چیرۆک
  مەملەکەتی نور - بەشی ١٥ - فەرغەلی و کۆتایی تەمەن
ماکوان کەریم

لە قسەکردنی گەرمی مێژوویداو بەڕێکردنەوە بەرەو خواروی کوفە دەرۆشتین بەئاواتی ئەوەی بگەینە خزمەتی پێغەمبەری خوا ﷺ، لەباس و خواسەتەکانماندا بووین لەگەڵ شێخ فەرغەلی لە پڕ لەسەر ئەسپەکەی کەوتە خوارێ بە پەلە گرتم و هاوارم کرد لە عابیدو رازی بە هانامانەوە بێنن، هەرچی قورئانم خوێند بە سەریدا ، هەر حاڵی خراپتر دەبوو ..

عابیدیش چوو گیایەکی هێنا کردیە ناو قاپێکی تەختەو لەگەڵ ئاودا تێکەڵی کردو دەرخواردی دا .. وورد ووردە هێور بوویەوە لە پەنای گردۆڵکەیەکدا لامانداو پاڵمان خست و چاوەڕێ بووین تا هۆشی دێتەوە .

لەو کاتەدا بیری ماڵو منداڵم کەوتەوە ووتم با کتێبەکە دەربهینم تا ئەو هەڵئەسێتەوە سەرێك لە ماڵەوە بدەمەوە ..
خەریکی دەرهێنانی کتیبەکە بووم لە کەشۆڵەکەی پشتمدا بۆ ئەوەی بەگڕێمەوە ، بۆ ماڵەوە ..
لە پڕ عابید ووتی ماکوان شعرێکی زۆر خۆشت دەخوێند .. زۆر جوان بوو ئەتوانیت بۆم بڵێیتەوە .

ماکوان : ئەوە شعر نیە عابیدی برام ، ئەوە قورئانە !

عابید :قورئان چییە؟

ماکوان :قسەی خوایی پەروەردگارە ..

عابید : چۆن؟

ماکوان : بۆ ئەوەی خوا بناسین کتێبێکی ناردوە بۆ ناسینی خۆی و چۆنیەتی رێکخستنی ژیانی ئیمەی مرۆڤ بۆ ئەوەی زوڵم نەکەین .

عابید :ئەتوانیت تۆزێکم بۆ بخوێنیت ؟

ماکوان : سورەتی واقیعەم بۆ خوێند وەك تەلەفزیۆنی شاشە ٦٠ تەماشی دەکردم و چاوی پڕبوو لەئاو هەستم پێدەکرد زۆر ئارامە لەگەڵیدا.

عابید : ئە ووشانە زۆر جوانن چۆن گەیشتوە بە تۆ؟

ماکوان: لە رێگای پغەمبەرێکەوە .. کە خەڵکی شاری مەککەیە .

عابید :مەککە و پێغەمبەر .. ناوی چییە؟

ماکوان: محمد ..صلی اللە علیە وسلم

عابید : ناوێکی جوانە یەکەم جارە بیبیستم .

ماکوان : نەمدەزانی چۆن تێیبگەیەنم ، بەڕاستی وێستگەیەکی قورس بوو ، نەمدەتوانی پێی بڵێم محمد هاتوە یان نا - نەمدەزانی چۆن باسی ئیسلام کەم ، لەزەمەنێکدام یەشتا پێغەمبەری خوا ﷺ لەدایك نەبووە .... خوای گەورە کردی فەرغەلی جوڵایەوە و هەمووگیانی بوو بە ئاو عارەقێکی زۆری کرد .. من زۆر ترسام ، کەچی رازی ووتی خەمت نەبێت بەرەو باشە دەروات.

باشبوو چوومە لای و سەرم خستە سەر رانم و عابیدیش بە پارچەیەك پەرۆ دەیکرد بەناو ئاوداو عارەقەکەی دەسڕی.
ماوەیەكی کورت بەو شێوەیە مایەوە ، ئاگام لە رازی بوو ئاگری کردەوە و دەستی کرد بەنان دروست کردنو پوشو پەڵاشی کۆکردبوەوە، منیش دوعام دەکرد بۆ مام فەرغەلی گیان .

