکم السلام ، من دەڕۆم ئەو موستیلانە و دیاریەی من بۆ لەگەڵ خۆت هەڵناگریت؟
ماکوان: وەڵاهی حەزە گیان بیرم نیە، بەڵام پرسیارم هەیە حەنانە دیار نیە لەگەڵ راقی ؟
حەزقیل : حەنانە لەسەر شێوەی ئەو ئافرەتە خۆی نیشانی تۆ داوە ناتوانیت خۆی بگۆڕیت هەمیشە لەگەڵماندایە، بەڵام خۆی دەرناخات بۆ تۆ، چونکە شێخ برقان ووتی جائیز نیە!
ماکوان : زۆر سڵاوی تایبەتی من بگەیەنە بەو خوشکە جنۆکەیەم.
حەزقی : هەرکات زانیمان هەر شتێکی نەخوازرا و ڕووبدات بێخەمبە ئاگادارت دەکەینەوە.
ماکوان: ماڵتان ئاوابێت.
تەلەفونکەم زەنگی لێدا و منیش هەڵمگرت، جەنابت کاك ماکوانی؟
بەڵێ، من ماکوانم فەرموو؟
من ناوم ئاودێرە ڕۆژنامەنوسم، لە کەناڵێی ڕادیوێی ئەڵمانیم کۆڕبەندی کوردی لە شاری کۆلن ئامادەکاری بۆ جەنابت دەکات لەسەر ڕەوشی ئێستاو جیهاد و قیتال لە ئیسلامدا، ئایا دەتوانیت ڕۆژی چوارشەمە میوانداریت بکەین و هوتێل و پێداویستی خۆشت دابین دەکەین تا دوای کۆڕەکە لە ئەمڕۆوە، نازانین لە چ شارێکی لە ئەڵمانیا؟

ماکوان: باشە بەسەرچاو پێویست ناکات من لە نۆیسم نزیکم لە کۆلن ئەدرەسی هۆڵ یاخود ئەو جێگایەم بۆ بنێر ڕۆژی چوارشەمە ئامادە دەبم بە پشتیوانی خوا، بەڵام کاتژمێر چەندە و ئایا کۆڕەکە کراوەیە؟
ئاودێر: کاك ماکوان لە هوتیل (ماریتیم) دەکرێت، وەرە بۆ ئەو ناونیشانە.
ماکوان :سوپاسم کردو ، چوومەوە بۆ ماڵی سامان..
فریادو سامان هاتن بۆ لام و ووتیان: ڕەق مەبە لەگەڵ ئیقباڵ زۆر گریاوە هاتۆتەوە بۆ ماڵەوە زۆر بێزارە .
ماکوان: وازی لێبێنن با هەست بە هەڵەی خۆی بکات بزانێت چەندە گەورەیە، تەلەفونم کرد بۆ حوسێن و ووتم وەرە بۆ ئێرە ئیشم پێتە.
حوسێن: ئاڵتونەکان بهێنم.
ماکوان: نا پێویست ناکات خۆت وەرە.
وای زانی بۆ ئاڵتونەکان بانگی دەکەم ڕوومکردە سامان، بابڕۆین جوانترین بلەیزەر بکڕم لەگەڵ کابۆیەك و جوتێك پێڵاوی خورمایی.
چووم دەستم کردە ملی ئیقباڵ و ئاشتم کردەوە و پێم ووت: برا تەوبە بکە وانابێت، کاری وا دووبارە مەکەرەوە.
ئیقباڵ: سوێند بەخوا نەمزانیبوو، زۆر شەرم دەکەم تۆ بڵێیت خوا لێم خۆشبێت؟
ماکوان: بەدڵنیاییەوە ئەگەر ڕاستگۆ بیت خوا لێت خۆش دەبێت.
حوسێن هات و بۆم باس کرد کە دوو سبەی کۆڕم هەیە و پێویستم بەهاوکاری و پارێزگاری هەیە لە دەرەوە و ناوەوەی هوتێلەکە، نەک خوانەخواستە شتی نەخوازراو ڕووبدات.
حوسێن ئامادەیی خۆی نیشان دا، بە ئیقباڵم ووت کە پارە سەرفکراوە لە لایەن حوسێنەوە بۆ گێرانەوەی ئاڵتونەکان پێوستە هەمووی بدرێتەوە کە ئاڵتونەکان فرۆشراو بەشی ئەویش بدرێت و ئیتر ئەوە کاری خۆتانە من هیچم ناوێت، هەموو ڕازی بوون. چوینە بازاڕ جلو بەرگم کڕی، چوارشمە کاتژمێر ٣ نیوەڕۆ لەدەوری هوتێلەکە دەسوڕاینەوە، حوسێن کوڕێکی هاوڕێی ئەڵمانی ناردە ناو هوتێلەکەو خۆشی بەدوایدا چوو، هەواڵیان هێنا کە خەڵکیکی زۆر لە صالۆنی ئەو هوتیلە ئامادەیەو بەناوی کۆڕبەندی کوردی و ماکوان کەریم سازدراوە.
کەوایان ووت زانیم کارەکە ڕەسمیە، چونکە ترسی شتی ترم هەبوو کە هیچ نەبێت و حەزقیلیش ڕاستم لەگەڵ نەکات، بەڵام دیاربوو ئەوەی حەزەگیان ووتی ڕاستە. خۆمان ئام دەکرد سامان و فریاد لەگەڵمدا هاتنە ژوورەوە حوسێن و چوار کەسی تر لەدەرەوە بەناوی چاودێر هەڵدەسوڕان و باجی هوتێلەکەیان درایە.
بەخێرهاتنێکی گەرم کرام لەلایەن کاك ئاودێرەوە و منی بە ئامادەبوان ناساند منیش دەستم کرد بەقسەی سەرەتایی وابڕیار بوو لە کۆڕبەندەکەدا من سەرەتا هەندێك قسە بکەم لەسەر ڕەوشی ناوچەکەو پاشان لەسەرجهاد و ئەوانیش پرسیار بکەن.

