چیرۆک
  مەملەکەتی نور.. زنجیرەی ٢٤
ماکوان کەریم

شەوی پەردە ..

بوسەینە گەڕایەوە بۆ لام لە دەستی فەزڵی باوکی ڕزگارمان کرد سواری ئەسپەکەی خۆمم کرد و گەڕاینەوە، دڵخۆش بووم ئیتر خێزانی خۆمە. بە یەکەوە چوینەوە بۆ دەواری نومەیر، ئەو شەوە نومەیر هەموو لایەکی ئاگادار کردەوە کە ئەم شەو ئاهەنگی گواستنەوەی ماکوانە.
چەند مەڕێك درا بەزەویدا بۆ برژاندن، دەمەو ئێوارەیەکی خۆش بوو هەموو ئەو هاورێ و عەبدو کۆیلانەی لەوێدا بوون گۆرانیان دەوت و سەما و خۆشیان بوو ..
ڕم بازێن و شمشێربازی و سوار سوارێنی ئەسپ و یاری سەوڵەجان و هەموو ئەمانە تابلۆیەکی ئەو ئێوارە بوون ..

چوومە لای بوسەینە، دڵ نەوایم کردو، ووتم ئەو هەموو ڕێزو خۆشەویستیە بۆ من و تۆیە، تەواو تۆ هاوسەری خۆشەویستی منی..
هەستم کرد دڵ شکاو بوو، زۆر هەستم بە ئازارەکانی دەکرد ، لەو کۆمەڵگایە ئەوەی ڕێز نەبێت بۆ ئافرەتە، لەو کۆمەڵگایەدا وا تەماشای ئافرەت دەکرا، کە بارە بەسەر دایك و باوکیەوە ، دەبێت بدرێت بە شوو بۆ ئەوەی نەجاتیان بێت بە دەستیەوە ، تەنانەت ئەو کچانەی کە دەمانەوە شویان نەدەکرد، یان بۆ کاری قورس و شوانی و تەنانەت زۆر جار دەفرۆشران بە هۆکاری ئەوەی باوكەکە دەیگوت ئیتر ناتوانم چی تر بەخێوت بکەم، خۆیان دەیانکرد بەکۆیلە .

ئافرەتان دڵ شکاو بوون لەو کۆمەڵگایە، بەتایبەت کچان .. بە هەر حاڵ هەستم بە هەموو ئازەرەکانی بوسەینە دەکرد، هەرچۆن بوو فرمێسکەکانم بۆ سڕی و پێم ووت ئەوەندەی توانیم هاوسەرێکی باش دەبم بۆت، لە غیابی مندا زانیت دیار نەمام و زۆرم پێچوو ئەتوانیت دوای ساڵێك شو بکەیتەوە ..!

لەم قسانەدا بووم لەگەڵ بوسەینەدا چاو ڕەشی و جوانی و دەم و چاو خەفەتاوی وتەماویەك، ووردە ووردە خۆشەویستی دروست دەکرد لە دڵمدا ..لەو کاتەوە تێگەیشتم کە خۆشەویستی بەرزترین پلەیە، خوای پەروەردگار لە فیترەدا بەخشیوەیەتی بە ئێمە، لە مەوەدە و ڕەحمەتیش گەورەترە، خۆشەویستی مەوەدەو ڕەحمەت دروست دەکات .. دڵم یەك پارچە خۆشەویستی بوو بۆ بوسەینە .

نومەیر: لە پڕ بانگی کردم هاواری کرد بە پێکەنینەوە، وەرەو مەحبوبی دڵ بە جێبهێڵەو، وەرە لەگەڵ هاوڕێ وخۆشەویستان سەما بکە بانگت دەکەن، دیار بوو ڕێو رەسمی ئەو سەردەمە وا بوو هەموو بەدەوری زاوادا سەمایان دەکردو شمشێرەکانیان بائەدا ..
دەستکرا بە نان خواردن و قسەی خۆش، لەو سەردەمەدا هەموو شەوان زوو دەخەوتن، منیش دڵ خۆش بووم شەوی زاوایەتیە .. دەوارێكی بچوك لەناو دەوارەکەماندا ئامادە کراوە وەك ژورێك پڕ لە کەژاوە بۆ من و بوسەینە، خۆم ئامادە کرد بۆ شەوەی زاوایەتی ..

لەپڕ هاوار کرا لە نومەیر و هاوارکەر ووتی: شەڕ دەستی پێکردوە لە شاری مەککە ..
منیش لەتەنیشتیەوە دانیشتبووم لەگەڵ عەبدوڵڵا و سەعدا قسەی خۆشمان دەکرد.. ئەوان هەڵسان و منیش ناچارم لەگەڵیاندا هەڵسام شەوی پەردەشە، بەڵام بووە شەوی شەڕ لەمەککە.

