چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێیەم : زنجیرەی ٧٦
ماکوان کەریم

ساحیرەکان و پەیمانی سولەیمان و موستیلەکەی

لەبازاڕ پیاسەمان دەکرد چاوەرێی حوسێن بووین بمان بات بۆ تەکیەیەك لە کۆلن، نزیك عەسر بوو چاوەڕوانی نوێژی عەسرمان دەکرد کە قەسرو جەمعی بکەین پاشان بڕۆین بۆ نان خواردن بۆ تەکیە. لەگەڵ فریاد دا باسو خواسێکمان کردبوەوە لە باسی زمان و نوسینی جنۆکە کە ناسراوە بە (VOYNICH).
تا ئێستا هیچ کام لە زانکۆ و ئەکادیمیاکانی جیهان نەیان توانیوە ئەم پرتوکە و کۆدەکانی بشکێنن و لێی تێبگەن کە باسەکەی چییە، ڤینچ یاخود ڤینش کە بەو شێوەیە دەخوێنرێتەوە. ئەم پەرتوکە و شێوازی نوسینانە جێگای پرسیاری ملیۆنەها خەڵکی سەر زەویە لە ئێستادا. لەم قسانەدا بووین لەگەڵ فریاد دا کە لە دوورەوە ویرسانم بەدی کرد ڕووە من دەهات.
ترسێك لە دڵمدا دروست بوو بوو، چونکە ئەوەندەم ئازار خواردبوو بەدەستیان بۆیە هەوڵمدا خۆمی لێ گێل بکەم و وانیشان بدەم نەمدیوە.
بەجێم هێشت و ە دیسان ئاوڕم بۆ دواوە دایەوە نەمابوو، پاشان سەرم بەرز کردەوە دووبارە بینیمەوە بەلام ئەمجارە لە دووری چەند مەتریك دیسانەوە ڕووە من دەهات، بۆ جاری دووەم خۆم لێ بێدەنگ کردەوە. لەو کاتەدا فریاد و کاکە باز پرسیان: بۆ وا شڵەژاویت؟
ماکوان: نا هیچ نیە لێرەدا بوەستن ئێستا دێمەوە لاتان، بۆ جاری دووەم لێم ڕەت بوو، وام دانابوو ئەگەر بیبینمەوە ئەمجارە منیش ڕووە و ئەو دەچم. دیسانەوە بینیمەوە وەکو یاری کردن و تێکدانی باری دەرونیم ڕەفتاری لەگەڵم دەکرد، هاوڕێکانم جێهێشت و ئەم جارە من ڕووە ئەو ڕۆیشتم بە پەلە، کە زانی من دوای کەوتووم ڕێگاکەی گۆڕی و ڕۆشتنەکەی خێرا تر کرد. ناو بازاڕی کۆلن زۆر قەرەباڵغ بوو، منیش هەر شوێنی کەووتم تا چووە جێگایەك کە تاڕادەیەك خەڵکی کەم لێبوو، لە پشتیەوە هاوارم کرد ویرسان! وەستا، کە ئاوڕیدایەوە ووتی: ماکوان بزانە ئەم شەو چیت بۆ دەکەم! بەقسەم بکە قەت ئەو هێزەت لە دەست مەدە. هەر کە وای ووت لەبەرچاوم نەما.
لە کۆدەکەی تێنەگەیشتم و دوبارەم دەکردەوە بەڵکو شتیکی لێ تێبگەم و بزانم مەبەستەکەی چییە، ( ماکوان ئەم شەو بزانە چیت بۆ دەکەم، بەقسەم بکەو قەت ئەو هێزەت لە دەست مەدە)
گەڕامەوە بۆلای هاوڕێکانم و لەگەڵیاندا کەوتینەوە قسە، دوبارە پرسیاریان کرد کە چی ڕوویداوە؟
ماکوان: یەکێك لە جنۆکەکانم بینیەوە بە کۆد قسەی بۆ کردم و جێیهێشتم.
