چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێیەم: زنجیرەی ٧٨
ماکوان کەریم

چووین بۆ ماڵی سامان و هەردوو هاوڕێکانم بە سامان ناساند و باسی سامان و ناسینی و حوسێنمان کرد بەیەکەوە، حوسێنیش لەوێ بوو.
دوای پشویەك چووینە بەلەکۆنەکە من و حوسێن پێمووت برام تۆ پیاوێکی باشی بۆچی واز ناهێنیت لە بیرو باوەڕی شیعەگەری و نابیتەوە بەئەهلی سوننەت و جەماعە براکەم وەڵڵا عەلەوی بوون کوفرە، هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەتیەوە نیە. بۆیە داوات لێدەکەم کە پیاوێکی عەزیزو بەڕێزی وازیان لێبهێنەو بگەڕێرەوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست، خۆشم دەوێیت با توشی کێشە نەبیت لە دنیا و لەقیامەت.
حوسێن: خۆ من ژنەکەشم سوننەیە خەڵکی دیاربەکرە.
ماکوان : براکەم وەڵڵا تەنانەت ژنەکەشت جائیز نیە بەدیارتەوە بێت، تۆ دینت خۆش دەوێت بۆ بەڕاستی و دروستی شوێنی ناکەویت.
حوسێن: خۆ من عەلەوی نیم، هەر شیعەی دوانزە ئیمامیم.
ماکوان: ئەوان تاڕادەیەك لە عەلەویەکان باشترن، بەڵام براکەم ئەوانیش هەر فیرقەو تایفەن زۆر دوورن لە ئیسلامی ڕاستیەوە.
حوسێن: ئەوان بە کافر دەزانیت؟
ماکوان: نا – بەڵام بە تایفەو فیرقەی ئیسلامیان دەزانم و تاوانبارن و بیرو باوەڕیان تەواو نیە زۆر کاری قیزەونتان هەیە، دوورن لە ئەهلی سونەتەوە.
حوسێن: چۆن ؟
ماکوان: چۆنی ناوێت بە دەخاڵ بۆت ڕوون دەکەمەوە ئەگەر وا نەبوو بڵێ ماکوان ڕاست ناکەیت، بزانە چەندە جیاوازن لەگەڵ سونەت و جەماعەتدا.
حوسین: تۆ دەزانی من زۆر تۆم خۆش دەوێت دەشزانم ڕاستگۆیت تکایە ڕاستیەکانم بۆ ڕوون بکەرەوە، ئەوەی تۆ بیڵێیت بڕوات پێدەکەم.
ماکوان: بارك اللە فیکم سەیدا حوسێن گیان، منیش لەو کاتەوەی جەنابتم دیوە ئەوەکاتەشی کە بۆ شەڕکردن هاتیتە لام هەر خۆشەویست بوویت.
حوسێن: گەلێك سوپاس سەیدا گیان.
ماکوان: جا لەبەر ئەم جیاوازیانە.
یەکەم: شیعە- پێ وایە تا ئیستاش وەحی بۆ ئیمامەکانیان دێت لای جوبریلەوە -علیە السلام-، بەڵام ئێمەی ئەهلی سوننەت پێمان وایە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- وەحی کۆتایی هاتووە.
دووەم: شیعە- پێ وایە هاوکار و هاوبەشکار هەیە لە کارەکانی خوای گەورە لە بەڕێوەبردنی ئەم کەونە. شیعە دەڵێت: ئیمامەکانمان لە قیامەتدا ئەوان خەڵکی حەشر دەکەن و ئیمامی عەلی بڕیار ئەدات کێ بچێت بۆ جەهەنم و کێ ناڕوات بۆ بەهەشت لەگەڵ مەهدی ، یاخود پێیان وایە ئیمامەکانیان باران دەبارێنن و رزقو رۆزی خەڵکیان بەدەستە.. ئێمەی ئەهلی سوننەت- باوەڕمان وایە کە خوای گەورە تاك و تەنهایەو تواناو هێزی و زانستی بەسەر هەموو کاروبارەکاندایە بێنیازەو پێویستی بە کەس نیە و ئێمە هەموومان پێوسیتمان بەوە بە پێغەمبەریشەوە (صلی اللە علیە وسلم) بە ئیمامی عەلیشەوە ڕەزامەندی خوای لێبێت و هەموو خەڵکی بە گشتی.
سێیەم: شیعە- بڕوای وایە قورئان دەستکاری کراوە ئەم قورئانەی کە ئێستا لەبەر دەستدایە تحریف کراوە، قورئانی ڕاستی لای ئیمامی مەهدیە خۆ شاردۆتەوە لە ژێر زەمینێکدا لە کۆتایی زەمەندا دەری دەهێنێت و ئەو قورئانە بەخەڵکی دەناسێنێت، ئێمەی ئەهلی سوننەت جەماعە دەڵێین قورئان دەستکاری نەکراوە هاوەڵان لە پێغەمبەری خواوە گواستویانەتەوە لەسەرەتای دابەزینی قورئانەوە لە مەککەوە نوسراوتەوە، پێشمان وابێت دزی ئەسڵی و تاوانباری سەرەکی ئیمامی مەهدیە کە ئەم قورئانەی بردوە شاردۆتەوە، ئەگەر قورئانی خوایە لە چی شەرم دەکات بۆ ئاشکرای ناکات بێتە دەرەوە لەو ژێرزەمینەدا.

