چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێیەم: زنجیرەی ٨٣
ماکوان کەریم

گفتوگۆ و دەستپێکی شەڕی جنۆکەکان

چوومە ناو کەشتیەكەو سەیارەکەم لەناویدا پارك کرد، ووردە ووردە چوومە سەرەوە بۆ پرسگەی کەشتیەکە تاوەکو کلیکی ژوەرەکەم وەرگرم و لەوێدا لە سەرەدا وەستابووم کوڕێکی لە تەمەنی خۆمدا لەگەڵ دووئافرەتدا لەدوامەوە بوون، چەند کەسێکی بیانی لە نێوانماندا بوون، بەڵام بۆم دەرکەوت کە ئەوان بە کوردی قسەیان دەکرد، لەکاتی قسەکردنیاندا بە کوردی بێ ئەوەی ئاگام لە خۆم بێت ئۆتۆماتیکی ئاوڕمدایەوە..
- ووتم : بزانم کێن بەکوردی قسە دەکەن ، کە تەماشام کردن بە چەند چرکەیەك ئەوانیش یەکسەر منیان بینی ووتیان ئەوە کوردە هێواش قسە بکە..
کلیلی ژورەکەم وەرگرتو چوومە ژوورەکەم ، تا قەیرێك وەستام بۆ ئەوەی شێخ برقان و کاکە سەسیل و حەزە گیان پەیدا ببنەوە ، رووشم نەدەهات خۆم بگۆڕم ، لە دڵی خۆمدا ووتم: نەکو - لەپڕدا بێن، نیوکاتژمێر چاوەڕێم کردن دیار نەبوون ، ناچار خۆمکردە حەمام و دوشم گرت و هاتمە دەرەوە دەستم کرد بە نوێژ و نوێژی مەغریب و عیشما تێدا قەسرو جەمع کرد ، دوای ئەوە بیرم لێکردوە بڕۆمە ناو بازاڕ و ڕێستوارنتەکەی ..
چووم ڕێستورانتەکە نانم خوارد و بەناو بازاڕەکەیدا دەگەڕام هەندێك منداڵ یاریان دەکرد تەماشای منداڵەکانم دەکرد بیری منداڵەکانی خۆمم دەکرد ئاناو لین، بیرم لەوە کردوە بچم سەرو دیاری جوانیان بۆ بکڕم ، لەناو بازاڕییەکدا بە دوای یاری منداڵانە دەگەڕام و ئەو کوڕەی لەگەڵ دوو ئافرەتەکە بوو هات بۆلام ، ووتی کاك ماکوان چۆنی؟
ماکوان : سوپاس گیان رووەو من هات دەستم برد تەوقەی لەگەڵ بکەم دەستی عەلاگەیەکی پێبوو دایە دەستەکی تری شوشە کێشای بەیەکدا دیاربوو مەی ومەشروبی کڕیبوو، پرسیم :جەنابتان کێ بوون ؟
- من ناوم ئومێدە خەڵکی سلێمانیم لە فەیسبووك موتابعی جەنابتم و زۆر گوێ بۆ لایڤەکانت دەگرم ..!
ماکوان : بە پێکەنینەوە ، بە شەرابەوە بەدیارمەوە دادەنیشیت یاخود ڤۆدگا ؟
ئومێد: ئەوە بۆ خۆم نیە ، من ئەوجۆرە مەشروبانە ناخۆمەوە ئەوپەڕی بیرەیەك یان دووان بخۆمەوە ، بۆ باوکمم کڕیوە ، ئەو دوای لێکردووم ..
ماکوان : باشە بەرێز گیان فەرموو ئیسراحەتی خۆت وەرگرە ، منیش خەریکی تەماشای ئەم یاریانەم بزانم دوو یاری جوان هەڵنابژێرم بۆ منداڵەکانم ..
