ماریای قطبی و چۆنیه‌تی بوونی به‌خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره شانزه
لەوتارەکانی ماکوان کەریم
ماریای قطبی كێیه؟ ماریای قطبی یه‌كێك بوه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌نیزه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا بوه صل الله علیه وسلم ،وه له‌شه‌ڕدا گرتویه‌تی، چه‌ندین جۆی قسه‌ی بێ‌مانا و خورافی له‌سه‌ر دایكی ئیمانداران ماریای قطبی پێش هه‌موو شتێك ماریای قطبی خه‌ڵكی میسره واتا ماریای مسری قطبی كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم نامه ئه‌نێرێت بۆ مقه‌قیس بانگی ئه‌كات بۆئیسلام وه‌كو ڕه‌دێك بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم وائه‌زانێت پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم پاشایه، كاتێك كه نامه‌كه‌ی ئه‌بینێ ڕێزی ئه‌گرێت هه‌ندێ دیاری بۆ ئه‌نێرێته‌وه له‌به‌ینی پاشا‌كان وابوه كه‌نیزه‌ك و عه‌بدیان له‌به‌ینی یه‌كتردا ئه‌گۆڕیه‌وه، مقوقیس هه‌ندێ دیاری ئه‌نێرێت له شمشێر و ئاڵتون و ئه‌و شتانه بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدار صل الله علیه وسلم، له‌گه‌ڵیشیدا دوو جاریه له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیاندا ئه‌ینێرێ، جاریه‌كان خوشكن یه‌كێكیان ناوی ماریای قطبی ه ئه‌وی تریان ناوی سیرینی قطبی ه هه‌ردوكیان خوشكن، له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیان دا كه خه‌سێنراوه بۆئه‌وه‌ی ئاگای له‌م دوو خوشكه بێت ئامۆزای هه‌ردوو خوشكه‌كه‌یه ،ئه‌ویش كه عه‌بده به‌ناوی "مابور" كاتی خۆی له‌زه‌مه‌نی كۆندا كه عه‌بده پیاوه‌كانیان به‌لای ژنه‌كانه‌وه دائه‌نا ئه‌یانخه‌ساندن بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا جوت نه‌بن بۆئه‌وه‌ی ئاگایان لێی بێت و خه‌یاڵیان لای سیكس و ئه‌و شتانه نه‌بێت .به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه ژیانی ئه‌وانه له‌میسردا كاتێك ئه‌یانهێنرێن بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم سه‌ره‌تا هه‌رهه‌مویان ئازاد ئه‌كات چونكه پێویستی به‌وه‌نیه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم نه‌ماریای هه‌بێ نه سیرینی هه‌بێ نه مابوریشی هه‌بێ بۆیه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم ئازادیان ئه‌كات دوای ئه‌وه مابور ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای ئیمامی علی پێی ئه‌فه‌رموێت ئێمه له‌م جێگایه كه‌س ناناسین وه هیچ شتێكمان نیه وه ئاشنا نین به‌خه‌ڵكی ئه‌م مه‌نتیقه‌یه ئێمه‌ش به‌دیاری نێردراوین له‌لاین مقیسه‌وه محمد صل الله علیه وسلم ئیدیعای پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردوه ئێمه‌ی ئازاد كردوه ئێمه هیچ شتێكمان نیه یان ئه‌وه‌ته كارێكمان بۆبدۆزنه‌وه كه له‌لاتان بمێنینه‌وه یان له‌سه‌ر شوێنێك دامان بنێن ،بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم داوائه‌كات له ماریای قطبی كه شوی پێ بكات له‌دوای ئازادكرنی، وه ماریای قطبی شوی پێ ده‌كات وه‌هه‌روه‌ها سیرین یش شوو ده‌كات به دحیه‌ی كلبی وه هه‌روه‌ها مابوریش له‌لای ئیمامی علی ئه‌مێنێته‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوای لێ بێت. كه خه‌ریكی ئیش و كاری كشتوكاڵ ئه‌بێت له‌شاری مه‌دینه وه تاكه ئافره‌تێكه كه مناڵی بوه له پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ناوی "ابراهیم "وه حیكمه‌تی مناڵبونی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم مناڵی نه‌بوه له‌هیچ خێزانێكی له‌دوای خاتوو خه‌دیجه نه له‌خاتوو عایشه نه‌له‌خاتوو سه‌وده نه‌له‌خاتوو حه‌فسه‌ی كچی عمری كوڕی ختاب نه له‌هه‌موو ئه‌و دایكه به‌ڕێزانه‌ی دایكی ئیماندارانن به‌ڵكو ته‌نها له‌ماریایی قطبی لێی هه‌بوه بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن خوای گه‌وره له‌ڕێگای ئه‌حكامی شه‌رعیه‌وه بیسه‌لمێنێت كه هه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌م ئومه‌ته ئه‌گه‌ر مناڵی بو ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ئازاده بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هیچ كه‌سێك نه‌مێنێته‌وه له‌لای موقه‌وقیسه‌وه هاتوه مقه‌وقیس به عه‌بده‌و كۆیله‌و كه‌نیزه‌ك ناردویه‌تی به‌ڵام وه‌كو عه‌بدێك ناردویه‌تی كه‌نیه‌ك نیه چونكه كه‌نیزه‌ك ئه‌وه‌یه له‌جه‌نگ ئه‌گیرێ خاتو ماریای قطبی له‌دوای ئازادكرنی پێغه‌مبه‌ری خوا هێناویه‌تی كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵێن نا ئازادی نه‌كردوه به‌ڵكو به‌بۆنه‌ی له‌دایك بونی ابراهیم ی كوڕیه‌وه حوكمی ئیشه‌كه‌ی هه‌ر ئازادبوه چونكه له‌ئیسلامدا ئازاده ئافره‌تێكی عه‌بد و كۆیله بوه خێزانی هه‌ركه‌سێك مناڵی بو ده‌ست به‌جێ ئازاد ئه‌بێت جاله‌به‌رئه‌وه خاتوماریای قطبی ابراهیمی كوڕی له‌پێغه‌مبه‌ری خوایه صل الله علیه وسلم وه‌له‌پاشاندا ئازاد بوه ئه‌مه‌ش ژیانی ئه‌و دایكه به‌ڕێزه‌ی ئێمه‌یه كه زۆرێك له‌خه‌ڵكی شاره‌زا نیه له‌ژیانی ئه‌م دایكه به‌ڕێزه‌مان وه‌ك وتمان له‌گه‌ڵ خوشكێكیدا به‌ناوی سیرین له‌گه‌ڵ مابور دا كه له ئه‌سڵدا ئه‌مانه خه‌ڵكی میسرن مقه‌وقیف به‌دیاری ئه‌ینێرێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم وه دایكی ئیماندارانه به كۆیله و كه‌نیزه‌ك و ئه‌و شتانه حساب ناكرێت به‌ڵكو به‌دایكی ئیمانداران حساب ئه‌كرێت پێشتر كه كۆیله بوه یا عه‌بدێك بوه له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا وانه‌بوه به‌ڵكو له‌لای مقه‌وقیس وابوه ئه‌ویش كه‌دیاری ئه‌نێرێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم وه‌كو پاشایه‌ك ته‌ماشا ده‌كات ئه‌و نازانێت پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم كه پێغه‌مبه‌ره پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ژیانی خۆیدا 65 كۆیله‌ی ئازاد كردوه ڕازی نه‌بوه به‌وه‌ی كۆیله‌و عه‌بدی هه‌بێت وه كه‌نیزه‌كی هه‌بێت وه كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئه‌ڵێن گوایه ڕه‌یحانه كه‌نیزه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا بوه به‌كه‌نیزه‌كیش ماوه‌ته‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ش دیسان ڕاست نیه خاتوو ڕەیحانه له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا نه‌هاتوه زیاتر له تاریخ‌دا هاتوه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم هیچ كۆیله‌و كه‌نیزه‌كێكی نه‌بوه وه‌كو ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خزمه‌تكار و هاوكاری هه‌بوه. خزمه‌تكار به‌مانای هاوكاری كردن نه‌ك به‌مانای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیشی پێكردبێت چونكه كه ئه‌نه‌س ئه‌فه‌رموێ خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ری نازدار بوم و خزمه‌تیم كردوه بۆمای چه‌ند ساڵێك ڕۆژێ له‌ڕۆژان پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم پێی نه‌وتوم فڵانه شتت بۆواكردوه و بۆ وانه‌كردوه .
به‌روار: 27/08/2019
بینین: 620
|