چیرۆک
  مەملەکەتی نور- زنجیرەی -٢٦
ماکوان کەریم

فەلسەفەی حەج چییە؟..
سەرەتا کە دەڵێن فەلسەفەی حەج چییە ؛ واتا گەڕانە بە دوای ئەو نهێنی و حیکمەتانەی کە لەناو ئەم پرۆسەیەدا هەیە.. یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلام ..
واتا هەر کەسێك کە دێتە ناو ئیسلامەوە ئەم پێنج پایە دەبێت لە خۆیدا پیادەبکاتو لەسەر ئەم پایانە بیناو بونیادی ئیسلامەتی خۆی بکات، هەر یەك لەم پایانە خوارو لار و نوقصان بێت ئەوا ئەو بونیادو بینایە دەڕوخێت

ماکوان: جەنابی نومەیر باسی زم زم و حەج و سەفاو مەروات بۆ کدرین لەگەڵ کەعبەش ئەی عەرفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟

نومەیرعەرەفات گردێکە لە نزیك شاری مەککە، بە دەوریدا شاخی سەختی رووتەڵە و پڕ بەردو خۆڵە ..
ناوی ئەم جێگایە لەوە سەرچاوەی گرتوە لە دوای جیابوونەی باوکە ئادەم و دایکە حەوا لەیەکتر لەم جێگایەدا یەکتریان بینیوەتەوە کە ناوی عەرفاتە، ناوەکەی لە تعاروفەوە سەرچاوەی گروە واتا: بەیەكگەیشتن و ناسینەوە.. هەورەها لەم جێگایەدا هەموو حاجیان دەبێت کۆببنەوە هەستێکی ناسینو یەکتر خۆشویستن لە ناو گەلانی جیهاندا دەبینرێت و دروست دەبێت، لەمەپەڕ بۆ ئەوپەڕی دوونیا لەو جێگایەدا هەموو ئەو خەڵکە تعاروف دەکەنو پارانەوە نیازەکانی خۆیان بە خوای پەروەردگاریان دەڵێن.. تا ئێوارە کە خۆر دەنیشێت هەموو خەڵکی لە وێدا دەمێنەوە دوایی بەرەوە موزدەلیفە دەکەونە ڕێ، ئەو ئێوارە ئیتر ئەوەی چووتە حەج دەبێتە حاجی.

ماکوان : ئەی موزدەلیفە چیە لە چییەوە سەرچاوەی گرتوە؟..

نومەیر : موزدەلیفە ناوچەیەکی دیکەیە لە نزیك شاری مەککەو نزیکەی ٦ کم .. دوورە لە عەرفاتەوە لەم سەردەمی جاهیلیە دەوڵەمەندەکانی قوریش بۆ حەج کردن لە سەر موزدەلیفە دەوستان ولەوێدا کۆدەبوونەوە، خەڵکی هەژارانی تر و میوانانی ماڵی خوا هەموو لەعەرەفات کۆدەبوونەوە تا پیغەمبەری خوا ﷺ دێت و بێ جیاوازی رەگەزو چینایەتی هەمووی لە عرفاتدا کۆکردوە پاشان شەوێکی دانا کە لەو جێگایەدا ببێمنەوە کە ناوی موزدلەیفەیە..دەبێت لەوێدا بخەون نوێژی بەیانی بەکەنو بکەونە ڕێ بەرەوە شەیتان رەجم کردن.. ناوی موزدەلیفە لە کۆکراوەی خەڵکی مردووە هاتوە، ئەو شەوەی کە گەر بەچاوێکی سەرنجەوە تەماشای ئەو خەڵکە بکەیت هەمووی بڵاو بوونەتەوە ماندوون و بە ئیحرامەوە خەوتوون ، وا دەبینیت هەمووی مردوە لەم جێگایەدا کۆکراونەتەوە..!! یاخود دەڵێن کۆبوونەوەی ئادەمو حەوا بووە لەو جێگایەوە خانەوادەیان پێکهێناوەتەوە، خوای گەورە باسی ئەو جێگاییە کردەوە لە قورئاندا بە (المشعر الحرام) کە زانیان دەڵێن مەبەست پێی هەموو موزدەلیفەیە نەك مزگەوتە کە لەوێدا مزگەوتێکی لێە مرۆڤ بچێتە ناوی دوورکعات نوێژی سوننەت بکات، یاخود ئەگەر فریابکەوێت نوێژی عیشاو مەغریب بە "جەمعو تەئخیر" لەوێدا بکەیت..ئەو شەوە هەموو حاجیان لەوێدا دەمێننەوە تا نوێژی بەیانی و بۆ بەیانی دەکەونە ڕێ بەرەوە شەیتان رەجم کردن و لەوێدا ٦٣ یان ٨٤ بەرد بچوك لە نێوانی پاقلەو نۆکدا هەڵدەگرنەوە بۆ رەجمکردنی شەیتان ، رەجم کردنی سێ شەیتانە وەك کورد وایپێدەڵێت ، بەڵام لە بنەڕەتدا ناوی (الجمار الثلاث).. تا دوو رۆژ یان سێ رۆژ ئەوکارە ئەنجامی ئەدەیت و رۆژانە دەگرێیتەوە بۆ بۆ ئەو جێگاییە کە لێینشتەجێ بوویت بەناوی مینا.

