مەملەکەتی نور - بەشی ١٨ - بەردەوامی لە کوڕەکە و ئارەزوو بۆ گەڕانەوەی مێژوو..
ماکوان کەریم
لەدوای ئەوەی کە چوار لە خاتونە بەڕێزەکانی پێغەمبەری ئازیزم ﷺ ناساند و باسی هۆکاری شوکردنیان بە سەروەری مرۆڤایەتی کرد ، هەریەك لە خاتو خەدیجەو خاتو سوددە و خاتوعائیشە و خاتوو حەفسەم کرد - ڕەزامەندی خوا لە هەر چواریان بێت .. بەردەوام لە باسی خێزانە بەڕێزەکانی تری پێغەمبەردا بووم ﷺ لە کۆڕەکەدا ...
لەڕاستیدا ئەوەی کە هەستم پێ‌کرد لە خەڵکە و ئامادەبووەکان .. بریتی بوو لەوەی کە سەردەم و زەمەنی پێغەمبەر ﷺ لە بەرچاو خەڵکیدا .. وەك ئەمڕۆی کە خۆمانی تێدا دەژین ووێنا دەکەن ، نە زەمەن زەمەنی ئێمەیەو نە شوێن شوێنی ئێمەشە .. لەبەر ئەم هۆکارە بوو کەڵکەڵەی گەڕانەوە بۆ مێژوو لەوێوە دەستی پێکردوە و دایەوە خولیای مێشکم .
بەڵام ناچار بەردەوام بووم لە باس کردنی خێزانەکانی تری پێغەمبەری ئازیز و هاتمە سەر باسی خاتوو زەینەب.
خاتوو زه‌ینه‌بی كچی خوزهییمه (ڕەزامەندی خوای لێبێت):
ئه‌ویش بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن شه‌شت ساڵان ئه‌بێت، ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ئه‌یخوازێت ، پێش ئه‌وه خاتوو زه‌ینه‌ب خێزانی (عوبێیدەی کوڕی حارث)ە ڕەزامەندی خوای لێبێت، هاسەرەکەی له شه‌ڕی به‌دردا شه‌هید ئه‌بێت، ئه‌و ئافره‌ته یه‌كێك بوو له‌و ئافره‌ته خۆ به‌ختانه‌ی ئیسلام كه له پێناو ئیسلام‌و پەروەردگار دا كاری ئه‌كرد، ئه‌و كاته‌ی كه مێرده‌كه‌ی شه‌هید ئه‌بێت، ئه‌و له مه‌یدانی جیهاد خه‌ریكی تیمار كردنی برینداران ئه‌بێت! زۆر سه‌برو ئارامگر ئه‌بێت له سه‌ر شه‌هید بوونی مێرده‌كه‌ی، كه مێرده‌كه‌ی شه‌هید ئه‌بێت كه‌سێ نییه كه چاوه‌دێری بكات، كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی ئه‌و ئه‌بینێت و ئێستاش مێرده‌كه‌ی شه‌هید بووه‌و كه‌س نییه كه داڵده‌ی بدات و چاودێری بكات، پێغه‌مبه‌ری خواﷺ كه ته‌مه‌نی پیرۆزی په‌نجاو پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ده‌یخوازێت، لەدوای دوو ساڵ شووكردنی به پێغه‌مبه‌ر ﷺ وه‌فات دەکات ، خوا لێی ڕازی بێت.
خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌ی هیندی مه‌خزومی (ڕەزامەندی خوای لێبێت):
كه پێشتر خێزانی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولئه‌سه‌د بوو، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه زوو باوه‌ڕی به ئیسلام هێناوە، خۆی و مێرده‌كه‌ی له ترسی زه‌برو زه‌نگی بێ باوه‌ڕان ڕا ئه‌كه‌ن و ڕوو ده‌كه‌نه حه‌به‌شه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مه‌دینه، مێرده‌كه‌ی له غه‌زای ئوحود شه‌هید ئه‌بێت و خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌ی په‌نجاو پێنج ساڵی چوار هەتیولهدوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت، كه دوویان كوڕ‌و دوویان كچ ئه‌بن، خاتوو ئوم سه‌له‌مه بێ كه‌س و بێ سێبه‌رو بێ په‌نا ده‌مێنێته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش ﷺ بار‌و دۆخی ئه‌و ئافره‌ته له خۆ بورده‌یه به ئه‌ندازه ئه‌گرێت ، بۆیه ئه‌چێت و داوی لێ ئه‌كات كه ئه‌گه‌ر ڕازی بێت، ئه‌یخوازێت!
