چیرۆک
  مەملەکەتی نور - زنجیرەی ٢٧ - گەڕانەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو
ماکوان کەریم
گەڕانەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو

لەگەڕانەوەم بەرەو شاری مەککەی پیرۆز بەخۆشحاڵیەوە بۆ لای بوسەینە و بەئاواتی زاوایەتی و لە هەمانکاتدا بەزەیم پێیدا دەهاتەوە دەمگوت ئاخر چۆن دەبێت ژن بهینیت و ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەجێبهێڵیت ..

هاتمەوە و بۆ دەوار و بوسەینە چاوەڕێی دەکردم و هەموو گیانی پێدەکەنی و هات بەرەو ڕووم خەریك بوو خۆی بخاتە ژێر ئەسپەکەم و منیش دابەزیم و خستمە سەر ئەسپەکەم و خۆم ڕەشمەی ئەسپەکەم گرت و بەناو خەڵک و هاوڕێ و دۆستەکانمدا بردم و تا گەیاندمەوە دەوارەکە و نانی زۆر ئامادەکرابوو و دەستکرا بە نان خواردن ..

نومەیر هات بۆ لام و لە تورەکەیەکی ڕەشدا ملوانکەیەکی گەورەی دەرهیناو دایمێ و، ووتی: بڕۆ بیدە بە بوسەینەو ئەوە دیاری منە بۆ ئێوە ..

منیش چووم کردمە ملی و چوومە ناو دەوارەکەی خۆمان و پاڵمدا بە دۆشەکێکی نەرمەوە و زۆر ماندوو بووم و وتم با سەرخەوێك بشکێنم دوای هەڵدەستم خۆم دەشۆم بە بوسەینەم گوت ماندوم پشویەك ئەدەم ، چاوم چووە خەو خەوێکی خۆش خەوم لێکەوت .. زەنگی مۆبایلەکەم بە ئاگایی هێنامەوە کە چاوم کردوە لە ماڵی خۆمان بووم کاتی نوێژی بەیانی بوو لە نەرویج و کتێبەکەی فەرغەلی لە تەنیشتمەوە کەوتوبوو هەڵمگرتەوە بە ڕێزەوە دامنا و، بەڵام حەپەسابووم نەمدەزانی چی بکەم بەماڵەکەی خۆماندا هەڵدەسوڕام پەردەی پەنجەرەم لا ئەدا دەمگووت خوایە بۆ وام لێهاتووە ، چارەم نەما ناچار زانیم کە گەڕاومەتەوە بۆ زەمانی خۆمو لە ووڵاتی نەرویجم لە ماڵی خۆمان دەست نوێژم گرتو نوێژی بەیانیم کرد ..بەزۆر دەمویست خەوم لێبکەوێتەوە ، بەڵکو بگەڕێمەوە بۆ شاری مەککە ، لەدڵی خۆمدا دەمگووت ئاخر بوسەینە چاوەڕێم دەکات ، چۆن وا دەبێت ..!

لەناو جێگاکەمدا وەك ئەوە وابوو بەخاکەناز ئەمدیواودیوم بکەن خۆم بائەداو خەوم لێنەدەکەوتەوە ڕۆژ شەممەیەو ماڵ و منداڵی خۆشم لە ماڵی باوکیانن و تا سەعات ٩ بەیانی هەر خەوم لێنەکەوتەوە و ناچار تەلەفونم کرد بۆ خێزانم .. زۆر بە گەرمی چۆنی و چاکیم لەگەڵ کردو هەواڵی ئاناء و لینی کچمم دەپرسی وەك ئەوەی ماوەیەکی زۆرە جێمهێشتوون ، خەریك بوو بڵێم گەورە بوون ؟ ..
خێزانم ووتی: ئەوە چیە ئەڵێ دە ساڵە لێت دوورین بۆ وا هەواڵ دەپرسیت ، دوێنی ئیمەت هێنا بۆ ماڵی باوکم .. چی بووە کتێبەکەت تەواو نەکرد ..؟

ماکوان : نەوەڵا تەواوم نەکرد، بەڵام چوومەوە بۆئەو زەمەنە ، ئەم بەیانیە هاتمەوە .!