ماکوان کەریم: لەدوای بەسمەلە سڵاوم لێکردن بە سڵاوی ئیسلام و بەم شێوەیە دەستم پێکرد.
کۆڕەکەم ناونابوو: شۆڕشگێڕی وسیاسەت لە ئیسلامدا بنەماکەی جیهادە.

هەموو کۆمەڵ و دەستەیەکی ئیسلامی پێویستیان بە تیۆرێك هەیە بۆ سیاسیەتی بزاڤی ئیسلامی واتا پێش ئەوەی باسی دید و تیۆری ئیسلامی بکەم پێویستە بزانین سیاسەتی ئیسلامی چیە؟
کەواتە سیاسیەت: بریتیە لە حیکمەت پاشان (کۆمەڵ)ی لێ دروست بکرێت تا (دەوڵەت) بە بانگەوازێکی گشتی و جیهانی(خیلافەت)بۆ لوتکەو ترۆپك و جێنیشینکردن (شارستانیەت) بەرەو ڕاستی و حەق.
ئەم چەمکانە هەموو پێویستیان بە شیکاری هەیە.
حیکمەت و کاری بە کۆمەڵ:
هەموو لەسەر ئەوە کۆکن کە حیکمەت واتا هەستی پێگەیشتو ڕاستی لە بیر کردنەوە کۆکردنەوەی کۆمەڵێك خەسڵەت بە بانگەوازچی کە تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە لە واقعدا ئەو ئیسلامە دەکاتە ئیدۆلۆژیاو تا بە بانگەوازو گەیاندنی ئیسلامەکە بیگەیەنێتە ئامانج.
ئەمەی باسم کرد تێگەیشتنە لە چەمکی حیکمەت لە لایەن تاكی موسڵمان.

ئەگەر بە تەواوی دیاری بکەین کە حیکمەتی کاری بە کۆمەڵ چیە دێینە سەر ئەو ڕایەی کە هەموو بڵێین واتا سیاسەت، کەواتە لە ئیسلامدا چەمكو حیکمەت و تێگەیشتن لێی واتا سیاسەت. ئەگەر بڵێین حیکەمەت سیاسەتی تاکی موسڵمانە، کەواتە سیاسەت ئەوەیە کە حیکمەتی کاری بەکۆمەڵەکەیە، لەسەر ئەم بنەمایە. دەتوانین بڵێین دیدو بۆچونی سیاسی ئیسلامی دیارە و ئەمە بنەماکەیەتی لە ژێر ڕۆشنایی چوار حیکەمەت کە بریتیە لە: ( ڕەوش- واقع و ڕاستی- حەق و مرۆڤ و ئامانج )
ئەم گرێدراوانە بەیەکەوە هەموو توخمی ئەو ئاستە کۆمەڵسازیە یە لە بانگەواز و دیاری کردنی چوارچێوەی گشتی تیۆری سیاسی بۆ بزاڤ و گۆڕانکاری.
هەریەکێك لەم چوار توخمە ئەگەر نەبوون لەکاری کۆمەڵسازی و بانگەوازەکەدا، ئەوە لە ئاستی دیاری کردنی بزاڤە گۆڕانکاریەکە کەم دەکاتەوە لە چوارچێوەی خۆیدا ناهیڵێت، هەموو ئەم تیۆرەی کە باسم کرد و پارێزراوە بە هێزی سەربازی و خەباتکاری کە جیهادە، واتە جیهاد یەکێکە لە فەرزەکانی ناو ئیسلام. زۆرێك لە زانایانی کۆن و نوێ لەوانە عزی کوڕی عبدول سەلام تا دەگاتە عەبدوڵڵا عەزام هەندێك لەوانە پێیان وایە جیهاد ڕوکنێکە لە ئیسلام ، واتا لەگەڵ شەیەتومان و نوێژو ڕۆژو زەکات و حەج کردویانتە شەش پایە ئەویش جیهادە!
جیهاد و شۆڕشگێڕی لە ئیسلامدا لەسەرەتادا دژی کافرو موشریکەکان کراوە، جیهاد لە سەرەتاوە هەر لە مەککەوە فەرزکراوە پاشان خەڵکانێك لێیان تێکچووە لە گەڵ قیتال دا کە لەساڵی ٢کۆچی لە مانگی شەعبان دا فەرزکرا، بۆیە جیهاد پێنج جۆرە:
یەکەم: جیهادی نەفس
دووەم: جیهادی قیتال و سەربازی
سێیەم: جیهادی بەخشینی موڵک و سامان
چوارەم: جیهادی وتنی حەق بە زمان بەرانبەر بە دەسەڵاتی خراپەکاران و زاڵمان
پێنجەم: جیهادی شەیتان.

