چیرۆک
  مەملەکەتی نور - بەشی ٢٢ - دۆزینەوەی وونبوویەکی تر
ماکوان کەریم
دۆزینەوەی ونبوویەکی تر ..

لە چاوەڕوانی نومەیردا بووم بگەڕێتەوە ئەم کەسایەتیەش بناسم، چونکە ناوەکەی واتای پلنگ بوو زۆر ترسناك و ئازا و سەرکردە دەهاتە بەرچاوم .. لەشەوێكدا لە دەوارەکەی عەبدوڵڵا و سەعد لەپر کاروانێك هاتنە بەردەم دەوارەکەیان ..
چ قەربالغیەکی دروست کرد .. ئەو شەوە هەموو قورەیش لەبەردەم دەوارەکەی ئێمەدا کۆ ببونەوە، هەموو چاوەرێی خاوەن کاروانەکەیان دەکرد، عەبدوللا و سەعدم بینی لەدوای کەسێکەوە وەستابوون وەك پاسەوان .. لە دڵی خۆمدا وتم ئەوە نومەیرە بۆیە وا بەرێزەوە وەستاون، نومەیر پیاوێکی جوان خاس و باڵا بەرز هێمن و لەسەر خۆ بوو، رووەو من بە زەردەخەنەوە هات و سڵاوی لێکردم وتی من نومەیرم: باشی ماکوان ژیان چۆن دەگوزەرێنی لێرە باشی ؟

ماکوان: زۆر باشم خۆشحاڵم بە ناسینی جەنابتان، عەبدوڵڵا و سەعد باسی تۆیان بۆ کردم زۆر خۆشحاڵ بووم کە بەسەلامەتی گەیشتی ..

زۆر بە ویقار بوو هەموو ئەوانەی دەوروپشتی وەك پاشا رێزیان لێدەگرت..

نومەیر: کاروانێك کەرەستەم هێناوە ئەم شەو هەمووی دەفرۆشم ماوەیەك بەیەکەوە دەبین، ئەزانی بە چەند وشتر دەلێن کاروانێك بەپێکەنیەنەوە ؟

ماکوان: چەند وشترێك..

نومەیر: راستە چەند وشترێك، بەڵام پێناوتریت کاروان ئەگەر لە ٥٠ وشتر کەمتر بێت !

ماکوان: چۆن منت ناسی و هەوڵت داوە بمدۆزیتەوە، هیچ پەیوەندیەکت هەیە لەگەڵ مام فەرغەلی ؟

نومەیر بە پێکەنینەوە: ئەو هەموو کەرەستە و کاروانەکە و خەڵك و بەندەیە لێرەیە هەمووی خاوەنەکەی فەرغەلیەو ئەویش هەمووی بەخشیوە بەتۆ ، واتا ئێستا ئێمە هەموو بۆ تۆ کار دەکەین وە ئەمە میراتی تۆیە کە بۆت ماوەتەوە لە فەرغەلیەوە ئەویش بەئێمەی وت کە هەمووی پارەکە ماکوان خاوەنیەتی وە بیپارێزن.

ماکوان: خوای گەورە لە فەرغەلی خۆش بێت .. بەراستی مەردو پیاو بوو رەحمەتی خوای لێبیت، یەکەم جاریش کە بینیم لە میسر هەر دەست و دڵ باش بوو ..!

نومەیر: ئەی ئێمە بۆ خراپ بووین، نەهاتیتە ماڵمان لە میسر، بە پێکەنینەوە ..

ماکوان: کەی هاتمە ماڵتان ؟

نومەیر: ١٢ /٢٠١٢/١٢

ماکوان: راستە ئەو بەروارە من لە لوکسۆر بووم، بەس لەمالی کوڕێك بووم ناوی عەزیز بوو خەڵکی ئیسماعیلیە بوو، لە رووباری نیل ئاوم خواردبووە توشی بەکتریا بووم لە ناوسکمدا، فەرغەلی ئەوی پێناساندم ئەو بردمی بۆ خەستەخانە، بەس عەزیز زۆر گەنج بوو ..

نومەیر: راستە عەزیز کوڕی منە ..!

ماکوان: خۆشحاڵم .. نەمزانیبوو، کەواتە تۆش خەڵکی زەمەنی منیت ؟!

نومەیر: بخەوە ماندووین، بەدڵنیاییەوە زیاتر قسە دەکەین .

ماکوان: باشە .. فەرموو دەزانم ماندوویت با من زیاتر ماندووت نەکەم بە پرسیارەکانم ..
ئەو شەوە ئەوەندەی تر فوضولی بۆ زیاد کردم، بەڵام زۆر دڵخۆش بووم، بەیانی بوویەوە، نوێژی بەیانیم کرد خوای گەورە دوو دیاری بۆ ناردبووم کە کردمەوە چاوەکانم بوو، هەرچەندە چاوەروانی نومەیرم دەکرد هەڵسێت لە خەو بەڵام سەعد و عەبدوڵڵا چوو بون هەرچی بە سەر وشترەکەی منەوە بوو داینگرت وە وتیان ئاگات لە وڵاخ و وشترەکەت بێت ئەوانیش پێویستان بە هاوکاری تۆیە، هەفتەیەکە نەچوویت بەلایاندا ..!