فەرغەلی: دەستی کرد بە قسەو یەکەم قسەی بانگی منی کردوو ووتی : ئەگەر مردم بگەڕێرەوە و مەیەرەوە تا دەگەیت بە کەسێکی تر ناوی .. (فەزڵی)ە هەرچی ئاڵتون پارەت پێیە بیدە رازیو عابیدو بگەڕێرەوە ئیتر مەیەرەوە مەگەر فەزڵیت لەگەدابێت ، وەئەگەر کتێبەکەش وون بکەیت گەڕانەوەت ئاستەمەو ناگەڕێتیەوە بۆ ژیانی ناو ماڵو منداڵت، ئەگەر ئەتەویت بەگەڕێیتەوە ..ئیستا بڕۆ؟

ماکوان : ناڕۆمو بەجێت ناهێڵم و ان شاء اللە تەمەن درێژ دەبیتو دوعای شیفات بۆ دەکەم شێخ گیان ..
دەستە ڕەشەکانی خستبوە ناو دەستی من لە کۆتەرە دار دەچوو لەناو دەستە سپیەکانی مندا ، بەرزمکردەوە و ماچمکرد ، دەستی کرد بە پێکەنینن، ووتی بەوەفایت .

شەو لەوێدا ماینەوە هەستم کرد فەرغەلی باش بووە .. چوومە لای و باسی عابیدم بۆ کرد کە گویی لە قورئان بووە خویندمەوە باسی ئەوەیشم کرد لە نویژکردنەکانماندا بینیونی و پرسیاری نوێژو دەست نویژی لێکردووم ..

فەرغەلی : هەرچی بۆ باس بکەیت ، لێت تێناگات جارێ کاتی نیە ، تا زەمەنی خۆی ..

ماکوان : یاشێخ پێش ئەوەی بگەینە مەککە دەمەویت باسی ئەوەم بۆ بکەیت ، کە بۆچی ئەبرەهە دێت بۆ وویرانکردنی مەککەو لە کاتێکدا مەسیحییە، هیچ پەیوەندی بەو ناوچەوە نیە ؟

فەرغەلی : دوای ئەوەی کە ئەبرەهە ئاریاطی کوشت ، نەجاشی ئەو سەردەمە کە ناوی کالب بوو زۆر توڕە بوو لە ئەبرەهە خۆی ئامادەکرد بۆ ئەوەی بڕواتە ناو خاکی یەمەن و نەزری کرد لەسەرخۆی بە قژ ئەبرهە راکێشێ بەناو ئەو وڵاتەدا ، ئەبرەهە زۆر ترسا و داوای کرد کە ئەو هەر لە ژیر دەسەڵاتی نەجاشی حەبەشەدایە و پەیماننامەو میساقی زۆری نارد بۆی کە لەژێر رکێفی ئەودایەو راوێژی کرد بە چواردەوری بۆ رازی کردنی نەجاشی چی بکات باشە ؟
بڕیاریاندا کە گەورەترین کڵێسا دروست بکەن ، بۆ ئەوەی نەجاشی دڵی پێخۆش بێت، لەبەر ئەوەی نەجاشی کەسێکی دیندار بوو ..

ماکوان : کڵێسا لە یەمەن ، یان لە حەبەشە ؟

فەرغەلی : بێگومان لە یەمەن .. گەورەترین کڵێسای دروست کرد لە یەمەن بەناوی (قوڵەیس) ئەمری کرد بە هەموو عەرەب کە حەج بکەن بۆ ئەو کڵێسایەو پاشان یەکیك لە گەلو هۆزەکانی عەرەب بەناوی (نەسیء)کە گەلو هۆزیك بوون لە سەر ئاینی ئیبراهیم مابونەوە ، رێزی کەعبەو مانگە حەرامەکانیان دەگرت .. ئەو گەلو هۆزە هاتن بە پیسای هەموو کڵیساکەیان سواغ داو ناوەکەیان پڕکرد لە پیسای و رایانکرد ..