لەشیکاری ئەم باسانەدا بووم شێخ برقان هاتە تەنیشتم ووتی ماکوان کەس نامبینێت چیت ویست هۆڵەکەم پڕکردوە لە برا جنۆکەکانت هەمووی فەقیو زاناو دانشمەندن بێخمەبەو قسەی خۆت بکە.
لەم وەستانەدا بووم کە گوێم بۆ شێخ برقان گرتبوو، پرسیارێك بە ئەڵمانی هات، چونکە قسەکانی من هەمووی دەکراوە بە ئەڵمانی چەند بەناو مامۆستای زانکۆ دانیشتبوون بەڵام من بڕوام نەکرد زانیم هەموویان جاسوسو موخابەراتن.
پرسیارەکە نوسرابوو: لێت دەپرسم تۆ ڕات چیە بەرانبەر بە جیهادو قیتال لە ئێستادا؟ کێن موجاهدەکان و ڕای تۆ چۆنە لەسەر یان و چۆن دەتوانیت بۆمان باس بکەیت، ئەکرێت ڕوونتر قسە بکەیت؟

ماکوان: هەموو ئەم جیهادانەی باسمان کرد پەیوەستن بەتاکی مرۆڤەکانەوە، تەنها ئەدەبیاتی سەربازی و جیهادی قیتال نەبێت، کە پەیوەستە بە دەوڵەت و دەسەڵاتی ئیسلامی یاخود گروپ و حیزبە ئیسلامیەکان.
ئەم خەبات و شۆڕشگێڕیە لە جیهاد بووە بەسێ بەشەوە لای هەندێك لەو ڕێکخراو و گروپ و حیزبانە.
یەکەمیان: پەکخستنی جیهاد زۆر شلگیرن وەك هەندێك لە حیزبەکان نزیكن لە گروپی قادیانیەکانەوە کە بڕوایان بە جیهاد نەماوە وەك کاری مەیدانی، تەنها لەتیۆردا باسی فەزڵ و کاری شۆڕشگێڕی جیهادی دەکەن، بەڵام لە واقیعدا بوونی نیە. پەکیانخستوە(تعطیلیان)کردوە، تا ئەم کاتەی من تێیدا دەژیم بەم شێوەیە هەنگاویان ناوە ئیتر لە داهاتودا ئەگەری ئەوەی هەیە کە گۆڕانکاری لەخۆیاندا بکەن.

دووەمیان: زیادەڕەوی هەموو ئیسلام لە جیهادی قیتال دا دەبیننەوە، سەنگەرو جەبهەیان لەگەڵ هەموو دنیادا کردۆتەوە ئەوەی لەگەڵ خۆیان نەبێت بە کافرو مورتەدی دەزانن، کوشتن و لەملدانی حەڵاڵ دەکەن. نمونەی ئەم جۆرانە زۆرن لە ئێستادا، یاخود گروپی بۆکۆ حەرام و داعش، هەندێکی تر لەو کۆمەڵانە کە ئێستا تاڕادەیەك نەماون وەك هیجرەو تەکفیر..هتد

سێیەمیان: نێوەندگیرن واقیعەکە دەناسن بە گوێرەی ڕەوش و واقیعەکە بیر دەکەنەوە دەستدرێژی ناکەن و سەنتەری هێزی خۆشیان دەپارێزن، لەوانە حەماس و حیزبی تەحریر و ..هتد

پرسیارکەرێکی کورد ناوی خۆی برد، من ناوم فازل ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراوی مادلیام!، بە هەردوو زمان پرسیارەکە دەکەم ، بۆ ئەوەی ئەو مامۆستایانەش کە هاتوون لە زانکۆی هانۆڤەرەوە تێبگەن. جیهادی تەڵەب و دفەع چییە؟ کاك ماکوان بێزەحمەت بۆمان باسکە هەر ئەم دووجۆرە قیتالە هەیە؟