ئومێد: زۆر باشە خوا منداڵەکانت لێنەستنێت ، بەڵام ئەگەر پێت خۆش بوو حەزدەکەم دەعەوتت بکەم بەیکەوە قاوە بخۆین خۆشحاڵ دەبم ؟
ماکوان : سوپاس بەخۆشحاڵیەوە، بەڵام من بۆ قاوە خواردن قوبوڵی دەکەم ، تۆش لە قاوە زیاتر لەگەڵمدا نەخۆیتەوە ، واتا مەبەستمە دانانیشم لەگەڵ کەسێك مەی بخواتەوە خۆت دەزانی لای من ئەوە جائیز نیە ، لەوانەیە بمناسیت باگراوندی فیکریو دینداری من چیە ؟
ئومێد: بەڵێ بەڵی کاك ماکوان گیان بەدڵنیایەوە چۆن شتی وا دەکەم لەبەر حورمەتی تۆ هەر ناخۆمەوە ..
ماکوان : فەرموو ، ئاوا نزیکەی نیوکاتژمێری تر لە قاوەخانەی ڕێستوارنتەکە دەبم ئەگەر پێش من چووی کورسیەک بگرە ..
ماڵئاوایمان کردو ، منیش تۆزیك لە نیوکاتژمێرم پێچوو ، ئەو کەرەستانەی کە کڕیبووم بردمەوە بۆ ژوورەکەم دامناو هاتمەوە بۆ ئەو پەیمان و ژوانەی کە لەگەڵ ئومێد بەستبوومان، چووم بۆ قاوەخانەکە لەوێ نەمدی ، منیش لەدڵی خۆمدا ووتم سوپاس بۆ خوا ، دەچمەوە ڕێك دەخەوم تا بەیانی .. پشتم هەڵکرد بەگەڕێمەوە ئومێد هات بەرەو رووم ووتی: لەوێدا دانیشتووین تۆ منت نەدیوە ، کەچووم دانیشتم دوو ئافرەتەکەی لەگەڵدابوون .. بەڵام زۆر گۆڕابوون ..
ماکوان: ئەم دوو خوشکە بەڕیزە کێن ؟
ئومێد : یەکێکیان خێزانمەو ئەویش خوشکی خێزانمە ..!
هەردوو ئافرەتەکە دەستیان هێنا بۆ لای من بۆ تەوقە ، منیش دەستم برد بۆ سەرسنگم ووتم خۆشحاڵم بە ناسینتان و ببورن دەست نوێژم هەیە و دونیاش ساردە ، بە دەست نوێژەکەم پێبمنێت ، ئەگەر لێم ناستێنن مەمنونتان دەبم ، ئینجا کردمە موجامەلە ووتم ئەوم دوو خوشکە نەبوون لەکاتی وەرگرتنی کلیل لە پرسگەکە لەگەڵتا بوون ؟
ئومێد : بەڵی خۆیانن .
ماکوان : ئەی چۆن ئاوا جوان بوون خێرا ، شتی سیحری لێیە لە ناو ئەم کەشتیەدا؟
ئافرەتەکان دەستیان کرد بە پێکەنین ووتیان نەوەڵڵا میکیاج و مای کاپمان کردوە ، ماییکەپەکنمان خراپ بوو بوو..
ماکوان: ئەگەر بپرسم مای کەپ چیە خۆ گاڵتەم پێناکەن ، ئەو مای کاپە پیاویش دەتوانێت بیکات وەکو ئێو ئاوا بگۆڕێت قۆز بێت، من هەر بۆ خۆشی قسەکەم کرد وا خۆم نیشاندا کە نازانم مایکاپ چییە ، وویستم شەرحی کەن بۆم بکرێنەوە بۆ قسە کردن و ڕۆشنبیریان بزانم ؟
ئافرەتەکان : دەستیان کرد بە قسەکردن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی ووردم بۆ بکەن لەسەر مایکاپ ، منیش ووتم وابێت ، پیش شیکاری مایکاپ دەبێت بزانم کێن و ناوتان چیەو چیتان خوێندوە پێشکەشی دەکەن بەکێش.. هەموو دەستمان کردە پێکەنین ..