چوارەم: ئێوەی شیعە- پێتان وایە لە دوای پێغەمبەری خوا هەموو هاوەڵان مورتەد بوونەتەوە وازیان لە ئیسلام هێناوە، تەنها پێنج هاوەڵ نەبێت، ئەویش عەلی و حەسەن وحوسێن و سەلمان فارسی و عەبدوڵای کوڕی زوبێر، ئێمەی ئەهلی سوننەت و جەماعە هەموو هاوەڵان لە دوای پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ئیسلامیان بە جوانترین شێوە گەیاند هەموو دادپەروەر و ڕاستگۆن.

پێنجەم: شیعە- پێیان وایە ئیمامەکانیان لە پێغەمبەران بەڕێزترن، بەڵام ئێمە ئەهلی سوننەت پێمان وایە کە پێغەمبەران ئەشرف مەخلوقن لەسەر زەویی.

شەشەم: شیعە- کە دەڕۆن بۆ حەج بۆ شەیتان ڕەجمکردن هەرسێ شیتانەکە بە ئەبوبەکرو عومەرو عوسمان دەزانن، ئەوان ڕەجمی هاوەڵانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بە عیبادەت دەزانن، ئێمەش بڕوامان وایە کە ئەوانە لە دوای پێغەمبەران سەلامی خوایان لێبت باشترین خەڵکی سەر زەوین.

حەوتەم: ئێوەی شیعە- دایکی ئیمانداران خاتو عایشە بە داوێن پیس دەزانن قسەو جنێوی پێئەدەن، بەڵام ئێمە بە حومەیرای پێغەمبەری دەزانین و بە داوێنپاکترین ئافرەتی سەرزەوی دەزانین.

هەشتەم: شیعە - پێوایە کە کورد لە جنۆکەیە نابێت مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەڵام ئەهلی سوننەت پێیان وایە کورد ڕزگار کاری قودسە لە ڕێگای سەلاحەدینی ئەیوبی. کورد خاوەنی هاوەڵی پێغەمبەرە -صلی اللە علیە وسلم- وەك کاوانی کوردی.

نۆیەم: شیعە- نەجەف و کەربەلایان زۆر لا پیرۆزترە لە مەککەو مەدینە، ئێمە ئەهلی سوننەت ڕێك پێچەوانەکەی ئەوانین.