ماکوان: بەڵێ ڕاستە جیهادی قیتال و سەربازی دوو جۆره له‌ ناو ئیسلامدا جۆری یه‌که‌م پێی ده‌وترێت جیهادی ده‌فع واتا پاڵپێوەنان و خۆپاڕاستن وه‌ جۆری دووه‌م پێی ده‌وترێت جیهادی طه‌ڵه‌ب (داواکردن).
جیهادی ده‌فع برتییه له‌و خه‌بات و کۆششه‌ی که‌ خه‌ڵکی ده‌یکات له‌سه‌ر خاك و نیشتیمان و سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و ماڵ و خێزانه‌که‌ی وه‌ پاڕاستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی و خانەوا‌ده‌که‌ی ئه‌مه‌ لای هه‌مووان ناسراوه‌ ئه‌م جیهادو کۆششه پێی ده‌و‌ترێت دیفاع له‌ خۆکردن پاڕاستنی کیانی خۆته‌ .
جیهادی طه‌ڵه‌ب برتییه‌ له‌و کۆشش و خه‌باته‌ی که‌ تائێستا موسوڵمان به‌که‌می لێی تێگه‌یشتوون بۆیان قوت ناچێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان دواکه‌وت و هیچ نه‌زانین شاره‌زانین له‌ دینه‌که‌مان بۆیه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌ن‌ خه‌ڵکانێکمان هه‌بێت له‌ جیهاد وکۆششی طه‌ڵه‌ب تێبگه‌ن که‌ بانگه‌وازێکه‌ بۆ ئه‌م دینه‌وه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ که‌ دینی کۆتاییه‌ له‌دوای ئه‌م ئاینه‌ هیچ ئاینێکی تر نایه‌ت که‌ ووشه‌کانی ووشه‌ی خوای باڵا ده‌سته‌ وه‌ له‌سه‌ر شانی یه‌ك به‌ یه‌كمان پێویسته‌ که‌ ئه‌م دینه‌ بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ و بانگه‌وازی بۆ بکه‌ین، تا ئێستا چواریه‌کی جیهان ئه‌م ئاینه‌ی پێگه‌یشتوه! وه‌ مه‌به‌ستیش له‌وه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ری (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ناردوه‌ خۆ ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نیه‌ به‌ڵکو بۆ هه‌موو جیهانه‌، که‌واته‌ یه‌که‌م کاری کۆشش و خه‌باتی جیهادی طه‌ڵه‌ب برتییه‌ له‌ بانگه‌واز کردن بۆ ئاینی ئیسلام ، نەکو وەك ئەوەی خەڵکی تێگەیشتووە شەڕکردنە لەپێناوی ئیسلامدا. دوو تێگەیشتنی جیاوازە، بیروباوەڕ بەزۆر بڵاو ناکرێتەوە، بەڵام بانگەواز لەسەر هەموو لایەکە مەرج نیە طەڵەبەکەی بە چەك و قیتال بێت.
ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین که‌ ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌ بگه‌ڕێین به‌م جیهانه‌دا بۆ بانگه‌واز کردنی ئه‌م ئاینه‌ ئه‌گه‌ر موسوڵمان ڕوونی نه‌کاته‌وه‌ خۆ ئه‌م ئه‌وروپیانه‌ ده‌ڵێن عیسا کوڕی خوایه‌! یان خه‌ڵکانێکی تر گا ئه‌په‌رستێت یان خه‌ڵکانێك هه‌ر نازانن په‌رستن چیه، هه‌یه‌ دار ده‌په‌رستێت یان ڕۆژ ده‌په‌رستێت ...هتد