ئەوان ترسیان هەبوو زۆرێك لە کەرەستەو کەل و پەلەکانی نومەیر دەستی بەسەردا بگیرێت ، یاخود بەهۆکاری شەڕەکە بسوتێنرێت، شەڕەکەش هەموو هۆزەکانی قوڕەیش کۆبووبونەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ عەبدولموتتەلیب!

ناچار شوێن نومەیرو سوارەکانی کەوتم و چوومە لای بوسەیەنەو ووتم: پاش کەمێکیتر دێینەوە بۆ من جوان نیە، نەڕۆم ،چونکە ئەمانە بۆ من ئیش دەکەن و هەموو سەروەتەکە خۆم خاوەنیم، خۆ بادانێك بوو لەبەرچاویدا و بۆ ئەوەش بوو کە ئەو پەیامەی بدەمێ کە هاوسەرەکەت دەوڵەمەندەو ئیتر تۆش دڵ خۆش بە.

چووین بەرەو مەککە خەڵکی شاری مەککە کۆبوبوونەوە لە نزیکی کەعبە و کۆمەڵێك لە پیاوان لەدەوری عەبدولموتتەلیب بوون بە ڕمح و شمشیرەوە پاسەوان بوون کۆمەڵیکیش بەدەوریاندا دەڕۆن بۆ شەڕ خۆیان ئامادەکردبوو حارسی کوڕیشی وەك شێر پەلاماری ئەدان و نەیدەهێشت نزیك ببنەوە لەباوکی، وە باوکی و چەند کەسێك خەریکی هەڵکەندنی چاڵێك بوون!

هەستیشم بە لاوازی عەبدولموتتەلیب دەکرد ، هاواری دەکرد خوای کەعبە ١٠ کوڕم پێببەخشە، یەکێکیان دەکەمە قوربانی . چەند جار هاواری کرد خوای کەعبە ١٠ کوڕم پێببەخشە یەکێکیان دەکەمە قوربانی و سەری دەبڕم لە پێناوی تۆدا !

لە پڕ نومەیر خۆی کردە ناو شەڕەکەو وویستی خەڵکەکە لە هەردوو تەرەف هێمن بکاتەوە و لەو ساتەدا ئاوێك لەبن پێی هەموو لاکانەوە هاتە دەرەوە و هەموو خەڵکەکە سەرسام بوون و ووتیان عەبدولموتتەلیب ڕاستی کرد؛ زمزمی دۆزیەوە خەونەکەی ڕاست دەرچوو، خوای کەعبە ڕاستی لەگەڵ کرد، ئەوە ئاوی زمزم دۆزرایەوە، هەموو پیاوانی قوڕەیش چوون بۆ لای و هەریەك لە ئاوەکەی دەخواردەوە وە ئەویش سوپاسی خوای دەکرد و دەیگوت ئەوە من خاوەنی زمزمم.

نومەیر: ماکوان بڕۆ ئاوی زمزم بخۆ خۆت تێر ئاو بکەو مەرکەنەو هەموو کەلەوپەلکانت پڕبکە ..

ماکوان : باشە ..

عەبودولموتتەلیب داوای کرد لە هەموو پاسەوانەکان بەدەوری زەمزمەدا کۆببنەوە ئیتر ئەو خاوەنیەتی .. پیاوانی قوڕەیشیش دەیانگوت ئێمەش شەریکین لەگەڵت دەبێت هاوبەشداربین لەو ئاوەدا، ئەویش دەیگوت ئەو ئاوە من خاوەنیم و کەس بەشدار نابێت و هاوبەشی کەس ناکەم.

خەڵکی بڵاوەی لێکرد و شەڕ کۆتای هات و بەوە بڵاوەیان کرد ووتیان با شەڕ ڕوونەدا کەسێك دادوەریمان بکات، ئەوانیش هەموو لەسەر ئەوە ؤیکەوتن کە کەسێکی _ کاهین هەڵبژێرن و ئەو داوەریان بکات، خەڵکی شاری مەککە هەموو دادوەری و مەحکەمەیەکی خۆیان دەبردە لای کەسێك ناسراو بوو بەکاهینی بەنی سەعد لە شاری یەثریب، کە دوایی ناوی دەگۆڕێت بە شاری مەدینە .

دیاربوو لەو سەردەمەدا زۆر بڕوایان بە کاهینەکان هەبوو، بۆیە بڕیاریاندا بۆ بەیانی بەرەو شاری مەدینە بکەونە ڕێ تا ئەو کاهینە نێوەندگیریان بۆ بکات ..