ئه‌ویش سه‌ره‌تا ئه‌یگوت من پیرو به ساڵدا چووم، هەتیووم هه‌یه‌و پڕكێشیشم واتا قەڵەووم توانی هیچم نەماوە و لە هەموو شتەکانی ژیان چومەتەوە! پێغه‌مبه‌ریش ﷺ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و فه‌رمووی :من باكم به ته‌مه‌نته‌وه نییه، کەفالەتی هەتیوەکانت لە خۆم ده‌گرم و له خواش ده‌خوازم كه ئه‌و پڕكێشیهت نه‌مێنێ، خوای په‌روه‌ردگار دوعاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر وه‌ر ئه‌گرێت و ئه‌ویش ڕازیشووو بکات به پێغه‌مبه‌ری خواﷺ.
ئیتر پێغه‌مبه‌ری نازادار ﷺ بوو به سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌و ئافره‌ته خواناسه‌ی ئیسلام و منداڵه‌كانیشی زۆر جوان و به په‌روه‌رده‌یه‌كی خوا ناسی بۆ په‌روه‌رده كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر كه‌سایه‌تی ئه‌و دایكه وه‌فاداره‌ی مسوڵمانان به ئه‌ندازه ده‌گرت و خۆشی ئه‌ویست.
شایه‌نی باسه ئوم سه‌له‌مه خوا لێی ڕازی بێت، یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی كه هه‌ڵه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ی ڕاست كردبووه‌وه، وه هه‌ر ئه‌ویش بوو كه له‌گه‌ڵ عائشه به یه‌كه‌وه فه‌توایان دا كه دروسته بۆ كه‌سێك كه له‌شی پیس بێ و به ڕۆژووش بێت.
زەینەبی کچی جەحش .. کە ئەمەیش لەلای بێدینو خوانەنسەکان و دڵ نەخۆشەکان تانەو تەشەر ئەدەن لە پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ و باسیکی ئەویشدەکەینو هۆکاری شوکردنی چیی بوو؟
دیاره خواستنی زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش، زه‌رووره‌تێكی شه‌رعی بووە..
كه ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرایه، چونكه زه‌ینه‌ب خێزانی زه‌یدی كوری حاریسه بوو(ڕەزامەندی خوای لێبێت )، زه‌یدیش به كوڕ كراوی پێغه‌مبه‌ر ڤ بوو واتا تەبەنی ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش لای عه‌ره‌به‌كان باو بوو كه شوێنه‌واری به كوڕ كرا‌و هه‌مان شوێنه‌واری ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م كوڕه‌ی به كوڕ گرتووه، واته مادام زه‌یدی كوڕی حارسه به‌كوڕ كراوی پێغه‌مبه‌رهﷺ، ئه‌ویش پشكی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی به‌ر ئه‌كه‌وێت، بۆیه عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می جاهلی به كوڕكراوه‌كانیان ده‌گوت: "أنت ابني، أرثك وترثني" واته: تۆ كوڕی منی و به‌ر میراتی من ئه‌كه‌ویت و به‌ر میراتی تۆش ئه‌كه‌وم! ئه‌وه‌ی بۆ باوكه‌كه‌ش دروست بوایه ئه‌وا بۆ به كوڕكراوه‌كه‌یش هه‌ر دروست بوو، ئه‌گه‌ر دروستیش نه‌بوایه بۆ ئه‌وی تریش هه‌ر دروست نه‌بوو.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه بوایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌رﷺ بۆی نه‌بوو كه زه‌ینه‌ب ماره بكاته‌وه، چونكه زه‌ید به‌پێی داب و نه‌ریتی نه‌فامی وه‌ك كوڕی پێغه‌مبه‌ر ﷺ وابوو، كه‌واته له كوێدا ئه‌گونجێ كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ بووكی خۆی ماره بكاته‌وه؟!