فازیل ئەحمەد: واتا مەسیحی و دینەکانی تر ڕاست نین؟

ماکوان: قسەکانم تەواو نەکردوە با تەواوی بکەم وەڵامی ئەوەشت ئەدەمەوە تکایە با بیرۆکەکەم بگات.
موتەرجم: تکایە کاك ماکوان هێواش قسە بکە بۆ ئەوەی بتوانین بەباشی تەرجومەکی بکەین!
ماکوان: "بەسەرچاو" که‌واته‌ کێن ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌و نەوە نوێیە تێبگه‌ێنن که‌ خوا له‌ که‌س نه‌بوه‌ وه‌ له‌که‌سیش نابێت. کێن ئه‌وانه‌ی که‌ به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن خواکه‌تان مانگاو گاو مشك نیه‌، که‌واته‌ له‌سه‌رمانه‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ بانگه‌وازی دینی خوا، به‌ندایه‌تیه‌کی ڕاست و دروست له‌ ناو خه‌ڵکیدا بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ به‌ ئومه‌تێکی شاهید ناوزه‌د کردوه‌ ده‌بێت بپرسین بۆ؟
که‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا } (البقرة-١٤٣)واته‌: هه‌روه‌کو چۆن ڕێنمایمان کردن بۆ قیبله‌ی ئیبراهیم (علیه‌ السلام)، ‌ ئابه‌م شێوه‌یه‌ کردوومانن به‌ ئومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر وه‌ چاکترینی ئومه‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ببن به‌ شاهێد له‌سه‌ر خه‌ڵک که‌وا پێغه‌مبه‌ره‌کان په‌یامی خواییان به‌ خه‌ڵکی گه‌یاندوه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ریش ببێت به‌ شاهێد له‌سه‌رتان که‌ په‌یامی خوایی به‌ ئێوه‌ گه‌یاندوه‌.
لێرەوە که‌ ئه‌رکه‌که‌ی خۆتت زانی که‌ تۆ شاهێدی، سبه‌ی ڕۆژ له‌ قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ لێت ده‌پرسێته‌وه‌، ده‌ڵێی خوایه‌ گیان ڕۆیشتم دینه‌که‌ی تۆم بڵاو کردەوه‌ گوێیان بۆ نه‌گرتم یاخود بۆیان گرتم کاری تۆ لێره‌ ته‌واو بوو، به‌ڵام تا ڕۆژی مردن تۆ ده‌بێت هه‌ر بانگه‌واز بکه‌یت، ئەمە جیهادی طەڵەبە گوتاری جیهاد و شۆڕشگێڕی ئیسلامیم لەسەر دامەزراندوە، نەك تەنها قیتال مەبەستم بێت.
لێره‌دا ده‌بێت شتێکمان له‌ بیر نه‌چێت ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ سروشتی مرۆڤ وا هه‌ڵکه‌وتوه‌ یان بڕوات پێده‌کات یان به‌ درۆت ده‌خاته‌وه، وه‌یان خه‌ڵکانێك ئه‌وانیش بیروباوه‌ڕێکی ترده‌په‌رستن خه‌ڵکانێکی تر سود وه‌رده‌گرن به‌م په‌رستنه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ست ده‌که‌و‌ێت ڕێگریت لێده‌که‌ن، یان ده‌سه‌ڵات دارێکی زاڵمه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ چوارده‌ور بمێنێته‌وه‌ سودی له‌ بێباوه‌ڕی ئه‌وان وه‌رگرتوه‌ بۆ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ شكو گومان دژایه‌تیت ده‌کات بۆسەو کەمینت بۆ داده‌نێت وه‌ به‌ سوپاو شمشێره‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌مت خۆ ناکرێت تۆ بڵێیت ملم ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌ر بڕین، بێ گومان ده‌بێت تۆش سوپات هه‌بێت شمشێرت هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌که ئەگەر دەوڵەت و دەسەڵاتت هەبوو!‌
ئه‌م چه‌مکی بانگه‌وازه‌ پێویستی به‌ شمشێر نیه‌ له‌ ئیسلامدا به‌ڵام کاتێك به‌رانبه‌ره‌که‌ت ڕێگات پێ ده‌گرێت وشمشێرت لێده‌ردێنێت ئه‌وکات تۆ پێویستت به‌ سوپاو شمشێر ده‌بێت که‌واته‌ فکر به‌ فکر، گفتوگۆ به‌ گفتوگۆ هه‌ر کات به‌رانبه‌ره‌که‌ت شمشێری ده‌رهێنا ده‌بێت تۆش ئاماده ‌بیت.