نومەیر هەڵسا لە خەو چووم بۆلای و وتی خۆت ئامادەکە بەیکەوە دەچین بۆ شاری مەککە.

خۆم ئامادەکرد و بەرەو شاری مەککە کەوتینە رێ .. لە ناو شاری مەککەدا یانە و شوێنی دانیشتنی پپیاوانی گەورەی تێدابوو وەك چایخانە، ئەو سەردەم قوڕەیش پێیدەوت (نادي) چووینە نادیەك دانیشتین و لە دوورەوە عەبدولموتتەڵیبی نیشاندام وتی دەزانی ئەوە کێیە ؟

ماکوان: بەڵێ، دوێنێ چوومە خزمەتی باپیری پێغەمبەرە ﷺ ، پرسیارم کرد لە سەعد و عەبدووڵڵا وتیان تا ئێستا باوکی پێغەمبەریش ﷺ لە دایك نەبووە، لە ئێستادا یەك کوڕی هەیە ناوی حارس و خۆشی ناوی ( شەیبە )یە نازناوی عەبدولموتتەڵیبە ..!

نومەیر: راستە ناوی خۆی شەیبە یە، مامی ناوی موتتەڵیبە، کاتی خۆی لە دەرەوەی مەککە ژیاوە مامی هێناویتیە مەککە، وایان زانیوە کۆیلە و عەبدی نوێی مامەی بووە ئیتر ناوزەد کراوە بە بەندەی موتتەڵیب..!

ماکوان: بەلێ بەس ئەوە تێنەگەیشتم بۆچی لە دەرەوەی مەککە بووە ؟ لەم قسانەدابووین، لەو سەردەمەدا ئەوەی کە دەفرۆشرا لە یانەکاندا، شەراب و نەبیذ و ئاوی هەنگوین بوو، بۆ من و نومەیر ئاوی هەنگوینیان هێنا و وەك چای و قاوەی ئێستا ئەوەیان دەگێرا لە نادیەکاندا و خواردنی تێدا دەفرۆشرا، بەڵام تەنها لە شەواندا ..!

نومەیر : باپیری باوكی عەبدولموتتەڵیب، ناوی قوصەی کوری کیلاب بووە ساڵی ٤٠٠ تا ٤٨٠ زاین ژیاوە، پیاوێکی ئازاو خانەدان بووە، نازناوی قورەیش لەمکەسەوە وەرگیراوە، پێشتر ئەگەر فەرغەلی باسی کردبێت، خوزاعە مەککەیان داگیر کردوە بە شەڕ، ئەوە بوو ئاوی زمزمیشیان پرکردەوە دژی گەل و هۆزی خوازعە، ماوەی ٥٠٠ ساڵ خوزاعە لە شاری مەککەدا فەرمانداریان کردوە، یەکەم کەسیش کە بت پەرستی بڵاو کردەوە هەر ئەم گەل و هۆزە بوون لە ڕێگای سەرکردەکەیانەوە بەناوی عەمری کوری لوحەی.

ماکوان: بەڵێ راستە پێشتر لەگەڵ فەرغەلیدا باسمان کردوە، ئەویش بۆشیکردمەوە، بەڵام ئێستا ئەم باسە چ پەیوەندی هەیە بە پرسیارەکەی منەوە ؟

نومەیر: چۆن پەیوەندی نییە، بۆ ئەوەی بزانیت لە ئێستادا لە شاری مەککەدا لە عەبدولموتتەڵیب گەورەتر نیە و چۆن گەیشتۆتە ئەو مەرتەبەو پلە و پایە، ئەتەوێت بزانیت یان وازی لێبێنم و هەنگوین و ئاوەکە بخۆین ؟!

ماکوان: نا ببورە مەبەستم ئەوە بوو، کە زیاتر تێبگەم ..؟

نومەیر: قوصەی کوڕی کیلاب کە باپیرە گەورەی پێغەمبەرە ﷺ باپیری باوکی عەبدولموتتەڵیبیشە ئەمانە هیچیان عەرەب نین، لە بنەڕەتدا لە نەوەی ئیسماعیلی کوری ئیبراهیمن - سەلامی خوایان لێبێت- باوانیان دەگەرێتەوە بۆ گەل و هۆزی جورهەم کە هاتن لە تەنیشت بنەماڵەی هاجەر خاتون لە مەککە نیشتەجێ بوون و ئیسماعیل- سەلامی خوای لێبیت - کچی لەو گەل و هۆزە خواست و لەگەڵ عەرەب تێکەڵل بوون بۆیە بەمانە ناوترێت عەرەبی رەسەن، بەڵکو هەموویان بەعەرەب کراون..!
ماکوان: کەواتە پێغەمبەریش ﷺ عەرەب نیە، بەڵکو بە عەرەب کراوە ؟

نومەیر: بەلێ، بەدڵنیایەوە عەرەب نین، چونکە ئیبراهیم - سەلامی خوای لێبیت، دەڵێن خەڵکی عێراق بووەو ، هەندیکیش دەلێن کورد بووە ..!