سارا: من هاوژینی ئومێدم و ئەمیش تارای خوشکمە.
ماکوان : خۆشحاڵم بەناسین ئەم دووخاتونە بەرێزە ..سارا و تارا..
سارا : دەستی کرد بەشەرحی مایکاپ .. وویستی درێژەی بداتێ..
ماکوان : ئەی بۆ ناڵێت سوراو سپیاومان کردوە ، من لادێیم دەبێت ئاوا تێم بگەیەنیت ..!
تارا : بەڵێ وایە بەس ئێستا ناوی مایکاپە..
ماکوان : واتا لەگەڵ پۆست مۆدێرنە ئەمیش گۆڕاوە ، ناوکەی پەرەیپێدراوە وانیە تارا ؟
تارا : بەڵێ وایە.. بەپێکەنینەوە
ماکوان : کێشەکە لەوەدایە ، هەموو شتێك لە گۆڕانکاریدایە ، بەڵام بەداخەوە مرۆڤەکان نەبێت لە چەقبەستوی خۆیان دەرناچن ..
ئومێد: کاك ماکوان من زۆر گوێ بۆ قسەوباسەکانت رادەگرم ، زۆر سەرنج ڕاکێشە ، هەمیشە قسەوباسەکانت نوێگەری تێدایە ..
ماکوان : من زۆر خۆشحاڵم ، بەڵام دەزانی کاکە ئومێد تا ئێستاش واهەستم کردوە ، کە تەنها موسڵمان گوێ بۆ من دەگرێت، یان ئەوانەی کە نەیاری منن گوێ دەگرن ئەویش بۆ رەدانەوەی من .
ئومێد: نا وانیە ، بڕوا بکە جاری واهەیە لە ماڵی ئێمەدا باوکم و دایکم بەدیارتەوە دادەنیشن..!
ماکوان : بەدیاریشمەوە دەخواتەوە باوکی بەڕێزتان ؟
ئومێد: نامەوێت درۆ بکەم ، بەڵێ هەر وایە ، کە تۆ دێت زۆری خۆشی دەویت بەدایكم دەڵێت ئەوە هات گوندەکە هات ، بە پێکەنینەوە ..!
ماکوان : بۆ پێم دەڵێت گوندە ..؟
ئومێد : خۆشم جارێك لێم پرسی ، دەڵێت کە دێت وەکو گوندە وایە کەس ناتوانێت رووبەروی ببێتەوە ..
ماکوان : ئی ئی مەبەستی ئەو خراپ نیە دیارە ، خۆی گوندە واتا بەکەسێکی شەلاتی و چەقۆ وەشین مانا دەکرێت.. دەزانی ؟
ئومێد : نا کاك ماکوان تۆ خۆشەویستی رێزت هەیە لای ئێمە ..
سارا: بەڕاستی من کە گوێت لێدەگرم دەترسم ، هەست دەکەم ئێستا دێتە دەرەوە بۆ مان، خوێنەرێکی زۆر سەرسەختی تۆم ..!
ماکوان : تۆش گوێم بۆ دەگری سەرسەختییشی ئەمە بۆ من جێگای خۆشحاڵییە ؟
سارا : ئەی چۆن ، من هەموو مەملەکەتی عیشق ومەملەکەتی شەیتانی یەك و دووم خوێندۆتەوە وویستم بپرسم کەی بەشی سێەم دەنوسیت !
ماکوان : بەشێ سێیەم سێ ساڵ لەدوای دەرچونی بەشی دووەم دەنوسم .. ئەی رات چی بوو دەربارەی ئەو کتێبانە ..
سارا : زۆر خۆش بوو ، زۆر شت فێربووم ..