موسوڵمانان که‌ده‌چنه‌ جێگایه‌ك خه‌ڵکی ناکوژن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ موسوڵمان نین، بانگه‌وازه‌که‌ ده‌که‌ن کێ وه‌ریگرت سه‌رفرازه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ری نه‌گرت و گوێی بۆ نه‌گرت خۆی زه‌ره‌رمه‌نده‌ و‌ به‌جێی دێڵیت بۆ خوای گه‌و‌ره، ئه‌وە خوا خۆی حوکمی ده‌دا له‌ قیامه‌ت، که‌واته‌ تۆ بۆت نیه‌ هیچی لێبکه‌یت ته‌نها بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکه‌که‌ ده‌که‌یت، وه‌ك ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی به‌ سوپاکه‌ی که‌ چونه‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌ی ئاگاتان له‌ جوتیاران و‌ خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووت بێت، چونکه‌ به‌ سروشتی حاڵ خه‌ڵکی به‌ دوای ژیان دا ده‌گه‌ڕێت و حه‌زی به‌ ئاژاوه‌ نیه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ کیس نه‌چێت، لەڕاستیدا‌ ئه‌وه‌ی خێر بێت خه‌ڵکی خێرا دوای ده‌که‌وێت!
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {عمر بن الخطاب رضي الله عنه يخاطب الجيوش الفاتحة فيقول: اتقوا الله في الفلاحين، اتقوا الله في عموم الناس. وهم المغلوبون على أمرهم، الذين لا يهمهم مصلحة الحاكم هذا أو ذاك، إنما يريدون أن يتعلموا أين الخير فيتبعوه، اتقوا الله في هؤلاء، يقول: ولا تقتلوا إلا من قاتلكم}.
موسوڵمان هه‌رگیز ژن و منداڵ و پیرو په‌ککه‌وته‌ ناکوژێت، به‌ڵکو شه‌ڕی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌کات له‌ گه‌ڵ هێزو تواناداراندا دەکات، چونکه‌ موسوڵمان تەنها له‌گه‌ڵ سوپادا ده‌جه‌نگێت، ‌ ئه‌وه‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی موسوڵمانانه‌ که‌ له‌ هیچ مێژووێکی باوه‌ڕ پێکراودا نه‌بوه‌ که‌ موسوڵمانان خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت بکوژن بۆیه‌ چونه‌ته‌ هه‌ر جێگایه‌ك خۆشه‌ویستیان له‌ دڵی خه‌ڵکیدا چه‌سپیوه‌ وه ‌خه‌ڵکی زوو باوه‌شی بۆ کردونه‌ته‌وه‌‌ که‌ له‌ واقیعدا ڕەوشەکە لەبەر چاوە نمونەی وەك میسر. سەربازی ئیسلام بەرەو میسر ڕێکەوتن مەسیحیەکانی میسر ڕاستەوخۆ چوونە ناو سوپای عەمری کوڕی عاص دژی سوپای ڕۆم جەنگیان کرد ئەم مێژووە موسڵمان نەینوسیوە قەشە یوحەنا نوسیویەتی بەناوی مێژووی میسر کەدەڵێن میسر واتا لیبیا و سودانی ئێستا، چونکە خەڵکی میسر بێزاربوون لە دەسەڵاتی ڕۆمی ئەرتۆدۆکسی، وڵاتی میسر تا سەدەی ٨ هیجری زۆرینە هەر مەسیحی بوون ناسرابوون بە ئەرسیوونەکان بە حوکمی ئیسلام ڕازی بوون، لەگەڵ موسڵمان دژی خاچ پەرستان جەنگیان کردوە! تەماشای ئەڵمانیا بکەن مزگەوتەکان هیندەی کڵێسکانن، لەبەر ئەوەی بە ئاشتی موسڵمان هاتوون ڕێگەیان لێنەگیراوە، خەڵکی لەگەڵ کلتورەکەدا ئاوێتە بووە چەندین کڵێسا کڕدراوەتەوە و کراوە بە مزگەوت.
که‌واته‌ مه‌سڵمانان تەنها ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ گومڕاو ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌ن به‌رژه‌وندی خۆیان و ورگه‌ زله‌کانیان بۆیه‌ پێویسته‌ سوپا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی بانگه‌وازچیا بن که‌واته‌ با‌نگه‌واز ناکرێت مه‌گه‌ر سوپای ئیسلام پاڵپشتی نه‌کات، ئەمە جیهادی طەڵەبە کە دەوڵەت ئەنجامی ئەدات نەك تاك.
پرسیارکەری کورد، من ناوم ڕێبوار نوریە دەرچووی زانستە سیاسیەکانم لە ئەڵمانیا، پرسیارم ئەوەیە، ئایا موڕتەد لە ئیسلامدا دەکوژرێت؟
ماکوان: بەڵێ، بەدڵنیایەوە دەکوژرێت. ئەم ڕێسا و یاسایە (حوکم)ە گشتیە، چونکە بە فەرمودەیەکی ڕاستی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم حوکمەکە دامەزراوە. دەقی فەرمودەکە " من بدل دينه فاقتلوه"
هەرکەس ئاینەکەی گۆڕی دەبێت بکوژرێت.
شیکاری لەسەر ئەم فەرمودەیە.
ئەگەر بەچاوێکی گشتی تەماشای ئەم فەرمودەیە بکەین، کەواتە ئەوەی لە ئاینی مەسیحیش بێتە ناو ئاینی ئیسلام دەبێت بکوژرێت، چونکە ئاینەکەی گۆڕیوە یاخود کابرای جولەکەش موسڵمان ببێت، هەر دەبێت بیکوژین چونکە دینی جولەکەی گۆڕیوە بە ئیسلام.
ئایا تەفسیری ئەم فەرمودەیە چۆن دەکرێت؟