ماکوان: کەواتە دەبوو ئێمەی کورد زۆر بەرگریمان لە پێغەمبەر بکردایە چونکە بنەڕەتیان دەگڕێتەوە بۆ کورد .. بەڕاستی ئەمە جێگای خۆشحاڵی منە ..

نومەیر : راستە ، بەڵام راستتر ئەوەیە کە ئیبراهیم لە بابلیەکان بووە .. بۆیە کاتێك دەریدەکەن لە بابل دەپارێتەوە دەلێ خوای پەروەردگار لە دەرگای خواوە بۆ ماڵی خوا دەچم، باب واتا دەرگا وە ئیل یش واتا اللە، یاخود خودا . !

ماکوان: کەواتە بنەڕەتی بنەماڵەی پێغەمبەری خوا ﷺ دەگەڕیتەوە سەر ئیسماعیل و ئەوانیش عەرەب نین بە عەرەب کراون ؟

نومەیر: بەلێ راستە و نازناوی قوصەی قوڕەیش بووە، هەندێکی تر دەلێن: نازناوی فەهری باپیری قورەیش بووە ئەمیش هەڵیگرتۆتەوە، کچێك لە بنەمالەی خوزاعە دەخوازێت، کە ناوی حُبّى بنت ابن حبيشة بن سلول بن عمرو الخزاعية و چەند مندالێکی لێ دەبێت لەوانە:
عبدول مەناف کوڕی قوصەی، ناوی خۆی موغیرەیە (المغيرة).
عبدول دار کوری قوصەی، ناوی عبد الله.
عبدول عزى کوڕی قوصەی، بەشێك لەم باوانە دەچیتەوە سەر خاتو خەدیجە خێزانی یەکەمی پێغەمبەرﷺ و زوبیری کوری عەوام ..
عبدول قوصەی کوری قوصەی، ناوی عبد . برة کچی قوصەی.
خوشکێکیان هەیە لە دایکێکی ترە ناوی: تەخمیری کچی قوصەی
ئەمە پێکهاتەی قورەیشە، ئەم بنەمالەیە قورەیش پێكدە هێنێت لە مەککەدا
لەدوای ئەوەی باوکی خێزانی قوصەی دەمرێت کە گەورەی خوزاعەیە و ٥٠٠ سال زیاترە فەرمانداری شاری مەککە دەکەن، ئیتر لە دوای مردنی خەزوریەوە داوای دەسەڵات و فەرمانڕەوای شاری مەککە دەکاتەوە، خوزاعەش نایدەنەوە وسوپا لە هەردوولا کۆدەبێتەوە بۆ شەڕکردن ..!

لەدوای مردنی حەبیشە ناسراو بە حولەی، قوصەی داوای دەسەڵات دەکاتەوە، دەسەڵاتی مەککە بریتی بوە لەچەند شەرەف و دەزگایەك، ئەویش گۆڕینی پەردەی وە شۆردن و وەرگرتنی کلیلی کەعبە و چاودێری کردنی مالی خوا، ئاودان بە حاجی و کۆکردنەوەی پارەی زۆر بۆ کاتی هاتنی حاجی و ئامادەکردنی خواردن و گۆشتی وشتر بۆ حاجیەکان .. ئەمانە هەمووی لە ناو عەرەبدا بە شەرف ناوزەد دەکرا، ئەو گەل و هۆزانە شەڕیان دەکرد بۆ ئەوەی ببنە خاوەن ئەو شەرەفە.!

ماکوان: شەڕو جەنگی ئەوان لەسەر خزمەتکردن بوە بەخەڵکی و حاجیەکان بە گشتی؟

نومەیر بەڵێ، بەڵێ .. لەناو عەرەبدا پێیوتراوە شەرەف، گەل و هۆزەکایان سەربلند دەبون بە گەورەتر تەماشا دەکران .. شەڕی هەدرولا خوزاعە و قوڕەش تەنها لەسەر شەرەف بووە.

شەڕ دەستی پێکرد . لە هەردوولا سوپا کۆبوویەوە، ئەوەی لەبەرەی قورەیش بوو هاتنە ناو جەنگەکە، خوزاعەش گەل و هۆزێکی گەورە بوو .. دەستکرا بەجەنگ..

چاوەڕوان بن لە بەشی داهاتودا باسی ئەو شەرو نەهامەتیەکان و سەرکەوتن و شکستی ئەو شەرە دەکەین وە کاریگەریەکانیشی چی بوون، لەگەڵمان بن
به‌روار: 23/07/2019
بینین: 2101