بۆیه هیچ بوارێك نه‌بوو بۆ له بنده‌رهێنان و ڕیشه كێشكردنی ئه‌و چه‌مكه هه‌ڵه‌و خوارو خێچه‌ی كه له مه‌ڕ به كوڕ كراوان داڕێژرا بوو. بۆیه هاوردنی زه‌ینه‌ب لای پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ پاش ته‌ڵاقدانی له لایه‌ن زه‌یده‌وه ئه‌و چه‌مكه‌ی ڕاستكرده‌وه. ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیشدا هاتووه.
ئەمەش رووە شەرعیەکەی بوو ، بەڵام لە رووە کۆمەڵایەتیکەشەوە هیچ کاریگەریەکی لەسەر کۆمەڵگای قوڕەیشو نەیارانی پێغەمبەری خوا دروست نەکرد کەس لۆمەی پێغەمبەری نەکرد ﷺ ، بە هۆکاری ئەوەی خەڵکەکە دەیزانی کە زەید کەبە کوڕ کراوی پێغەمبەرە ﷺ خۆی ژنی بۆ مارە کردوە ، پاشان زەینەب کچی پوری پێغەمبەر بووە ﷺ خۆی داوای کردوە ، خۆ ئەگەر پێشترپێغەمەبەر خۆی حەزی لێی بوایە ، هەموو گەلو هۆزەکەی ئەیاندا بە پێغەمبەرو بە خۆشحاڵییەوە زۆر خۆشحاڵیش دەبوون ، بەڵام پێغەمبەر خوا ﷺ بۆ زەیدی مارەکرد .. چەند ساڵێك بەیەکەوە ژیان و ژیانێکی زۆر ناخۆشیان بردە سەرهەرگیز نەدەگونجان بەیەکەوە ، لەبەر ئەوەی زەینەب لەگەڵ زەیدا نەدەگونجا ، لەماوەی چەند ساڵدا پێغەمبەر خۆی ئاشتی کردنەوە نەدەهێشت تەڵاق بکەوێتە نێوانیان !! چونکە زەینەب هەمیشە تانەو تەشەری لە زەید ئەدا کە ئەو بەندە بوو ئەمیش کچێکی ئازاد بووە شووی کردوە بە بەندەیەك کە کۆیلەی پۆرزاکەی بووە ، بۆیە لەسەر دڵی قورس بوو ، ئەو کۆمەڵگایەش بەگستی جاهیل بوو ساڵانی خۆیان ناوناوە جاهالەت .. تا لە کۆتایدا تەڵاقی ئەداتو پێغەمبەریش بە فەرمانی خوای مارەی دەکاتەوە ، واتا تەڵاق دراوە ئینجا مارەی کردۆتەوە پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ، هەموو جارێکیش زەینەب دەیفەرموو : ئێوە کەسوکارەکانتان بەشووی داون ، بەڵام من خوای پەروەردگار لە سەرو حەوت ئاسمانەوە منی مارەکردوە لە پێغەمبەرەکە ﷺ!!
خاتوو جوه‌یریه‌ی كچی حارس (ڕەزامەندی خوا لێبێت):
خاتوو جوه‌یریه كه خێزانی مانعی كچی سه‌فوان بوو، ئه‌و پیاوه‌ی كه سه‌ر سه‌ختترین و نا حه‌ز ترین دوژمنی ئیسلام بوو و دژایه‌تی زۆری لەگه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ﷺهه‌بوو، له شه‌ڕی به‌نی موسته‌ڵه‌قدا له ڕۆژی " المريسيع" ئه‌كوژرێ و جوه‌یریه‌ش به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست مسوڵمانان، خاتوو جوه‌یریه‌ش كچی حارسی كوڕی زیڕاره كه گه‌وره‌ی به‌نی موسته‌ڵه‌ق بوو، باوكی پیاوێك بوو كه پلانی زۆر خراپی بۆ مسوڵمانان ئه‌گێڕا!
هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه كه له عائشه خوای لێ ڕازی بێت گێڕاوه‌ته‌وه وئهڵێت: له‌و شه‌ڕه دا چاكترین ئافره‌تانی به‌نی موسته‌ڵه‌ق به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست پێغه‌مبه‌ر ﷺ!پێغه‌مبه‌ریش به‌پێی یاسای خومس به‌شی خۆی له‌و ده‌ست كه‌وته كه‌وته ده‌ست، ئه‌وی تریشی به‌سه‌ر مسوڵماندا به‌خشیه‌وه، خاتوو جوه‌یریه‌ی كچی حارس یه‌كێك بوو له‌و ده‌ستكه‌واته‌ی كه به‌ر سابتی كوڕی قه‌یس ئه‌كه‌وێت، جوه‌یریه دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رﷺ و پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ من جوه‌یریه‌ی كچی حارسم كه گه‌وره‌ی تیره‌ی به‌نی موسته‌ڵه‌ق بوو، من ئێستا دیلی ده‌ستی شه‌ڕم و پشكه به‌ری سابتی كوڕی قه‌یسم و به نۆ ئۆقیه به‌ر ئه‌و كه‌وتووم، یارمه‌تیم بده تاكو خۆم بكڕمه‌وه‌و ئه‌و پێچان (عقد)ه هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه.
پێغه‌مبه‌ریشﷺ فه‌رمووی: له‌وه باشترت ئه‌وێت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئئەو باشەیە چیە ئەی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ؟
پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێت: من هه‌قی سابت ئه‌ده‌م و ئه‌گه‌ر ڕازیش بیت من تۆ ئه‌خوازم، ئه‌ویش به‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ زۆر دڵشادو شادومان ئه‌بێت و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ر ئه‌بڕێت.
كاتێ كه یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیتر هه‌رچی له‌و یارانه‌ی كه ئافره‌تانی به‌نی موسته‌ڵه‌قیان به‌ر كه‌وتبوو ئازاد كران، كه ژماره‌یان سه‌د ئافره‌ت ئه‌بوو.
ئه‌مه‌ش حیكمه‌تێكی تری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره بوو.
پاشان به‌نی موسته‌ڵه‌قیش كه ئه‌م کارە جوامێرانەیان له پێغه‌مبه‌رﷺ بینی ئیتر ببڕای ببڕا ده‌ستیان له دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺهه‌ڵگرت، چونکە ئه‌و تیره‌یه سه‌ره‌تا به چه‌ته‌و ڕێگر ناسراو بوون، هه‌تا ئه‌ڵێن كه هه‌واڵی ئازاد بوونی جوه‌یریه گه‌شته لای باوكی پێش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رﷺ بیخوازێت، هات و نۆ ئۆقیه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته‌وه، كه‌چی پێغه‌مبه‌رﷺخاتو جوه‌یره‌ی سه‌ر پشك كرد له نێوان گه‌ڕانه‌وه له‌ته‌ك باوكی یان مسوڵمان بوونی و پاشان شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ. ؟!
ئه‌ویش مسوڵمان بوون و شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌سه‌ر داواكه‌ی باوكی هه‌ڵئه‌بژێرێت. بۆیه خواستنی خاتوو جوه‌یریه جگه له‌وه كه خێر‌و بێرێكی بۆ خودی خاتوو جوه‌یریه هێنا پێشێ، له لایه‌كی تره‌وه هۆكارێك بوو بۆ مسوڵمان بوونی و ئازاد كردنی و وازهێنانی له كاری چه‌ته‌یی و ڕێگری. له‌مسه‌ریشه‌وه خه‌ڵكی ئه‌یانگوت: جوه‌یریه ده‌سته ڕاستی تیره‌كه‌ی خۆیه‌تی.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه هاوردنی جوه‌یریه ڕێگه‌یه‌كی تری خۆشكرد بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی به‌نی موسته‌ڵه‌ق له كاری چه‌ته‌یی و ڕێگرو خراپه‌كاری و دوژمنایه‌تی كردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌رﷺ.
خاتوو ئوم حه‌بیبه ڕەزامەندی (خوای لێبێت) :
خاتوو ئوم حه‌بیبه كچی ئه‌بو سوفیان خوا لێی ڕازی بێت بوو، كه له سه‌رده‌می نه‌فامی خۆیدا سه‌ر سه‌ختترین ڕقنترین دوژمنی ئیسلام بوو له دوای ئه‌بو جه‌هلدا، ئه‌و ئافره‌ته زۆر زوو مسوڵمان بوو و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌حش بوو كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه، مێرده‌كه‌ی هه‌ر له حه‌به‌شه وه‌فات ئه‌كات، به‌مه‌ش ئافره‌ته‌كه به ته‌نیا ئه‌مێنێته‌وه‌و كه‌سیشی چنگ نه ئه‌كه‌وت كه چاوه‌دێری بكات، خۆ ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه بۆ لای باوانی ئه‌وه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرایه كه یان ده‌بوایه كافر بێته‌وه یانیش ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بێته‌وه، له مه‌دینه‌ش هه‌ر كه‌سێك نییه كه كه‌فاڵه‌ت و چاوه‌دێری بكات.!
كاتێ كه پێغه‌مبه‌رﷺبه حاڵی ئه‌زانێ، داخوازی ده‌ستی خاتوو جوه‌یریه له نه‌جاشی پادشای حه‌به‌شه ئه‌كات ، ئوم حه‌بیبه‌ش كه به‌مه ئه‌زانێ زۆر خۆشحاڵی و شادومانی خۆی به داخوازیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌ر ئه‌بڕێت، نه‌جاشیش به‌مه ڕازی ئه‌بێ و هه‌ڵئه‌سێ چوار سه‌د دینار ئه‌دات به ئوم حه‌بیبه‌و به دیاری له‌گه‌ڵ شه‌رحه‌بیلی كوڕی حه‌سه‌ن ئه‌نێرێ بۆ مه‌دینه بۆ لای پێغه‌مبه‌رﷺ، ئه‌وه بوو له‌ساڵی حه‌وتی كۆچی ئه‌گه‌نه مه‌دینه، ئه‌و كاته ئوم حه‌بیبه ته‌مه‌نی سی و پێنج ساڵ ئه‌بێت، كاتێ كه ئه‌و هه‌واڵه ئه‌گاته لای ئه‌بو سوفیانی باوكی، ئه‌ویش ڕه‌زامه‌نی خۆی ده‌ر ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێت: (ئه‌وه کارێکه لووتی پێ ناشکێت)! واته پێغه‌مبه‌رﷺپیاوێكی ڕێزداره‌و پێیه‌وه سه‌ر شۆڕ نابین؟!
لێردا حیكمه‌تێكی گه‌وره له‌و ژن خواستنه‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ به‌دی ئه‌كرێت، ئه‌ویش سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌بو سوفیان بوو بۆ لای خۆی، ئه‌بو سوفیانێك كه پێش ئه‌وه له هه‌موو ژیانی دا دانووی لەگه‌ڵ ئه‌ودا نه‌كوڵاوه، وا ئێستا شانازی به‌و زاوا نوێیه‌ی ئه‌كات! هه‌ر بۆیه‌ش به هانینی ئوم حه‌بیبه ئه‌زیه‌ت و ئازار له سه‌ر موسڵمانان هه‌ڵئه‌گیرێت، زیاتر وای له ئه‌بو سوفیان كرد كه مه‌یل به لای ئاشتی دا بكات زیاتر له شه‌ڕ، هه‌ر ئه‌م كاره‌ش بوو به ده‌روازه‌ی ئاشتی مۆر كردن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رو پاشان هاتنه نێو ئیسلامی ئه‌بو سوفیان.