فریاد: باشە بۆ ئەم جنۆکانە دێن بۆ لای تۆ؟
ماکوان: جا چی بکەم، ئیتر بۆلای کەسێك دەچن کە خۆشی لێیان نایەت ئەگەر حەز دەکەیت پێیان دەڵێم، بەڵکو هەڵت بژێرن و بێن بۆلای تۆش؟
فریاد: بیکە لەڕای خوا شتی وانەکەیت من نامەوێت.
کاکە باز: من کەسێك دەناسم لە سلێمانی ناوی شێخ لازۆیە زۆر تەواو نیە لە ڕووی لاشەو جسمەوە کەچی زۆر شتی عەجیب و سەرسوڕهێنەر ئەنجام ئەدات، نوشتە دەنوسێت و شێت چاك دەکاتەوە و نەخۆش چارەسەر دەکات...هتد
ماکوان: ئەوە بزانە زۆرێك لە جنۆکە شەیتانەکان دەچن بۆ لای ئەوکەسانەی کە کەم ئەندامن و ئەوان هەڵدەخڵەتێنن، چونکە لە ژیان بێزارن. ئەو تواناو هێزە ئەدەن بەوان لەڕێگای ئەوانەوە کاری سیحرو خورافیاتەکانیان ئەنجام ئەدەن و خەڵك کافر دەکەن. ئەگەر تەماشا بکەن لە هەموو جیهاندا زۆریك لەوانەی کە دەردەکەون بە کاری سیحرو جادو بازی و شتی زۆر سەرسوڕهێنەر لەو کەسانەوەیە کە یان قەمورن، یاخود توانای ڕۆشتنیان نیە، یان لاڵ و کەڕن ...هتد.
بەناوی شێخ دەریان دەخەن و کاری خراپ و کوفر لە ڕێگای ئەوانەو دەکەن، جا کاکە باز ئەگەر نەخۆش چاك دەکاتەوە خێرە ناتوانێت خۆی چاك بکاتەوە؟
کاکە باز : من جارێك هەمان قسەی تۆم بەو شێخە ووت، لەوەڵامدا ووتی ئێمە وەکو نیشانەیەك وامان لێکراوە تاکو خوا لە ڕێگای نوقسانەکانەوە ساغەکان چاك بکاتەوە! وە بۆ ئەوەی ڕێزی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بگیرێت!
ماکوان: ئەو قسەیە بۆ دەرباز بوونە لە سیحرو جادووەکەی، ئەی بۆ کەم ئەندامەکانی تر ناتوانن ئەوە بکەن؟ تەماشا بکەن زۆرێك لەو ئافرەتانەی کە داوێن پیسن و کاری فاحیشە دەکەن دوای ئەوە دەست دەکەن بە قاوەگرتنەوە و نوشتەو سیحرو جادوو، لە زۆریك لە شارەکانی کوردستان ئە ودیاردەیە دەبینین. ئافرتی داوێن پیس خەڵك دەچیت بۆلای لەهەمان کاتدا دەستی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و بەرپرسە داوێن پیسەکانیش تێکەڵ کردووە. هەر کەس لە گەڕەك و کۆڵانەکانیاندا قسەیەکیان پێبڵێت خێرا دەیدەن بەگرت، ئەوانەشی کە داوێن پیسن لە شارو شارۆچکەکاندا دەزگا ئەمنی و بەرپرسەکان دەیانپارێزن بە هۆکاری حەزە شەهاوانیەکانی خۆیان.

کاکەباز: وەڵڵاهی ماکوانی برام ڕاست دەکەیت لە شارۆچکەی سەید سادق ئافرەتێکی وا دەناسم و هەمان کار دەکات کە تۆ باسی دەکەیت داوێن پیسە و خەریکی فاڵگرتنەوە وسیحر کردنە، تەنانەت مێردەکەشی دەزانێت.

ماکوان: ئەی چۆن قبوڵ دەکات کە دەزانێت ژنەکەی فاحیشەیە؟
کاکە باز: وەڵڵا دەڵێ ئەگەر تەڵاقی بەم من منداڵم پێ بەخێو ناکرێت!