تلك عشرة کاملة
دەیەم: شیعە- مەرجەعیان ئیمامەکانیانە ئەهلی سوننەت و جەماعە قورئان و سوننەتە.
ئەگەر ڕاست نیە بڵێ ماکوان درۆ دەکەیت.
حوسێن: نا ڕاست دەکەیت و منیش تا ئێستا بڕوام وایە!
ماکوان : دەی برا بەقسەی من مەکە، تەماشایەکی هاوسەرەکەی خۆت بکە دینداری ئەو تەواوە یاخود تۆ؟
حوسێن: وەڵڵا ئەو زۆر لە من باشترە.
ماکوان: تەوبە بکەو لەگەڵماندا بە نەك لەبەر ئێمە دەست بکەیت و بە توقیە نوێژ بکەیت، من نەمزانیبوو شیعەی لەگەڵ ئیمەش نوێژت کرد وەکو ئەهلی سوننەت، جا برا عەزیزەکەم کۆتای پێبهێنەو بگەڕێوە بۆ ڕێگای ڕاست، باشە؟
حوسێن: تۆ چی بڵێیت وادەکەم.
دەستم لەسەر شانی حوسێن بوو بە پێکەنینەوە هاتینەوە ژوورەوە ، لەبەرچاوی ئەواندا ئەملاولام ماچ کردوو هاوارم کرد اللە اکبر حوسین وازی لە شیعە هێنا و بووە بە ئەهلی سونەت و جەماعە، ئەوانەی تر زۆر بە ساردو سڕی وەریان گرت تا کێشام بە فریاد و کاکەباز دا ووتم هەڵسن ئەملاولای ماچ کەن و پیرۆزبای لێبکەن.
فریاد: خۆ ژنی نەهێناوە!
توڕە بووم بە زۆر هەڵمساند کەچی زۆر بەسادەی وەریانگرتبوو ئەوە سامان هەر تێنەگەیشت مەوزوع چییە.
نەمهێشت کەسیان دانیشن ووتم دەچین بۆ ماڵی سەیدا حوسێن لەوێ نان دەخۆین.
چووین بۆ ماڵی سەیدا حوسێن ،خێزانی حوسێن ناوی صدەف خاتوون بوو، نانو خواردنێکی جوانی بۆ دروستکردین و بە جەماعەت نوێژمان کرد مەغریب و عیشا و بە خێزانیم ووت: صدەف خاتون سەیدا حوسێن لە خۆمانە و ئەهلی سوننەتە پەیمانی داوە کە ناگەڕێتەوە سەر شیعەگەراییەکەی، ئەگەر وانەبوو ئاگادارمان بکەرەوە. بە پیکەنینەوە قسەم دەکردو لەگەڵ ووتەکانی خۆم جدی بووم.
مەجلیس مەوزوعی تێدا نەما ڕوومکردە فریاد، لەڕووی پزیشکییەوە هۆکاری دروستبوونی ئەم حاڵەتە بۆچی دەگەڕێتەوە کە سوارە توشی بووە ؟
ئەوان کەسیان نەیاندەزانی کە کاکە باز ناوی سوارەیە ، خۆشی دانیشتبوو چپاندم بەگوێدا ووتم ئاسای وەریگرە دەمەوێت هەندێك شت بزانم چونکە کاتم نیە، بەس من و تۆ فریاد ئەم شتە دەزانین وا گوێگرە کە مەوزوعەکە کەسێکی ترە چونکە من کاتم نیە باسود لە کات وەرگرم لە ماڵی حوسێن باشە؟
کاکە باز ڕازی بوو ئاسایم کردەوە دانیشت و هەموومان گوێمان گرت لە فریاد وەکو پزیشكێك بۆی ڕوون دەکردینەوە.
فریاد: لاوازی جنسی لای پیاوان شتێکی ئاساییە لای زۆربەی ئەو هاوسەرانەی کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام قابیلی چارەسەرە و هیچ جێگای نیگەرانی نیە.
لە ڕووی پزیشکیەوە چەندین هۆکار هەیە تا ئەم حاڵەتە دروست ببێت، لەوانە:
نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی دیکە ، خەمۆکی و گرژی باری دەرونی، زۆر بیرکردنەوە و ترس و دلە ڕاوکێ.
بەڵام هۆکاری تریش هەیە لەوانە کێشەی میزەڵدان و بۆری میزو و گورچیلەکان، کە ئەگەر ئەمە هۆکار بێت ئەوا دەبێت بچێتە لای دوکتۆری تایبەت تا ڕێنمایی و چارەسەری تەواو وەربگرێت.
ماکوان: بێجگە لەمانە هۆکاری تر هەیە وەکو ئەوەی تۆ پزیشکی؟