بۆیه دێت و ئه‌چێته لای كچه‌كه‌ی و كچه‌كه‌شی پێی ڕا ده‌گه‌یه‌نێت، كه هیچ ڕێزی و كهڕامهتێكی نییه به ده‌ر له مسوڵمانی ئه‌گه‌ر باوكیشی بێت، بۆیه واقعی ئه‌و ڕۆژه تێیگه‌یاندین كه ئه‌و جاره‌ی ئه‌بو سوفیان چوو بۆ مه‌دینه بۆ ئاشتی بوو نه‌ك بۆ شه‌ڕ.
وه‌ك باسیشمان كرد سه‌ره‌نجامی ئه‌و كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بوو به‌هۆی موسڵمان بوونی ئه‌بو سوفیان و پاشان هێنانه پێشی فه‌تحه گه‌وره‌كه‌ی مه‌ككه.
خاتوو (صەفيە) خوا لێی ڕازی بێت:
خاتوو (صەفيە) خوا لێی ڕازی بێت خانمێكی هۆزی (قوڕەیزە) و (هۆزی نەززیر) بوو، كه دوو تیره‌ی جوله‌كه بوون و به‌ڵێنداری پێغه‌مبه‌رﷺو موسڵمانان بوون، پاشان ناپاكیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رﷺ كرد‌و له به‌ڵێن و په‌یمانی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌وه.
خاتوو (صەفيە) كچی (حووییەی کوڕی ئەختتەب) بوو كه گه‌وره‌ی به‌نی (وڕەیزە) بوو له دایكیشه‌وه خوشكی (صيمۆئيل) بوو كه گه‌وره‌ی به‌نی (نەززیر) بوو، خاتوو (صەفيە) دوای كوژرانی مێرده‌كه‌ی له شه‌ڕی خه‌یبه‌ردا به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست موسڵمانان، ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا خاتوو (صەفيە) كاتێ كه دێته لای پێغه‌مبه‌ر ﷺ و پێغه‌مبه‌ریشﷺ پێی ئه‌فه‌رموێت (لم يزل أبوك من أشد اليهود عداوة لي حتى قتله اللّه) واته: به‌رده‌وام باوكت سه‌ر سه‌ختترین كه‌سبوو له جوله‌كه كه دوژمنایه‌تی ده‌كردین، تاكو خوا خۆی كوشتی، ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ، ئاخر خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى واته: كه‌س ئۆباڵی تاوانی كه‌س ناكێشێت، پێغه‌مبه‌ریشﷺ فه‌رمووێت: (اختاري فإن اخترت الإسلام أمسكتك لنفسي، وإن اخترت اليهودية فعسى أن أعتقك فتلحقي بقومك) ، واته: من هه‌ڵبژێره، ئه‌گه‌ر ئیسلامت هه‌ڵبژارد، ئه‌وه لای خۆم دەبیتەو دەتکەمە هاوسەرم ،خۆ ئه‌گه‌ر جولهكایهتیش هه‌ڵبژێریت، ئه‌وه هه‌ر ڕه‌نگه ئازادت بكه‌م و بگه‌یته‌وه لای تیره‌كه‌ت، (صەفيە) ش ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواﷺ من ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرم، ئیسلامم پێ خۆشتره له‌وه‌ی كه ئازادم بكه‌یت و بچمه‌وه ناو تیره‌كه‌ی خۆم. ئه‌وه‌بوو شووی به پێغه‌مبه‌ر ﷺ كرد.
بۆیه ئه‌بینین كه هانینی (صەفيە) خوا لێی ڕازی بێت، خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ردوو تیره‌ی جوله‌كه‌كان دێنته نێو ئایینی ئیسلام و موسڵمان ئه‌بن. به‌مه‌ش هێنده‌ی تر به‌ره‌ی شه‌ڕانگێزان له به‌ره‌ی شه‌ڕ خوازیاندا ڵگهڵ ئیسلام ڕوو له‌كه‌مبوون ئه‌بێته‌وه، ئیتر جولەکەش دەستیان لە دژایەتی هەڵگرت کە زانیان پێغەمبەری خوا زاوایانە.!
