وەڵامدانەوەی گومانەکان
  چۆنیەتی بڕینەوەی دەستی دز لەئیسلامدا
شەنگە علی

کاتێک باس لەبڕینەوەی دەستی دز دەکرێت ئایەتی (٣٨ی سورەتی المائدە) دا دەنێن و دەکەونە ڕەخنەگرتن لەئیسلام.
بێ ئاگا لەوەی بڕینەوەی دەستی دز مەرج و ڕێسای خۆی هەیە لەئیسلامدا بە بەڵگەی فەرموودە.

یەکەم: دەبێت ئەو کەسەی دزێکە دەکات کەسی هەژار نەبێت و لەپێداویستی خۆی دزێکەی نەکردبێ.

دووەم: دەبێت دزێکە لەچارەکێ دینار بەرەو سەرەوە بێت.

سێیەم: ئەوەی تەنها بەشی خواردن و پێداویستی خۆی دەبات و لێی هەڵناگرێت هیچی لەسەر نیە.

چوارەم: لە دزی بچوکدا دەستی دز نابڕدرێت بەڵکو دوو ئەوەندەی نرخی شتە دزراوەکەی لێ وەردەگیرێت و سەرزەنشت دەکرێت.

پێنجەم: دەبێت ئەو کەسەی دزێکە دەکات شێت نەبێت و عەقڵی کامڵ بێت و هەروەها باڵغ بووبێت.

شەشەم: دەبێت دزێکە بەنهێنی بێت واتا بەشێوازی ئاشکراو تاڵانی و داگیرکردن نەبێت .

دەقی فەرموودەکە.
عن عمرو بن شعيب عن ابيه عن جده قال: سمعت رجلا من مزينة يسأل رسول الله ﷺ. قال يا رسول الله جئت اسألك عن الضالة من الإبل قال معها خذاؤها وسقاؤها تأكل الشجر وتردالماء فدعها حتى يأتيها باغيها قال فالضالة من الغنم قال لك أو لأخيك أو للذئب تجمعها حتى يأتيها باغيها قال فالحريسة التي تؤخذ من مراتعها؟ قال فيها ثمنها مرتين وضرب نكال وما أخذ من عطنه ففيه القطع إذا بلغ ما يؤخذ من ذلك ثمن المجن قال يا رسول الله فالثمار وما أخذ منها من أكمامها قال من أخذ منها بفمه ولم يتخذ خبنة فليس عليه شيء ومن احتمل فعليه ثمنه مرتين وضرب نكال وما أخذ من اجرانه ففيه القطع إذا بلغ ما يؤخذ من ذلك ثمن المجن وما لم يبلغ ثمن المجن ففيه كرامة مثليه وجلدات نكال
( رواە ابو داود )

واتە:عمرو کوڕی شعب لەباوکی باپیریەوە دەگێڕێتەوە : گوێم لەپیاوێکی مزینەی بوو پرسیاری لە پێغەمبەری خوا دەکرد وتی ئەی پێغەمبەری خوا پرسیاری حوشترێکت لێ دەکەم کە ون بووبێت فەرمووی (پێڵاو و ئاوی لەگەڵ خۆیدایە لەوەڕ دەخوات و ئاو دەخوات واتا لێی گەڕێ تاکو خاوەنەکەی ڕێی لێ دەکەوێتەوە، وتی ئەی ونبووی مەڕوماڵات؟ فەرمووی بۆ تۆیە یان بۆ براکەت یان بۆ گورگە. دەتوانیت بیبەیت بەڵکو خاوەنەکەی بێت بەدوایدا)وتی ئەی ئەو کەسەی کە مەڕ لەوەڕگەکەی دەبات و لەناوی دەدات چی لەسەرە؟ فەرمووی دوو ئەوەنەی نرخەکەی لێ وەردەگیرێت و لێی دەدرێت و سەرزەنشت دەکرێت.وە ئەو حوشترەی لە بەچەکەیدا دەبرێت و لەناو دەبرێت دەست بڕینی لەسەرە ئەگەر نرخی حوشترەکە لە نرخی قەڵغانێک زیاتر بوو کە سێ درهەمە. وتی ئەی پێغەمبەری خواﷺ. ئەی بەروبوم و ئەوەی لە پەرژینی کێڵگەیەک دەبرێت؟ فەرمووی ئەوەی بەشی خواردنی دەبات و لێی هەڵناگرێت لەگەڵ خۆیدا هیچی لەسەر نیە. وە ئەوەی لەگەڵ خۆیدا دەیبات دوو ئەوەندەی نرخەکەی خۆی لێ وەردەگیرێت و لێی دەدرێت و سەرزەنشت دەکرێت.وە ئەوەی لە خەرمان دەبات دەستی دەبڕێت ئەگەر ئەوەی بردوویەتی بە ئەندازەی نرخی قەڵغانێک بێت.ئەگەر نەگەیشتەئەو ئەندازەیە دوو ئەوەندەی نرخی خۆی لێ وەردەگیرێت و لێدانیش دەکرێت.

هەروەها رسولﷺ. دەفەرمێت (تقطع الید فـﻱ ربع دینا)
واتە دەستی دز دەبڕدرێت لە چارەگێک دینار.

بەهیوای سوود .
به‌روار: 22/09/2020
بینین: 1194