ماکوان: ئەی رەجم کردنی شەیتان چیەو لە چییەوە سەرچاوەی گرتوە؟..

نومەیر : ئەم جێگاییە لە شوێنکدایە کە پێدەوتریت عەقبە، واتا ئەو جێگاییە کە پێغەمبەری خوا ﷺ
لەگەڵ ئەنصاردا لەوێدا کۆبووییەوە شەیتان ئەمەی زۆر پێناخۆش بوو هیچ کەس لە قورەیش ئاگایان لەم کۆبوونەوەیە نەبوو ، کە شەیتان بەمەی زانی لەسەر تەپۆڵکەیەکەوە هاواری کرد ، فریای محمد بکەون ..ئەگەر نا قوڕەیش لەناوتان دەبات! ، هەڵەبەت لە ریواتەکاندا هاتووە بە ناوی "موزمیم" پێغەمبەری ﷺ ناوزەدکردوە ئیتر پێغەمبەر لەوێدا بەرد بارانی کرد و بۆ ئەوەی ئەو کۆبونوەیە ئاشکرا نەکاتو شەیتان رایکرد.

رایویەتی مێژوو ترمان هەیەلەسەر ئەو باسە ئەویش دەڵێن: ئەوکاتەیە کە شەیتان وویستویەتی ئیبراهیم و ئیسماعیلی لە فەرمانی خوای پەشیمان بکاتەوە، ئیبراهیم- سەلامی خوای لێبێت- لەو جێگایەدا بەردبارانی کردوە..

ریوایەتێکی مێژووی دیکەمان هەیە دەڵێت: شەیتان زۆری پێناخۆشە کە خانەوادە دروست دەبێت هەمیشە شەیتان حەزی بە هەڵەوەشاندنی خێزانە، بۆیە کە ئادەم و حەوا بەیەك گەیشتنەوە، وویستی دیسانەوە وەسوەسەیان بۆ دروست بکاتو ئادەم شەیتانی دایە بەربەرد.
بۆیە حاجیانیش دەرۆن بەردبارانی شەیتان دەکەن و، پەیمان نوێ دەکەنەوە کە نێوانیان لەگەڵ شەیتان تێك چووە.. خۆیان ساغ کردۆتەوە بۆ پەروەردگاریان، جا شەیتان جۆری زۆرە لە ئێستادا، واتا نەفی هەموو شەیتانەکان دەکەیت لە پێناوی پەرەوەردگاردا، ئیتر دوای رەجمکردنی شەیتان دەگرێتەوە بۆ پشووی خۆت لە مینا.

ماکوان : ئەی مینا چییەو لە کوێوە سەرچاوەی گرتوە؟..

نومەیر: مینا واتاو مەدولاتی زۆری هەیە ، چونکە دەکرێت ناو بێت یان کردار بێت یان ئاوەڵ ناوبێت، یان ئاوەڵ فرمانبێت.. وەهەروەها ، بەڵام لەبنەڕەتدا واتای ئاوات پێ خواستنە، ئەم جێگاییە لادێیەکی بچوك بووە لەنزیك شاری مککە، کە لە ئێستادا بوونی نەماوە هەمووی جێگا چادری ئەو کۆمپانیانەیە کەخەڵکی دەبەن بۆ حەج و جێگایی پشوو حەوانەوەی حاجیانە سێ رۆژ یاخود چوار رۆژ لەو جێگایەدا دەمێنەوە ، دەڕۆن بۆ شەیتان رەجم کردن رۆژانە، لەم جێگایەدا مرۆڤ دەبێت دڵ خۆشبێت و تەنانەت نوێژی سونەتیش ناکرێت ، نوێژەکان بە قەسرو جەمع دەکرێت، جێگای یاری و گاڵەتەو گەپ و قسەی خۆش و حەوانەوەیە هاوەڵان و پێغەمبەری خوا ﷺ لەم جێگایەدا قسەی خۆش و یارو بە خۆشی ئەوڕۆژانەیان بردۆتە سەر..