نومەیر: بڕیاریدا کە ئەم شەو هەموو بەدەوری شتومەكو کاڵاکاندا بمینینەوە نەكو شەڕ ڕووبداتەوە، منیش هەر خەیاڵم لای بوسەینەیە.

ماکوان: چومە لای نومەیرو ووتم چی ڕویداوە ؟

نومەیر: عەبدولموتتەلیب لەشاری یەثریب لەدایك بووە، لەڕاستیدا خۆی ناوی شەیبەی کوڕی هاشمی کوڕی عەبدولمانفە لەدوای ئەوەی کە باوکی دەمرێت ئەمیش لە نزیك دێیەکی شاری مەدینەدا ژیان بەسەردەبات و دوای ئەوە مامی ناوی موتتەلیببە دەچیت بە شوێنیدا بیهێنێتەوە، چونکە لەدوای باوکی ئەم دەبێتە حاکمی شاری مەککە و جێگری باوکی دەبێت و لە نزیك مەدینە پرس بەدایکی دەکات، دەڵێت دەمەوێت شەیبە بەرمەوە بۆ مەککە و ببێتە جێنشینی باوکی، ئەویش دەڵێت ئەگەر ئارەزومەند بوو بیبە، بەڵام ئەگەر نەیویست لای من دەمنێتەوە دایکی ناتاندەمێ بیبەن بۆ مەککە وا هەستی دەکرد کە لای دایکی دەمێنیتەوە دایکی بەجێناهیڵێت..
دایکی شیببە کە دوایی دەناسریت بە عەبدولموتتەلیب، خەڵکی شاری مەدینەیەو لە کچانی بەنی نەجارەو لە هۆزی خەزرەجییە، بۆیە ماڵە خاڵوانی پێغەمبەر خوا ﷺ خەڵکی شاری مەدیینەن، دایکی عەبدولموتتەلیب ناوی سلمای کچی عەمرە.. ئیتر شیببە، مامەی هەڵدەبژێریت و لە گەڵ مامی دەکەوێتە ڕێ بەرەو مەککە وە کەدێتە شاری مەککە، نازناوی عەبدولموتتەلیبی لێدەنرێت، خەڵکی شاری مەککە وادەزانن بەندەیەکەو مامەی کڕیویەتی ناوی شەیبەی لێدەبیتەوە بە بەندەکەی موتتەلەیب دەناسرێت.
تا ئەم ساتە وەختە ئەو قسە ڕۆیشتوە لەشاری مەککەدا و وەك پاشا فەرمانڕەوای دەکات، دارولنەدواش ناتوانێت بڕیاری ڕەت بکاتەوە، بەڵام زۆر کەم منداڵە بۆیە داوا دەکات خوای گەورە دە کوڕی بداتێ یەکێکیان دەکات بەخێر ئەگەر بووە خاوەنی ١٠ کوڕ!!

ماکوان: ئەی چۆن ئەو ئاوی زمزمەی دۆزییەوە ؟

نومەیر: چەند شەوێك لە مەوبەر لەسەر یەك خەونی بینیوە و ناونیشانی ئەدەنێ کە ئەو جێگایە هەڵکەنێت ئاوی زمزم ئەدۆزیتەوە.

ماکوان: واتا بەخەون پێان ووتوە، خەونەکەش ڕاست دەرچووە؟

نومەیر: بەڵێ، بەڵێ، ڕاست دەرچوە، ناونیشانی هەڵکەندنەکەشیان پێووتوە و سێ شەو لەسەر یەك هەمان خەوی بینیوە .

چاوەڕوان بن بزانین چی ڕووئەدات لە ڕێگای یەسریب و شەوی پەردەی ماکوان .!!

پەراوێز:

(سمعتُ عليَّ بنَ أبي طالبٍ وهو يُحدِّثُ حديثَ زمزمَ قال: بينا عبدُ المطلبِ نائمٌ في الحِجرِ أُتِيَ فقيل له: احفُرْ بَرَّةً، فقال: وما بَرَّةُ ؟ ثم ذهب عنه، حتى إذا كان الغدُ نام في مضجعِه ذلك فأُتِيَ فقيل له: احفِرِ المضنونةَ، قال: وما المضنونةُ ؟ ثم ذهب عنه، حتى إذا كان الغدُ فنام في مضجعِه ذلك فأُتِيَ فقيل له: احفِرْ طَيْبَةَ، فقال: وما طَيْبَةُ ؟ ثم ذهب عنه، فلما كان الغدُ عاد لمضجعِه فنام فيه فأُتِيَ فقيل له: احفِرْ زمزمَ، فقال: وما زمزمُ ؟ فقال: لا تُنزَفُ، ولا تُذمُّ. ثم نعت له موضعَها فقام يحفرُ حيثُ نُعِت)



به‌روار: 26/07/2019
بینین: 2347