 بۆچی خوای گه‌وره باسی به‌فری نه‌كردوه لهقورئاندا یان بۆباسی مریشكی نه‌كردوه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست و پێنج
خه‌ڵكێك پرسیار ئه‌كات بۆچی ناوی به‌فر لهقورئاندا نه‌هاتوه یان ناوی مریشك نه‌هاتوه لهقورئاندا هه‌ندێ كه‌س واده‌زانێت قورئان قاموسێكه ناوی هه‌موو شتێكی تێدا بێت ئه‌مه خه‌ڵكێكی ساده ساكار له‌بیركردنه‌وه ئه‌م قسانه ئه‌كات كابرا ئه‌ڵێ باسی به‌فری نه‌كردوه لهقورئاندا به‌شێوه‌ی سهلج مانای وایه باسی كردوه زمهریر به‌مانای شوێنێكی به‌سته‌ڵه‌ك و بهستهڵهكاری دێت وهلهجێگای تریشدا باس كراوه، سهلج ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان ئه‌وه‌بێت به‌تایبه‌تی مولحیده‌كان كه قه‌ناعه‌تیان وایه كه محمد خۆی قورئانی نوسیوه ئه‌ی خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم دوو سێ فه‌رموده‌ی هه‌یه له‌باسی پاك و خاوێنی باسی باب البرد مه‌به‌ستی ته‌رزه‌یه برد واته ته‌رزه هه‌روه‌ها الما‌ء سلج واته به‌فرێك كه ئه‌كرێت به‌ئاو ده‌ستنوێژی لێ ئه‌گیرێ ئه‌ی بۆئه‌مه‌یان ئه‌ڵێن چی خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا باسی لێوه‌كردوه صل الله علیه وسلم ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم زۆرێك لهموسڵمانانیش ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه قورئان هاتوه بۆ مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ر ئیش ئه‌كات كه ته‌وه‌ری ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه:
یه‌كه‌میان بیروباوه‌ڕه عه‌قیده .
ته‌وه‌ری دوه‌میان بریتیه له مێژوو .
ته‌وه‌ری سێ یه‌میان بریتیه له یاسا .
ته‌وه‌ری چواره‌میان بریتیه له ئه‌خلاق.
ئه‌م چوار ته‌وه‌ره بهدرێزای مێژوی ئیسلام هاتوه ئیش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌كات ئیتر نه‌هاتوه قاموسێك بێت لهقورئاندا باس كرابێت فڵانه وشه یان هه‌موو وشه‌كانی تێدا نیه لهقورئاندا باسی 25 پێغه‌مبه‌ر كراوه له‌كاتێكدا 113000لهفهرمودهیهكی تردا 124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ر هاتوه بۆچی ناوی ئه‌وان نه‌هاتوه ئه‌وه‌ی تۆ پێویسته و خولاسهكهیهتی بۆتۆ هاتوه كه سودی لێ وه‌ربگریت و ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنی ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی كه باس كراوه له قورئاندا هه‌ر هه‌موی یاساوڕێسای تۆن چونكه ئه‌ساسیاتی داوه به‌تۆ جوزئیاتی به‌جێ هێشتوه یان لهسیرهی پێغه‌مبه‌ری نازدار صل الله علیه وسلم یان هه‌روه‌ها لهقهولی عوله‌مادا خوای گه‌وره‌ش ڕێزی عه‌قڵی مرۆڤی گرتوه چونكه عه‌قڵی پێ به‌خشیوه ئازادی پێ به‌خشیوه فیتره‌تی پێ به‌خشیوه پاشان قورئان و سونه‌تی بۆناردوه ،كه‌واته قورئان بریتی نیه لهقاموسێك كه هه‌موو وشه‌یه‌كی تێدا جێگه كرابێته‌وه. ئه‌یگێڕنه‌وه له‌سه‌رده‌می حاجی قادری كۆیی به‌ڕه‌حمه‌ت بێت له‌كۆیه كابرایه‌ك هه‌بو به‌ناوی مستركوك حاجی قادری كۆیی به‌رده‌وام ئه‌یگوت خوای گه‌وره باسی هه‌موو شتێكی كردوه قسه‌كه‌شی ته‌واوه له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته كه ئه‌فه‌رموێت:(وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا ( 54 ) ) واته خوای گه‌وره له‌سوره‌تی كهف ئه‌فه‌رموێ شتێك نه‌ماوه به‌یانی نه‌كه‌ین بۆخه‌ڵكی له‌ناو قورئاندا به‌ڵام خه‌ڵكی خۆی حه‌زی له مجادهلهیه شتێك نه‌ماوه خوای گه‌وره كه پێداویستی ژیانه له‌سه‌ر ئه‌و چوار ته‌وه‌ره باسی نه‌كات له‌یاسا له عه‌قیده له مێژوو له ڕه‌وشت ئه‌م چوارشته كه ئهساسیاته بۆی داڕشتوی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت بۆمان باس كردون پێداویستی ژیانی خۆتانی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن دوای ئه‌وه مستركوك له‌حاجی قادر ئه‌پرسێت بۆگاڵتهكردن ئه‌ڵێ باشه ناوی من هاتوه له‌قورئان حاجی قادر یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێ به‌ڵێ مستركوك ناوی تۆیش هاتوه له‌كوێدا ناوی تۆ هاتوه به‌ڵێ خوای گه‌وره له‌سوره‌تی جمعه كه‌باسی موسڵمانان ئه‌كات ئه‌ڵێ بچن بۆجمعهكانتان مه‌یفه‌وتێنن ئه‌ڵێ مسترکوک له‌وێدا وه‌كو گاڵته‌كردن به‌حاجی قادر‌و موسڵمانان ئه‌كات حاجی قادر ئه‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌وه‌تانێ ناوی تۆ هاتوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ناوی اسمی بێت ئه‌توانی له‌وێدا ناوه‌كه‌ی خۆت بنوسیته‌وه مستركوكه هه‌ردوكتان ناوه‌كه‌تان وه‌كو یه‌ك وایه مه‌ستمان ئه‌وه‌نیه خه‌ڵكێك وه‌كو حاجی قادر‌و مستركوك بیربكاته‌وه به‌ڵكو قورئان كولیاته جوزئیات به‌جێهێڵراوه بۆئینسانهكان به‌جێ هێڵراوه بۆكتێبی فقه بۆئه‌و هه‌موو كتێبه مێزویانه بۆئه‌و هه‌موو كتێبه بیروباوه‌ڕ وعهقیدانه بۆئه‌و هه‌موو عوله‌ما به‌ڕێزه‌ی كه هاتوه قورئان قاموسێك نیه یان مهوریدێك نیه هه‌موو كهلیماتێكی دنیای تێدا جێگا بوبێته‌وه له‌هه‌موو شته‌كان زۆر شت هه‌یه خوای گه‌وره باسی نه‌كردوه به‌ڵام له‌جێگای تردا ده‌ستت ده‌كه‌وێته‌وه پێداویستی ئینسان كه پێویستی پێی بێت خوای گه‌وره لهقورئاندا ناردویه‌تی لهسیرهی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم سه‌یری بكه هه‌موو مرۆڤایه‌تی هیچ شتێكی نوقسان نیه كه جوزئیاته ئه‌گه‌ر له‌ناو قورئان و سونه‌تیش ده‌ستت نه‌كه‌وت عوله‌مایانی ئیسلام پڕیان كردوه‌ته‌وه له‌ڕێگای عه‌قیده‌وه نیه به‌ڵكو له‌ڕێگای پێویستی ژیانه.
بهروار: 07/01/2020
بینین: 1941
|