فریاد: لاوازی جنسی لای پیاوان زیاتر هۆکارەکەی خەمۆکی و دڵە ڕاوکێیە، ئەگەر پیاوان نیگەرانی کارێک بن و زۆر بیر بکەنەوە لە ئیش و کاری ڕۆژانە و داهاتوو وە چۆن بتوانن ئەو خێزانە تازەی کە دروستیان کردووە بتوان بەڕێوەی ببەن ئایا سەرکەوتوو دەبن یاخود نا، زۆر بیرکردنەوە لەم شتانە دەبێتە هۆی لاوازی جنسی لای پیاو.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرەیە، کە ئەگەر پیاوەکە شەکرەی هەبێت ئەبێت نە شەرم بکات وە نە بشترسێت بە دوکتۆری تایبەتی خۆی بڵێت تا لە ڕێگای دەرمان و بەرنامەی خواردنەوە چارەسەری بۆ دابنێت.
یەکێکی کە لە هۆکارەکان نەخۆشیەکانی دڵە بەهەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها پرۆستات دەبێتە هۆکاری لاوازی جنسی بەتایبەت ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری پرۆستاتیان بۆ کراوە.
ماکوان: ئەی باشە ئەم حاڵەتە چۆن چارەسەر دەکرێت؟
فریاد: بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە دوو ڕێگا هەیە.
یەکەم: کەسەکە بوێری ئەوەی هەبێت بچیتە لای دوکتۆر.
دووەم: دوکتۆرەکە هۆکارەکەی دەستنیشان بکات و چارەسەری بۆ دابین بکات.
ماکوان: دوکتۆر چۆن هۆکارەکەی دەست نیشان دەکات؟
فریاد: بە پرسیار کردن لە کەسەکە و لەسەر ئەو وەڵامانەی کە دەیداتەوە هۆکارەکەی دەست نیشان دەکرێت.
ئەگەر هۆکارەکە دەڕوونی بێت، ئەوا ڕێنمایی دەکرێت بەوەی بچێتە لای دەرونناسیک تا لەرێگای ئەوەوە ڕێنمایی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکەی.
خۆ ئەگەر هۆکارەکەی جەستەیی بێت ئەوا دوکتۆرەکە خۆی چارەسەر و ڕێنمایی تەواوی دەداتێ تا باش دەبێت، بەڵام بۆ هەریەک لەو هۆکارانەی کە بۆم باس کردن شێوازی چارەسەری جیاواز هەیە.
باشە با من لێرەدا با پرسیاڕێك لە تۆ بکەم ماکوان لە ڕووی دەرونیەوە لە ڕووی سیحرەوە چۆن و چی ڕوو ئەدات.
زۆر کەس هاتوونتە لای ئێمەی پزیشك نەمانتوانیوە دەستنیشانی نەخۆشیەکەیان بۆ بکەین، هەرچی پرسیاری لێ دەکەین هەموو ئامرازەکانی جەستەی ئاساییە کەچی توانای نیە لەگەڵ خێزانیدا جوت ببێت.
ماکوان: ئەوەندەی من شارەزایم هەبێت چەند بوارێك دەگرێتە خۆی لەوانە:
سیحری بەستن: بریتیە لە تۆڕی ماسی یاخود شلیف و گونیە و تلیسمەکانی پیادا دەخوێنن و بە تێپ یاخود پەڕۆ و یان عەلاگە بەدەوریدا دەیبەستن، یاخود تەلیسمی سێکسی بە دەوریدا ئەئاڵێنن و نوسینی طلیسمی تایبەت هەیە بۆ ئەو سیحرە. هەر کەس بیکات ڕاستەخۆ کافر دەبێت و لە ئاینی ئیسلام دەچیتەو دەرەوە، هەندێك جاریش لە وێنەی خێزانەکە دەکرێت یاخود بەشێك لە جلو بەرگی یاخود مووی لاشەی پیاو دەبەن بۆ ساحیرەکەو ئەویش سیحری لێدەکات و دەبێتە هۆکاری ئەوەی یان بێزو قیز لە خێزانی بکاتەوە، یاخود کە دەیبنێت وا هەست دەکات دایکیەتی یاخود خوشکێتی یان زۆر ئەترسێت، هەروەها پێچەوانەکەی ئافرەت ڕقی لە مێردەکەی دەبێتەوە و توانای نیە و بێز دەکاتەوە زۆر جار لەکاتی سەر جێیدا دەڕشێتەوە یاخود دەگری.
لەم بارەوە زانایانی ئیسلامیش زۆر قسەیان لەسەر کردوە لەوانە ئەبو قودامەی مەقدیسی بەسی هەمان حاڵە دەکات و دەڵێت (قال ابن قدامة : (وقد اشتهر بين الناس وجود عقد الرجل عن امرأته حين يتزوجها فلا يقدر على إتيانها وإذا حل عقده يقدر عليها بعد عجزه عنها حتى صار متواترا لا يمكن جحده ) ( المغني - ١٠ / ١٠٦)