ماکوان: هەر وایە لەوانەشە کێشەیەك بۆ مێردەکەی دروست بکات لە ڕێگای سیحرو جادو داوێن پیسی خۆیەوە، پێویستە ئەوانە وێنەیان بگیرێت بە دزیەوە و وەزارەتی ناخۆیان لێ ئاگادار بکرێتەوە.
کاکە باز: لە شاری سلێمانی دانەیەکی لێبوو دەیووت من موستیلەکەی سولەیمانم پێیە، بەرپرسی حیزبێك هاتبوو بۆلای ١٨ دەفتەر دۆلاری دابویێ نەیئەدایە! ساحیرەکە داوای ٢٥ دەفتەری لێدەکرد. ئەی ئەوە چیە کاکە سور؟
ماکوان: ئەویش درۆ دەکات، ئەوە موستیلەیەکە بە شێوەی ئەستێرەیەکی پێنج چوکوڵەیی، یاخود خوماسی بسم اللە الرحمن الرحیم لەسەر نوسراوە. ئەوە زیاتر ساحیرەکان بە کاری دەهێنن هیچ پەیوەندی نیە بە حەزرەتی سولەیمانەوە هەمووی درۆ و دەلەسەیە.
کاکە باز: ئەی توخوا پێم بڵێ ٧ پەیمانەکەی سولەیمان چییە؟
ماکوان: ئەمانە چۆن دەزانی کاکە باز کەی تۆ تاقەتی ئەو شاتانەت هەبووە؟
کاکە باز: وەڵڵا ڕاستیت ئەوێت من ژنم هێنا لە کوردستان هیچ کێشیەکم نەبوو لە ڕووی جنسییەوە، بەڵام کە ئەو خێزانەی خۆم کە بەقەدەر هەردوو چاوم خۆشم دەویست دەهاتە لام یەکسەر لە پیاوەتی دەکەوتم، ئیتر ناچار وازم لێهێناو جیابووینەوە. ئەو کچە زۆر گوناحیش بوو، بۆ زانیاریشت لەوانەیو چوبێتمە لای ٥٠ دانە لەم ساحیرو جادو بازانە بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت! یەکێك دەیووت بەستراوی، ئەوی تر دەیوت سیحرە بە قژی ئافرەت، یەکێکی تر دەیووت تۆجادو لەجلوبەرگەکەت کراوە. ئیتر ماکوان ماندوو بوم دەستبەرداری خێزانەکەم بووم.
بەدڵ پڕییەوە بۆی دەگێڕامەوە..
ماکوان: ئەی فریاد دەزانێت؟
کاکە باز: بۆم باس کردوە.
فریاد: باسی کردوە لە ڕووی پزشکی و زانستیەوە چەند جار ووتومە بڕۆ پشکنین بکە، بەڵام دەڵێت هیچ کیشەم نیە!
ماکوان: ئەی بۆ ناچیت بۆ لای دکتۆر؟
کاکە باز: ئێ ماکوان هیچ عەیبم نیە!
ماکوان: یەعنی مضبوطی؟
کاکە باز: زەوق و توانا سێکسیەکانم عەیبی نیە، بە هەموو شتێکی ئافرەت ئارەزوم بێت ئەوروژێم و ورژاندوشمی!
ماکوان: سەیرە، تۆ بڵێ سیحرت لێکرا بێت؟
کاکە باز: وەڵڵاهی نازانم ئەوەیە کێشەکەم، بەڵکو بەو جنۆکانەی هاوڕێت بڵێیت بۆم چارەسەر بکەن لەڕێگای ئەو دەردەمەوە دوعایەکیان بۆ کردووم بەناوی ٧ پەیمان و عەهدەکەی سولەیمان لەوە دەزانم کە ئەوەش هەیە!
ماکوان: وەڵڵا براکەم ئەوەش شیرەکەو خورافیاتەو نە پەیوەندی هەیە بە سولەیمان پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێبێت نە هیچ، ئەوە شیرکەو هەر کەس ئەوەهەڵگرێت موشریکەو هاوبەشی بۆ خوا بڕیار داوە.
کاکە باز: جاخۆ من هەمیشە پێمە و ئەوەندەی دەمانچەیەك بە گرنگی دەزانم بۆیە هەڵمگرتوە!