ماکوان : وەکو مایکاپ فێربوویت ..! بە پێکەنینەوە
تارا : منیش سەرەتا زۆر ترسام لە مەملەکەتی شەیتان، بەڵام کە تەواوم کرد زۆر ئازابوون ئێستا لە هیچ ناترسم ..
ماکوان : بەخوا من هەڵەیەکی زۆر گەروەم کرد ئەو کتێبەم نوسی ، چۆن وام لێکردوویت کە لەهیچ نەترسی ، ئەی لە خوا ناترسی ؟
تارا : چۆن لە خوا ناترسم بەخوا نوێژیش دەکەم ..بەس جاروبار لێدەچمەوە ، دەنا زۆر بڕوام بە خوا و پێغەمبەر هەیە ، بەس توخوا پێم بڵێ کاك ماکوان حەزقیل هەر لەگەڵتا ماوە ..؟
ماکوان : لەم دەوروبەرەن هاکا پەیدابوون .. هەر وام ووت قیژاندی .. ئەو خەڵکە تەماشایان دەکردین ، ئی خۆ تۆ ووتت ئازا بووم ئاوا ئازابوویت ، هەموو دامەنەوە قاقای پێکەنین ، دوای ئەوەی بۆیان باسکردم ئەو شەوە هەر خەوی لێنەکەوتبوو لەناو کەشتیەکەدا ..
ئومێد : من بروام بە ئیسلام هەیە ، بەس هەندێك گومانم هەیە هاوکاریم بەکەیت زۆر مەمنون دەبم
ماکوان : بە دڵنیایەوە ئەگەر بتوانم لەخزمەتم ..
ئومێد : من دەرچووی زانستە سیاسیەکانم لە سوید ، سەرەتا بڕوام بەخوا نەبوو ، کە گوێم بۆتۆ گرت، تاڕادەیەك بڕوام وایە کە ووجودی خوا زۆر بەهێز ترە تا نەبوونی ، بەڵام دەمەوێت ئەوە بزانم ئیسلام چۆن رەفتار دەکات لەگەڵ خەڵکی بێدیندا ، بەڵام شتی واقعیم دەوێت قسەم ناوێت ، ئەوە داعشە و قاعیدەیە ، پاشان لەبەرچاو ئەوە هەموو هێزە ئیسلامیانەی تر کەدەیبینین ..!

ماکوان : تۆ حەزدەکەیت باسی خەڵك بکەین یان باسی ئیسلام کامیان ؟
ئومێد : هەردووکیان ، خەڵك و ئیسلام هەردووکیان پەیوەستن بەیکەوە ، وانیە ؟
ماکوان : وایە راستە، هەردووکمان قاوەمان لەبەردەمدایە کوپەکانیشمان لەیەك دەچن ،هیچ جیاوازیەکیان نیە ، قاوەکەشمان لەیەك جێگاوە تێکراوە و وەکو یەکە وایە؟
ئومێد : وایە ، بەڵام پەیوەندی چیە بە باسەکەمانەوە ..