کە ئەبرەهە بەمەی زانی و پاشان دەیشیزانی کە عەرەب نایەن بۆ حەج بۆ ئەو جیگایە بەڵکو دەڕۆنە مەککە و لەکەعەبەدا حەج دەکەن.. بڕیاری دا کە بە فیلەوە بڕواتە ناو مەککەو کەعبە بروخێنێت ..!

ماکوان : باشە زۆریك لە بێدینەکان دەڵێن فیل چۆن دێتە ئەو سەحرا و جێگایەوە و فیلی لە کوێ بووە ئەبرەهە؟

فەرغەلی : بۆ مەگەر ژینگەو کەشو هەوای یەمەن و ئەفریقا وەك یەك نیە ؟!

ماکوان : نا مەبەستم ئاو خواردنو نان خواردنی فیلەکانە؟

فەرغەلی : ئەی ئەو سوپا گەورەیە ، چۆن ئاو دەخواتەوە یان نان دەخوات بتوانیت ئاو نان بۆ سوپاکەی دابین بکات ناتوانیت بۆ ٨ فیل دابینی بکات ، کە زۆرێك لەسەرچاوەکانیش ئاماژەیان بە یەك فیل کردوە خوای گەورە لە قورئاندا هەر ئاماژەی بەخاوەن فیلێك کردەوە نەك چەند فیلێك ، خۆ ئەگەر گریمان زۆریش بوو ، فیل لەوسەردەمانەدا بە خێوو دەکرا بۆ جەنگ ئیرانیش فیلی هەبووە ، لە جەنگی قادیسیەدا بەکاریانهێناوە دژی موسڵمانان و خالیدی کوڕی وەلید مشکی بردایە ناو لوتی فیلەکان.

ماکوان: وابوو .. ئێستا بیرم کەوتەوە کەواتە لە عێراقدا فییل بە کار هاتبێت لە سەحرای ناصریەو و زیقار و ئەو ناوچانەی تردا بۆچی لە یەمەن و سعود بەکار نایەت کە ناوچەیەکی سەوزو شاخاوی لەیەمەن وگەرمای هیڵی ناوەڕاست و هەمان ژینگەو هەوای ئەفریقایە و .. ئەی ئەو ناوچەئە ساسانیەکانی لێنەبوون وا ئیمپراتۆریەتی فارس و ئینجا هەروا بەئاسانی سوپای رێکخست بڕوات تێکیبدات ؟

فەرغەلی: لە ڕێگادا کۆمەڵێك لە گەلو هۆزی عەرەب بۆی دانیشت بۆ جەنگ ، وەك هۆزی (ذولنفر) (خثعم ) بۆیان چوونە سەنگەر بەسەرکردایەتی (نوفیل ابن حوبیب الخثعمی)، بەڵام ئەبرەهە سەرکەوت بەسەریاندا ، سوپای ئەبرەهە زۆر بەهێزبوو، ئەودەمەش پادشاکانی کیسرای ساسان سەرقاڵ بوون بە یەکتریەوە و کوڕو باوك یەکتریان دەکوشت، بۆیە ئەبرەهە توانی ئەو ناوچیە حوکوم بکات لە ساڵی ٥٢٧ تا ٥٧٠ زانینی ، ئەم سوپایە بەڕێکەو تا گەیشتە تایف و لەناو گەلوهۆزی تایف کە ناسراون بە سەقیف رێنشاندەرێکیان نارد لەگەڵیدا بۆ تێکدانی کەعبە.