لەدوایدا کە ئەو سێ ڕۆژە تەواو دەبێت یاخود هەیە دوو رۆژ دەمێنیتەوە، چونکە رۆژی سێیەم سوونەتە، بەڵام دوو رۆژەکەی دیکە فەرزە کە لەو جێگایەدا بمێنیتەوە، دوای ئەوە دەگرێنەوە بۆ شاری مەکەو تەوافی "إفاضة" دەکرێت و ئیتر هیچ فەرزیك لە ئەرکان و پێداویستیەکانی حەج نامنێت و حاجیان حاجیان کردوە، خوای گەورەش بیکاتەوە بەنسیبمان و موسڵمانان بە گشتی.

ماکوان: حیکمەت وفەلسەفەی حەج چییە؟..
سەرەتا کە دەڵێم فەلسەفەی حەج چییە ؛ واتا گەڕانە بە دوای ئەو نهێنی و حیکمەتانەی کە لەناو ئەم پرۆسەیەدا هەیە.. یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلامە.واتا هەر کەسێك کە دێتە ناو ئیسلامەوە ئەم پێنج پایە دەبێت لە خۆیدا پیادەبکاتو لەسەر ئەم پایانە بیناو بونیادی ئیسلامەتی خۆی بکات، هەر یەك لەم پایانە خوارو لار و نوقصان بێت ئەوا ئەو بونیادو بینایە دەڕوخێت..؟ وایە

نومەیر : ئەگەر نوێژ کردن فەرز بێت رۆژوو فەرز بێت،بە هەمان شێوە حەجیش فەرزە واتا پێویستە دەبێت مرۆڤ لە کاتی توانایو هەڵکەوتنی و سەفەر بۆ کردنی دەبێت بڕوات.. کەواتە پایەو ئەرکانی ئیسلامە و قسەی تێدانیە کردنی خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
ال عمران ٩٧ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً
واتا: خوا واجبی کرد به‌سه‌ر خه‌ڵکی سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌ بکه‌ن [بیت الله الحرام] ئه‌وه‌ی له‌ توانایا بێت .
پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: (بني الإسلام على خمس : شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة وصوم رمضان وحج البيت من استطاع إليه سبيلا)متفق علیه
واتا : ئیسلام له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما بنیات نراوا یه‌که‌م: گه‌واهی (شه‌هاده‌ت) الا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله _گه‌واهی ئه‌ده‌م که‌ خوا تاکو ته‌نها یه‌ و‌ محمد پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوایه‌_ دووه‌م: نوێژ سێیه‌م: زه‌کاتدان _پاک کردنه‌وی ماڵ_ چواره‌م: ڕۆژوگرتن پێنجه‌م: سه‌ردانی ماڵی خوا ئه‌وه‌ی له‌ توانای دابێت .)
بۆیە بە ئایەتو فەرمودە بۆم هێنایتەوە دەمەوێت بە ڕاشکاوانە بڵێم هەر کەس لەخۆییەوە لە سەر پاییەکی ئەم ئیسلامە قسە بکاتو زیادو کەمی بکات ئەوە بەدڵنییایەوە کافرەو لە بازنەی ئیسلامەتی دەچێتە دەرەوە..!