ماکوان : پەیوەندی زۆرە ، تەماشای دەستی من بکە چۆن دەیخۆمەوە و کوێیم گرتوە بەدەستی راست دەیخۆمەوە وایە
ئومێد : وایە
ماکوان : تۆش بەدەست چەپ دەیخۆیتەوە نیوەی کوبەکەت گرتوە و لەگەڵشیدا شیرت تێکەڵ کردوە .. کەواتە هەر هەمان کوپ و هەمان قاوەیە لای من و تۆی مرۆڤ بەجۆرێکی تر خۆی نمایش دەکات ، ئیسلامیش هەر وایە هەریەك ئیسلامە ، بەڵام هەریەکەو بەدەستی خۆی دەیجوڵێنیت دەبێت بپرسین کامان بەڕاستی بەکارمان هێناوە ؟
ئومێد: ئاخر لەکۆتا جارە خۆ هەر قاوەکە دەخۆینەوە ؟
ماکوان : کەس نەیووتوە مەیخۆرەوە ، بەڵام تامەکان جیاوازە لە منەوە بۆ تۆ ، ئەگەر هەریەکەمان دەرخواردی خەڵکی تری بدەین بەتامی قاوەی ماکوان و ئومێد دەناسرێت وایە ؟
ئومێد :وایە
ماکوان : کەواتە دەبێت لەسەرچاوەکەی ئیسلامەوە قسە بکەین ، بزانین چۆن پێغەمبەری خوا ڕەفتاری کردوە ، وایە؟
ئومێد : وایە، بەڵام کاك ماکوان چۆن ئیسلام بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەسەپێنی، کە موسڵمان و عەلمانی و مەسیحی و کاکەیی و یەزیدی و زەردەشتی و شوعی دنیایەك حیزب و...هتد، تێدایە ، ئایا جزیەمان لێوەردەگریت؟
یان ئیسلام بەکەڵکی سەردەمی خۆیدێت، بەسەرچووە ئیسلامەکەت بەکەڵکی ئێستا نایەت ..!
ئەتوانیت وەڵام بدیتەوە بەڵام وەڵامی لۆجیکیم دەوێت؟

ماکوان : سەردەمی پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم بۆ هەمووکاتەکان گونجاوە و پرۆژەیەو موعجزیە ئەوەت بۆ باس دەکەم باشە؟
ئومێد : زۆر باشە..
ماکوان : سەردەمی ئێستا ژیانی موسڵمانان و بەتایبەتیش کوردستان لەسەردەمی سەرەتای دوو ساڵی مەدینەی دەچێت .. کە پێغەمبەر– صلی اللە علیە وسلم- چووە ناوی دەسەڵاتەوە، دەسەڵاتەکەیەی دیاری کراوبوو، چونکە تەنها خۆی نەبوو لەو مەملەکەتو ووڵاتەدا ، بەڵکو چەند کۆمەڵ گروپێکی تێدا بوو ، هەموو وەك یەك تەماشا دەکران و لەسەر بنەمای هاونیشتیمان مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد، دەستور نوسرایەوە..
بەم پێیە ، سیستەمی ئیسلامی بنەڕەتی دەگرێتەوە بۆ نوسینەوەی دەستور کۆکردنەوەی هەموو حیزب و لاینەکان لە ژێر چەتری هاوڵاتی بووندا نەك ئیسلامدا ، چونکە ئیسلام تەنها بۆ موسڵمانانە، هەروەك پێغەمبەری خوا– صلی اللە علیە وسلم- کردی ئەم گروپانەی لە ژێر چەتری هاووڵاتی بوونی مەدینە کۆکردوە، (هەموو سیرەکان واتا ژیانامەی پێغەمبەر– صلی اللە علیە وسلم- ئەو دەستورەی تێدایە وەك سەرچاوە ئاماژەی پێدەکەم، دەرفەتم کەمە ناوی هەموو سیرەکانت بۆ بڵێم )..

ئومێد: ئاساییە ، قسەکانت جێگای باوەڕن دەزانم لە خۆتەوە قسە ناکەیت
ماکوان : زۆر سوپاس : ئەو متمانیە جێگای خۆشحاڵیمە کەلەلای خەڵکی دروستم کردوە .. بابچینەوە سەرباسەکەمان
هاوڵاتیەکانی شاری مەدینە .. بریتی بوون لە:

یەکەم : موسڵمانانی کۆچکردو واتا لە مەککەو بۆ مەدیینە(موهاجیرەکان)
دووەم: موسڵمانانی پشتیوان لە دوو هۆزی شاری مەدینە ئەوس و خەزرەج (ئەنصارەکان)
سێیەم: هاوبەشدانەرەکانی مەدینە (موشرکەکان) لە ئەوس و خەزرەج
چوارەم: جولەکەکانی شاری مەدینە لە هۆزەکانی ( قینوقاع، نەزیر، قوریزە )
پێنجەم: عەرەبە بێباوەڕەکانی چواردەوری مەدینە(ئەعرابەکان)
ئەگەر تەماشای ئەم گروپ و هۆزانە بکەیت وەك ئایدۆلۆژیاو بیروباوەڕی جیاواز .. ئیسلام هات دانی بە بوونی هەمویاندا ناو وەك هاوڵاتی مامەڵەی لەگەڵدا کردن ئەگەر چی موسڵمانیش نەبوون..