ماکوان: تایف وایان کرد، سەیر نیە ؟

فەرغەلی : نا- سەیر نیە ، چونکە ئەبرەهە بچوایەتە هەر جێگایەك ئەیسوتاندو خاپوری دەکردە بە تەواوەتی تێکی ئەدابەسەر یەکدا وەك مەغۆل وابوو .. بۆیە تایف ترسان کە توشی ئەو وویرانکاریە نەبن لە لایەن ئەبرەهەوە بۆیە کەسێکیان لەگەڵ نارد بەناوی (زوروغال) ئەوکەسە پێش ئەوەی بگاتە مەککە لە ڕێگادا ئەمرێت، ئیتر گۆڕەکەی دەبێتە جێگای بەرد بارانکردنی عەرەب.

دوای ئەوەی کە ئەبرەهە دەچێتە نزیك مەکەو سوپاکەی لەوێدا دەخات بۆ ئەوەی بۆ رۆژێکی تر هێرش بکاتە سەر کەعەبەو مەککە وویران بکات، چەند وشترێکی عەبدولموتەلیب دەگریت و پێم وابیت هەموو دەیزانین ..پێویست ناکات باسی بکەم .

ماکوان : راستە هەموو دەیزانین، ئەی باشە هەست ناکەیت مەوقیفێکی زۆر ترسنۆکانە بوو خەڵکی مەککەو هەموو چۆڵیان کردو لەگەڵ ئەوەشدا باپیری پێغەمبەری خوا ﷺ دیتە لای ئەبرەهە زۆر رێزی لێدەگریت و خاوەنی وویقارو هەیبەت و شان و شەوکەتی خۆیەتی کەچی لە جیاتی ئەوەی داوای لێبکات ، کە کەعبە تێک نەدات دەڵێت ووشترەکانم بدەرەوە! لە کاتیکدا کەعبە ماڵی خوایەو ئەوان سودیان لێوەرگرتووە.

فەرغەلی : تا ڕادەیەك قسەکەی تۆ تەواوە ، بەڵام چار نەبوو هەر دەبوو وابکەن، چونکە سوپاکەی ئەبرەهە زۆر بەهێز بوو، بۆیە ناچار بوو بڵێت خاوەنی ئەو ماڵە خوایە خۆی دەیپاریزیت و منیش خاوەنی ووشترەکانی خۆمم هاتووم دوای شتی خۆم دەکەمەوە ..

ماکوان : ئاخر مەبەستی من ئەوەیە ، ئەوان کە دەیانزانی وڵاتو شارەو مەڵبەندەکەیان هەر تێك دەچیت مردن لە پیناویدا ئەوپەڕی شەرف بوو، ئاخر چۆن هەر وا بە ئاسانی چۆڵی دەکەن ؟

فەرغەلی : ئەوەش حیکمەتی تیدایە .

ماکوان : چۆن؟

فەرغەلی : ئەگەر ئەوان شەریان بکردایە وا کات پیرۆزی ئەدرایە خەڵکەی و کەعبە هەر پیرۆز دەبوو، بەڵام ئەو کاریگەریەی جارانی نەدەما و هاتنی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەو کاریگەرەی نەدەما، چونکە خوای گەورە لەدوای ئەو موعجیزەیە کە بەسەر ئەبرەهەو شاری مەککەدا دەیهێنێت ، بەدوای ئەودا بە ٥٠ رۆژ زۆر شت کۆتایی پێدێت لەسەر زەویدا ؟

ماکوان : وەك چی ؟

فەرغەلی : کە پێمان دەڵێت بە هاتنی پێغەمبەر ﷺ کە لە ساڵی فیلدا لە دایك دەبێت خەڵکی نابێت چاوەڕوانی تەیرو ئابیل بن ، بەڵکو دەبی خۆیان هیزو توانا کۆبکەنەوە جەنگ بکەن ، لەبەدردا ٣١٦ کەس بوون خوای گەورە تەیروئەبابیلی نەنارد ، و لە ئوحوودا ئەو هەموو موسوڵمانە شەهید بوون پێغەمبەر بریندار بوو کەچی تەیرو ئەبابیلی نەنارد خوای پەروەردگار بۆ پێغەمبەرەکەی ﷺ، ئەمەش مانای وایە ئیتر موسڵمان دەبیت خۆی تواناو هێز کۆبکاتەوە چاوەڕوانی هیچ باڵداریك نەبێت لە دەریای سورو سپیو ناوەڕاستەوە .