ماکوان: بیکە لەڕای خوا فڕێی بدە ئەوە هەموو شیرکو کوفرە. کوا بمدەرێ؟ با جنۆکە هەلا هەلات نەکات، ویرسان بزانێت لە ڕێگای تۆوە دێت بۆ لای من و تۆش وێران دەکەن.
کاکە باز: بەڕاستە؟ وەڵڵا نەم زانیبوو، ئەی چارە؟
ماکوان: من پێموایە دەبێت تۆبە بکەیت و موسڵمان بوونی خۆت ڕاگەیەنیت چونکە بەو کارانەت کافر بوویت لە ئیسلام دەرچوویت، هەر کەس بڕوات بۆلای ئەو ساحیرو جادوبازانە پێی کافر دەبێت!
کاکە باز: لەئێستاوە تەوبە دەکەم و هەزارجار استغفراللە.
ماکوان: بەسەرچاو هەوڵئەدەین کێشەکەت بدۆزینەوە لەگەڵ فریاد، ئەگەر بزانین سیحرە بەتاڵی دەکەینەوە ئەگەر نەخۆشیش بێت ئەوە لەڕیگای دەرمانەوە چارەسەر دەکرێت، بەڵام پێم باشە سەرەتا بچیتە لای دکتۆر وە خێزانەکەشت ئەگەر تەڵاقت نەداوە بگەڕێنیتەوە بۆلای خۆت.
کاکە باز: وەکو تەڵاق، تەڵاقم نەداوە، بەڵام ئەوە ماوەی مانگێکە هاتومەتەوە بۆ ئەوروپا لەداخا سەری خۆم هەڵگرتووە، خێزانیشم هەر لە کوردستانە لە ماڵی باوکێتی. بەڕاستی کاکە سور زۆر شەرمەزارم نازانم چی بکەم لەئاستی ئەو ئافرەتەدا، زۆر خەفەتم خواردو خەفەتی خوارد ژیانم تێك چووە چیم لێدەکەن ؟
ماکوان: ئەوەی بە من بکرێت سوارە گیان درێغی ناکەم، بە پشتیوانی خوا چارەسەری دەکەین و زۆریش ئاسانە، دەبوو زوو قسەت بکردایە. ، ئێستا خێرا تەلەفون بکە بۆخێزانت و دڵی بدەرەوە، خۆشەویستی زۆری بۆ دەرببڕە و بڵی بۆیە گەڕاومەتەوە مانای وانیە دەستم لە تۆ بەردابێت، بەڵکو هاتووم چارەسەری خۆم بکەم، ئەی وەزعی ماددیت چۆنە؟

کاکە باز: وەڵڵا ژێر سفرم جاروبار فریاد هاوکاریم دەکات!
ماکوان: وەرە با تا ئەو بانقە بڕۆین، چووین ٥٠٠ ئێورۆم بۆ دەرهێنا، تەلەفۆنم بۆ لەگەڵ دایکم کرد کە ١٠٠٠ دۆلار بداتە خێزانی کاکە باز.
چووین بۆ نوێژ و لە مزگەوت نوێژمان کرد دوای نوێژ بە کاکە بازم ووت: تەلەفون بکات بۆ خێزانی.
کاکە باز تەلەفونی کرد بۆ خێزانی و لە دوورەوە ئاگام لێی بوو دەگریا من و فریادیش وا خۆمان نیشان دا کە ئاگامان لێیی نیە، هاتەوە بۆ لامان و هەستمان کرد خۆشی و دەم بە پێکەنینی زیاتر بوو زۆر لە پێشتووتر ئارامی دڵ و دەرونی پێوە دیار بوو.
حوسێن تەلەفونی بۆ کردین ووتمان لە مزگەوتین، ووتی: ماکوان هەموو تەکییە چاوەڕێن بچین بۆ ئەوەێ زیکر بکەین و مەڕۆن من دێم بە شوێنتاندا لە مزگەوت بن.