فریاد: ئەی چارە؟

چارەسەری ئاسانە گەڵای هەر دارێك لە قورئاندا ناوی هاتبێت ٧ گەڵا لێبکەرەوە و لە بەینی دووبەرد دا ووردی بکەو بیخە ناو ئاوی زمزم یاخود ئاوی باراناو، وەکو گەڵای سیدرە، هەنجیر، هەنار، مۆز، خورما یان زەیتون .. هتد
ئینجا سورەتەکانی – قل - ی بەسەردا بخوێنە کە بریتین لە چوار سورەت.. قل یا الکافرون، قل هو اللە احد، قل اعوذ برب الفلق و قل اعوذ برب الناس، دوای ئەوە ئایەتەل کورسی و ئینجا با کەسەکە خۆی پێبشوات، بە پشتیوانی خوا چارەسەر دەبێت هیچ کێشەی نامێنێت بە مەرجێك نەچوبێت بۆلای ساحیر.

فریاد: ئەگەر چوو بۆ لای ساحیر چی ڕوو ئەدات؟
ماکوان: ئەو کەسەی بچێت بۆ لاساحیر و جادوبازەکان کافر دەبێت پێویستە تەوبە بکات و سەرلەنوێ موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیەنێتەوە دوو ڕكعات نوێژی تەوبە بکات.
فریاد: هۆکاری تر هەیە بۆ ئەوەی پیاو نەتوانێت بچێتە لای هاوسەرەکەی؟

ماکوان: دەبووئەمەیان تۆ باسی بکەیت، زۆر پیاو بە هۆکاری ئەوەی لە کاتی گەنجیدا توشی کەبتی و پوکانەوەی سێکسی بووە زیاتر ئارەزوی نێر بازی کردوە توشی ئەو کارە بووە کەژنی بۆ دەهێنن ناتوانێت لەگەڵیدا جوت ببێت، ئەوەش هۆکاریکی ترە کە زۆر ترسناکە، من دەپرسم خۆ ئەوە نەخۆشی نیە؟

فریاد: نا نەخۆشی نیە تەنها حەزە .