ماکوان : کەواتە باسکردنی سورەتی فیل لە قورئاندا ، بەواتای دەست نیشانکردنی ساڵەکەیەو جیاوازی لە نیوان زەمەن و سەردەمی شۆڕش و خەباتی پێغەمبەرایەتی و کۆکردنەوەی تواناو هێزە وایە؟

فەرغەلی : وایە بەدڵناییەوە ، ئەم قسەیە زۆر تەندروستە ..

ماکوان: ئەی لە دوای ئەوەی خوای گەورە ئەو معجیزەیەی نیشاندان سوپاکە بەتەواوەتی لە ناو چوو؟

فەرغەلی بە تەواوەتی لە ناو چوون : کوڕێکی ئەبرەهە بەناوی موسروقی کوڕی ئەبرەهە بوە پادشای یەمەن و .. ئیتر دوای ئەوە شەر دەستی پێکرد لە نێوان خەڵکی یەمەن وحەبەشەکاندا، یەمەنیەکان داوایان کرد لە ووڵاتی ساسان بچێت بەدەمیانەوە رزگاریان بکات لەدەستی حەبەشیەکان لەڕێگای کەسێکی حومیری بەناوی (سەیف زی یەزن) ، ووڵاتی ساسان دەچێت یەمەن پاك دەکاتەوە لە حوکومی نەجاشی وکەسێك بەناوی (بوهرەز) سەردەکەوێت بەسەریاندا ووڵاتی یەمەن دەخاتە ژێر رکێفی ساسانیەکان و کوڕێکی کیسرا دەکاتە حاکم لەوێ بەناوی (مەرزیبان )دوای مردنی کوڕێکی تر بەناوی (دەیجەبان) و کۆتایەکەیان (بازانە)..

ماکوان : کەواتە سامانی کوڕی بازان کوری کیسرایە دەبیتە موسڵمان و شوێن پێغەمبەری خواﷺ دەکەویت ؟

فەرغەلی : بەڵێ ماکوان گیان ماندوو بووم ، ئەمەویت سورەتی فیل بخوێنم ئیتر ئیسراحەت بکەم ؟

ماکوان : فەرموو .. فەرموو ..

فەرغەلی: ئەم سورەتە کە ئیستا لە قورئاندایەو خوای گەورە دایبەزاندوە واتا بیرخستنەوەیە بۆ هەموولایەك کە ئەو مێژووە پێویستە بە ووردی دراسە بکریت بۆ ئەوەی وانەکانی فێر بین ..

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ﴿1﴾
ئایا نه‌تبینی (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌ خاوه‌ن فیله‌کان؟!

أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ﴿2﴾
ئایا سه‌ری لێ نه‌شیواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه‌؟!

وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴿3﴾
وه‌ پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده‌ سه‌ریان؟!

تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ ﴿4﴾
تا به‌ به‌ردی سه‌نگ گڵ، به‌رد بارانیان بکه‌ن.

فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ ﴿5﴾
سه‌ره‌نجام وه‌کو پوش و په‌ڵاش و گژوگیای خوراوی لێ کردن..

فەرغەلی گیانی دەرچوو بەسەر رانی منەوە ، هەرچی هاوارم کرد .. فەرغەلی .. فەرغەلی .. هیچ .. فەغەلی بۆ ئەبەد چاوکانی لە یەك نا ..

چاوەڕوان بن من چیم بەسەردیتو حاڵو گوزەرانمان چۆن دەبێت.. زنجیرەکانی داهاتودا دەیزانن

به‌روار: 19/07/2019
بینین: 1175