ماکوان : کەواتە - لێرەدا پێویستە ، بڵێن ئەو کەسانەی کەدەڵێن لەسەردەمی ئێمەدا : ئەو پارەیە کۆدەکرێتەوە بدرێت بە هەژار و بێدەرتان و یاخود بۆ هاوسەرگیری گەنجەکان بەکاربێت، کە ووتەیەکی زۆر بێمعناییە، بە بەڵگەیی ئەوە بێمعنایە، کە ئەو هەموو داوێن پیسە رۆژانە سەفەر دەکەن بۆ ووڵاتانی تری دونیا بۆ سەرسەریەتی و داوێن پیسی و مەشروبخواردن کە دەجار ئەوەندەی ئەو کەسەی کە حەج دەکات لەماوەیەکی کەمدا سەرفی دەکات و کەس جورئەتی نیە بە ئەو کەسانە بڵێن ئەو پارەیە بۆ نادەن بە هەژارو هاوسەرگیری لاوەکان؟
- یان ئەو هەموو کۆمپانیایی مەشروب ومەی خواردنەوەیە چ سودێکی هەیە ئەی بۆ پارەکەی نادرێت بە هەژارو بێدەرتانو لاوەکان، یاخود ئەو هەموو ڕاگەیاندنە بێمعنایانەی حیزبەکان کە لە سەروەتو سامانی خەڵکی سەرف دەکرێت بۆ خزمەتی حیزب..هتد؟؟
- ئەو هەموو سەروەتو سامانەی کە لەلای مشەخۆرەکان کۆبۆتەوە یاخود لای بەرپرسەکانە کە شەوانە لەسەر سنگی ئافرەت بە قومار ئەیدۆڕێنن و بە داوێن پیسی خۆیان بەکاری دێنن بۆ کەس باسی ناکاتو جورەئەتی نیە بڵێ بیدەن بە هەژارو بێدەرتانو لاوەکان؟؟
زۆری تر بێجگە ئەو هەموو رۆتینیاتیانەی تر کە رۆژانە دەکرێت لە دامو دەزگاو تەنانەت ماڵو خێزانەکاندا بۆ ئەوانە قسە و کۆمێنتان نیە..؟ تەنها بۆ ئەوکەسانەی کەدەچنە حەج دەبێت دەمتان خوار بکەنەوە، ئابووری ووڵات تێکدەچێت، بەڕاستی پێوانەتان دوو مەننە... وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ * الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُواْ عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ* وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ..؟
لێرەدا نمونەی تر زۆرە باسی بکەم .. نامەوێت سەرت بەشتی لاوەکییەوە ئازار بدەم ، دێمە سەر باسی ئەوەی کە سودی حەج چییە؟..
سودی حەج چییە بۆ مرۆڤی موسڵمان..؟

نومەیر :حەج راهێنان و مەشقێکە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ قیامەوت ومردن!.. ئەوەی لە قیامەتو مردن رووئەدات تۆ بە راستی و چاوی خۆت دەیبین لە حەجدا..
چۆن..؟
سەرەتا مرۆڤ مەشقێکی مەیدانی دەکات بۆ مردن .. کەدەچێت بۆ حەج وەك ئەوە وایە نەگەرێتەوە، وەسێت دەکات، باسی پارەو سەروەتو سامانی دەکات بۆ خێزانو کەسە نزیکەنای وەك ئەوەی ئیتر ناگەرێتەوە..!
پاشان دەڕوات گەردنی خۆی بە خەڵکی ئازاد دەکاتو ئەوەی مافێکی لایبێت هەوڵ ئەدات بیداتەوە..! ئایا ئەمە هەوڵێك نیە بۆ گۆڕانکاری و چاك سازی تاك کە دەوڵەتان و ووڵاتی ئێستایی جیهان بە ملیۆن دۆلار بۆ ئەو چاك سازییە دڵو دەرونە بەکار دێنن کە ناونراوە بە ..( بيردۆزو مۆدێلێکی ڕەفتارى مرۆڤ و پەيوەندیه‌تی لەسەر بنەماى تيگەيشتنى زمانەوانی)بە کورتکراوەیی(N.L.P)
پاشان ڕاستەخو مەشقی مردن دەکات و کفن دەکاتە بەری کە ئیحرامە، هیچ بەرنامەو رێبازو بیردۆزێك نییە .. مەشقی کارێك بکات کە مرۆڤەکان حەتمەن دەیچێژن ئەویش مردنە.. تەنها ئیسلام نەبێت، ئیسلام دەیەوێت مەشق بە خەڵکی بکاتو ڕاهێنانیان پێبکات بۆ ئەو پرۆسەیی کە حەقە ..
دوایی ئەوە کە مرۆڤ خۆی ئامادەکردو کفنی کردە بەر..بە سرودێکی زۆر سەرسوڕمان دەست پێدەکاتو هاوار دەکەن ..
لبيك اللهم لبيك لبيك لا شريك لك لبيك ، إن الحمد والنعمة لك والملك ، لا شريك لك
واتا خوای من روووە زاتی پیرۆزت هاتم ، هاتم کە دڵنیایم لەوەی هیچ هاوبەشێکت نییە، نە لە دەسەڵات و لە پەرەستندا، بەڕاستی سوپاس نیعمەت و دەسەڵات هەر بۆ زاتی پیرۆزی تۆییە، دووبارە دەکەمەوە کە هیچ هاوبەشو شەریکێکت نیە ..
دوایی ئەوەی کە دەچیتە کەعبە و ماڵی خوای گەورە دەبینیت، هەست بەسامێکی زۆر سەرسام دەکەیت، وا هەست دەکەی بەئیمانت رووە خوای گەورە وەستاوی لە ماڵەکەیدا ،، کە شانی لای ڕاستت رووت دەکەیت هەست دەکەیت ئەو کاتەیە کە فریشتەکان کفنەکە لەسەر رووت لادەبەن و لێپرسینەوەی ناو گۆڕت لەگەڵ دەکەن .. بەردەوام لەم کەش و باردۆخی ناو مردنەدا دەژیت و لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە ئارامی دڵ و دەرونن دەکەیت