کەواتە بەم پێوەری ئاماژەم پێکرد لە دەستوری شاری مەدینە ؛ لەم سەردەمەدا سیستەمی ئیسلامی دەبێت دان بنێت بە هەموو حیزبە عەلمانیەکانو بە دەسەڵاتو کیانیان و تەنانەت بێباوەڕەکانیش، چونکە ئیسلام لە رووی فیکریەوە کێشەی و دوژمانیەتی نیە لەگەڵیاندا ، بەڵکو بانگەوازی خۆیدەکات، ئەوەی وەریگرت سەربەستە پێچەوانەکەشی هەر ئازادە، چونکە دین بەزۆر بەسەر کەسی دیکەدا نادرێت..
ئومێد: ئەی خۆ جولەکان و موشریکەکان دەربەدەر و بەزۆر موسڵمان کران ؟
ماکوان : جولەکە لەسەر بیروباوەڕی هەرگیز لە ئیسلامدا وەدەرنەنراوە نە لە مێژووی ئیسلامی.. یاخود مێژووی نەیارەکانی ئیسلامیش ناتوانن ئەم قسەیە بکەن ، بەڵکو لەسەر خیانەت موئامەرو لەناوبردنی موسڵمانان جەنگیان لەگەڵداکراوە لە مێژوویشدا دیارە.
موشریەکانیش لە دوای جەنگی بەدر خۆیان مونفیقیان هەڵبژارد وبە مونافیقی ماونەتەوە، تەنانە خوای گەورە لە قورئاندا مافی هەمویانی دەستنیشان کردوە، زاناو ئەحبارەکانیشیان بەرێزەوە هەر بەزاناو ئەحبار ناوبراوە لە قورئاندا، لە ئیسلامدا کوفر کردنیش لە لایەن ئەو کۆمەڵانەوە ڕێگە پێدراو بوو مافی خۆیان بووە کوفر بکەن لە چوارچێوەی ئاینەکەی خۆیاندا، واتا نەك فیکریان ئازاد بووە ، بەڵکو کوفر کردنیش ئازاد بووە، بۆنمونە ئەوان پێیان وابووە عوزێر کوڕی خوایە، ئیسلام راست نیە، پاشان محمدیان بە پێغەمبەر نەزانیوە، لەگەڵ زۆری تر لە نەیاریان بۆ ئیسلام کەچی ئیسلام ڕێگەی تەواوەتی داو هیچ کێشەیەکی نەبوە لە سەر بیروباوەڕیان ..
کەواتە بەم پاوپێوەندە عەلمانیو بێباوەڕ لە ئێستادا لە دەستوری ئیسلامیدا لەسەر هاوڵاتی بوون مامەڵەی لەگەڵدەکرێت، ئازادە لە چوارچیوەی فیکری خۆیدا چی باس دەکات و دەیڵێت، ئیسلام ڕێگر نابێت لە تەرحی بەرانبەرلە فیکری نەیارانی ، بەڵام لە سوکایەتیو خیانەت جێگای قوبوڵ نیە.