بۆیە لێرەوە من بە ئاشکرا رایدەگەیەنم کە خاتوو رێحانەو خاتو صەفیە هەر یەك کەسن ، ووجودی خاتوورێحانە وەك خێزانی پێغەمبەری خوا کە باسی دەکەن هیچ بوونی نیەو لە فەرمودەدا باس نەکراوە تەنها مێژووی واقیدی نەبێت ئەویش لە سیرەی ئیبن ئیسحاقدا باسکراوە لاوازە .
خاتوو مه‌یموونه (ڕەزامەندی خوای لێبێت) :
خاتوو مه‌یمونه پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ر ﷺ بكات دوو شووی تری كردبوو، مێردی دووه‌می كه ناوی (ئەرحمی کوڕ عبدول عزى) بوو له هه‌ڤده‌ی كۆچی‌دا خاتوومەیمونە كۆچی دوایی ئه‌كات، مه‌یمونه خوشكی زه‌ینه‌بی كچی خوزه‌یمه بوو له دایكیه‌وه، واته باوكیان جیا بوو، هه‌ڵبه‌ت له‌م شوكردنه‌ی به پێغه‌مبه‌ریشﷺ به‌رژوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئیسلام و موسڵمان هێنایه پێشەوە، چونكه خاتوو مه‌یمونه له پێشدا براژنی یه‌كێ له‌و پیاوانه بوو كه گه‌وره‌ی هێندێ له‌و تیرانه بوو كه زۆر دوژمنایه‌تیان لەگه‌ڵ ئیسلامدا هه‌بوو و پیلانی زۆریان بۆ ئه‌كێشا، ئه‌و كاته‌ی كه داوایان كرد له پێغه‌مبه‌ر ﷺ تاكو حه‌فتا له شارازایانی ئیسلامیان بۆ ڕه‌وان بكات تاكو خه‌ڵكه‌كه‌یان له ئیسلام و ئایینی خوادا به‌هرمه‌ند بكه‌ن، كه‌چی هێنده‌ی پێناچێت ناپاكیان لەگه‌ڵدا ئه‌كه‌ن و به نهێنی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موواندا ئه‌ده‌ن و هه‌ر هه‌موو له خوێنی خۆیاندا ئه‌گه‌وزێنن و شه‌هیدیان ئه‌كه‌ن!
ئیتر پاش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خواﷺ تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدان له‌و دوژمنه سه‌ر سه‌خت و ناپاكانه ئهسهنێتنهوه، ئیتر كاتی ئه‌وه دێت كه چۆن به‌ره‌ی شه‌ڕ خوازیان له مێشكا بسڕێنێته‌وه، هه‌ڵده‌ستێت خاتوو مه‌یموونه كه له‌وان بوو ئه‌خوازێت و ئه‌بێت به زاوایان! ئیتر ببڕای ببڕا دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نه‌كرده‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی به‌هێزی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بوو، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له حاڵی ده‌سڵاتداران و پادشایان بده‌یت، كاتێ كه كێشه له نێوان ئه‌مان و كه‌سانی تر هه‌بووایه، هه‌ڵئه‌سان به هه‌ر نرخێك بوایه كچێكی لێ ئهخواستن، تاكو ئاگری شه‌ڕی شه‌ڕخوازی دا بمركێتهوه، ئەمەش لە ناو عەشایەری کوردی خۆماندا هەیە و خزمایەتی لە ڕێگای ژن‌و ژنخوازیەوە دروست دەکەنوە ، دیارە هه‌ڵوێستی زاوا لای خه‌زوورانی هه‌میشه به‌هێز تره له ههڵوەستانی تره‌وه. بۆیه ئه‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺبۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌ر قه‌رار و ئاسایش جێگیر ببێت، هه‌ر كارێك له به‌رژوه‌ندی شه‌رعی خوا بوایه بۆ كردنی دوو دڵی لێ نه ئه‌كرد.