باران: ئەی دەنگو باسی ئەو زەمەنەی تۆی لێبوو چ خەبرێك هەبوو ، وا بڕوات ئەو کتێبە شێتت دەکات ؟

ماکوان : باش بوو ، بەڵام بە بێ پرس ژنێکی ترم هێناوە پێمنەوتویت، بەخوا پێشم خۆش نەبوو ، بەڵام هێنام ؟

باران : ئەوە دەڵێی چی ، تا دێمەوە دەبێت تەڵاقی بەیت ، ئەی خائین ..!

ماکوان : دەستم کرد بە پێکەنین ، ئاخر خۆ زەمەنی تۆ نیە ، لەوێ نەبوویت ، بڕوا بکە لەوێ بویتایە نەم دەهێنا ؟

باران : ئەی خائین ، بە پێکەنینەوە ، نابێت هەر ژن بهێنیت لەوی بم لەوی نەبم ..

ماکوان : دەی ئاخر تازە ژنم هێناوە چی بکەم ..؟

باران : نازانم بڕۆ بگەڕێوە هەرچیت کردوە تەڵاقی بدەو زوو وەرەوە بە شوێن ئیمەدا ، شەوێك لە ماڵ نەبووم خێرا چوویت ژنت هێناوە ..!

ماکوان : خوا حافیزیمان لەگەڵ یەك کردو ،لە دڵی خۆمدا بیرم لە فەرمودەکەی پێغەمبەری ئازیزە دەکردوە ﷺ دەیفەرموو ئافرەتان شوشەن مامەڵەی جوانیان لەگەڵ بکەن ..

ئەو رۆژە نەچوومە دەرەوە لەماڵ لەسەر قەنەفە پاڵ دەکەوتم ، دەچومە ناو جێگای خۆم ، ئەوەندەم ووتبوو بەخەوە بەخۆم ، خۆمم لێبوو بەمنداڵ، شوکور ماندووبوم چاوم چووە خەو ، لەخۆشی ئەوەی خەوم لێکەوت.. زوو زوو خەبەرم دەبووەوە ، بەڵام ماندویەتی زۆری بۆ هێنابووم .. دوای چەند جارێک خەوێکی قوڵم لێکەوت، کە چاوم کردەوە دڵخۆش بووم بەوەی گەڕابێتمەوە بۆلای بوسەینە .. بەڵام هەر لەماڵی خۆمان بووم ..

چووم بەشوێن ماڵ و منداڵدا و بیانهێنمەوە ، کە خێزانم بینی ووتی کواژنەکەت ؟

ماکوان : لە دەوارەکەدا جێمهێشتوە ، بەتەنهایە لەناو ئەو خەڵکەدا ..!

باران : ئەوە خۆ دڵی بۆی ئەسوتێ؟! .. ئەمە کچی کێییە هێناوتە ؟

ماکوان بە پێکەنینەوە ، خەڵکی خزمانی لای مەککەیەو بەتەمام سەرێکی قوڕەیشیش دروست بکەم ..

باران : ئەمانە نازانم بۆ دوێنێ شەو نەچوویتەوە ، بۆ ئەوەی تەڵاقی بدەیت؟

ماکوان : نەوەڵا پارەی بلیتم پێنەبوو..

باران : ئەم چیرۆکە چیە دەیخوێنیتەوە ؟

ماکوان: چیرۆکی من چیرۆکی کەسێکە .. عاشقی دەریا بوو ، بەڵام بەلەمی نەبوو..
ئارەزووی سەفەری بوو ، بەڵام هاوسەفەری نەبوو..
چیرۆکی من چیرۆکی کەسێکە .. کە ئەشکەنجەو ئازاری زۆری بینی ، بەڵام هاوار و ناڵەی نەکرد
گریا؛ بەڵام فرمێسکی نەڕشت..
چیرۆکی من چیرۆکی کەسێکە کە پڕ بوو لە هاوار.. بەڵام بێدەنگ بوو ، بۆ ئەوەی گوێی لە هەموو دەنگەکان بێت.