پاشان قۆناغی دووەم بەروە قۆناغی مەشق پێکردنی ناو قیامەتو رۆژی وەستانە لە گۆڕەپانی مەحشەردا.. ئەوەیش ئاوکاتە دەست پێدەکات کە بەرۆژانی پێش تەشریق ناسراوە واتا پێش عەرەفە.. دیسانەوە ئیحرام دەبەستیتەوە ، رووە عەرفات دەکەویتە رێ هەست بەوە دەکەیت کە قیامەتە ئەو رۆژە لەبەر ئەو گەرما رووە خوای موتەعال راوەستاویت داوا دەکەیت کە خوای گەورە لێت خۆش بێت، ئەو خەڵکە بەرەو موزدەلیفە دەکەونەڕێ بەچاوی خۆت قیامەت دەبینی لەسەر ئەو شاخو بەردو خۆڵی روتەڵە هەموو خەڵکی کەوتون و ماندوون هیلاك و بێ سەروت و سامان و بێ هیچ کەسەرەستەیەك بێجگە ئیحرامەکەی بەرت هەموو وەك یەکن لە ئەروپایی و ئاسیی و ئەمریکیی و ئەفەریقیی لەسەر ئەو زەویی وخۆڵە راکشاون چاوەڕوانی نوێژی بەیانی دەکەن بۆ کەوتنە ڕێ بەروە شەیتتان رەجم کردن..
حیکەمەتی شەیتان رەجم کردنیش : ئیتر بۆت دەردەکەوێت کە قیامەت ئەوانەی شوێنکەتوی شەیتتان بوون یاخود شوێن رێچکەی شەیتتان کەووتبون، تۆ دەچیت دەیانبووخزێنیت و بەردبارانیان دەکەیت.. وەلائی خۆت بۆ خوای موتەعال دووبارە دەکەیتەوە ، کە دەگەریتەوە بەوگەرماییە بەرەو تەوافی ئیفاضە دەڕۆیت وەك ئەوە وایە ئەو خەڵکە لە سەفاو مەروادا بڕۆنە لای پێغەمبەرانو داوای شەفاعەتیان لێبکەن ئەو سێ رۆژە هەست دەکەیت چوویتە لای پێغەمبەران ..
لەدوای تەوافی خواحافیزی راستەو خۆ دەڕۆیت بۆ مەدینەو لە خزمەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم لە مەدینە دەبیت بۆ ماوەی هەفەتەیەك و دەچیتە بەهەشت کە لە نێوان ڕەوضەی شەریف و مینبەرەکەیدایە..

ئەمە زۆر بە کورتی بوو لەسەر حیمەتی حەجو وەڵام دانەوەی ئەوپرسیارەی کە کردت.

ماکوان : بەدەم گەیشتینەوە بەروە مەککەو بە ئاواتی چونەوە بۆ لای بوسەینەو ئەم دەمە تەقێیەمان کرد لەگەڵ نومەیرداو ، گەیشتمەوە مەککەو نومەیر ووتی دیسانەوە گەورەترین ئاهەنگت بۆ سازدەکەمەوە دەزانم مافم خواردویت و ئیتر شەوی خۆتەو ماندووت ناکەین .

چاوەڕێ بن منیش چاوەڕی شەوی خۆمم !


به‌روار: 28/07/2019
بینین: 813