ماکوان: بەخوا من حەزم بەو جۆرە کارانە نیە و لە ژیانیشمدا نەچوومەتە تەکییە و خانەقا، من بۆخۆم هەر بڕوام بەو شتانە نەبووە، بابچین بەڵام شتێک بدۆزینەوە کە بتوانین لەوێ خۆمان بدزینەوە. لەگەڵ ئەوجەوانەدا ڕانەهاتووم و حەزم پێیی نیە!
فریاد: باشە ئەچین بەدڵمان بوو دادەنیشین بە دڵمان نەبوو زوو هەڵدەستین و دەڵێین ئیشمان هەیە!
ماکوان: چی بکەین بۆ سوارە، نابێت هەروا بڕوات تۆ دکتۆری فریاد پرسیاری لێبکە بزانە چییە؟
فریاد: یەك دوو جار پێم ووتوە با پشکنینت بۆ بکەین بزانین چییە، بەڵام بەلالوتەوە وەڵامی داومەتەوە وەکو ئەوەی پێی ناخۆش بێت، ئیتر منیش قسەم نەکردوە و بەدوایدا نەچومەتەوە.
ماکوان: ڕوومکردە کاکە باز و ووتم نابێت بەسەردا بڕوات تا بەیەکەوەین دەبێت چارەسەری ئەمەی تۆش بکرێت باشە؟
کاکە باز: چی دەڵێن لەخزمەتاندام ئەوەی ئێوە دەیڵێن لەقسەتان دەرناچم، بەڵکو خوای گەورە بیکات بە بەهار شاد ببمەوە، بەخوا زۆر بێزارم و بەهاریشم زۆر خۆش دەوێت ماکوان.
ماکوان: بەهار کچی کێییە؟
کاکەباز: کچی وەستا تاهیری کۆستەرە.
ماکوان: ئێ خۆ ئەوە ئەو کچەیە کە لە کاتی قوتابخانەی ناوەندیەوە دڵتان بەیەکەوە بوو، بیرتە بە کۆڵانەکەیاندا دەڕۆشتین ئێواران و لەبەردەم دوکانەکی مندا گۆرانی بەهار هاتەوە گیان، بەهار هاتەوەت دەخستە سەر کە دەهاتەوە لە قوتابخانە. "بە پێکەنینەوە دەمگێڕایەوە" ئەویش دایە گریانێكی قوڵ و جێی هیشتین، ئیتر زانیم زۆر بریندارە بۆیە زۆر بەزەیم پێداهاتەوە ، بۆ فریادم گێڕایەوە ئەو کوڕە لە منداڵیەوە ئەو کچەی خۆش دەویست بەڵام زۆر هەژار بوون ساڵی ١٩٩٧ پێش من دەرچوو، لەبەر هەژاری کاکە باز ٦ ساڵی پێچوو تا گەیشتە ئەوروپا خۆی کارو کەسابەتی دەکرد پێی دەرچوو هاوکاری ماڵەوەشیانی دەکرد، نابێت بهێڵین ژیانی تێك بچێت.
فریاد: چی دەڵێیت دەیکەین، من کاکە بازم زۆر خۆش دەوێت لەڕێگا کە هاتم چوومە ئەسینا تەنها کاکە باز بوو هات بەدەمەوە لەوێ ئەویش دەری کردم بە خۆڕای لە پاترا.
حوسێن هات بەشوێنماندا و منیش کابۆیەك و کراسێكی ڕەش و چاکەتێکی چەرمی ڕەشم لەبەردابوو لە شۆفێری ماتۆڕ دەچووم، کەڵکی ئەوەم پێوە نەبوو بڕۆم بۆ تەکییە و ئەو جێگایەنە بۆیە داوام کرد لە حوسێن کە بچم خۆم بگۆڕم چاکەت و پانتۆڵ لەبەر بکەم.
دوای ئەوەی کە خۆم گۆڕی و چوین بەروە تەکیە هەر چووینە ناو تەکیەکەوە من وا هەستم دەکرد کە دەچین دەستی شێخەکیان ماچ دەکەین و ئەوان زیکرو تەهلیلەو دەف لی ئەدەن.