کۆتای خێزانی کە باسی دەکەم خاتوو ماریایە رەزامەندی خوای لێبێت ..
ئەم خاتونە ناوی ماریای کچی شەمعونی قبطیە واتا خەڵکی میسرە ، پێغەمبەری ئازیز لە ساڵی شەشی کۆچیدا نامە بۆ هەموو پادشا‌و دەسەڵاتدارانی جیهان نارد ونوسی ، لەوانە پادشای میسر بەناوی مقەوقیس و داوای لێدەکات موسڵمان بێت‌و نامەکە بە دحیەی کەلبی ا دەنێرێت و پاشان ئەویش وەك پادشایەك تەماشای پێغەمبەر دەکاتو هەندێك دیاری بۆ دەنێرێت لەوانە موستیلەیەکی ئاڵتون هەندێك کەرەستەی بەنرخ و، پاشان لەگەڵیداسێ کەس وەك کۆیلە بۆ پێغەمبەر ﷺ دەنێریت کە ناویان ماریا و سیرینن دووخوشك بوون ئامۆزایەکیان بەناوی مابوور لەگەڵدا بوو، کە پیاویك بوو عەورەتی بڕابوو واتا خەساندبوویان ، ئەو سەردەمە کە پیاویان بە دیار ئافرەتانەوە دادەنران لە حەرەم سەراکاندا واتا کەچاودێری ئافرەتانی بکردایە پیاوەکە دەبوایە لە پیاوەتی بکەوتایە بۆ ئەوەی خیانەت لە ئافرەتانی پادشا نەکات!!
کەدەینێرێت بە دیاری بۆ پێغەمبەری ئازیز ﷺ ئەویش دەست بەجێ ئازادیان دەکات ، بەڵام مابوور بە ئیمامی عەلی دەفەرموێت کە ئەوان خەڵکی ئەم ووڵاتە نین‌و هیچ شارەزانین و ئازادکردنیان خیرێکیان پێناگەیەنێت! ، بۆیە پێغەمبەری خوا خاتوو ماریا دەکاتە خێێزانی خۆی و کورێکی لێیدەبیت و سیرینی خوشکی لە دەحیەی کەلبی مارە دەکات و مابوریش لە ئیمامی عەلی دەمینێتەوە .
کۆتایی ووتەمان
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا به‌كورتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
(١) به‌رژوه‌ندیی فێرخوازی
(٢) به‌رژوه‌ندیی شه‌رعی
(٣) به‌رژوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی
(٤) به‌رژوه‌ندیی ڕامیاری
(٥) به‌رژوه‌ندیی مرۆڤایه‌تی یان كه‌سی
لە کۆتای کۆڕەکەدا کاك شێخ بانگی کرد کێ قسەی هەیە فەرموون با قسە بە ئارەزوی خۆی بکات و ئەوەی دەڵێت ئەم قسانەی ماکوان راست نیە ئەوە مایك ئازاد‌و فەرموو ئێوەش سەرچاوەی خۆتان بخەنە روو ..
شەوی وا ئارامم نەدی بوو پێدەچوو کارەبای ماڵی مولحیدەکان هەمووی کوژابێتەوە!
ئەو شەوە کەس پرسیاری لێنەکردم لەسەر خێزانەکانی پێغەمبەری خوا ، هەموو پرسیاری شەریان دەکرد .. و پرسیاری شێخ ئوسامە وڕێکخراوی قائیدەیان لێمدەکرد وەك ئەوەی من شێخ ئەیمەن زواهیری بم ..!!
کۆتای پێهات و شەو دیسان دەستم دایەوە کتێبەکەی فەرغەلی خوا لێخۆشبێت و وویستم بچمەوە دەست بکەم بەخوێندەوە برۆمەوە بۆ مێژوو ..!
چاوەڕێمان بن .. نازانم من چاوەڕێ مێژووم یان مێژوو چاوەڕیی منە یان ئێوە چاوەڕوانی هەردوولامانن
بهروار: 19/07/2019
بینین: 1277
|