هەموو ئەم پێشەکییەم بۆ ئەوە بوو کە بزانیت ئیسلام بەسەر خەڵکیدا لەسەرەتاوە پیادە ناکرێت ئیسلام دینێکی پەلەبەندیە و ، بەڵام بەنسبەت سنورەکانیەوە وەك مەی و لەشفرۆشی و کاری خراپەکاری کە سیمای ئیسلام ناشرین بکات، بە دڵنیاییەوە ئیسلام ڕێگری لێدەکات و خەڵکی ئازاد نیە لە وبوارانەدا بەتایبەتیش لە شوێنە گشتیەکاندا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسلام ناچێتە ناو ژیانی خەڵککیەوە لەماڵو ژیانی تایبەتی خۆیداو جاسوسی و چاودێری ناخاتە سەر هیچ کەس لە ماڵی خۆیدا..بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەیت ، تۆ و باوکت ئازادن لە ماڵی خۆتان لە هەریمی کوردستان بخۆنەوەو کەسیش بۆی نیە چاودێریتان بکات..، بەڵام ئیسلام رێگا نادات بچیت بۆ ئەزمڕو لە بەرچاوی خەڵکید ابخۆیتەوە شوشەو مەزەکەتان لەسەر چادەکە بیتو منداڵی خەڵك چاوتان لێبکات .. !
روونە؟

ئومێد: روونە .

ماکوان : ماڵئاوایم لێکردن و بۆ خۆشی ووتم: دەڕۆم حەزقیل و سەسیل بانگم دەکەن دەچم بۆ لای ئەوان ، لە ڕاستیشدا ئەوانم نەدیبوو، هەر بۆ خۆشی ووتم ، هەڵسام ، ماندوو بووم بڕۆمە بۆ ژورەکەم .. لە کۆریدۆری ژورەکاندا من دەبوو دوو قاتی تر سەربکەوم دەرۆشتم بەرەو ژووری خۆم لە دوورەوە پەروانە دەرکەوت ، هەر زیڕەم کرد بە مۆڕەوە هات بەرو رووم ، لەملاولاشمەوە حەزقیل و سەسیل پەیدابوون ، سەسیل ووتی رێگام بدە بچمە ناو لاشەت ، بە ئەو نەیەتە ناوی..!
منیش ووتم : چی بکەم ، بۆ ئەوی بچیتە لاشەم، چونکە ئەوەندە ئازارم چەشتبوو بەدەستی پەروانە ، ناچار دەمویست بڵێم خێراکە وەرە
سەسیل : هەرئەوەندە ڕێگام بدەوم دەمت بکەرەوە ، لەم قسانەدا بوو ، بەحەزقیلی ووت نەهێڵی بێتە نزیکی ماکوان ئازاری ئەدات ..
حەزقیل و سەسیل وەکو گیژولوکەیان لێهات ، لەبەرچاوم شتێکی قورس خۆی کرد بە ژووردا چووناولاشەم ، وەکو ئەوی ٢٥ بۆ ٣٠ کیلۆ بەکۆڵ هەڵگرم ، حەزقیلیش چاوم لێی بوو هەردوو قۆڵمی بەرز کردبووە بەبێ ئەوەی خۆم توانام هەبێت بەسەریدا ، هەستم دەکرد قۆڵەکانم ڕەق بوون وەکو ئاسنی لێهاتووە .. پەروانەش هەرچی نزیك دەبووە لە من حەزقیل پیدا دەکێشا و دەکەوت ، لە پڕ لوراندی هەروەکو گورگ و وویرسان لەپڕ دەرکەووت ، منیش ووتم بەزاتی خوا تا فەوتاین ، هەر ئەو دەرکەووت شێخ برقانیش لە تەنیشتمەوە وەستا بوو سێ ئەوەندەی جاران دەبوو ، هەموو سەیری یەکتریان دەکردو ، منیش سەیری ئەوانم دەکرد ، لەژیانمدا ئاوا نەترساوم ..

چاوەڕوان بن شەڕە گەورەکە لێرەوە دەست پێدەکات
به‌روار: 17/12/2019
بینین: 1997