ماکوان: دەتوانێت وازی لێ بهێنێت؟

فریاد: بەڵێ حەزێکی شازی سێکسیە، وەکو جگەرە وایە دەتوانێت وازی لێ بهێنێت نەخۆشی نیە، بەڵکو ئارەزوە. ڕاستە ئەوە هۆکارێکی ترە کە بەداخەوە لە ناو گەنجەکاندا زۆر بەربڵاوە.

ماکوان: دیاردەیەکی تر هەیە لەهەندیك پیاوی بەحورمەت و خاوەن ڕەوشت ڕووئەدات ئەویش بەو هۆکارەیە کە لەژیانیدا پرۆسەی سێکسی ئەنجام نەداوە، بەهۆکاری ئەوەی یەکەم جارێیەتی و تۆشی شۆك دەبێت توانای ئەو پرۆسەیەی نییە.
فریاد: ئەوەش ڕاستە، کێ ئەم کارە خراپانە دەکات.

ماکوان: ئەوی ئەوکارە دەکات خەڵکی تر بە پارە فێر دەکات تەنها ساحیرێکی عێراقییە کە خەڵکی موسڵە و صابئیەو لەدەرەوەی عێراق دائەنیشێت و شوێنی نادیارە، ماڵی زۆر کەسی وێران کردوە ناوی (الساحر السفلي كرم الزمان الصابئي) سیحرەکانی زۆر پیسە و دەوڵەمەندەکانی خلیج و عێراق زۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و هەموو سیحرەکانیشی بە ئاشکرا دادەنێت و باسی کوفر و پیسی و خراپەی خۆی بە ئاشکرا دەکات و کەچی سبحان اللە خەڵکی موسڵمانیش دەچێت بۆ لای نازانێت کافر دەبێت.
کاکە باز: ئەی لەکوردستان نیە لە وساحیرانە؟
ماکوان: زۆرن بڕوا بکە بەهەزارەها ساحیری تێدایە، بەڵام بەناوی شێخ و مەلاو ڕۆحانیەتەوە خۆیان دەناسێنن و هەموویان دەجال و خراپەکارن و ماڵی خەڵکی وێران دەکەن و کۆمەڵگایان شێواندوە بەسەر یەکتردا.

شەو گەڕاینەوە بۆ ماڵی سامان بۆ خەوتن لەڕێگا کاکە باز ووتی: کاکە سور من چارە دەکرێم؟
ماکوان ئەوەی پێم ووتی بیکە دڵنیابە چارە سەر دەبێت!
کاکە باز: دە بلیتم بۆ ببڕن دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان.
ماکوان بەسەر چاو هەر لە دوسڵدۆرفەوە بڕۆرەوە بلیتەکەشت لەسەر من، بە سامانم ووت بیبڕە بە کارتەکەی من. فریادیش ١٠ وەرەقەی دایە پێی بێت بلیتمان بۆ بڕی و بۆ دوو ڕۆژی تر بڕواتەوە.
ئەوشەوە خەوتین بۆ بەیانی هەڵساین من داوام کرد دەگەڕێمەوە بۆ نەرویج و ئەوانیش یەک شەمە بوو ووتیان با ئەمڕۆش بەیەکەوە بین سبەینێ دووشەمە هەموو دەگەڕێینەوە و کاکە باز داوای کرد جێی نەهێڵین تا سواری تەیارە دەبێت، سامانیش ووتی: مەڕۆ بەیانی دوو شەمە ئیقباڵ دەگەڕێتەوە.
چاوەڕوانی ڕۆشتنی کاکە بازو هاتنی ئیقباڵم، ئەگەر تاقەتان بوو چاوەڕوان بن لەگەڵمدا ئێوەش...
به‌روار: 09/12/2019
بینین: 2727