منیش وەکو کەسێکی ئاسایی فریاد و حوسێنم پێش خست و خۆم و کاکە بازیش بە تەنیشت یەکەوە دەڕۆشتین، کەچوومە ژوورەوە خوایەگیان چیم دی! یەك هاتوو هاوار دەستی پێکرد ئەوەندەم زانی هەموویان ڕووە من هاتن. منیش خەریك بوو لە ترسا ڕاکەم، ووتم بەقورئان شتێکمان کردوە خۆمان پێمان نەزانیووە بۆیە وا هاتن بەرەو ڕوومان، ترسام لەوەی کە حوسێن پێی وتبیتن کە ئەمانە قاچاخ چین و بیانەوێت شتێکمان لێبکەن و ئاڵتونەکە بەرێت بۆ خۆی!
گەیشتنە لام ووتم کاکە باز چەقۆ ئەبو ئەڵقە دەرنەفیز بۆکس خەنجەر شتێکت پێیە؟
کاکە باز: بۆچیتە؟
ماکوان: ئەو خەڵکە ڕووە و من و تۆ دێن بە پەلە، هەتیو هیچی خراپت نەکردوە؟
کاکە باز: نەبەخوا، چی بکەین ڕاکەین؟
ماکوان: پەلە مەکە بزانین چی ڕووئەدات، ئەگەر شتێك بوو ڕادەکەین باشە؟ لەم قسانەدا بووین ئەو خەڵکە زۆرە هاتنە لامان و هەموویان پەلاماری دەستی منیان دا بەسەرە ماچیان دەکرد، منیش هەر لە بەرخۆمەوە دەمووت استغفراللە، یەك و دە و پەنجا نەبوو هەر تەواو نەدەبوون، لەدڵی خۆمدا ووتم بەزاتی خوا دەموچاوم گۆڕاوە. کاکە باز دەمو چاوم ماکوانە؟
کاکە باز: ئەی قابیلە بایەعەکەتان بێت، هەر خۆتی.
ماکوان: ئەی ئەو خەڵکە بۆ وا کەر بووە دەستم ماچ دەکەن، دەستم هەمووی تفە خەریکە ئەیکڕێننەوە. بڕۆ بە حوسێن بڵێ نەجاتم بدات، بەخوا لێیان تیكچووە پێیان بڵێت ئەمە ماکوانە ماکوان شێخەکەیان نیە.
حوسێن هاتت کەچی دەڵێت: لە شێخ دووربکەونەوە با ئیزعآج نەبێت، ئێستا قسەمان بۆ دەکات!
ماکوان: چپاندم بە گوێی حوسێن دا ووتم ئەو خەڵکە بۆ وادەکەن؟ منیان لێ تێكچووە لەگەڵ شێخەکەیاندا.
حوسێن: نا - نا سەیدا من باسم کردوویت، ئەو کەسەی کە یەکەم جار هاتە لاتو دەستی ماچ کردی ئەوە شێخ عوبێدە شێخی ئێمەیە.
ماکوان: ئەوە دەستی ماچ کردم منیش سەریم ماچ کردەوە ئەوە شێخی ئێوەیە؟
حوسێن: بەڵێ سەیدا
ماکوان: ئەی بۆ دەستی من ماچ دەکات، ئەبێت من دەستی ماچکەم.
حوسێن: ئیتر تۆ شێخمانیت و طریقەت لە تۆ وەردەگرین!
ماکوان: ئەی قوڕ بەسەر خۆم، تومەس ئەو ماوەیەی کە من و فریاد و کاکە باز لە بازاڕ بووین حوسێن چووە بۆ تەکیەو درۆی وای کردوە بە دەمی منەوە کە گوایە من کەراماتم هەیەو بەرماڵم بەسەر ئاوە وە دەگەڕێت، بەهەر حاڵ لە دوایدا بۆم دەرکەوت درۆی وای کردبوو قسەی وا قۆڕی کردبوو بەدەممەوە کە بەخەویش خۆم نەمدیوە. کورسی دانراو هەموو بە پێوە وەستابوون منیش وەکو پاشا و شتی وا خستمیانە سەر کورسی، ووتم: حەتمەن ئەمە مەشهەدەکەی وەیخڕ پاشایە.
چاوەڕێ بن بزانین چی روو ئەدات...
به‌روار: 08/12/2019
بینین: 1961