بۆ خۆشی من و خێزان ئەم قسانەمان دەکرد و لە پڕ تەلەفونم بۆهات لەلایەن هاوڕێكی بەڕێز لە نەرویج ، دوای چۆن و چاکی ووتی :سبەی شەو لە ماڵی ئێمەی ناونانی کوڕەکەمەو تۆش دەبێت ناوی بنێیت ..

ماکوان : خۆشحاڵیم دەربڕی و شەو چوومە ئەوێ و دوای ناونانی منداڵەکەی و هەندێك قسەم کرد باسی مافی منداڵم کرد بەسەر دایك و باوکەوە ، چونکە لە دانیشتنەکەدا باسی ئەوەم کرد ، کە هەمیشە باسی مافی دایك و باوك بەسەرمنداڵەوە دەکەین ، بەڵام ئەمەوێت باسی ئەوەتان بۆ بکەم ئەی مافی منداڵ چیە بەسەر دایك و باوکەوە ..

بە سێ خاڵی سەرەکی دەستم پێکرد و کە دەبێت دایكو باوکەکە لە هەڵبژاردنیاندا باشتر هەڵبژێرن ، واتا پێش دروستکردنی منداڵ دەبێت دایك و باوك چاكو پەسەند بن بۆ یەکتری تا منداڵکە لە ژینگەیەکی باشدا پەروەردە ببێت و ، پاشان باسی مافی دووەمم کرد دەبێت ناوێکی جوانی بۆ بدۆزنەوە و، ئینجا باسی ئەرکی دایك و باوکم کرد کەدەبێت بیروباوەڕی ئیسلامی فێری منداڵەکانی بکات ، نەك نوێژ کردن ، بەڵکو عەقیدە گرنگە فێری منداڵی بکەیت لە سەرەتاوە ..
باسەکە نزیکەی نیو کاتژمێری خایندوپیاوێك بەناوی هاوبەش ووتی : کاك ماکوان بێزەحمەت ، ئەی پێم ناڵێیت مافی ئەو منداڵە چی بووە کە سەرببڕێت ناوی ئیسماعیل بوو؟

ماکوان : من نەبیستوە ئەومنداڵە سەرببڕێت ، ڕوومکردە مەجلیسەکە ووتم بێزەحمەت هەواڵی نوێ هەیە بۆ سەربڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم سەلامی خوا لە هەردوکیان بێت ، هیچی نوێ ڕوویداوە من ئاگادار نەبوو بێتم ..

مەجلیسەکە ، دەستیان کرد بە پێکەنین ، ووتیان : نەخیر پیاوءك بەناوی کاك حوسێن ووتی : خوای گەورە بەرانێکی ناردوە لە جیاتی ئەوەی ئیسماعیل سەرببڕێت .

ماکوان : کاك هاوبەش تیگەیشتی کە ئیسماعیل سەرنەبڕاوە، بەڵکو بەرانێکی لەجیاتی ئەو سەربڕاوە؟

هاوبەش : بەس کاك ماکوان هەست ناکەیت ئەسڵی کارەکە شتێکی باشە ، بەڵام بۆ دەبێت ئەو شتە ڕووبدات ؟

ماکوان : ئەم پرسیارە مەعقولترە کە ئاوا بە شێوەی پرسیار ئامێز ڕەخنەکەشت دەگریت ؟
هاوبەش: سوپاست دەکەم ئەگەر وەڵام بدەیتەوە؟

ماکوان : بەسەر چاو .. لەو سەردەمەدا لەناو عەرەب و خەڵکی حەبەشەو یەمەن و وا باو بوو یەکەم منداڵ ئەگەر کوڕ بێت لە پێناوی خوادا منداڵەکەیان بکەنە قوربانی ، لەناو ئێرانیەکانی کۆندا منداڵێکیان دەکردە قوربانی و دەیانسوتاند بە ئاگر بۆ ئاتەشگاکانیان ..لە ناو گەلانی تریشدا باو بووە بە جۆرێك لە جۆرەکان ..

ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت - لە ناو گەلانی دونیا ناوبانگی دەرکردبوو ، بەو هۆکارەی بڵاو ببوەیەوە کە لەناو بابلیەکاندا نەسوتاوەو لەناوئاگردا هاتۆتە دەرەوە ، پاشان لە میسر پاشاکەی هاجەرە خاتونی دایکی ئیسماعیلی پێشکەش کرد لەبەر ئەوەی موعجیزەی لێ بینی لە حەزرەتی ئیبراهیم ، هەروەها بە گشتی لە ناو عەرەب ڕێزی زۆر لە ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت- دەگیرا بەوپێییەی بینای کەعبە ی دروست کرد بوو عەرەبیش بۆ حەج کردن دەچونە ئەو ناوچەیەو زۆر بە گەورە تەماشای خانەوادەی ئیبراهیم دەکراو..
ئیتر پێغەمبەر ئیبراهیم بۆ ئەوەی ئەوکارە قیزەونە نەهێڵیت، هەڵسا بەوەی لە ڕووی مەیدانیەوە خۆی ئەنجامی بدات و لە دواید بەخەڵکی بڵێ خوای گەورە مرۆڤ کوشتن قوبوڵ ناکات ، بەڵکو ئەگەر دەتانەوێت قوربانی بکەن پێویستە سود بەخەڵکی بەگەینن ، خوای گەورە فێری کرد کە خەڵکی فێر بکات ئاژەڵ بکەنە قوربانی بۆ ئەوی مرۆڤەکان سود وەرگرن تا خوای گەورە بەرانێکی بەدیاری بۆ نارد بۆ ئەوەی ئیتر خەڵکی لاسای پێغەمبەر ئیبراهیم بکاتەوە سەلامی خوای لێبێت، چیتر کوڕەکانیان سەر نەبڕن ، واتا ئیبراهیم هەڵسا بەنەهێشتنی ئەو کارە ..

ڕوونە کاك هاوبەش ؟

هاوبەش : بەڵێ ڕوونە و، ئەی بۆ دەبێت ئاژەڵ بکرێتە قوربانی، ئاژەڵیش گوناحە وایە ..؟

ماکوان : کوڕی باش تۆ لەتەنیشت منەوە بوویت هەرچی گۆشت بەشی منیش بووهەموویت خواردت ، ئیستا بیاونوی چی دەگریت ، ئەگەر داریش بکرایە بە قوربانی تۆ ئەتگووت بۆ ژینگە باش نیە ، چونکە خەڵکیك بەدوای ڕەخنەگرتندا بێت قسەی لێنابڕێت ، بەڵام لەبیرت نەچێت لەگەڵ من پێت ناکرێت ، ئەتوانم لە جێگایەکدا بتوەستێنم، کەی وازت لە گۆشت خواردن هێنا ئەوکات ئەو قسە بکە ..؟

هاوڕێیەکمان بەناوی کاك ئەنوەر لەویدا بوو ، ووتی کاك ماکوان لەم چەند ڕۆژانە چوین بۆ سوید بۆ گۆشت کڕین لەبەر ئەو - نەمانتوانی ئیمە بیکڕین ئەوەندەی کڕیبوو ، ترساین گومرك بکرێن و باجمان لێبستێنن ..

ئیتر تا مەجلیسەکە تەواو بوو ، ئەوەندە بە ئاقڵی دانیشتبوو کە ئەیوست قسە بکات تەماشایەکی منی دەکرد ، لە وە دەترسا وەڵامی بدەمەوە .. ئەوە شەوەمان بردە سەر بە خۆشی و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە .. چاوەڕوان بووم شەو دیسانەوە بگەڕێمەوە هاوارگەی دنیای ئەولام ..

چاوەڕوانی و کێشەکان و ڕووداوەکان بن زۆرن ، بەڵام بەداخەوە من کاتم کەمە بۆ گێرانەوە هەوڵ ئەدەم لەبەشەکانی تر باسەکە تەواو بکەمو بۆئێوەی دەربەخەم بە پشتیوانی خوا .
به‌روار: 02/08/2019
بینین: 2566