لە فەرمودەیەکی تردا کە کەویش ڕاستە (صحیح)ەو کۆڕای لەسەر دروست بووە واتا(متفق علیە)ە تەفسیری فەرمودەکەی پێشترمان بۆ دەکات دەفەرموێت خوێنی موسڵمان حەرامە کە شەهادەتی هێنا بە خوای موتەعال و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، مەگەر بەم سێ کردەوەیە خوێنی حەڵاڵ دەبێت:
- یەکەم: کەسێك کە هاوسەرگیری کردبێت و زیناو خیانەت بکات.
- دووەم: کەسێك بەناحەق کەسێکی تر بکوژێت.
-سێیەم: هەر کەس واز لە ئاینەکەی بێنێت و لە کۆمەڵی موسڵمانان داببڕێت.

ئەمەش دەقی فەرمودەکەیە: " قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ الثَّيِّبُ الزَّانِي وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ وَالتَّارِكُ لِدِينِهِ الْمُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ " (متفق عليه)

لێرەدا مەبەست لەو کەسەیە کە موسڵمان بووە، پاشان وازی لە ئاینەکەی هێناوە، یان لەبەشێکی یاخود لە هەمووی، ئەگەر لە نوێژ کردنیش بێت، بانگەشە بۆ کوفرەکەی خۆی دەکات و ئەو بڕیار ئەدات بۆ موسڵمان. بانگەشە بۆ داهێنانی خۆی بکات واتا کەسە هەڵگەڕاوەکە پێناسەی ئاینی ئیسلام بکات بەردەوام تانەو تەشەرو قسەی بێسەروبەر بکات، ئەمە گومانی تێدا نیە کە دەکوژرێت. واتا ئەو کەسە دەبێتە دوو کاراکتەر: یەکەم خوا، په‌نا بەخوا - ئەو بڕیاری ئاین ئەدات و کاراکتەری دووەمی جێگرەوەی پێغەمبەرە ئەو بڕیارو یاسا و ئەحکام دەردەکات بەبێ هیچ بنەمایەك، لە کۆمەڵی موسڵمانان جیاواز دەبێت نێوانیان تێك ئەدات و خەڵکی لاڕێ و سەر لێشواو دەکات. ئەم کەسە نەك دەکوژرێت، بەڵکو دەبێت بکوژرێت. نەك لە ئیسلامدا تەنانەت لەهیچ بەرنامەو دیدو بۆچونێکی تردا ڕێگا نادرێت بەکەسێك لە خۆیەوە پێناسە بۆ بنەمایەك بکات کە هیچ وجودێکی نییە، واتا ناکرێت ئەندازیارێ پیشەی پزیشك بەکار بهێنێت و بڵێت من هەندەسەم خوێندوە لە کاری پزیشکیش دەزانم و نەشتەرگەری دەکەم. ئەودەمە سەندیکای ئەندازیاران و پزیشکان هەردوولا سزای ئەو کەسە ئەدەن، بەهیچ شێوەیەك ئەمە جێگای قوبوڵکردن نیە چجای ئەو کەسەی کە باس لە ئاینێك بکات کە لە لایەن خاوە هاتووە لەکاتێكدا ئەو وازی هێناوە لە ئاینەکەو پێناسەی بۆ دائەتاشێت داهێنانی تێدا بکات.

یاخود کەسێکە لەناو دەزگایەکی گەورەی دەوڵەتی ئیسلامدا کار دەکات و هەڵدەگەڕێتەوە، ئەمە لە عورف و یاسای ئەمڕۆدا لەهەموو سەرزەویدا بە خیانەتی گەورەو جاسوسی هەژمار دەکرێت، جاهەندیك وڵات وەك ئەمریکا بە کورسی کارەبا دەیکوژێت، لە ڕوسیا دەخنکێنرێت، لە چین و کۆریا ئەتەقێنرێتەوە، لە ئێران لەسێدارە ئەدرێت و لە وڵاتانی ئەوروپا زیندانی هەتا هەتای دەکرێت، لە هەندێك وڵات ٢٥ ساڵ زیندان دەکرێت بەگوێرەی ئەو یاسایەی لەو وڵاتەدا دەردەچێت، لە ئیسلامیشدا سزاکەی کوشتنە.
ئەمەش هیچ کەس ناتوانێت ڕەخنەی لێبگرێت چونکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە گیانی خەڵکی تر لەدەست بچێت یاخود سەروەری وڵات و زیان بە دەوڵەت بگات ونهێنی ئاشکرا دەکات جا لە ڕووی سیاسی بێت یان ئابوری، یاخود سەربازی...هتد.

لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە دەڵێت: باشە من واز لە ئیسلام دێنم بێ ئەوەی بانگەشە دژی بکەم تەنها خۆم بڕوام پێی نیە، ئایا ئەم کەسە دەکوژرێت؟
بێگومان نەخێر ناکوژێت، بە بەڵگەی ئەوەی کەسێك لە ئەعرابیەکان هاتە شاری مەدینە بە پێغەمبەری فەرموو: صلی اللە علیە وسلم من موسڵمان دەبم و بەیعەتت ئەدەمێ لەسەر ئیسلامەتی، بیعەتی دایە.
پاشان ڕۆیشت و ئازارێك هات بەسکیدا و ماوەیەك بەو ئازارەوە ماییەوە، کەسە ئەعرابیەکە گەڕایەوە و ووتی من بووم بە ئیسلام بۆیە وام لێهاتوە؟ چووەوە بۆ لای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ووتی من واز لە بیعەتەکەم دێنم و لە ئیسلام پاشگەز دەبمەوە، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم چەند جارێك ناڕەزای دەربڕی و بەڵام لە کۆتایدا کەسەکەی ئازادکرد لە هەڵبژاردنی بیروباوەڕیدا، چونکە زۆرکردن نیە لە هەڵبژاردنی بیروباوەڕ.

کۆتا پرسیار لەبەر ئەوەی کات نەما
کەسێك بەناوی سالار وەهاب، بەئاشکرا ووتی: من کۆمەنیستم و مولحیدم بڕوام بە ئاین نیە.
کاك ماکوان هەست ناکەیت ئیسلام بە شمشیر بڵاوبۆتەوە؟ بە شمشێرو داگیرکاری دینەکەی بڵاو کردۆتەوە؟
ماکوان: باشە چەند ملیۆن موسڵمان هەیە؟
سالار: زۆرە لە ملیارد تێپەڕییوە
ماکوان: ڕاست دەکەیت، ئێستا ملیارێك و حەوسەدو پەنجا ملیۆنە.
چەند دەڵەوتێكت پێدەڵێم کە زۆرینەی موسڵمانان پێك دێنن، ئیسلام یەك تاکە سەربازو جوندی نەناردۆتە ناوی وەك چین، ئەندەنوسیا، مالیزیا، یەمەن عومان، فلیپین، تەتارستان، بۆتان و مەنگۆلیا، بیزەحمەت وەڵامت چییە بۆ ئەمەیان ؟
سالار پاش کەمێك ووتی: بڵێم چی
ماکوان: هیچ مەڵێ، ئەی پێت چۆنە سەربازی ئیسلام بەرەو میسر ڕێکەوتن مەسیحیەکانی میسر ڕاستەو خۆ چوونە ناو سوپای عەمری کوڕی عاص دژی سوپای ڕۆم جەنگیان کرد ئەم مێژووە موسڵمان نەینوسیوە قەشە یوحەنا نوسیویەتی بەناوی مێژووی میسر کەدەڵێن میسر واتا لیبیاو سودانی ئێستا..، چونکە خەڵکی میسر بێزار بوون لە دەسەڵاتی ڕۆم ئەرتۆدۆکسی، وڵاتی میسر تا سەدەی ٨ هیجری زۆرینە هەر مەسیحی بوون بە حوکمی ئیسلام ڕازی بوون، لەگەڵ موسڵمان دژی خاچ پەرستان جەنگیان کردوە، ئەی بۆ ئەمەیان دەڵێت چی؟ کەپێشتریش باسم کرد.
سالار: کاک ماکوان من شارەزای مێژوو نیم کێ دەڵێت وایە؟
ماکوان: جا کاکی خۆم خۆ من قسە لە گیرفانم دەرناهێنم دەتوانیت دوای قسەکانمان دانیشە و لە گوگڵ بنوسە یان لە ویکیپیدیا بنوسە زانیاری تەواو دەخاتە بەردەستت.
سالار: ئەی کوردستان بە شمشێر داگیر نەکراو؟
ماکوان: نەخێر.
سالار: ئەی هەموو مێژوەکان و خەڵك وا دەڵێن.
ماکوان: کوڕی باش تۆ ئێستا ووت لە مێژوو نازانم، خەڵك کێییە تا لەخۆیەوە وابڵێت؟ دەبێت سەرچاوە هەبێت واز لە خەڵك و مێژوو بێنە، تۆ لە هیچ جێگایەکەوە یان لە هیچ سەرچاوە و خەڵکێکەوە بیستوتە موسڵمانان چوبێتنە سەر دەوڵەتێکی کوردی و داگیریان کردبێت؟
سالار: نازانم شارەزا نیم.
ماکوان: ئەی چۆن دەڵێیت کوردستان بە شمشێر داگیر کراوە؟
سالار: من ناڵێم خەڵك وادەڵێت!
ماکوان: تۆ واز لە خەڵك بێنە کاکە تۆ قسەی خۆت بکە وەرە بە ئەقڵێکی ماددی بیر بکەینەوە لە ئەمریکا ساڵی ١٩٦٠ زاینی لەهەموو وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ١٣٠ هەزار موسڵمان هەبووە، ئێستا ٨ ملیۆن موسڵمان هەیە بەچی بڵاوبوویەوە؟
بەشمشێر؟
سالار بێدەنگە!
ماکوان: واز لە ئەمریکا بهێنەو وەرەوە بۆ ئەوروپا لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەم ئەڵمانیایە و سویدو دانیمارك و نەرویج یان بابڵێین ئیتحادی ئەوروپی تەنها ١٦ملیۆن موسڵمانی تێدایە، هەموو ئەوروپا بێجگە تورکیا ٥٣ ملیۆن موسڵمانە ئادەی پێم بڵێ کام شمشێر ئەمانەی موسڵمان کرد؟
سالار: زۆر باشە من بڕوام بەو شتانەی تۆ نیە خۆم بەدوادا چوون دەکەم و قسە دەکەینەوە.
ماکوان: لە ئێستاوە تا مردنی من کات بۆ تۆ کراوەیە کە زانیاریت هێنا لەسەر بەدرۆخستنەوە قسەکانی من پەیمان بێت، کۆڕبەندیکی ترت بۆ بگرم لەسەر داوای خۆم.
دەستکرا بەپێکەنین و هەندێك لە کوردەکان هاتن بۆ لام و ئەڵمانیەکانیش زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنیان کردین و بوفێ ئامادە کرابوو بۆمان.

چاوەڕوان بن ماویەتی...
به‌روار: 11/12/2019
بینین: 1971